٩\١٠\٢٠١٠
ته‌وه‌ری
دژی له سێداره‌دان:
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن:
هاتنه‌مه‌یدانی
هێز و بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دژی سه‌پاندنی ناعه‌داله‌تییه‌کانی سه‌ر
ژیانکردنیان،
وای له زۆر وڵات کرد سزای له‌سێداره‌دان له‌نێو ده‌ستوور
و یاساکانیاندا بسڕێته‌وه!
به بۆنه‌ی
١٠ی ئۆکتۆبه‌ر رۆژی جیهانی دژ به
سزای له سێداره‌دان، ته‌وه‌ری دژی له‌سێداره‌دان پرسیارێکی
ئاراسته‌ی به‌رێز تاهیر حاجی حه‌سه‌ن هه‌ڵسوراوی سه‌نته‌ری دژی
له سێداره‌دان له ووڵاتی هۆڵه‌ند کرد.

هیوا ئه‌حمه‌د:
هه‌روه‌ک ئاگادارن که رۆژی
١٠ی ئۆکتۆبه‌ر رۆژی جیهانی دژ به سزای
له سێداره‌دانه، ئاستی خه‌بات و ئاسۆی بزووتبه‌وه‌ی دژی سزای له
سێداره‌دان له ئاستی جیهانیدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، له کاتێکدا له
70% ی ووڵاتانی جیهان له‌ئه‌مرۆدا سزای له سێداره‌دان تێیدا قه‌ده‌غه‌کراوه
یان سزاکه جێبه‌جێناکرێ؟ له هه‌مانکاتدا نه‌خش وکاریگه‌ری ئه‌م
بزووته‌وه جیهانییه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دان له
عیراق و کوردستاندا له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان چۆن
ده‌بیین و پێتان وایه ده‌بێ چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێکه‌وه لێکهه‌ڵپێکرێن؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: سزای له سێداره‌دان
بۆخۆی به‌رهه‌می ده‌ستی نێو پرۆسه‌ی سیسته‌مه چینایه‌تیه‌کانه، ده‌سه‌ڵاته
چینایه‌تیه‌کان کاتێک له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی چینی باڵاده‌ست
که له‌م نێوه‌دا (مه‌به‌ست له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه، که چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رفراوانی هه‌میشه له ژێر سته‌م و زه‌ختی خۆیدا ده‌هێڵێته‌وه تا
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ده‌ست ده‌رنه‌چێت)، داهێنه‌رانی ئه‌م سزا ناڕه‌وایه
له کاتێکدا ڕوبه‌ڕووی قه‌یرانه ناوخۆیه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر نه‌توانینی دابین کردنی خواسته ڕه‌واکانی
کۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه، به‌پێویست وه‌رگرتنی ئه‌م سزایه بۆترساندنی ئه‌و
هێزو لایه‌نه ناڕازیه‌ی نێو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، وه‌ک کارێکی گونجاو ده‌بینێت
و جێبه‌جێی کردوه و ده‌یکات. ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کان له قۆناغه
یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی خۆیدا تا ده‌گات به سیستمی سیاسی نیزامی سه‌رمایه‌داری
بۆ سه‌رکوت کردنی چینی ژێرده‌ست له پاڵ ده‌یان جۆری دیکه‌ی سه‌رکوت
کردندا سزای له سێداره‌دانیشیان خسته نێو کۆی سه‌رکوتکردنه‌کانی دیکه‌یان،
که پێک دێت له ده‌زگای سه‌رکوتکه‌ری پۆلیس و زیندان و دادگاکانیان و
تا ده‌گات به ده‌زگا ئیعلامیه‌کانیان. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه
هه‌میشه کاری له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکه نا عه‌داله‌تیه کردوه له نێو
کۆمه‌ڵگادا تا ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا واته ئه‌و چینه‌ی هه‌میشه به‌رهه‌م
ده‌هێنێت و خۆیشی خاوه‌نی هیچ ئیمکاناتێکی زیاتر له‌وه‌ی بژێویه‌کی مه‌مره
و بژی پێده‌درێت، به‌هره‌مه‌ند نیه له‌کۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌ده‌ستی
ده‌هێنێت. بۆیه له‌لایه‌ن که‌مایه‌تیه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر
کۆی پایه گرنگه‌کانی ژیاندا، بۆخۆ پاراستن له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چینه
له دژی ، سزای له سێداره‌دانی به‌داهێنانێکی که‌م وێنه سه‌یر کردوه
له مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌کانیاندا.
هاتنه مه‌یدانی هێزوبزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دژی سه‌پاندنی ناعه‌داله‌تیه‌کانی
سه‌ر ژیانکردنیان، وای له زۆر وڵات کرد ئیتر سزای له سێداره‌دان له
نێو ده‌ستور و یاساکانیدا بسڕێته‌وه، لێره‌دا ده‌بێت ئیشاره به
گرنگی ڕێکخراو بوون له ڕووی سیاسی و وشیاری چینایه‌تیه‌وه و هاتنه
مه‌یدانی ئه‌و چینه به‌رهه‌م هێنه‌ره وه‌ک سه‌ره‌کیترین خاڵی گه‌ش
ببینین. چونکه ئه‌وه خێر و به‌ره‌که‌تی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی نیه
خۆی خۆبه‌خۆ بێت ئه‌و سزایه له نێو ده‌ستور و یاساکانیدا نه‌هێڵێت،
به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامی کۆی ئه‌و بزوتنه‌وه مه‌ده‌نی و یه‌کسانی خوازانه
بووه ده‌سه‌ڵاتی ناچار کردوه ده‌ست له‌و کاره نامرۆڤانه‌یه‌ی هه‌ڵبگرێت.
بۆ وڵاتانێک تا ئێستا ئه‌و سزایه جێبه‌جێ ده‌که‌ن و به ئه‌ندازه‌یه‌ک
دێن ڕه‌وایه‌تیشی پێده‌ده‌ن، بۆخۆی هیچ نیه بێجگه له‌و ڕاستیه‌ی که
ده‌رئه‌نجامی ناڕێکخراو بوونی چینی زه‌حمه‌تکێش و ژێر ده‌سته وا ده‌کات
ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ر و هاوئاهه‌نگ به پره‌نسیپه‌کانی ده‌سه‌ڵاته
دیکتاتۆره‌کان درێژه به‌و کاره‌یان ده‌ده‌ن. هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری
ئازادی خواز بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه به دژی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه ته‌نها
وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پاشه‌کشه پێ‌بکات. له کوردستان و
عێراق و ئێران و کۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی تا ئێستا کار به‌و سزایه ده‌که‌ن،
بۆخۆیان هه‌ڵگری دڕندانه‌ترین شێوازی ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کان به‌یان
ده‌که‌ن، خودی ئه‌و وڵاتانه له پاڵ سزای له سێداره‌دان، سزای به ئه‌نقه‌ستی
له نێو بردنی ژنانیش له نێو پایه قێزه‌ونه‌کانی پاراستنی شه‌ره‌ف و
بنه‌ماکانی خێزاندا، هێشتا درێژه پێده‌ده‌ن. که‌واته له‌م جۆره
وڵاتانه‌دا به ئه‌ندازه‌ی دڵره‌قی و بێبه‌زییانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر
کۆمه‌ڵانی ئازادی خواز و زه‌حمه‌تکێش، هاتنه مه‌یدانێکی وا شۆڕشگێڕانه‌شی
پێویسته تا کۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌حشیانه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه،
چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له قۆناغێکدان به‌بێ به‌رپاکردنی شۆڕشێکی
سه‌رتاسه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ناچار بکات ده‌ست
له‌و کاره دزێوه هه‌ڵگرێت. هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی دژی سزای له
سێداره‌دان له کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کاندا بۆخۆی جێگا ئومێدێکه بۆ ئه‌وه‌ی
ببێته پاڵپشت بۆ نێو ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری یه ئازادی خوازانه‌ی
له نێو هه‌ر وڵاتێک‌دا هه‌ن کارێکی پۆزه‌تیف و ڕه‌وایه. ده‌توانم
بڵێم مانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان له هه‌رکویه‌کی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا
بۆخۆی ڕه‌شترین په‌ڵه‌یه به‌نێو چاوانی خودی سیستمی چینایه‌تیه‌وه،
چونکه ئه‌گه‌ر له نێو ئه‌و وڵاتانه‌ش که ئه‌و سزایه بوونی نیه، له
هه‌مانکاتدا نه‌توانن کاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
کار به‌و سزایه ده‌که‌ن، ده‌ورێکی جیدییان هه‌بێت، به ئه‌ندازه‌یه‌ک
ئه‌وانیش به‌شدارن له سه‌پاندن و مانه‌وه‌ی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگه‌ی ئومێد بێت بۆ به‌رپاکردنی ژیانێکی
ئازادی خوازانه و عه‌داله‌ت خوازی، ته‌نها هاتنه مه‌یدانی ئه‌و چینه
به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگایه، به‌بێ هاتنه مه‌یدانی ئه‌و چینه مه‌زنه، ده‌توانم
بڵێم نا ئینسانی بوونه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت و جێبه‌جێکه‌رانی سزای له
سێداره‌دانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر کاری خۆیان.
ماڵپه‌ڕی تاهیر
حاجی‌حه‌سه‌ن
_____________****************_____________
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
00447783902098
anti.execution@googlemail.com
|