ده‌وڵه‌تی
کوردی له خه‌ونێکی شاعیرانه‌وه بۆ خواستێکی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا له مافه
سه‌ره‌تییه‌کانی خۆیی بێ به‌شه و به‌رده‌وام دوژمنه‌کانیشی ڕێگای ئه‌وه‌یان
پێنه‌داوه داکۆکی له خواسته‌کانی بکات و ئازادانه بیر‌و ڕای خۆیی ده‌ربڕێ
.. له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه کورد خۆیی له‌چوار به‌شی
جیاواز‌و شێوه مامه‌ڵه له‌یه‌ک نه‌چودا دیه‌وه ، له بێ خاوه‌نی دا
نه‌توانرا له‌و گۆڕانکاریه‌نه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆیی بگونجێنێت و
کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که مافه‌کانی به‌ده‌ست بێنێت .. له‌گه‌ڵ
جیاوازی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکرا
کوردیش به‌شێک بوو له‌و هۆکارانه‌ی که نه‌یتوانێ به مه‌رامه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
خۆی بگات ..
به‌رده‌وام به‌درێژایی مێژوو و شوڕشه‌کانی به‌پلانی دوژمنان و هاوکاریه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان شکستی خواردووه و هه‌مان سیناریۆ به‌رده‌وام له‌دووباره
بوونه‌وه‌دا بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی سود له ئه‌زموون و گۆڕانکاریه‌کان وه‌ربگیرێت
.. هه‌میشه زۆر له‌شکسته‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی دوژمنان بووبن
ده‌ستی خۆیی تێیدا کاریگه‌ربووه‌و هۆکارێکی سه‌ره‌کیش بووه له ڕمانی
جولانه‌وه‌کان . که‌واته ناکۆکیه‌کانی نێوخۆیی کورد سه‌ره‌تایه‌کی نه‌گه‌تیڤ
بوون بۆ ئاینده‌ی شۆڕشیکان و هه‌میشه له ئاکامدا ده‌رکیان پێکراوه و
ئه‌م شێوازه کارکردنه‌ش تا ئه‌مڕۆمان به‌رده‌وامی هه‌یه .
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی تاکی کورد و خوشه‌ویستی و خوێن گه‌رمی که‌سایه‌تی
کورد بۆ شۆڕشه‌کان و ڕاده‌ی قوربانیه‌کان له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
دا بوون و خواسته‌کان و ویسته‌کان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆیان گرتۆته‌وه
که مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆکورد خواستێکی ڕه‌وایه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا
کاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ی کورد بێ شه‌رم و بێ ترس ئه‌و خواسته
ئاشکرابکه‌ین و چی دی وڵات چیه‌تی بێگانه‌کان نه‌که‌ین و ئه‌و مافه‌ش
به‌که‌م و وه‌خت نه‌هاتوو نه‌زانین ..
ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له
ڕۆژنامه‌ی Daily News Hurriyet دا له میانه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه
ڕۆژنامه‌وانیه‌دا له ڕۆژی 16/03/2009 دا سه‌باره‌ت به بۆچونه‌کانی به‌ڕێزیان
له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیه‌وه که ده‌ڵێ : دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه ... براتورکه‌کان له‌وه
دڵنیاده‌کاته‌وه که لێکدانی سنوره‌کان ماحاڵه ، ده‌کرێ لێره‌دا تاڵه‌بانی
وه‌ک سه‌رۆک کۆماری وڵاتێکی عه‌ره‌بی بۆیی نه‌بێت وه‌ڵامه‌که‌ی به‌خواستی
ئێمه‌ی کورد بێت .. به‌ڵام ده‌کرا به‌شێوازێکی دی مامه‌ڵه له‌گه‌ل وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره‌دا بکرایه و دڵی که‌سایه‌تی کوردی پێ نه‌ڕه‌نجێندرایه و
به‌تایبه‌ت له ڕۆژی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و بابه‌ته نه‌وروژێندرایه
.. چونکه کورد له‌و ڕۆژانه‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست له‌سه‌رکرده‌کانمان
ده‌کات ...
ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی سیاسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بۆ کورد وه‌ک هه‌لێکی
زێڕین واڵایه و ده‌کرێ ده‌سکه‌وت و هه‌نگاوی باش له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌وه بنرێت ، به‌تایبه‌ت دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی ،
به‌ڵام هێمنی و سستی و شه‌رمی کورد له خستنه‌ڕووی خواسته‌کانی ئه‌و ده‌رگایا‌نه
به‌ده‌ستی خۆیی دایان ده‌خات و زۆر له‌و هه‌لانه‌شی له‌ده‌ست دا ..
کێشه ناوخۆیه‌کان و ناته‌بایی و یه‌ک نه‌گرتن له‌ئاست بارودۆخه
ناوخۆییه‌کان و دابڕانی ده‌سه‌ڵات له جه‌ماوه‌ر و دروست بوونی ڕایی
جیاواز‌و دژ به دسه‌ڵات له‌و دۆخه‌دا که هێشتا له سه‌ره‌تایی خه‌بات
داین به‌که‌مترین ئامانجه‌کانی خۆمان نه‌گه‌یشتووین ، ئه‌مه‌ش بۆخۆیی
شێوازێکه له شکست هێنان ... گله‌یی خه‌ڵک و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی له
نه‌بوونی خزمه‌تگوزای پێویست و گوێنه‌دانه خواسته‌کانی هاوڵاتی و زیاد
بوونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵنه‌دان بۆ بنبڕکردنی ئه‌و دیارده‌یه
نائومێدی ده‌خاته دڵی دانیشتوانه‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته به‌شێک له‌و
کۆسپانه‌ی که سه‌رکردایه‌تی کوردی پێوه سه‌رقاڵ کردوه و به‌دڵنیایی
بۆ ئاینده‌ش ده‌ره‌نجامه‌کانی به به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناشکێنه‌وه ..
پرۆسه‌ی دیموکراتی له‌هه‌رێمی کوردستان و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌و
کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ریکه ده‌بنه ئاسته‌نگ بۆ دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان
.. له‌وانه‌ی که خوازیاری لیستی داخراو و لیستی کراوه و پاشان دابه‌زینی
لیستی به‌ڕێز نه‌وشیروان به شێوه‌یه لیستی سه‌ربه‌خۆ ترسی لێره‌و له‌وێ
ناوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتی خۆیاندا ئه‌نجام
نادرێن .. لێره‌دا متمانه نه‌بوون به‌خۆو دڵنیا نه‌بوون له ده‌ره‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌کان هۆکارێکن له‌و مامه‌ڵه‌کردنه و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌کی
باش نیه بۆ پڕۆسه‌ی دیموکراتی له‌م هه‌رێمه‌دا و ده‌کرێ لێکدانه‌وه‌ی
دی بۆ بکرێت و پڕۆسه‌که به‌ره‌و شێوازێکی نادیموکراتیانه به‌رێت ..
سیاسه‌تی کورد له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه به‌بڕوای زۆر له‌چاودێران
به باش و پۆڵاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد نابینرێت ، چونکه کێشه
هه‌ڵواسراوه‌کان و به‌تایبه‌ت کێشه‌ی سنوری هه‌رێم و ئاینده‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان
له‌بارودۆخێکی باشدانین و له‌ده‌ست دانیان به‌دوور نازانرێت .. ئه‌مه‌ش
ده‌بێته شکستێکی مێژووی بۆ سیاسیانی کورد بۆ ئاینده و هێنده‌ی دی
گرفته‌کان ئاڵۆزتر ده‌بن .
گه‌ر ئه‌مڕۆ له گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که بڕوانین و له‌سیاسه‌تی نوێی
ئه‌مریکا وردبینه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ناوچه‌که به‌لای زۆرکه‌سه‌وه
سیاسه‌تی ئۆباما له سیاسه‌تی بۆش به‌باش تر ده‌زانن بۆ بزاڤی کورد ..
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سیاسه‌تی نه‌رمی ئۆباما ده‌ره‌نجام
له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردا نیه‌و ده‌کرێ پێش بینی زیانیشی لێبکرێت بۆ کورد
.. کاتێک له سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریکا ده‌ڕوانین ده‌رهه‌ق به
په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا به گرنک زانینی ئاستی تورکیا له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ ئاشتی له‌ناوچه‌که و سه‌ردانی ئاینده‌یی
ئۆباما بۆ تورکیا گۆڕانکاری دی به‌خۆوه ده‌بینێت ..
گۆڕان له سیاسه‌تی تورکی و خۆنزیک کردنه‌وه له ئه‌مریکا و ئاماده‌ی
بۆ ناوبژی وانی نێوان ئه‌مریکاو ئێران چونکه سیاسه‌تی ئۆباما
به‌پێچه‌وانه‌ی بۆش به‌رامبه‌ر به‌ئێران کارده‌کات و ئه‌و هه‌نگاوانه
هه‌رگیز له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردا نین ، دواتر خۆنزیک
کردنه‌وه‌ی تورکیا له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و هه‌وڵه
عه‌ره‌بیه‌کان بۆ ئاشت بوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ده‌وله‌ته ناکۆکه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی تورکیا له‌م هه‌نگاوانه‌دا به‌کاریگه‌ر
به‌دیار ده‌خرێت ...
بۆیه ده‌کرێ کورد له‌گه‌ڵ هه‌وڵه سیاسیه‌کانی لایه‌نێکی سه‌ربازی
چالاکی وه‌گه‌ڕبێت تابتوانێت پارسه‌نگی سیاسی و هێزی خویی ڕاگرێت و
ئه‌و پارسه‌نگه‌ش به بوونی په‌که‌که و پژاکه‌وه ده‌وه‌ست ، چۆن
زه‌مه‌نێک بوونی هێزی چه‌کداری پێشمه‌رگه له چیاکان پارسه‌نگه
سیاسیه‌کانیان له‌و ئاسته‌دا ڕاده‌گرت و دوژمنان حسابیان بۆده‌کرد.
که‌واته دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی خواستێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌وایه و
ده‌بێ کاری بۆ بکرێت و له‌و خه‌ونه شاعیریانه‌وه بۆ ڕاستی ئه‌مڕۆیی
گۆڕه‌پانی خه‌بات بگوازرێته‌وه و کاری جدی بۆبکرێت تا ئێمه‌ش وه‌ک
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی له‌و مافه سه‌ره‌تاییه بێبه‌ش نه‌بین و ئه‌و
خه‌ونه‌مان له واقیع دا بدۆزینه‌وه . بێ گومان ئێمه‌ی کورد ده‌بێ
زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئاکامی سیاسی نه‌ته‌وه‌ییمان دروست بکرێت و
له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کاندا پابه‌ست به‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه
هه‌نگاوبنرێت و خۆمان بکه‌ینه واقعێکی ویستراو گونجاو بۆ دروست بوونی
ده‌وڵه‌تی کوردی و خۆ له خه‌ونی شاعیرانه بێنینه ده‌ر ...
|