په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١\٢٠١٦

دەوڵەتەكەی پ.د.ك سێكۆلاریزمە!

شوان سديق       


لە وەها بارودۆخێكی وەك ئێستای هەریمی كوردستان. بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و میدیاكانی نزیك لەو حزبە ناوە ناوە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان دەكەن بە ڕۆژەڤ. ئەم پرسە چارەنوسسازە وەها دەخەنەڕوو حزبەكەیان فریاد رەسی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردین. كەس لاری نیە كە كورد خاوەنی دەوڵەتی خۆی نەبێ هاوشیوەی میللەت و گەلانی تری دونیا كێ رایبگەیەنێ و چی حزبێك سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە دەكات. بۆچوونم وەهایە نەیارانی زۆر كەمن. هەمووی بەخاتری بوونی دەوڵەتی سەربەخۆ. قسە لەسەر ئەوەنیە پ.د.ك دەوڵەت رادەگەیەنیت یاخوود نا هەرچەندە جێی باوەڕنیە لەم كات و ساتە دەوڵەت بوون لە ئارادابێ تەنانەت لە خەیاڵی پارتیش.

 

ئەوەی هەیە ورووژاندنی هەست وسۆزی هاوڵاتیانە كە هەمیشە سەرانی پارتی ویستوویانە سەرنجی خەڵك بۆ خۆیان رابكێشن. بەتایبەتی لە ئانی خراپ بوونی دۆخی سیاسی نێوان لایەنەكان. ئەگینا هەموان باش دەزانین سبەی دەوڵەتی كوردی بدەن بە پ.د.ك بەو مەرجەی بگەرێتەوە بۆ دیموكراسی و گەرانەوەی پرۆسەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات جیبەجێ بكات. ئەو حزبە هەرگیز پاشگەز نابیتەوە لەو سەركێشیانەی ساڵانیكە لە سایەی سیاسەتی پاشاگەردانی لە كوردستان پیادەی كردوەو هیچ كات مل بۆ خواستێك دانانەوێنێت پیچەوانەی بەرژەوەندییەكانی بیت! خاڵیك كە گرنگە بۆ ئێمە چۆنیەتی ئەو دەوڵەتەیە لە ئانی راگەیاندنی تاچەند ئەم حوكمە لە سەر بنەمای پرەنسیپ و یاسا گەلیكی سێكۆلاریزم و دیموكراسیدایە؟ ئەزموونی حكومڕانی پارتی سەلماندویەتی ئەم هێزە بروای بە بنەماكانی سێكۆلاریزم نیە دەوڵەتداریەكی پێشكەشكردوە. تێكەڵەیە لە حوكمی بنەماڵەی و عەشایری و دەست بەرداری بنەما ئایینییەكانیش نەبووە. كەچی لەكاتیكدا بڕوای تەواوەتی بە ئایینیش نیە. پ.د.ك ئەوەشی نەشاردوەتەوە بە ئاشكرا موجامەلەی هێزە كۆنەپەرس و ئیسلامی و موحافیزكارەكان دەكات. بە دەلیلی ئەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا بمێنیتەوە. هەموو ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانی كوردستان دەركراون. راستە سەدا شەست كاریان پێ ناكرێت. وەلێ هیچیان پێچەوانەی بنەماكانی حوكمی شەریعەتی ئیسلام نین!

 

هەر لە سایەی حوكمی ئەم حزبەدا چینایەتی و نابەرانبەریەكی ئاشكرا لە كوردستان درووستبووە. كەمی كارو خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان لە قۆناغیكی مەترسیداردایە لە بەرانبەریشدا كەسانێكی تر هەن نزیك لە حزب و سەرمایەداری دروستكراوی حزب ژیانیكی باشتر دەبەنە سەر. مەترسیدارترین شت رووی لە هەریمی كوردستان كردوە. چوونی گەنجانە بۆ نیو داعش كە ئەمەش پەڵەیەكی رەشە بە نیو چاوانی ئەزموونی حوكمی كوردی كە پشكی شێری بەر پ.د.ك دەكەویت. بەگوێرەی ئامارەكان. پێنج سەد گەنج چونەتە نێو داعش. بەداخەوە كەفوكوڵی هەندێ مەلا بەدروشمی خورافی وایكردوە تەنیا لە هەولیر لەو دوو ساڵەی رابوورد “١٣” گەنچ ٣٥ كیلۆمەتر رۆشتوونەتە خوار هەولێر بەنیەتی گەیشتن بە سەنتەری ترانزێدی بەهەشت لە ناوچەكانی مووسڵ! حەق بوو پ.د.ك بدرابایە بەدادگا لەسەر چوونی ئەو گەنجانە بۆ كن داعش, مەگەر نابەرانبەری و پاشاگەردانی لە وڵات تیرۆر بەرهەم نایەنێت؟

 

ئیمە لە كوردستان پەروەردەیەكی دواكەوتومان هەیەو دەرگاش بۆ پیاوانی ئایینی كراوەتەوە. بە ویستی خۆیان چۆنیان بوێت وەها گەنجان و منداڵان بۆ توندوتیژی هان دەدەن. هەروەها نەبوونی میدیای ریكخراو چاودێریەكی باش و بوونی سەدان رێكخراو و چەندین ناوەند لە ژیر ناوی جۆراوجۆر كە هەیانە كۆمەڵگا بۆ توندوتیژی ئاراستە دەكات. وایانكردوە. خراپەكارییەكان لە كۆمەڵگا زۆر تر ببێت. كە هەموو ئەمانە تابیت وڵات لە حوكمی سێكۆلار دوورتر دەخەنەوە. كۆمەڵگاش بە ئاقارێكی خراپ دەبات!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک