١٢\١١\٢٠١٠
دەیان ھەزار
قوتابی خۆپیشاندانیان کرد لە لەندەن.

عوسمان فەتاح
ئەمڕۆ ناوەندی شاری لەندەن بووە شوێنی نارەزایەتی قوتابیان، بەدژی بڕین
و ھێرشێک کە دەوڵەتی تازەی بەریتانیا کەحزبی پارێزگاران رابەرایەتی
دەکات بەھاوبەشی لەگەڵ لیبرالەکاندا. ئەم نارەزایەتیە ھاوکاتی
نارەزایەتیەکانی کرێکاران و ئیتحادیەکانە لەبەرامبەر ھەمان ھێڕشی
دەوڵەتی ئێستای بەریتانیادا کەدەستی پێکردەوە بۆسەر چینی کرێکار، کە
لەمانگی ڕابردوودا بەریتانیا شاھیدی چەندین خۆپیشاندانی نارەزایەتی
کرێکاران بووەو قوتابیانێکی زۆرو ئیتحادیەکانیان بەشداریان تێدا کردوە...
ئەم خۆپیشاندانە بەڕێپێوان بەرەو بارەگای حزبی پارێزگاران بەرێکەوت
بەبەشداری ٥٥٠٠٠ ھەزار کەس و بەبەرزکردنەوەی شیعارو لافتەکانی " نا بۆ
بڕین "، کە دەوڵەتی تازەی بەریتانیا بۆ وەڵامدانەوە بەو ئەزمەیەی
ھەیەتی و ھێرش بۆسەر کۆمەڵگاو چینی کرێکار، قوتابیانیشی گرتۆتەوەو ھەقی
خوێندن بەرزکراوەتەوە بۆ ٩ ھەزار پۆند لەساڵێکدا واتە ١٤.٥٠٠ دۆلار،
لەکاتێکدا خۆی ٣.٢٩٠ ھەزار پۆند بوە...
ئەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیەی قوتابیان پێشتر بەڕێپێوان بەرەو بەردەم
بارەگای حزبی لیبرال دیموکرات ڕۆیشتوەو بەھەمانشێوە بەڕێپێوان بەرەو
بارەگای حزبی پارێزگاران ڕۆیشتوەو کۆبۆتەوەو قسەوباس و شیعارات وتراوە،
وە ئەم کارانەی حکومەتی بەریتانیای بە ناعەدالەت و دژی خەڵکی
لەقەڵەمداوەو نارەزایەتیان دەربڕیوەو داوای لەغوکردنی ئەو قەرارانەیان
کردوە کە مەجالی خوێندن لەقوتابیان بەرتەسک و گران دەکات.
١٠\١١\٢٠١٠
|