٩\١٠\٢٠١٠
ته‌وه‌ری
دژی له سێداره‌دان:
هیدایه‌ت مه‌لا
عه‌لی:
له‌سێداره‌دان
فه‌رمی کردنه‌وه‌ی کوشتنی مرۆڤە له‌ژێر
پاساو و به‌هانه جۆراوجۆره‌کاندا.
به بۆنه‌ی
١٠ی ئۆکتۆبه‌ر رۆژی جیهانی دژ به
سزای له سێداره‌دان، ته‌وه‌ری دژی له‌سێداره‌دان پرسیارێکی
ئاراسته‌ی
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی نوێنه‌ری سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
له ووڵات یدانیمارک کرد.

هیوا ئه‌حمه‌د:
هه‌روه‌ک ئاگادارن که رۆژی 10ی ئۆکتۆبه‌ر رۆژی جیهانی دژ به سزای له
سێداره‌دانه، ئاستی خه‌بات و ئاسۆی بزووتبه‌وه‌ی دژی سزای له سێداره‌دان
له ئاستی جیهانیدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، له کاتێکدا له 70% ی
ووڵاتانی جیهان له‌ئه‌مرۆدا سزای له سێداره‌دان تێیدا قه‌ده‌غه‌کراوه
یان سزاکه جێبه‌جێناکرێ؟ له هه‌مانکاتدا نه‌خش وکاریگه‌ری ئه‌م
بزووته‌وه جیهانییه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دان له
عیراق و کوردستاندا له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان چۆن
ده‌بیین و پێتان وایه ده‌بێ چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێکه‌وه لێکهه‌ڵپێکرێن؟
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی: له‌سێداره‌دان فه‌رمی
کردنه‌وه‌ی کوشتنی مرۆڤە له‌ژێر پاساو
و به‌هانه جۆراوجۆره‌کاندا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان
له 70 وڵات له جیهاندا، نیشانه‌ی ئاماده‌ی و خه‌باتی به‌ره‌ی
ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگاو ده‌ست گه‌شتنیانه به سه‌ره‌کیترین مافی سه‌ره‌تایی
هه‌ر ئینسانێک، ئه‌ویش مافی ژیان و ڕێگانه‌دان به‌وه‌ی که هیچ که‌سێک
مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ژیان له که‌سێکیتر بسه‌نێته‌وه، له‌هه‌ر جێگایه‌کی
دنیادا هاوکێشه‌ی هێز و په‌یوه‌ندی نیوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک گه‌شته
ئاستی ئه‌وه‌ی که تاک خاوه‌ن ئیراده‌و بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بێت،
ئاشکرایه له‌و جێگایه‌دا سزای له‌سێداره‌دان ناتوانێت وه‌ک یاسایه‌ک
له‌ناو ده‌ستوور و دادگا و ته‌شریعی وڵات‌دا جێگایه‌کی هه‌بێت.
سزای له‌سێداره‌دان کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده نائینسانی و قیزه‌وه‌نه
که له‌هه‌ر کۆمه‌لگایه‌کدا قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئینسانیه‌ت و ماف و که‌رامه‌تی
تاکه‌کان هه‌بێت، ئه‌م سزایه ناتوانێت په‌ناگایه‌ک بۆ خۆی په‌یدا بکات،
به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که سه‌رکوتگه‌ر و له‌سه‌رو
ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌وه جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایان گرتۆته ده‌ست، پێش ئه‌وه‌ی
بیر له‌هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ک بۆ هاوڵاتیان بکه‌نه‌وه ڕاسته‌وخۆ په‌نا
بۆ جێخستنی ئه‌م سزایه ده‌به‌ن له‌ناو ده‌ستوور و دادگا‌و ته‌شریعی ده‌وڵه‌تدا.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ له ئاستی جیهاندا ژماره‌یه‌ک وڵات ئه‌م سزایه‌یان
هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و کوشتنی ئینسانیان به‌به‌رنامه‌و به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست
کۆتایی پێهێناوه، ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌گرنگیه‌وه کار
ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م سزایه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌ڵبگیریت،
ده‌یان ناوه‌ند و ده‌سته‌و مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌ر هه‌یه که بانگه‌وازی
کۆمه‌ڵگا ده‌کات بۆ هوشیاربوونه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕێگاچاره دژی
ئینسانیه‌یه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌کان.
ئه‌زموونێک که به‌ره‌ی ئازادیخوازی له جیهاندا له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌ی
کردۆته‌وه ئه‌و ڕاستیه چه‌ند باره ده‌کاته‌وه که،ئه‌گه‌ر تواناکان
یه‌کبخرێن و ئامانجه‌کان ئاوێته بکرێن ئه‌گه‌رێکی گه‌وره‌یه که ئه‌م
سزا نه‌گریسه له‌کۆڵ کۆمه‌ڵگا بکرێته‌وه،هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ڕاگرتنی
ژماره‌یه‌ک سزای له‌سێداره‌دان له کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی ئێران ئه‌م
واقیعه‌ته ده‌سه‌لمێنێت، بۆیه به‌هێز کردنی ئه‌م به‌ره‌یه به‌هیزکردنی
گیانی ئینساندۆستیه‌و هه‌نگاوێکی گرنگه له ئاڕاسته‌کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ
وه‌ستانه‌وه له دژی سزای له سێداره‌دان.
10 ئۆکتۆبه‌ر ڕۆژی جیهانی دژ به‌سزای له‌سێداره‌دان، ڕۆژێکی مێژوویه
له ژیانی خه‌بات و تێکۆشانی ئازادیخوازان بۆ کۆتایهێنان به سزای له‌سێداره‌دان
له هه‌موو جهیاندا، فراونکردنه‌وه و هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ئاست
ترسناکی ئه‌م سزایه‌و، بردنه سه‌ره‌وه‌ی ڕیشه‌ی ئینساندۆستی خه‌ڵک و
لێکدانه‌وه‌ی واقیعیانه‌ی ڕووداو چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، کۆمه‌ک ده‌کات
به‌وه‌ی که ئه‌م سزایه له باقی وڵاته‌کانیتریش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی (سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان) له‌سه‌ره‌تای کاره‌کانیدایه‌و
ئه‌رکه‌کانی زۆر قورسه، به‌ڵام ده‌توانێت ئه‌و ئامرازه بێت که
تواناکانی خه‌ڵکی عێراق و کورستان له‌م باره‌وه به‌ره‌ێته سه‌ره‌وه،
به‌وهیوایه‌ی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ئینساندۆستان، ئه‌وانه‌ی دژی
سزای ڕه‌شی له‌سێداره‌دانن بتوانن له‌ده‌وری ئامانجه‌کانی(سه‌نته‌ری
دژی له سێداره‌دان) کۆببنه‌وه و هاوکاری بکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
_____________****************_____________
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
00447783902098
anti.execution@googlemail.com
|