٢٦\٧\٢٠١٣
دەتەوێ
بمدۆزیتەوە؟

ئەفسانە سروش
ده‌ته‌وێ کۆم بکه‌یته‌وه.؟
بیستم ماندووی،
به‌ڵام
به په‌رۆشەوە بگه‌ڕێی و
بمدۆزەرەوه.
بگه‌ڕێ کۆڵان بە کۆڵان
ده‌رگا به ده‌رگا
جێ‌ژوان به جێ‌ژوان
تا ژێر سێبه‌ری
هه‌موو
درەختە‌کانی شار
دەتوانی بمدۆزیته‌وه
بمدۆزه‌رەوه،
ئه‌گه‌ر توانیت کۆم بکه‌ره‌وه
بزانم دەتوانی؟
من هه‌ر لێره و
هه‌ر لەوێ نیم
هه‌ر پارچه‌یه‌ک و
دووان و سیان نیم،
ئه‌گه‌ر توانیت
بگه‌ڕێ بمدۆزه‌وه و
کۆم بکه‌ره‌وه
چاو بۆ چی من دەگێڕی؟
بۆ خۆشەویستییم!
کینە هات و بردی.
چاوەڕوانییم!
بۆ تۆ لە کەناری درۆکانتدا
بەجێمای بەجێ
دەستەکانم ترازن
لە دەستت و
لە ئەژنۆی خەمت ئاڵاون
لێوەکانم!
دوور لە لێوت لێو بە لێوی
بادەی مەستن!
لە چیم دەگەڕێی و
بیدۆزیتەوە
لە کوێ دەتەوێ
کۆم بکەیتەوە؟!
مەهاباد
afsanasrush7@gmail.com
|