په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٦

دەوڵەتی کوردی و رفراندۆم

وەک دواین درۆی گەورەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆی لەسەر کورسیەکەی.

هەژار قانع      


بەڕای من لەماوەی ئەم یەک دووساڵەدا, چەمکێک کەلەھەموو شتەکانی تر زیاتر سواو بێزرا و سیحری نەما,چەمکی (دەوڵەت و ڕیفراندۆم)بوو, لەڕاستیدا سیاسیە مافیائاساکانی ئێمە, ئەوسەرە گەورانەی کەمایەیی بەدبەختین بۆ ھاونیشتیمانیانی ئەم وڵاتە, لەماوەی ساڵانی ڕابردودا ھەموشتێکیان لێک ھەڵوەشاند و لەناوبرد, لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی ئابوری خۆیاندا، کاتێک دەڵێن ھەمو شتێکیان لەناوبرد, مەبەستمە بڵێم کە(ئازادی و یاسا و دادگا و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و ئازادی ڕادەربڕن و ڕۆژنامەرگەری و ھەڵبژاردن و پەرلەمان و دامەزراوە شەرعیەکانیان........) سوک و زەلیل کردوو لەناویان برد.

سەرجەمی ئەم چەمکە گرنگانە, کەمافی سەرەتایی ھەمو کەسێکن لەسەر ڕوی ئەم زەویەدا, بەڵام لەسایەیی سەری سەقەتی ئەم مافیا ناڕەسەنانەی ئێمەدا, ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە بچوکەی ئێمە لێی بێ بەشن. ھەتا پێش ئەم دووساڵەی ڕابردوو, تەنیا شتێک کە ھێشتا سیحری خۆی لەدەست نەدابوو, تڕۆ و سوک و نەسوێنرابوو, تەنیا شتێک کەلەلای ھەموان گرنگی و تایبەتمەندیەکەی ھێشتا لەدەست نەدابوو چەمکی(ڕیفراندۆم و سەربەخۆی)بوو.

بەڵام ئەفسوس وەک ھەمیشە ھەرشتێک بکەوێتە سەرزاری ئەم سیاسیانەی ئێمە, ئیتر ھەرلەخۆوە دەسوێت و لەبەرچاوی ھاوڵاتیان ڕسوادەبێت, لەڕاستیدا ئەمە پەیوەندی بە خودی چەمکەکانەوە نیە, کە لەبنەڕەتدا بۆخۆیانلاوازبن یان میلەتی ئێمە لەئاستی ئەو ھۆشیاریەدا نەبێت, کەلەگرنگیو بایەخی ئەم چەمکانە تێبگات, بەڵکو پەیوەندی بەو نێتە قێزەونەوەھەیە کە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە لەپشتی بەکار ھێنانی چەمکەکانەوە دەیشارنەوە.


بەواتایەکی تر سەرۆک و حیزب و دەھۆڵکوتەکانی دەسەڵاتی کوردی, کاتێک کە ئەم ھەرێمە توشی قەیرانێک دەکەن, کاتێک بەرھەمی ئەم وڵاتە لە ژوورە تاریکەکاندا حەپەلوشدەکەن و ڕۆژنامەنوسێکیش ئەگەر بڵێت بۆ وادەکەن بەئاسانی دەیکوژن و دواجار لە ڕێگەی دادگا حیزەکانیانەوە تۆمەتی تیرۆر و ئیرھابی دەدەنەپاڵ, کاتێک پەرلەمان و دام ودەزگا شەرعیەکانی ئەم وڵاتە لە ئیش دەخەن و لە دیگەڵەوە دەیانخەنەوە بەم دیوا, کاتێک سەرۆک زۆر بێ شەرمانە لەپێناو خودی کورسیەکەی خۆیدا ئامادەیە ھەمو شتێک لەئیش بخات و ھەموو جۆرەکارێکی نایاسایی ئەنجام بدات, ڕێک لەم چرکە ساتە ڕەشەدا, لە دۆخێکدا ھاوڵاتیان سەری خۆیان دەدەن بەشاخا و خنکانیان لەناو (ئیجە)یا پێ باشترە وەک لەوەی لە نیشتیمانە ڕەشەکەی خۆیاندا بژین, سەرۆک و دەھۆڵوتەکانی لەڕێگەی ھەزارەھا میدیای ترسناکیحیز و حیزبیەکانیانەوە, بۆشێواندنی ڕای گشتی و لابردنی چاوی ھاوڵاتیان لە سەر ئەو ھەمو بێ ئەخڵاقیانەی کە کردوویانە, پەلاماری یەکێک لەچەمکە کرنگە نەتەوەیی و مرۆییە کان دەدەن و ئەوەندەی دەڵێنەوە و بەزۆر دەیکەن بەگوێ و لوت و قون و چاوی ھاوڵاتیاندا, ھەتا تەواو دەیسوێنن و وەکو خۆیان بێنرخی دەکەن لەلای ھاونیشتیمانیا,

بەدرێژای مێژووی کورد دوای ھەر شکستێکی سیاسی, دەسەڵاتدارانی ئێمە پەلاماری یەکێک یان چەند چەمکێکی مرۆیی و نیشتیمانیان داوە و سەرنجی ھاوڵاتیانیان لەسەر شکستە سیاسیەکانیان پێ لابردووە, لە دونیای ئێمەدا شکستی سیاسیەکانمان ھێندە زۆرن ڕەنگە لەژماردن نەیەن, بۆیە بەھەزاران جار ھەمو چەمکە مرۆیی و فەلسەفیەکانی ئێمە ئەتک کراون, ھێندە نابوت و شێوێنراون تەنانەت پێمان شەرمە ناویان بێنین, تەنیا شتێک کە تۆزێک سیحری مابوو, چەمکی(سەربەخۆیی و ریفراندۆم )بوو, ئەویش لە سایەیی سەری سەقەتی (بەرزانی)ەوە, سیحری نەماو شێوینرا.


بۆیە بەڕاستی من پێم وایە مەسەلەی ڕیفراندۆم جگە لەدرۆیەکی گەورەی بارزانی و دەھۆڵکوتەکانی بۆ مانەوەی خودی(بارزانی)خۆی لەپۆستەکەیدا بەناشەرعی, لابردنی چاوی ڕای گشتی و ھاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لەسەر, ئەو فەشەلە سیاسیەیکە لەماوەی ڕابردوودا لەمێژووی سەرۆکایەتی خۆیدا تۆماری کردووە, ھیچ شتێکی تر نیە, ئێمە ھەتا ئێستایش دەرزی پەرەمێزمان لە تورکیاو ئێرانەوە بۆ دێت , ئیتر سەربەخۆیی چی؟ خەڵکی ئەم وڵاتە کەی شایەنی ئەو ھەموو فریودانەی ئێوەیە؟ کەی شایەنی ئەو ھەموو گەوجاندنەیە؟.

ئەرێ بەراست جەنابی سەرۆک خێڵ, بەرێز بارزانی, جەنابتان دەساڵە بەرەِسمی سەرۆکن, نەمانبینی بەوشەیەکیش باسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بکەن, خێرە پێش تەواو بوونی ماوەی ویلایەتیەکەت بەچەندمانگێک مەسەلەی سەربە خۆیی و ڕیفراندۆمت بیرکەوتەوە, تکایە پێم بڵی ئاغای کۆنە( قەرات)ێ, لە خەودا بیری سەربەخۆیت کەوتەوە یان لە خەوھەڵساویت؟؟


ببورە ڕەنگە ماییەی نیگەرانیت بێت, ئیستا خەڵکانێکی زۆر لەم ھەرێمەدا دەژین, کە ئیتر فریووی درۆکانت ناخۆن, ئیتر سیحر و تەلیسمەکانت ناتوانن ڕووی ڕاستەقینە و دیکتاتۆریت لەبەرچاویاندا داپۆشن.

 


hazharqanie@gmail.com




 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک