په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٤\٢٠٢٢

دەیان پەنابەر بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە لایەن بوڵگاریاوە رەوانەی تورکیا دەکرێنەوە.

 


هیوا خدر بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند" ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٢ هێزەکانی جەندرمەی تورکیا ڕایگەیاند :کە لەناوچەی کۆفجازی سەر سنوری نیوان تورکیا و بوڵگاریا سەر بە شاری (کرک لارێلی)ی تورکیا سەدوو ٨٧ پەنابەریان دەستگیرکردوە بە شێوەیەك کە هەرچی کاڵاو جل و بەرگ و پارەو مۆبایل و شتی بەنرخ پێیان بووە لێیان سێندراوەو بە نیمچە ڕووتی لەلایەن حکومەتی بولگاریاوە دیپۆرتی سنوری تورکیاکراونەتەوە".

بەپێی لێدوانی پەنابەرەکانیش" پێشتر لە یۆنانەوە چونەتە خاکی بوڵگاریاوە بەڵام لەگەڵ دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری بوڵگاریاوە بەوشێوازە نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵکراوە". سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش پێکهاتوون لە پەنابەرانی وڵاتانی (سوریا، ئێران، ئەفغانستان، مەغریب، تونس).

هیوا ئەوەشی گوت "ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە توندیی ئەو جۆرە مامەڵەکردنە ریسوا دەکەین بەرامبەر بە پەنابەران لەلایەن بوڵگاریاوە کە ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دوورە لە بەهاو پیوانە نیو دەولەتیەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەرانەوە.وە داواش دەکەین لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی  بە توندیی ئەم جۆرە مامەڵەکردنانە شەرمەزار بکەن کە بەرامبەر بەپەنابەران لەلایەن حکومەتی بوڵگاریاوە ئەنجامدراوەو وە کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەراندا".

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------



دەستگیرکردن و رزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەکانی سەفیری هیسارو چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر لەناو چەند بەلەمێکی چوپدا ٥٣ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
ئایدن:
ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٦٧ پەنابەر لەسەر چەند بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بە سنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٢٧ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بە سنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٥/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا ٢٧ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان.
ئەدرنا:
ڕێکەوتی ١٤/٤/٢٠٢٢ لەشاری ئەدرنا لەسەر ڕێگای بوڵگاریاو ئەدرنا لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٩ کەس برینداربوون کە ٨کەسیان پەنابەربوون پەنابەرەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکران بۆچارەسەر خۆشبەختانە تەندروستیان باشە بەهۆی سوکی برینەکانیانەوە. هەر لەشاری ئەدرنا لەڕێکەوتی ١٣/٤/٢٠٢٢ لەنێوماڵێکدا ٢٠ پەنابەر دەستگیرکران کە ١٩ پەنابەریان سوری بوون لەگەڵ پەنابەرێکی تونسی.
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٤/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی میلاس سەر بەشاری مۆغەڵا ٩٧ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لەپەنابەرانی هەریەک لە ووڵاتانی ( عێراق، سوریا، ئەفغانستان، بەنگلادیش)
لەهەمان شارو هەمان ڕێکەوت لەناوچەکانی داتچا ١٣ پەنابەر ڕزگارکران کەلەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لەناوچەی بۆدرۆمیش ١٧ پەنابەر دەستگیرکران کەبەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٣/٤/٢٠٢٢ لە ناوچەکانی دیکیلی و کارابوورون ١٣٥ پەنابەری نەتەوە جیاواز ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
وان:
ڕێکەوتی ١٣/٤/٢٠٢٢ لەشەقامێکی خێرای سەر بەشاری وان لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا لەژێر بارێکی قوماشدا ٩٦ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران. شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراو ڕەوانەی دادگاش کرا لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی ١٥هەزار لیرەی تورکی کە لەپەنابەرەکانی وەرگرتبوو، پەنابەرەکانیش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکەکران بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان.


 

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک