په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٧

دەوڵەتانی ناوچەکە کامیان لەویتریان باشترە؟

تاهیر حەسەن     


هیچ یەک لەدەوڵەتەکانی ناوچەکە دەوڵەت گەلێک نین کەلەخزمەت و بەرژەوەندی چینە بەرهەمێنەرو هەژار کراوەکەدا بن،بەڵکو بەکۆ دەوڵەت گەلێکی تاسەر ئێسقان دیکتاتۆر و چەوسێنەر و کۆنەپارێز و لەدواجاردا وەک وەکیلێکی زلهێزانی سەرمایەداری لەمەیداندان بۆ دژایەتی کردنی چینە زۆرەکەی کۆمەڵگە کەلەچینی کرێکارو جوتیارەوە بیگرە تادەگات بەتوێژی کرێ وەرگرەکان پێک دێن.


هیچ نوزیەکی ئازادی و دیموکراسیەتی ڕاستەقینە لەنێو ئەو دەوڵەتانەدا نیە لەباشترینیانەوە جانازانم بڵێم دەوڵەتەکەی سیسی باشترینیانە یان کام یەکی تریان کەبڵێین لەو دەوڵەتەدا ترس و تۆقاندن لەپلەی یەکەمدا نەبێت، تا دەگات بەدەوڵەتەکەی ڕۆحانی و موشەڕەف و کابرای ئەفغانی و ئەوی تورک و ئەوی کەنداوی عەرەبی.


جا ئەو دەوڵەتەیش کە لەژێر ناوی خواستی ڕەوای گەلی کوردا بانگەشەی بۆ دەکرێت، گەر دروستیان کرد، ئەوا هاوشانی دەوڵەتدارانی ناوچەکە دەبێت و لەڕوی یاساییەوە دەبێتە پارزەرێکی باشی پاراستنی کۆڵەکەکانی ئەم سیستەمە دڕندەیەی کەشەریکاتە زەبەلاحەکانی وڵاتانی سەرمایەداری ڕابەرایەتی لێ دەکەن، بەڕاستەوخۆیش چەوساندنەوەی چینایەتی درێژە پێدەدات و قورستریشی دەکاتەوە لەمەی ئێستایش کەبونی هەیە.


بۆیە دەوڵەتەکەی بارزانیش بۆ بەرژەوەندی و خواستە ڕەواکانی چین و توێژە بەرهەمهێنەرو زەحمەتکێشەکان نابێت، بەڵکو لە بەرژەوندی چینە مشەخۆرە بۆرژوا قەومیەکەو ئەو شەریکاتانەدا دەبێت کە دەیانەوێت دەست بگرن بەسەر کۆی سەرزەمین و ژێرزەمینی ئەو گەلەدا کەناوی گەلی کوردە. ئیتر وەهمی نەتەوە و ژێردەستەیی هیچ نیە بێجگە لە خورافاتێکی وەک خورافاتی ئاینی و مەزهەبی.
 

٢٣\٩\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی تاهیر حه‌سه‌ن

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک