٢٥\٦\٢٠١٣
دەوڵەت؛ بابەتێک
بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستەکان و ئەنارکیستەکانی کوردستان.
- بەشی سێزدە -

سه‌لام عارف:
هاوڕێیان ئه‌م کاته‌تان شاد، وا من جارێکی دی دێمه‌وه نێو باسکاریه‌که‌مان
ده‌رباره‌ی (مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت)، ھیوادارم بەشدارییەکەم سوودمەند
بێت.
به‌ر له چوونه نێو باسی پرسە‌که (ده‌وڵه‌ت)، پێمخۆشه بڵێم (من دە‌زانم،
که ڕاستی و دادپه‌روه‌ری ڕێژه‌یین، لەتەک ئه‌وەشدا من لەتەک ڕاستیدام
و به‌لامه‌وه گرنگ نییه کێ دە‌یڵێت، هه‌روه‌ها لەتەک دادپه‌رویشدام و
به‌لامه‌وه گرنگ نییه،کێ لێی سودمه‌ند دەبێت) ململانێی نێوان ئازادی
و دەسەڵات (ئۆتۆریتە) ڕوناکتریین ده‌ربڕینه له کێشمه‌کێش و ململانێنی
نێوان ده‌سه‌ڵاتخوازیی و دژه‌ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتخواز؛ ئۆتۆرێتیخواز و
نێوه‌ندیخوازه، دژه‌ده‌سه‌ڵاتیش هاوبه‌شیخوازی ئازادیخوازه.
(باکۆنین) ده‌رباره‌ی ئازادی وتوویه‌تی "ئێمه ئازادی به‌وه‌دا
دەناسینه‌وه، که تاکه دروستکاری ڕەوای بناغه‌ی هه‌موو ڕێکخستنه‌کانه،
ئیتر ئه‌و ڕێکخستنه ئابووری بێت، یان ڕامیاریی هیچ جیاوازی نییه،
ئێمه ناڕازیین له هه‌موو ئه‌و شتانه، که له دووره‌وه، یان له
نزیکه‌وه په‌یوه‌ندیان به (سۆسیالیزم، یان کۆمونیزم)ی ده‌وڵه‌تییه‌وه
هه‌یه".*
"تاکه‌کان، یان هه‌روه‌زییه‌کان ئامانجیان هه‌رچیه‌ک بێت، دەبێت بە
ئازادی ڕه‌ها سوودمه‌ند و خۆشحاڵبن ".
لەتەک ئه‌وه‌شدا، که (ئه‌نارکیزم) بزوتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کڕا و
یه‌ککردار نه‌بووه و نییه، به‌ڵام هه‌میشه، بیروبۆچوونیان
ده‌رباره‌ی ئازادی وه‌ک ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی (باکۆنین) بووه، ئە‌وه
نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان ده‌رباره‌ی ئازادی هیچیان نه‌گوتبێت، به‌ڵێ
گوتوویانه، به‌ڵام ئه‌وان ئازادی ڕه‌هایان له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های
ده‌وڵه‌تدا بینیووه.
مرۆڤ به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بوونه‌رێکی کۆمه‌ڵایەتییه،
هه‌رچه‌نده، ده‌وڵه‌ت له‌نێو هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دایه،
به‌ڵام به‌پێوانه‌ی به‌ها مرۆییه‌کان، ده‌وڵه‌ت وەک مرۆڤ کۆمه‌ڵایه‌یی
نییه، زیندوویی و کۆمه‌ڵایەتیی مرۆڤ و لاشه ساردی و نا کۆمه‌ڵایه‌تیی
ده‌وڵه‌ت دژ به‌یه‌کن و دانوویان پێکه‌وه ناکوڵێت.
ده‌وڵه‌ت، جگه له دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی، توانیویه‌تی، مرۆڤ فێری
ئه‌وه بکات، که (هه‌بوون avoir بخاته
جێگه‌ی بوون être) به‌واته‌یه‌کی دی وای
له مرۆڤ کردووه، خۆشویستنی خاوه‌ندارێتی بخاته جێگه‌ی هه‌موو به‌ها
مرۆییه‌کان. خۆشویستنی خاوه‌ندارێتی، واتای خۆشویستنی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تیش ده‌به‌خشێت، جا ئەگه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه ئاواهیش بنووسین، که
مرۆڤ (هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بخاته جێگه‌ی بوون)
به‌واته‌یه‌کی دی وای له مرۆڤ کردووه، خۆشویستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت
بخاته جێگه‌ی هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان.
ئه‌وه‌ش له‌خۆیه‌وه نه‌ھاتوو، به‌ڵکو هێنراوه، ده‌یان سه‌ده‌یه
ده‌سه‌ڵات مرۆڤ به ئاوەزی مه‌زنیی و پیرۆزیی (ده‌سه‌ڵات) په‌روه‌رده
و خۆشه‌ده‌کات، وه‌های له مرۆڤ گه‌یاندووه، که ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت
ڕێخه‌رێکی نایاب و بێوێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، به‌بێ ئه‌و
ڕێکخستنه ژیانی مرۆڤەکان ده‌بێته ژیانێکی پڕ له گه‌ڕه‌لاوژێ و
هه‌راوهوریا و گێره‌شێوێنی، ئه‌وانه‌ش که دژ به‌و جۆره ڕێکخستنه
ده‌وڵه‌تییه‌ن، ئاژاوەچی (فه‌وزه‌وی)ن و بڕوایان به‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێک و
ڕێکخستنێک نییە و ڕازی نیین، ئه‌و ده‌وڵه‌تخوازانه درۆزن و
ساخته‌چیین، ئه‌وان ئه‌وه ده‌شارنه‌وه، که تیۆریسیۆنانی
ئازادیخوازیی (ئه‌نارکیزم) به‌تایبه‌تی (پرۆدۆ‌ن) و (باکۆنین) چه‌ندین
جار باسی ده‌سه‌ڵات و ڕێکخستنیان کردووه، به‌ڵام کام ده‌سه‌ڵات؟ کام
ڕێکخستن؟ (پرۆدۆ‌ن) باسی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی کردووه و زۆر جار
وتوویه‌تی "ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی ده‌خه‌ینه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیاریی" دەبێت ڕێکخستن؛ خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی له خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه بێت، به‌و مه‌رجه له ئازادییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبێت.
(باکۆنین)یش به‌هه‌مان شێوه باسی ڕێکخستنی کردووه و دژی ڕێکخستنی له
سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بووه، هه‌روه‌ها باسی (لایەنی که‌می
ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ)ی کردووه، لای ئه‌و لایەنی که‌می ده‌سه‌ڵاتی
شۆڕشگێڕ، بوونی هاوبه‌شییه‌کان و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌کان بوون، نه‌ک
حکومه‌ت !
ساڵی ١٨٤٨سۆسیال دیموکراتیی ئه‌ڵمانی، له سه‌رده‌ستی (کارل مارکس) و
(فریدرک ئەنگلس) داهێنانێکی نوێیان ئاخنییه نێو هزری
سۆسیالیستییه‌وه، ئه‌ویش (به ده‌وڵه‌تیکردنی ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان) بوو، گه‌ر له نزیکه‌وه بڕوانینه ئه‌و بیرۆکه و
بچینه بنجوبناوانییه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، له‌وه زیاتر نییه،
که ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران (کۆمەلێک) بکرێته ده‌وڵه‌تی
سه‌رمایه‌دارێک (پارت و دەوڵەت).
هه‌ر زوو گه‌رماوگه‌رم ئازادیخوازه‌کان هاتنه‌ده‌ست و دژی ئه‌و
داهێنانه سه‌رسوڕهێنه‌ره وه‌ستانەوه و (پرۆدۆ‌ن) و (باکۆنین) دژ
به‌وه (به‌هاوبه‌شیکردنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان)یان پێشنیارکرد،
ماوه‌ی چه‌ندیین ساڵ دژایه‌تی نێوان ئه‌و دوو بیروبۆچوونه بووه
بابه‌تی سه‌ره‌کی ده‌مه‌قاڵییەکانی کۆنگره‌کانی ئی‌نته‌رناسیۆنالی
یەکەم، به‌تایبه‌تی کۆنگره‌ی(لاهای) و (بیرن) و (برۆکسل).
به‌و جۆره بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی به‌سەر دوو فێرگەدا دابه‌شبوو ،
یان باشتر بڵێم دوو ته‌وژم و ڕەوتی سه‌ره‌کی، ته‌وژمی ڕێکخستن و
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ک، له‌لایەکه‌ی دیکه‌وه، ته‌وژمی
خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی نادەوڵەتی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی هاوبه‌شییه کرێکارییه‌کان، ئه‌میان سوککردنی
هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وی دیان به پێچه‌وانه‌وه، له ده‌وڵه‌تی
سه‌رمایه‌داردا (نان و کار و ئازاد)یش ده‌که‌ونه ده‌ست ده‌وڵه‌ت،
دەبێت ڕه‌شوڕووته‌که زه‌لیل و داماو چاوی له ده‌ستی به‌زه‌یی
ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵکو پارتی خاوه‌ن ئیمتیاز، بەزەیی بتڵیسێته‌وه و
بەزەیی به حاڵیاندا بێتەوە.
ئه‌و ده‌وڵه‌تخوازانه قیرسچمه بوون، هه‌ر له‌سه‌ر بیرۆکه‌که‌یان سوور
بوون ، هه‌ر جاره و فێڵ و ڕاوه‌ڕێویه‌کیان ده‌کرده به‌هانه بۆ بوونی
ده‌وڵه‌ته‌که‌یان، به‌پێچه‌وانه‌وه (پرۆدۆ‌ن) به‌رده‌وام چاوی به
بیرۆکه هاوبه‌شیه‌که‌دا ده‌خشانده‌وه، تا له جه‌ره‌یانی ئه‌و
چاوپیاداخشانه‌وه‌یه‌دا، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه، که نابێت
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بکرێنه موڵکی هاوبه‌شیه‌کان، چونکه
مه‌ترسی دروستبوونی جیاوازی و ئیمتیاز دە‌خوڵقێنێت، به‌ڵکو دەبێت
ئامرازه‌کان، به‌پێی پێویست بۆ کاتێکی دیاریکراو به‌ده‌ست هاوبه‌شییه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانه‌وه‌بن، لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌کان بتوانن لێیان
وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیانه له هه‌رچی ئاستێک‌دا بن،
کاری دابینکردن و دابه‌شکردن و ده‌فته‌رداریان له ئه‌ستۆیه، ئه‌و
لیژنانه ڕۆڵی حکومه‌ت دە‌بینن، به‌ڵام حکومه‌ت به واتا باوه
سه‌رمایه‌داریکه‌ی نا، ئه‌و لیژانه هه‌موویان زاده‌ی هه‌ڵبژاردنی له
خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ن، واته هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ، یان باشتر بڵێم
دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ.
من جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه، که هه‌ر که‌سه ئازاده و
ئاره‌زووی خۆیه‌تی، کە بۆ باسکارییه‌که‌ی چ فۆرمێکی ده‌وڵه‌ت
هه‌ڵدە‌بژێرێت، به‌ڕای من هیچ له نێوه‌ڕۆکی باسه‌که ناگۆڕێت،چونکه
ده‌وڵه‌ت، هه‌ر ده‌وڵه‌ته (مالاتستا) واته‌نی "ئه‌م ده‌وڵه‌ت له‌وی دی
ده‌چێت، ئه‌وی دیش له دانه‌یه‌کی دیکە ده‌چێت".
من به‌شبه‌حاڵی خۆم فۆرمی (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) هه‌ڵدە‌بژێم،
چونکه که‌مێکی لێده‌زانم، جگه له‌وه ده‌رباره‌ی باسه‌که‌مان،
تاقیکردنه‌وه‌کانی روسیا، به‌ر له شۆڕش، کاتی شۆڕش و دوای شۆڕشیش،
گه‌لێک به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریان به‌ده‌سته‌وه‌داوه.
پێشتر باسمکرد، که ده‌سه‌ڵات، به چ گیانێک مرۆڤ په‌روه‌رده و خۆشه
ده‌کات، له‌به‌رئه‌وه سه‌یر نییه، گه‌ر تاڕاده‌یه‌ک ده‌وڵه‌تخوازی
له‌چاو ئازادیخوازیدا په‌سه‌ندتر بێت.
بیرۆکه‌ی (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) نه‌ک هه‌ر نه‌پوکایه‌وه، به‌ڵکو
سۆسیال دیموکرات له ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا گه‌یاندیانه لووتکه، له
ئه‌ڵمانیا باڵی (کاوتسکی)** و
له (روسیا)ش باڵی (بۆلشه‌ڤیک - لینین).***
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، له روسیا به جۆرێک بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی
کرێکاران له هه‌ڵکشاندابوو، که (لینین) ناچاربوو ده‌رباره‌ی
ڕاپه‌ڕینی (مۆسکۆ ١٩٠٥) بڵێت "کرێکاران سه‌د جار له ئێمه چه‌پڕه‌وتر
بوون"، له ساڵی ١٩٠٥ به دواوه، کرێکاران کارگه‌کانیان داگیردە‌کرد،
جوتیارانیش زه‌وییه‌کانی خۆیان به‌خۆیان به‌ڕێوهده‌یانبردن ****
له‌ولاشه‌وه پارته ڕامیارییه‌کان که‌روێشکه خه‌ویان ده‌کرد، ئه‌و
ده‌مه به‌تایبه‌تی ١٩١٧ بۆ‌لشه‌ڤیکه‌کان به‌هێزتریین ڕێکخراوبوون و
خاوه‌نی ڕێکخستنێکی خاوه‌ن دسپلینێکی پۆڵایین بوون و له هه‌موو
ئه‌وانی دیکە ئامادەتربوون و ئاگایان له دۆخه ڕامیاریه‌که بوو،
به‌تایبه‌تی (لینین) و (ترۆتسکی). (بۆلشەڤیکەکانه‌کان) دە‌یانزانی،
که‌وا خه‌ریکه هێدی هێدی کار له کار ده‌ترازێت و تا دێت تینی
هه‌ڵکشانه شۆڕشگێڕه‌که به‌هێزتر ده‌بێت و کۆڕه کرێکارییه‌کان
هه‌موولایه‌کیان گرتۆته‌وه و بونه‌ته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و چاره‌نووسی پارته‌کان، چونکە هه‌لومه‌رجه‌کانی
خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی، بارێکی ڕامیاریی سه‌یری هێنابووه ئاراوه.
له‌لایه‌که‌وه ده‌سه‌ڵات تۆقیبوو، له‌لاکه‌ی تره‌وه پارته
ڕامیارییه‌کان، به‌تایبه‌تی له هه‌موویان به‌هێزتر (بۆلشەڤیکە‌کان)
واقوڕماو و داماو به دوای چاره‌ییکی ڕامیارییدا ده‌گه‌ڕان، لەتەک
هه‌موو جیاوازییه‌کاندا، ناڕاسته‌وخۆ حه‌ز و ویستێکی ڕامیاریی هاوبه‌ش
لایه‌نه ڕامیاریه‌کانی به‌یه‌که‌وه گرێدابوو، به‌ڵام هیچ لایه‌کیان
له ترسا ئه‌و نهێنییه ڕامیاریه‌ی نه‌دە‌خسته ڕوو، جه‌ماوه‌ر خۆی
هه‌ستی به‌وه کردبوو، که ته‌نها باڵه و دەبێت له خۆڕێکخستن و
خۆبه‌ڕێوه‌بردندا به‌رده‌وامبێت،جگه له بۆلشەڤیکەکانه‌کان پارته‌کانی
دی هیچ سه‌نگێکی ڕامیاری و جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆیان نه‌بوو پارسه‌نگی
هێزه‌کان به‌لایه‌کدا بخه‌ن، ئه‌وه‌ی مابوو ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و
بۆلشەڤیکەکانه‌کان بوو.
تا ده‌هات ئامێری داپڵۆسین به‌هێزتر و به زه‌برتر دە‌بوو، خه‌فه‌کردنی
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران، به‌شێک بوو له پلانی بۆلشەڤیکەکانه‌کان، ئه‌وان
ئه‌وه‌یان دە‌زانی، که به‌کۆڵی کرێکارانه‌وه نه‌بن ناگه‌نه
ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، له‌به‌رئه‌وه دە‌بووایه به‌بێ خشپه باره
ڕامیارییه‌که بقۆزنه‌وه، دانا و زاناتریین که‌سی ڕامیاریی ئه‌و کاته
(لینین) بوو، ئه‌و دە‌یزانی له کوێوه و چۆنچۆنی بچێته ژووره و
چۆنچۆنیش بێته ده‌ره‌وه، ئه‌و دە‌یزانی به‌بێ ژێرده‌سته‌کردنی
سۆڤیه‌ته‌کان هیچ به هیچ ناکرێت، له‌به‌رئه‌وه له‌وێوه
ده‌ستیانپێکرد، لای که‌سمان شاراوه نییه، که (لینین) بۆ تێپه‌ڕکردنی
هزری (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی شۆڕشگێڕ) له په‌ڕتووکه به‌دناوه‌که‌یدا
(ماالعمل) چ گاڵه‌یه‌کی به خه‌باتی خۆبه‌خۆیی سه‌ندیکایی کرد، به‌ڵام
بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سۆڤیه‌ته‌کان په‌شیمانبوه‌وه له دژیایه‌تیکردنی
خه‌باتی سه‌ندیکایی، داوا له بۆلشەڤیکەکانه‌کان ده‌کات بچن له
سه‌ندیکاندا کاربکه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بابه‌تی (ئایا دە‌شێت
بۆلشەڤیکەکانه‌کان له سه‌ندیکاکاندا به‌شداربن) دە‌نوسێت، ته‌نانه‌ت
فه‌توای ئه‌وه‌ش دە‌دات، که دە‌توانن له کۆنه‌په‌رستریین سه‌ندیکادا
کاربکه‌ن. هێنده‌ی نه‌برد، که بۆلشەڤیکەکانه‌کان له زۆرێک له
سۆڤیه‌تی کارگه‌کاندا جێگه‌ی خۆیان خۆشکرد، هه‌نگاوی یه‌که‌می پلانی
پووچه‌ڵکردنی سۆڤیه‌ته‌کان ئە‌وه‌بوو، خۆشی واته (لینین) بۆ
ته‌واوکردنی پلانه‌که، واته به‌شی دووه‌می پلانه‌که له کاتی
گه‌ڕاندنه‌وه‌یدا بۆ روسیا له شه‌منده‌فه‌ره‌که‌دا،ئه‌و دروشمانه‌ی
داڕشت "کارگه‌کان بۆ کرێکاران، زه‌وییه‌کان بۆ جوتیاران ، ڕاوه‌ستانی
جه‌نگو ئاشکراکردنی نهێنییه‌کانی" .
ئه‌و کاته زۆر که‌س به‌تایبه‌تی (ئازادیخوازه‌کان) باشدە‌یانزانی، که
ئه‌و دروشمانه دروشمی بیروباوه‌ڕی نیین، دروشمی تاکتیکیین بۆ
نزیکبوونه‌وه له ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات، با که‌مێک له نزیکه‌وه
بڕوانیینه ئه‌و دروشمانه (کارگه‌کان بۆ کرێکاران و زه‌وی بۆ
جوتیاران) ئه‌و دروشمه ته‌واو جێگه‌ی گومانه بۆ له‌و کاته‌دا
به‌رزکرایه‌وه، مه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر لە کارگە و کارخانەکان به
ده‌ست خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکارییه‌وه نه‌بوون؟ له بواری
کشتوکاڵیشدا،هه‌ر به‌و چه‌شنه نه‌بوو؟*****
ئه‌وان گه‌ر مه‌به‌ستیان به حیزبیکردن، یان به ڕامیاریکردنی کۆڕه
کرێکارییه‌کان نه‌بوو ئه‌ی چی‌بوو؟ به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه‌بوو،چونکه هیچ
حیزبێکی ڕامیاری یا ده‌سه‌ڵاتێکی ڕامیاریی، بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی
ئابووریی کرێکاریی له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیدا په‌سه‌ندناکات.
به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌مه، له‌به‌ر که‌می تاقیکردنه‌وه‌ی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سۆسیالیستی ده‌وڵه‌تییدا و******
له‌به‌ر ده‌ستبه‌رنه‌دان له شۆڕش و وه‌فایی بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانی، ئه‌و
دروشم و هه‌ڵوێسته‌ی بۆلشەڤیکەکانه‌کانیان به پاڵپشتێکی مه‌زنی
پرسە‌که‌ی خۆیان زانی، له‌به‌رئه‌وه ڕێگه‌یان له بۆلشەڤیکەکانه‌کان
نه‌ده‌گرت لەوەی خۆیان نزیکبخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ھەلێکی گه‌وره بوو بۆ
بۆلشەڤیکەکانه‌کان، تا خۆیان بکه‌نه نێواخنی سه‌ندیکاکان و
سۆڤیه‌ته‌کان.
کرێکاران به گه‌رمییه‌وه پێشوازی دروشمی ڕاگرتنی جه‌نگیان کرد،
چونکه جه‌ماوه‌ر ته‌واو هه‌راسان و ماندوو و برسی ده‌ستی ئه‌و جه‌نگه
بوو، وه‌هاش ده‌یانڕوانیه ئه‌و جه‌نگه، که مه‌ترسییه‌کی هێکجار
گه‌وره‌یە بۆ شۆڕش، ئه‌و دروشمه‌شیان به پشتگیری زانی و قبوڵیانکرد.
له‌ڕاستیدا من ئه‌و ڕێگه‌یه به‌خۆم ناده‌موو بڵێم (لینین) و
بۆلشەڤیکەکانه‌کان له‌ڕووی تیۆرییه‌وه دژی خودی کۆڕی کرێکاری بوون،
به‌ڵام وه‌کو پێشتر وتم، ئه‌وان خوازیاری کۆڕی ڕامیاریی کرێکاریی بوون
و حه‌زیان له چاره‌ی کۆڕی ئابووریی کرێکاریی نه‌بوو، ئا ئه‌وه‌یه
ڕه‌چه‌ڵه‌کی پرسە‌که، ئه‌وان ئه‌وه‌یان دە‌زانی، که کۆڕی ئابووریی
کرێکاریی له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان و شۆڕشی ڕامیاریی نییه، به‌ڵکو له
به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشی ڕیشه‌ییه (شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی).
بۆلشەڤیکەکانه‌کان عه‌وداڵی شۆڕشی ڕامیاری بوون، نه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئه‌وان هه‌رچی بۆنی گۆڕانی کۆمه‌ڵایەتیی لێبهاتایه لێیده‌ترسان.
جارێکی دی ده‌یڵێمه‌وه، که کرێکاران ئاشنای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و
پاشقولی (سۆسیالیستی، کۆمونیستی) نه‌بوون و ساده و ساویلکه و به
وه‌فابوون بۆ هه‌ڵکشانی شۆڕشگێڕی و ده‌ستکه‌وته‌کانی، ئەمانە بوونه
هۆکاری سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌نگاوی یه‌که‌می
پلانه‌که‌ی بۆلشەڤیکەکانه‌کان، ئه‌وه‌بوو بۆلشەڤیکەکانه‌کان خۆیان
خزانده نێو سه‌ندیکاکان و سۆڤیه‌ته‌کانه‌وه توانیان ئاڕاسته‌که
کۆمەڵایەتییەیان بگۆڕن به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕامیاریی، واته دایانماڵیین
له ماهییه‌ته چینایەتییه‌که‌یان بۆلشەڤیکەکانه‌کان ھەرچیان بۆ دە‌کرا
کردیان، به‌شه مه‌ترسیدارتره‌که‌یان هه‌ڵگرت بۆ دوای ده‌ستخستنی
ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی. بۆلشەڤیکەکانه‌کان هه‌رچی کون و که‌له‌به‌ری
شۆڕشه ڕامیارییه‌که‌ی خۆیان هه‌بوو، به خه‌تای کرێکارانیان ده‌زانی،
له‌به‌رئه‌وه دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌گیانی تۆڵه‌کردنه‌وه
مامه‌له‌یان لەتەک کرێکاران و جوتیاران ده‌کرد.
ڕاسته‌و نکۆڵی له‌وه ناکرێت، که سوپای سپی هێزێکی کۆنەپه‌رستی دڕنده
و وێرانکار بوو، به‌کرێگیراوی بۆرسه‌ی (پاریس) و سه‌رمایه‌دارانی ناوه
و ده‌ره‌وه بوو، ده‌سه‌ڵات لەتەکیدا له جه‌نگێکی خوێناوی سه‌ختدا
بوو، به‌ڵام لەتەک ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رچاوێکی له‌سه‌ر
هێزی سۆڤیه‌ته‌کان بوو و لێیان تۆقیبوو، چونکه دە‌یزانی، که ناتوانێت
له‌پاڵ ئه‌واندا مێخه‌کانی خۆی قوڵ دابکوتێت، دە‌بووایه سه‌ریان
به‌گۆمدا بکات، ده‌سه‌ڵات زیاتر له‌وانه ده‌ترسا:
- سۆڤیه‌ته‌کانی (مۆسکۆ - کرۆنشتات - پترۆگراد).
- بزوتنه‌وه‌ی ھەرەوەزیی جوتیارانی ئۆکرانیا، ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی
(ماخنۆڤیستی).
- ئازادیخوازه‌کان (ئه‌نارکیسته‌کان).
- به‌رهه‌ڵستکارییه‌که‌ی نێو پارت،به پێشڕه‌وی (ئه‌لکسندرا کۆلنتای).
لەبەرئەوە به یاسا بنەڕەتییە‌کان سۆڤیه‌ته‌کانی هه‌ڵدە‌وه‌شانده‌وه و
له جێگه‌کانیان لیژنەی حیزبی و سه‌ندیکای سووریا‌ن دادە‌نا، هه‌ر
به‌رهه‌ڵستییه‌ک ببووایه له خوێنی خۆیدا ده‌یانگه‌وزاند، بۆ نمونه
قه‌سابخانه‌ی (کرۆنشتاد و پترۆگراد).
هه‌رچه‌نده سوپاکه‌ی (ماخنۆ) له پێش سوپای سووره‌وه دژی دژه-شۆڕش و
ھێزەکانی ئاڵمان و نەمسا ئازایانه ده‌جه‌نگا و قوربانیدە‌دا، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵات، هه‌ر لێیی ڕازینه‌بوو، چونکه به‌گەلکاریی به‌رهه‌مه‌کانیان
به‌رهه‌مدەھێنا و داوای به کۆمونیستکردنی زه‌وییەکان و به‌رهه‌مێنان و
دابه‌شکردنیان ده‌کرد.
ئازادیخوازه‌کان به ژماره له روسیا هێزێکی مه‌زن نه‌بوون، به‌ڵام
کاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان دانابوو، تاکه هێزبوون، که
لەتەک بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی کرێکاران له سۆڤیه‌ته‌کاندا تێکه‌ڵبوون و
ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو و له لایه‌نگرانی شۆڕش بوون، له پترۆگراد و
کرۆنشتاد لەتەک کرێکاراندا شه‌ونخونیان ده‌کێشا، تا هێزی دژه-شۆڕش بۆ
لێدانی سۆڤیه‌ته‌کان و په‌کخستنی به‌رهه‌مهێنان ده‌رفه‌تی
ده‌ستنه‌که‌وێت. ئه‌وان لەتەک ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیاندا،له هه‌موولایه‌ک
ئاگاداریان ده‌دا و خه‌ڵکیان له مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی پارتی
ئاگاداردە‌کرد، که شۆڕش به‌ره‌و مه‌رگه‌ساتێکی گه‌وره ده‌بات و
ڕۆشنیاندە‌کرده‌وه، که به‌هێزبوونی ئه‌قڵییه‌تی به حیزبیکردنی
ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هۆی سه‌ره‌کی داکشانی شۆڕش و زیادبوونی ئیمتیازاتی
کۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆلشەڤیکەکانه‌کان له‌نزیکه‌وه، به‌تایبه‌تی (ترۆتسکی) ئاگاداری
بیربۆچوون و هه‌ڵوێستی ئه‌و ئازادیخوازانه بوو، وه‌ک دوژمن
تێیدە‌ڕوانیین و له هیچ جێگه‌یه‌ک بواری مانه‌وه‌یانی نه‌هێشتبووەوه،
له کرۆنشتاد ژماره‌یه‌کی زۆری کوشتن و بریندارکردن به‌ندیخانه‌کانیشی
له‌و ئازادیخوازانه پڕکردبوو، جگه له‌وه به ئاگر و ئاسن په‌لاماری
باره‌گه‌کانیانی دە‌دا و به کۆمه‌ڵ ده‌یکوشتن، خوێناویترینیان
په‌لاماری باره‌گای مۆسکۆ بوو، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ که‌س به‌ڵگه‌یه‌کی به
ده‌سته‌وه نییه و بڵێت سه‌رانی بۆلشەڤیکەکانه‌کان به‌تایبه‌تی
(لینین) ئاگاداری ئه‌و قه‌سابخانانه نییه.
له‌نێو حیزبی بۆلشەڤیکەکانه‌کاندا ده‌نگ و هه‌ڵوێستێکی کرێکاریی
ناڕه‌زا دروستبوبوو (ئه‌لکسه‌ندرا کۆلنتای) یه‌کێک بوو له‌وانه داوای
سه‌ره‌کیان دانانی سنوور بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات بوو بۆ سۆڤیه‌ته‌کان، بۆلشەڤیکە‌کان ئه‌وانیشیان
پاککرده‌وه، زۆریان لێ‌کوشتن، زۆریشیان ده‌ربه‌ده‌ری سیبریا و شوێنه
دوورده‌سته‌کانی دیکە کرد و به‌شێکی دیان ڕه‌وانه‌ی خڵه‌فاوخانه‌کانی
حیزب کرد، دواتر که‌سنه‌یزانی لە چ گۆڕێک نران.
با ئێسته بزانیین چۆن ڕاگرتنی جه‌نگ، کرایه به‌شێک له‌و
قه‌سابخانه‌یه. نه‌دە‌بووایه شۆڕشی کۆڕه کرێکارییه‌کانی ئه‌ڵمانیا
سه‌ریبگرتایه، چونکه دە‌بووه وزه‌به‌خشی کۆڕه کرێکارییه‌کانی
روسیا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه سپارتاکیسته‌کانی ئه‌ڵمانیا وه‌ک
بۆلشەڤیکە‌کان بیریاننه‌دە‌کرده‌وه، بڕوایان به هزری (حیزبی پێشڕه‌و)
نه‌بوو، زیاتر خۆبه‌خۆیخوازی کرێکاری و ده‌سه‌ڵاتی کۆڕه کرێکارییه‌کان
بوون به‌تایبه‌تی (رۆزا لوکسمبورگ) و (کارل لێبکنێشت) (بڕوانه هه‌موو
جنێوه‌کانی لینین) که به‌و دوو شۆڕشگێڕه‌ی ده‌دان.
بۆلشەڤیکەکانه‌کان له ڕامیارییدا به سه‌لیقه‌بوون، دە‌یانزانی گه‌ر
جه‌نگ ڕابگیرێت، وزه‌به‌خشی کرێکاری ئه‌ودیوو بۆ ئه‌مدیوو، ئه‌مدیوو بۆ
ئه‌ودیوو بنه‌بڕدە‌کرێت و قور به‌سه‌ر کۆڕه‌کاندا دە‌کرێت، چۆن؟
له‌به‌ر جه‌نگ له هه‌ردوولا سوپا ده‌ستیگیرابوو و نه‌یدە‌په‌رژایه
سه‌رکاروباری نێوخۆ،ئه‌وه‌بوو به گرێبه‌ستێک جه‌نگ ڕاگیرا، له
هه‌ردوولا سوپا ده‌ستبه‌تاڵبوو، توانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌وه و
ئه‌زمونی داپڵۆسین بخه‌نه‌گه‌ڕوو و بکه‌ونه وێزه‌ی کۆڕه‌کان، له
ئه‌لمانیا بڵاوه به کۆڕه‌کان کرا، چه‌نده‌ها کادری کرێکاری شۆڕشگێڕ
تیرۆرکران، بۆ نمونه (رۆزا) و (کارل لێبکنیێشت) له روسیاش ئە‌وه
کرا، که به کورتی باسمکرد. ئه‌و ده‌مه که‌شێکی وه‌ها دروستکرابوو،
که‌س نه‌یدە‌وێرا له پێستی خۆیدا بجوڵێته‌وه، یەکسەر به پیاوی
بێگانه و دژه-شۆڕش تاوانباردە‌کرا و سه‌ره‌نگوم ده‌کرا.
ئا له‌و شه‌ڕه خوێناویه‌دا (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) بردیه‌وه و
(هاوبه‌شی کرێکاران) دۆڕاندی، به واته‌یه‌کی دی شۆڕشی ڕامیاریی
گره‌وی برده‌وه و (دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا !! و حیزبی پرۆلتاریا!)
باوکران.
دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا !! و حیزبی پرۆلیتاریا!!
ئه‌و دوو ده‌عبایه ته‌واوکەر و وزه‌به‌خشی یه‌کترن، به‌جیا هه‌رکامیان
وه‌ربگریت، له توڕه‌هات زیاتر هیچ واتایه‌کی تریان نییه، ئه‌و
دووانه موڵکی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریین، نه‌ک پرۆلیتاریا وه‌ک چینێکی
شۆڕشگێڕ، دە‌شێت یه‌ک پرۆلیتار، یان ده‌سته‌یه‌کی ناھوشیار بیانکه
موڵکی خۆیان و خۆیانی پێوه‌بابده‌ن، به‌ڵام پرۆلیتاریا وه‌ک (چینێک)
هیچ کارێکی به‌وانه نییه، پرۆلیتاریا به غه‌ریزه‌ش بێت، کارێک
ناکاته ئه‌رکی خۆی، گه‌ر ئه‌رکی مێژویی خۆی نه‌بێت، ئه‌وه له کیوێ و
که‌ی پرۆلیتاریا به‌بێ هوده به دوای حیزێکدا گه‌ڕاوه، تا بیکاته
پێشڕه‌وی خۆی؟ له هه‌موو شوێنێک هه‌میشه،هه‌ر حیزب به‌بێهوده
به‌دوای چینی پرۆلیتاریا‌دا گه‌ڕاوه، تا بیکاته پاشکۆی خۆی. ده‌رهه‌ق
به‌و دیکتاتۆریه‌ته نه‌فره‌تییه‌ش، پرۆلیتاریا هیچکات کاری
پێینه‌بووه، تا پراکتیزه‌ی بکات.
گه‌ر بتوانرێت دیکتاتۆریه‌ت واتایه‌کی پۆزه‌تیڤ و به‌له‌زه‌تی بده‌یتێ،
ئه‌وا دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا خودی شۆڕشه‌که‌یه‌تی، به‌واتایه‌کی دی
کاتێک پرۆلیتاریا به شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی فه‌رشی ئابووری
له‌ژێر لاقه‌کانی بۆرژوازی ده‌ردە‌هێنێت و ده‌موده‌ست ده‌یخاته ژێر
هاوبه‌شییه کرێکارییه ئازاده‌کان، ته‌نها ئه‌وه‌یه پراکتیزه‌کردنی
دیکتاتۆریه‌ته‌که‌ی، ئەگه‌ر نا پرۆلیتاریا، نه ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی
هه‌یه، تا بیکاته ئامرازی پراکتیزه‌کردنی دیکتاتۆریه‌ت، نه خاوه‌نی
هیچیشه تا به دیکتاتۆریه‌ت پارێزگاری بکات، پرۆلیتاریا دوای شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌یه‌تی و نییه‌تی هاوبه‌شیه ئازاد و
ئاره‌زومه‌نده‌کانییه‌تی به‌رگریان لێبکات، ئه‌و به‌رگریه‌ش، نە
ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی حیزبییە و نه واتای پراکتیزه‌کردنی
دیکتاتۆریه‌تیش ده‌به‌خشێت، ته‌نها به‌رگرییه‌کی شۆڕشگێڕانه‌یه له
ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌و به‌رگریه‌شدا،نه که‌س،
نه‌هیچیش ده‌کاته ئامرازی ده‌ستی خۆی، ته‌نیا خۆیه‌تی خۆی به
خۆبه‌خۆیی، که‌واته پرۆلیتاریا وه‌ک چینێک له موماره‌سه‌کردنی هیچ
جۆره ده‌سه‌ڵات و حیزبێکدا ماهیه‌تی خۆی جێبه‌جێ ناکا و ناسه‌لمێنێ،
پرۆلیتاریا شۆڕشه‌که‌ی، یان شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه، یان نییه،
پرۆلیتاریا چینێکی شه‌قاوه نییه، خواست و هیوا و مه‌به‌ستی ڕامیاریی
نییه، خواست و هیوا و مه‌به‌سته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریین،
تەنیا حیزبی پرۆلیتاریا، خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنێکی چینایەتییه و
وا له‌نێو چوارچێوه‌ی چینه‌که‌ی خۆیدا، ده‌ستی ده‌ره‌کی نامۆی تیادا
نییه، ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌و [ڕێکخستنی سەربەخۆیی جەماوەریی]
پشتبه‌خۆبه‌ستی چاونه‌ترسه و مێژووی خه‌باتی پڕه له هه‌زان هه‌زار
مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین و داهێنانی تیۆرییه.
حیزبی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه و ڕامیارییه،
ده‌سه‌ڵاتخوازان ته‌واو به‌وه هۆشمه‌ندن، که دەبێت به‌ر له (شۆڕشی
کۆشک) پێکهاته‌یه‌کی ڕامیاریی قوچکەیی (هه‌ره‌می/ ھیرارشی) خاوه‌ن
دیسپلین هه‌بێت، واته ده‌وڵه‌تێکی بچوکراوه‌ی حازربه‌ده‌ست هه‌بێت، تا
له کاتی ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریدا، هه‌موو کون و که‌له‌به‌ری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانیان پێپڕبکرێته‌وه و وابێت کە ده‌وڵه‌ت
له‌هیچی که‌م نه‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری داپڵۆسینی جه‌سته‌یی (پۆلیس
و سه‌رباز) و داپڵۆسینی هزری و ڕۆسنبیری (میدیا). ئه ئاواهین ئه‌و دوو
جۆره حیزبه، واته (حیزبی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆبه‌خۆیی شۆڕشگێڕ) و (حیزبی
هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) لێره‌دا سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و (حیزبه هۆشمه‌نده)،
دوو په‌ڕتووکی هه‌ن (الدولە و الپورە) و (ماالعمل)، ئەگەر لە دەستی
بسێنیت، ئیتر هیچی پێنامێنێ ،نه بیڵێت،نه بیکات.
شۆڕشی ئه‌نارکی.*******
به‌ر له هه‌موو شتێک (باکۆنین) پێماندە‌ڵێت "شۆڕشه‌کان یاری منداڵان
نیین" شۆڕش جه‌نگه، ئەو جه‌نگە ئه‌هلییە، ڕاسته شکێنه‌ره، ته‌نها
کاردانه‌وه‌یه و هیچی دی پێویست به‌وه ناکات قسه و قسه‌ڵۆکی دی
دوابخرێت، ئه‌و به‌لایه‌وه سه‌یره، کە ئه‌و جه‌نگه ئەوەندە
نه‌فره‌تی بێت و ھەروەھا ئەو لەوە بێگومانە، کە جەنگ ئەھلی شاڵاوێکی
یەکژەمیی رۆماتیکییە و گورجوگۆڵییه‌کی کاریگه‌ری مه‌زن دە‌هوروژێنێت،
بۆ ئامانجی سه‌رکی، که ئه‌ویش تێکوپێکشکاندی هه‌موو جۆره‌کانی
سه‌روه‌ریه، که ده‌وڵه‌ت خراپتریین سمبولی هه‌موویانه، هه‌موو
ڕۆژێک، له هه‌موو شوێنێک دروستکاری خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ری، نێوه‌ڕۆکی
ستراتیجی ئه‌نارکیسته شۆڕگێڕه‌کانه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕاستی
گومانلێنه‌کراوی فه‌لسه‌فه‌ی ڕامیاریی باکۆنینی.
شۆڕشگێڕان ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش بێت، بۆ سوودگه‌یاندن به
ئازادی، پارێزگاری دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی ده‌که‌ن و به‌بێ هیچ
چۆنوچه‌ندییەک له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن، که لایه‌نگرانی یه‌کسانی
ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌گینا ئازادی ده‌بێته وشه‌یه‌کی بێ‌واتا و
دوور لە مۆراڵ و گه‌شه‌کردن، هه‌موو درۆی گه‌وره‌ن (باکۆنین)
بلێبڕاوانە ئازادی ده‌خاته ڕیزی پێشه‌وه‌ی نه‌خشه، ئه‌و وا
بیرده‌کاته‌وه، که "یه‌کسانی له دونیادا له خۆبه‌خۆیی کار و
هاوبه‌شییه‌کان و هه‌ره‌وه‌زییه به‌رهه‌مهێنه‌ره ئازاده‌کانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت، نه‌ک له سه‌روه‌ریکاری و ده‌وڵه‌ته‌وه.
(باکۆنین) جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌کاته‌وه، که ئه‌وه‌یه هۆکاری
سه‌ره‌کی که‌رتبوونی سۆسیالیسته‌کان، واته هه‌ره‌وه‌زیخوازه
شۆڕشگێڕه‌کان و کۆمونیسته سه‌روه‌ریخوازه‌کان، دۆستانی ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌های ده‌وڵه‌ت، ئەستەمه به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌تێکی سته‌مکار،
سه‌روه‌ریخوازیی و چینێکی چه‌وسێنه‌ری خاوه‌ن ئیمتیاز ، بوونی ھەببێت.
ئێمه ئه‌مڕۆ به‌باشی و به‌ئاسانی له سڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نارکیسته
روسه (باکۆنین) ده‌گه‌ین، که به‌رامبه‌ر به بیرۆکه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن (حیزبێک، یان چینێکی شۆڕشگێڕه)وه هه‌یبوو، کە
له چییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه.
ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی (کارل مارکس) پێماندە‌وترێت،
له ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ودا هه‌موومان یه‌کسانیین، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش
ده‌ده‌ن، که نه یاسایی، نه ڕامیاریی، نه ئابووریش چینی خاوه‌ن
ئیمتیاز بوونی نییه (...)، به‌ڵام حکومه‌تێک هه‌یه " لێره‌دا باش
تێبینی ئه‌وه‌بکه‌ن" که حکومه‌تێک هه‌یه و هه‌موو سامانه‌کانی به
ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام به هیچ جۆرێک وه‌ک حکومه‌ته‌کانی دی حکومڕانی
ناکات!! شتێکی سه‌یره.
(باکۆنین) لای خۆی گومانی نه‌هێشتۆته‌وه و ئه‌وه‌ی یه‌کلاکردۆته‌وه،
که پێویسته پرۆلیتاریا دوای ئه‌وه‌ی کە دەست به‌سه‌ر ئامێری
ده‌وڵه‌تدا دە‌گرێت، بۆ له‌نێوبردنی بۆرژوازی، سوودی لێوه‌ربگرێت. لای
(باکۆنین) ده‌وڵه‌ت داموده‌زگایه‌کی دژه‌شۆڕشگێڕیی داپڵۆسێنه‌ره، دوای
ئه‌نجامدانی شۆڕش، ته‌نها بۆ ساتێکیش ده‌ستیپێوه‌ناگیرێت و
له‌نێودە‌برێت، ئا لێره‌دایه که‌له‌به‌ر و جیاوازی نێوان ئه‌نارکیزمی
شۆڕشخواز و مارکسیزم، زۆر ئاشکرایه، که ناته‌بایی (مارکس) و
(باکۆنین) ستراتیجی شۆڕشی سۆسیالیستی خستنه بنبه‌ستێکی مه‌زنه‌وه،
هه‌ڵوێسته******** دژ
به‌یه‌که‌کانیان زۆر له‌وه زیاتر بوون، که ته‌نها ده‌مه‌قاڵێیه‌ک و
پێشبڕکێیه‌کی ئایدیۆلۆجی بووبن. پاش ١٩١٧ ئه‌و گرفته تیۆرییه به
جۆرێکی دراماتیکی، به‌ڕاستی پراکتیزه‌کرا، به چه‌شنێک پرۆلیتاریای
دونیای دووچاری زنجیره‌یه‌ک قه‌یرانکرد، که ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو
کاتێک، که‌س پێشبینی تروسکایی ده‌لاقه‌یه‌کی ڕۆشنی قوتاربوون، نابینێت.
__________________________________
پەراوێزەکان:
*
بڕوانه په‌ڕتووکی (histoire de l’anarchisme)
لاپه‌ڕه ٢٤٢.
**
بڕوانه په‌رتووکی (به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات)ی کاوتسکی.
***
بڕوانه په‌ڕتووکه‌کانی (ما العمل) و (الدولة والثورة) و (موچوعات
نیسان)و (هل یحتفظ البلاشفة بالسلطة).
****
بڕوانه په‌ڕتووکی (la révoulition inconnu)ی
ڤۆلین، هه‌روه‌ها نووسینه‌کانی (ئیما گولدمان) و (ئه‌لکسندر بێرکمان).
*****
بڕوانه په‌ڕتووکی ( شۆڕشی نه‌ناسراو la révollution
inconnu) و نووسینه‌کانی ئیما گۆڵدمان و ئه‌لکسندر بیرکمان،
سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسی.
******
بڕوانه تاقیکردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسپانی و کۆڕه‌کرێکارییه‌کانی ئیتالیا،
که چۆن له‌به‌ر ڕۆشنایی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕوسیدا، بڤه‌یانکرد،
بۆلشەڤیکەکانه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆیان توخنی کۆڕه‌کانیان بکه‌ون. س - ع.
*******
په‌ڕتووکی (histoire de l’anarchisme) ل243-244-
نوسینی (jean préposiet).
********
به‌م بۆنه‌یه‌وه دە‌مه‌وێت مەتەڵێک هه‌یه ڕۆشنایی بخەمەسەر (
به‌ڕاستی زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره، که (کارل مارکس) به‌و هه‌موو توانا
زانستییه‌ی خۆیه‌وه،چۆن و چی گه‌یاندوویه‌تی به‌و بڕوایه، که دەبێت
دوای شۆڕش ده‌وڵه‌ت بهێڵرێته‌وه، به‌مه‌رجێک ئه‌و له هه‌موو که‌سێکی
دی باشتر ئه‌وه‌ی زانیوه، که هیچ دیارده‌یه‌کی سه‌رخانی به‌بێ
بنه‌مایه‌کی مادی بوونی نییه،جا تۆ بڵێی ئه‌و له‌و پرسە‌یه‌دا به
پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆیه‌وه (ماته‌ریالیزمی دایلێکتک و
ماته‌ریالیزمی مێژویی) بیریکردبێته‌وه؟! یان له‌و پرسە‌یه‌دا سیله‌ی
ڕه‌حمی خۆی له (ده‌وڵه‌ته ڕه‌ها)که‌ی ھیگڵ نه‌بچڕاندوه، تکا
دە‌که‌م، گه‌ر که‌سێک هه‌یه و دە‌توانێت وەڵامی ئه‌و مەتەڵە پیرۆزه‌م
بۆ ده‌ربخات، پێشه‌کی سوپاسی ده‌که‌م، گرنگیش نییه لام ئه‌و که‌سه
(مارکسی)بێت، یان (ئه‌نارکی)بێت، یان هه‌رچییه‌کی دی بێت. س - ع.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|