په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٧\٢٠١٦

دەڤەری سەرسوڕهێنەری مێروولە.

 

ئامادەکردنی: هەڵۆ


مێروولە یەکێکە لە دیارترین مێرووە کۆمەڵایەتییەکان، مێروولە نزیکەی هەزار جۆریان هەیە کە بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبونەتەوە.ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئەو لەیەکچوونە زۆرەی شێوازی ژیانی ئەم گیانلەبەرە بچووکەو مرۆڤە!

مێروولەکان لەسەر گیانەوەری بچووکی زیندوو یان مردوو وە شیلەی شیرینی ڕووەکەکان، هەروەها هەنگوین و گەزۆ ئەژین. دەڤەری مێروولە زۆر باش رێکخراوەو کاری تێدا دابەشکراوە، لێرە شاژن سەرۆکی دەڤەرە ئەوانیتر نێرومێیە ئیشکەرەکانن. مێروولەکان لە ڕێگەی جۆرێک دەنگ یان ڕشتنی بۆنێکی کیمیاوی تایبەتەوە پەیوەندی بە یەکەوە ئەکەن و یارمەتی یەکتر ئەدەن.

بە درێژایی میلیۆنان ساڵ مێروولەکان سیفەتی خۆیان و شیوەی ژیانی خۆیان گٶڕیوە،بە گوێرەی ئەو ئاڵوگۆڕەی بەسەر ژینگەی ژیانیان هاتووە. ئاوو هەوای گۆی زەوی بەردەوام لە گۆڕاندا بووە،ئەوەش وایکردووە دارستانەکان لەناوبچن، بیابان پەیدا ببێت،جۆرەها رووەک و گیاندار لەناوبچن ،جۆرەهای دیکەش ڕووەک و گیانداری نوێ پەیدا ببن،ئەم گۆڕانکارییە بەردەوامانە مێروولەکانی ناچار کرووە خۆیان بگۆڕن تا لەگەڵ ژینگەی تازە بسازێن.

لێرەدا ئەتوانین چەند نموونەی خۆ گونجاندی زیرەکانەی مێروولەکان لە ژینگە جیاوازەکاندا بهینینەوە.مێروولەکان لەگەڵ ڕووەک و زیندەوەران تەنها سوود وەرناگرن بەڵکو سوودیش ئەبەخشن، ئەوەی لە زانستی زیندەوەرزانیدا پێی ئەوترێت سوودگۆرینەوە.

 


        ڕاوکردنی مێروو            خۆشاردنەوەی شەمشەمەکوێرە       مێروولە وەک شوانی مێرووی گەزۆ


رووەکەکان ئەبننە سەرچاوەی خۆراک و شوێنی ژیانی مێروولەکان، لەزۆر کاتیشدا مێروولەکان ڕووەکەکان ئەپارێزن هەروەها تۆوی دەرەختەکان، هەڵاڵەی گوڵەکان ئەگوێزنەوە بەمەش یارمەتی جوتبوون و زۆربونیان ئەدەن. لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا جۆرە ڕەووەکێکی مێرووخۆر هەیە، لەکۆتایی پەلوپۆی ئەم رووەکەدا پێکهاتەیەکی شێوە گۆزەیی هەیە تایبەتە بە ڕاوکردنی ئەومێرووانەی ئەبننە سەرچاوەی خۆراک بۆیان. بەشی سەرەوەی ئەم پێکهاتە گۆزەییە گلاندی تێدایە پێکهاتەی شیلەئاسای شیرین ئەڕێژێت تا مێرووەکان ڕابكێشێت، بنی پێکهاتە گٶزەییەکە شلەیەکی ژەهراوییە بۆ کوشتنی مێروووەکان. کاتێک مێرووەکان ئەگەنە لێواری سەرەوەی ئەم پێکهاتەیە خۆیان ناگرن و خلۆر)گل( ئەبنەوە بۆ ناو بنی گۆزەکە لەوێ بەهۆی مادە ژەهراوییەکەوە ئەکوژرێن و ئەبنە خۆراکی ئەم رووەکە بێ بەزەییە!

ئەم رووەکە لە کۆنەوە ناسراوە، نائاسایی و گۆشت خۆرە،بەڵام ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەم ڕووەکە گۆشت خۆرە لەگەڵ میروولە دۆستایەتی هەیەو بەدڵفراوانییەوە میوانداری مێروولەکان ئەکات بەبێ ئەوەی بیانخوات ، نهێنی ئەمەش سوودگۆڕینەوەی نێوانیانە.هەندێک جار مێرووی گەورەی ئەوتۆ ئەکەوێتە داوی ئەم ڕووەکەوە، لەبەر گەورەیی بۆی هەرس ناکرێت وە ئەگەر خۆی لێ رزگارنەکات ئەو زیندەوەرە بۆگەن ئەکات و ئیتر میڕووەکان لەم ڕووەکە دوور ئەکەونەوە، بە مانایەکی دیکە کۆتای هاتنی سەرچاوەی خۆراک و ڕوبەرووبونەوەی مردن، لەم کاتەدا ئەوەی ناهێڵیت ئەمە بقەومێت مێروولەکانە، کە بەبێ خەم دائەبەزنە ناو گۆزەکە بۆلەتوپەتکردنی ئەو خۆراکە و لێخواردنی و ڕزگارکردنی ڕووەکەکە، بۆیە مێروولە لای ئەم ڕووەکە میوانێکی خواستراوی رێزلێگیراوە.

ماوەی شەست میلیۆن ساڵە هاوکاریی و پێکەوە ژیانێکی سەرکەوتوانەی نێوان مێروولەکان و ڕووەکەکان بەجۆرێک رێکخراوە، لێکدابڕان و پشتکردنە یەکتریان ئەبێتە هۆی هەڕەشەی جدی لەسەرژیانی هەردوولا.زۆرجار میرووەکان و ڕووەکەکان بەیەکەوە دژبەرەکانیان لەناو ئەبەن و وا ئەکەن خۆیان بەیەکەوە بەزاڵیی و سەرکەوتوی بمێننەوە.

جۆرێکی دیکەی مێروولە هەیە ڕووەکەکان وەک لەوەڕگا بەکار ئەهێنن بۆ پەروەردەکرنی ئەو زیندەوەرانەی مێروولەکان سوودیان لێئەبینن. لە کوردستان بەتایبەت لە ناوچەی پێنجوێن پارێزگای سلێمانی جۆرە مێروولەیەک هەیە سەرقاڵی بەخێوکردنی مێرووی گەزۆیە، ئەم جۆرە مێروولەیە گەرای مێرووی گەزۆدروستکەر ئەدزێت، ئەیبات لەناو شارەمێروولەکە دوور لە گەراکانی خۆێان شوێنی تایبەتیان بۆ ئامادە ئەکەن تا ئەتروکێن، لەم شوێنە تاریکە ئەیانهێڵنەوە تا تووشی کوێری و نابینای ئەبن، دووای ئەوە ئەیانهێننە دەرەوە بۆلەوەڕاندن. مێروولەکان دوای ئەوەی دڵنییابوون ئاژەڵەکانیان تێریانخواردووە، بە هەستەوەرەکانیان ئەکێشن بە پشتیاندا تا پاشەرۆیان پێ بکەن وەک ئەوەی دایانبدۆشن، پاشەرۆی ئەم مێروووانە ئەبێتە گەزۆ. ئەوەی سەیرە ئەم مێرووانە بە جۆریک جینەکانیان گۆڕاوون، بە بێ لێدانی مێروولەکان ناتوانن پاشەرۆکانیان دەربهاوون.مێروولەکان ئەم مێرووی گەزۆیە لە فەوتان و خواردن لەلایەن مێرووی دیکە ئەپارێزن، بەرانبەر ئەوە گەزۆ ئەچننەوە.

شێوازی جیاوازی مێروولەکان، لە ژینگە جیاوازەکانی سەرزەوی نیشانەی توانای خۆگۆڕین و خۆ گونجاندنی مێروو و ڕووەکەکانە، هەروەها چۆنییەتی هەڵبژاردنی هەریەکە لە درەخت و رووەک و مێروولەکانە بۆ یەکتر.

زۆر درەخت گلاندی تایبەتییان لە خۆیاندا پەرەپێداوە بۆ ڕشتنی شیلەی تایبەت تا دەرخواردی ئەو مێروولانە بدرێت کە ئەم دارانە ئەکەنە شوێنی ژیانیان و شارەکانی خۆیانی تێدا دروست ئەکەن،هەروەها دارەکان لە نەمان ئەپارێزن لەو مێرووانەی دارەکە گەندەڵ ئەکەن! زۆر جار پیتاندنی نێوان نێرو و مێی ئەم دارانەوە لە ڕیگەی ئەم مێروولانەوە ڕووئەدات.

پێکەوە ژیان و سودگۆڕینەوەی نێوان هەندێک دارو درەخت و مێروولە بووتە مەسەلەی مان و نەمان، درەختی ئەکاسیا کە ڕووەکێکی گوڵ پەپولەییە بەبێ هاوژینی مێروولە لەناوئەچێت، کاتێک مێروولە لەم درەختە دووربێت،ئەوا چەندەها جۆر مێرووی زیان بەخش ڕووی تێئەکەن و ئەکەونە خواردنی گەڵا و چرۆکانی و بەرەو وشکبوونەوە و لەناوچوونی ئەبەن، چەندەها ڕووەکی مشەخۆر خۆیانی پیاهەڵئەواسن و ئەخنكێنن، تۆووی ئەکسییا زیانی لێئەکەوێت و ئیتر توانای شینبوونی نامانینیت.

 

     گوڵ پەپوولەیی               رووەکی ئەکاسییا          


جۆرێک میروولە خەریکی کشتوکاڵ کردننە لەرسەر لق و پەل و پۆی دارەکان، ئەم مێروولانە تۆووی ڕووەکی برۆمیلا ئەبەنە سەر لق و پۆپە سەرکەشەکانی درەختی ئەپیفایتەر لەوێ سەرلەنوی شینییان ئەکەونەوە گەرچی ئەم ڕووەکە خۆی مشەخۆر نییەو لەسەر ڕووەکی دیکە ناژی، ئەم باخچەیە سەرچاوەیەکی باشی خۆراکی مروولەکانە، ئەی سەرچاوەی خۆراکی باخەکە چۆن دابین کراوە؟ مێرووەلەکان ئەوەشیان چار کردووە بەوەی ماڵەکانیان لەو درز و قڵیشانە دروست ئەکەن کە ڕەگی ڕووەکی بۆرۆمێلا ئەیگاتێ تابتوانێت لە پاشماوەی مێرووە خوراوەکان و پاشەرۆی میڕوولەکانەوە سەرچاوەی خۆرک دابین بکەن.

جێگای خۆیەتی بوترێت ئەم ناچار بوونی پێکەوە ژیان و سوودگۆڕینەوەیە، مێروولەکان و ڕووەکەکانی ناچاری گۆڕینی سیفەتی بۆماوەیی کردووە. مێروولەکان بۆ ئەوەی خۆراک دابین بکەن خەریکی کاری جوتیاریین، رووەکەکان بەبێ بوونی خاک و خۆڵ و زەوی لەبەرزانی و لەسەر لق و پۆی دەرەختێک ئەژین!

شێوەی ژییانی جیاواز بەرهەمی ژیینگەی، جایاوازە، ئەم یاسایە مێروولەش ئەگریتەوە، مێروولەکان لە شوێنە جیاوازەکان وەک یەکتر ناژین.

جۆرێک مێروولەی ناسروا بە ستیناما ئەلاس لە دارستانە چڕووپڕە باراناویەکاندا ئەژین، دەرگای شاری ئەمانە پاسەوانی تایبەتی هەیە، پاسەوانەکە چاودێری دەرگای دەڤەر ئەکات هەرکات هەستی بە مەترسی کرد دەرگای شار ئەگریت بە بەردێکی تایبەت پڕ بە پڕی دەرگای سەرەکی وڵات، ئەم بەردە تایبەت بۆ ئەوە نزیک دەرگای سەرەکی شار ئامادە کراوە، سەرەڕای ئەوەی چەند کویرە ڕێگایەک نزیک دەرگای سەرەکی دورست کراوە بۆ سەرلێشێاواندی نامۆو ناحەزان!

جۆری مێروولەی ساومتیمایرمێکس لەسەر خواردنی تەتەڵەمیران ئەژی، لەبەر ئەوەی لەشی ئەم مێرووە بە گەندە مووی دەرزیلەیی داپۆشراوە، مێروولەکە فێڵ ئەکات، لەڕووی پێشەوە بۆی ئەچێت و ئەگرێت، ئینجا بە پەلووپۆی ئەکێشیت بە دڕکەدەرزیلەییەکاندا تا لە پەلوپۆی ئەخات و ئەیخوات.

لە باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مێروولەی جۆری پرۆتۆمۆگناسیسی ئەمەریکایی گەرای مێروولەی جۆری تێمنۆسۆراکس ئەدزن لەنزیک شاژنی خۆیان بەخێوایان ئەکەن تا هەراش ئەبن دوای ئەوە وەک کارەکەر و کۆیلە ئیشییان پێئەکەن ،یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانیان بەخێوکردنی بەچکەکانی ئەمانە!

زیندەورزانێکی ئەڵمانی بە چاودێریکردنی ژییان لەم دەڤەری زۆردارییەدا، بۆی دەرکەوت، هەندێک لە میروولە بە کۆیلەکراوەکان دەست لە زۆردارانییان دەوەشێنن، پێشئەوەی گەرای ئاغاکانییان بەتەواوی بتروکێن و ببە مێرووی تەواو، بەشێکی زۆریان ئەبەنە شوێنێکی نالەباری شێدار، تا کەڕوو تێیانبات و بمرن، هەندێک جار خۆیان ئەیانکوژن و ئەیانخۆن، بەم جۆرە نزیکەی لەسەدا هەشتای وەچەی زۆردارەکنییان لە ناو ئەبەن، ڕەنگە جۆرێک تۆڵەکردنەوە بێت.

خانممە پرۆفیسۆری زیدەوەرزانی لە زانکۆی تەکساس (ئانا هیملەر) لە لێکۆڵینەوەیەکی کێڵگەییدا بۆی دەرکەوت کە جۆرێک لە میێروولە بە ناوی مایکۆسفورس سیمسی بازدانی جینەکان تێیدا ڕوویداوە، شاژن تەنها کۆپی مێینەکان ئەکاتەوە ،بە تەواوی وازیان لە ڕەگەزی نێرینە هێناوە .ئەو خانممە ئەوەی پشتڕاست کردوە کە بە دڵنیاییەەوە بۆیان دەرکەوت ئەم مێروولەیە وازی لە توخمەجوتبوون هێناوە، رۆڵی نێریینە لای ئەمان کۆتایی هاتووە.
_____________________________
سەرچاوەکان:
١- راپۆرتێکی ناشنال جیۆگرافیک:
 www.video.nationalgeographic.com/video/ant_caterpillarsymbiosis?source=relatedvideo
٢- www.buzzle.com/articles  
٣- www.bbc.com/earth/world

 


hallow1222@gmail.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک