٢٢\١١\٢٠١٠
دەوڵەتی کوردی
فەرزە نەک سوونەت ،بەڵام عێراقی بوون هیچیان نییە..!

کەمال غەریب
فەخرە سوودانییەک بڵێ عێراقیم ...! بەڵام بۆ
شەرم نییە کوردێک واز لە نیشتیمانەکەی بهێنێ و بڵێ عێراقیم ...!
شاعیر دەڵێت: هەر کاروانێک بۆ تیشکی بڕوانێت کەمبن یان زۆر دەگەنە
خۆر..! ئەمە سوێندی خەڵکی نەتەوەییە، نەک قسەی خەڵکی ڕووخاو.
هەموو سەرانی داگیرکەری نیشتیمانەکەمان ، پێش سەرانی باشووری ووڵات
شەڕی ئەوە دەکەن کە کورد ئەبێت دەوری هەبێت لە عێراقی دوای ٢٠٠٣ وە
کورد بە زۆر بخزێننە ناوی بۆ وونکردنی سیمای کوردستانی و دابڕینی لە
خاکەیی و کوردی پارچە داگیرکراوەاکیتر. یەکێک لە هەڵە مێژووییە
ئیستیراتیجییەکانی کورد لە دوای ٨٠سڵ لە چاوەڕوانی کە کردی ،
دروستکردنەوەی ئەم عێراقەی ئەمڕۆ بوو. عێراقێک کە نەتەوەی سەردەست ،
سەردەسترە و خاوەنی هیچ هزرێکی فەلسەفەیەکی مرۆڤانە نییە ،تا
نەتەوەیەکی ژێر دەستی وەک کورد ببێت بە خاوەنی سەروەرییەکانی کە قەت
لەو عێراقە سەدامدا و لەم عێراقەی (مالیکی و عەلاوییە) خاوەنی نەبووە.
سەرانی کورد بە خواستی خۆیان و پاڵەپەستۆی سەرانی داگیرکەری کوردستان ،
دەستبەرداری دەنگی خەڵکی سەربەخۆییخوازی کوردبوون بۆ نیشتیمانێک کە
پێیدەڵێین (کوردستان). مێژوو شاهێدی ڕێفەراندۆمەکەی باشوورە کە زیاد لە
٩٠% خەڵکی سەربەخۆیخوازان دەنگیان بۆدا (هەر بۆیە ئەز ووتوومە گەل لە
خزمەتی دەسەڵاتە و غوولامی حیزبە).
بەڵام دارفۆرییەکان ئەمڕۆ داوای ڕێفەراندۆم دەکەن بۆ شەرعییەتدانی
جیابوونەوەیان لە باستیلەکەی سودانی عەرەبی ، چونکە خەڵکی قارەمانی
دارفۆر و سەرکردەکانیان ، شەرم دەکەن خۆیان بخەڵەتێنن بەو سودانی
بوونەی کە نامۆن پێی ، دەیانەوێت تف لە سودانی بوونیان بکەن و بۆ یەکەم
جار مێژوو بۆ بوونیان تۆمار بکەن.
دڵخۆشی سەرانی کورد بەو پۆستانەی وەریانگرتووە و ئەو هەموو شانازییانەی
دەیکەن بە عێراقی نوێوە ،تەنها شاییەکی کورتە و لە کۆتایدا لە
هەڵخەڵەتاندن و خۆلەخشتەبردن زیاتری لێناکەوێتەوە.
ئەم دەسکەوتە کاتیانەش تەنها دەستکەوتە بۆ حیزب. مێژووی حەوت ساڵی
ڕابووردو ، ئەوەی سەلماند کە کورد دۆڕاوی یەکەمە لەم گەمە کارتۆنیانەدا
، چونکە نەیتوانی یەک مەتر دووجای خاکی داگیرکراو بخاتەوە سەر نەخشەی
کوردستان وە یەک یاسای دەرچوو لە عێراقدا وەک خۆیی جێبەجێبکات ، وە
باشترین پاشقولیان لە کورد گرتووە بە ڕۆژی نیوەڕۆ ( بۆ نموونە ،
زیادکردنی ژمارەی کوردسییەکانی پەڕلەمانی عێراق لە ٢٧٥ بۆ ٣٢٥ بە
زەرەری کورد شکاییەوە ، وەزیری پلاندانای عێراق لەسەر فۆرمی سەرژمێری
لە کەرکووک خشتەی نەتەوەکان لادەبات ، مەسەلەی کەرکووک کە یەک ساڵیان
دانە بۆ جێبەجێ کردنی پێی نایە حوت و دەشڕوات بۆ دوو حەوتیتر و لە
کۆیایدا دەبێت وەک غەرناتەی مەغریبی هەنسکی بۆ هەڵکێشین). ئەوەش ڕوونە
کە حکومەتی پەرلەمانتاری کە نەتەوەی سەردەست تێیدا باڵا دەست بێت، بۆ
گەلاێکی ژێردەستی وەک کورد ، مایەکەی وەک ماییەی پیاز فرۆش دەبێت.
کورد باشترە دڵی خۆیان خۆش نەکەن بەوەی کە لەعێراقدا هاونیشتیمانی پلە
دوونین ، حەز ئەکەم بزانن هەر کەس خاوەنی پەساپۆرتی نیشتیمانەکەی خۆی
نەبێت ، قەرەجە نەک هاونیشتیمانی پلە دووە.
بارستایی بوونی سیاسی (کاریگەری جەماوەری)، هەمیشە بەشێکی یەکگرتوو وە
دانەبراوە لە نیشتیمان و پڕۆسە سیاسی و نەتەوایەتییەکەی، بەتایبەتی
کاتێک لە خاکی نەیار یاری دەکەی ،یان پڕۆسەی ململانێ و بەرامبەر
وەستانی دوژمن خۆی فەرزدەکات. سەرانی کورد کە دەچن بۆ بەغا دەچن بۆ
هوتێل ، واتە خاوەنی ماڵی جەماوەری نین ، و یەک دراوسێی کوردیشیان
نییە، هەمیشە خەریکی بلیت بڕیینن بۆ هاتن و گەڕانەوە) ، تەنانەت زۆریش
نامۆن بە هەموو شتەکانی چواردەوریان ،جگە لەو ترس و دڵەڕاوکێییەی
تووشیان بووە و تووشیان دەبێت. کەواتە ئەم عێراقی بوونە ، بێنیشتیمانی
بوونە و بەراستی خۆ بە غەریبی کردن و وون بوونە، چونکە ڕووداوەکان و
ئەنجامەکانی بۆ خۆیان دێنە زمان . ئەمەش پارسەنگی لە دەستدانی نیشییمان
دەگرێتە خۆی کە جاران لە شاخ پێیان دەووت کوردستان. نا ڕۆشەنبیری (یان
کڵۆڵی لە بیرکردنەوە و بڕیاردان لە بەرجەستەکردنی ئەرکە هۆشمەندییەکان
، کە گۆڕانی سیاسی دروستدەکات) و بەرژەوەندی خەڵکی کوردی دەستەمۆی
حیزبی (چونکە لایەکی کورد وەک مشەخۆر بوون بە مووچەخۆری حیزب) ، ئا لەم
خەسڵەتانەدا تاکی کورد هەڵوێستی مەردانەی خۆیان لە دەست دەدەن . بەو
جۆرە پڕۆسە نەتەوەییە چارەنوسسازەکان لە باردەبەن . کە ڕێ خۆشدەکات بۆ
بە خاوەنی بوونی کوردستان ، و بەوجۆرە تاکی کورد بە ملشۆڕ دەبێ
ناسنامەی عێراقی وەرگرێت (ئەو عێراقەی کەهەر چی سووکایەتی هەبوو
پێیکردووە و لە دووبارە بوونەوەی مێژوو پێیدەکاتەوە). بۆیە میللەتی بەو
جۆرە هەر کۆیلە بوون قابیلێتی. شکاندنی شەخسییەتی نەتەوەی کورد و لە
دەستدانی ئەم خەسڵەتانە بە تایبەتی ڕووخاندنی وورەی کورد بوون ، ،
گەورەترین شکستی نیشتیمانییە و تاکی کورد دەخاتە خانە ڕووخاوەکانەوە.
ئالێرەوە تراژیدی نیشتیمان و کورد بوون سەرچاوە دەگرێت.
ئەمە عیلەتی نەتەوە ، ئەمەیە ترازاندنی چەمکی تاک و هاونیشتیمانی بوونی
، من دەپرسم ئایا بەڕێزتان ئەتوانن بڕوا بهێنن بەم چەمکانە کە(
خزمەتکردنی ووڵاتێکی عەرەبی ببێت بە فەخر و شانازی) ، من و ئێوە لەم
کاردانەوەدا چۆن دەتوانین لاوێکی ٢٠ساڵ لە ستۆلهۆڵمەوە بگەیێنینەوە بۆ
هەولێر و پێی بڵێن ئەمەیە نیشتیمانەکەت. یان ڕێگە بگرین لە هەمان لاوی
هەولێری کە خاکەکەی جێنەهێڵێت بەرەو ستۆلهۆڵم کۆچ نەکات.
شکاندنی شەخسییەتی نەتەوەی و نەخۆشخستنی و لە دەستدانی خەسڵەتە دەروونی
و نەمرەکانی، گەورەترین شکستی نیشتیمانییە و تاکی کوردی بەرەو مایە
پووچی سیاسی بردووە. بۆیە نووخبەی نەتەوەی دەبێت دووبارە تۆووی
نەتەوەیی بوون بڕووێنێتەوە و سەرکردایەتی گۆڕینکارییەکان بکات ، تا لەم
هەورازە سەهۆڵبەندانەدا سەریبخات. بەرەو لوتکەی سەروەری نەتەوەیی.
ئەمەش بە هیچ تاقم و ڕێکخراو و پارتێک نایەتەدی ، بەڵکوو بەسەرجەم
نەتەوەی بندەست کارا دەکرێت و سکەی سەرکەوتن وەردەگرێت . ئەبێت ئەوەش
بزانین کە جوغرافیای کوردستان ، جێگیرەو ناگوێزرێتەوە بۆ پۆڵی خواروو
یان سەروو ،بۆیە لەمڕۆ پیرۆزترمان دەستاکەوێت ، بانگی سەربەخۆیی بدەین
و نەوە تازەکانمان بەو دەروونە بێگەرد و پیرۆزە پەروەردە بکەین.
kamalkurdy@hotmail.com
|