په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٦\٢٠١٣

دەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر لێدان و ئازاردانی پەنابەرێکی دیپۆرتکراوەدا دەڵێن:

''کە گەورە بووی بیرت دەچێتەوە''!!!

 


فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ٧\٦\٢٠١٣:

عومەر خدر پەنابەریکی دیپۆرتکراوە لە کوردستانەوە بەرێگای تەلەفون سکرتێری فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە ''رۆژی هەینی بە بیانووی چاوپێکەوتن منیان برد بۆ فرۆکەخانەی هیسرۆ تا لە ڕێگای هێڵی ئاسمانیی مەلەکی ئەردەنی دیپۆرتی کوردستانم بکەنەوە، منیش نارەحەتبووم کە درۆیان لەگەڵ کردم پێمگوتن من نامەوێ بەزۆر بمنێرنەوە، ژن و منداڵم جێماوە لە بەریتانیا. نەک هەر گۆییان بۆ نەگرتم بەڵکو پیانگوتم: "حکومەتی هەرێم رازی بووە وەرتبگرێتەوە" بەوەشەوە نەوەستان سکورتییەکان کەوتنە گیانم و بۆکسیان لە لووتم دا و ئازاریاندام و بەزۆر سواری فرۆکەکەیان کردم''.


عومەر ئەوەشی گوت: "دوای ئەوەی بەدەموچاوی خۆێناویی کە خۆین هەموو کراسەکەمی گرتبۆوە گەیشتینە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەوێ دەزگاکانی حکومەتی هەرێمم ئاگادار کردوە کەچی لەبری یارمەتیدان پێیانگوتم: "کە گەورە بووی بیرت دەچێتەوە"!''.


هەروەها عومەر گوتی: "دوای ئەو هەموو بێڕێزیی و سووکایەتییە لە کاتژمیر ١ی شەوەوە تا ٩ی بەیانی بێ نان، بێ ئاو لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر منیان هێشتەوە، دوای ئەوەی کارمەندانم ئاگادارکردوە کە من تاوانکار نیم.. هاولاتیەکی هەرێمی کوردستانم، پاشان منیان بردە پۆلیس و ئێستاش کاتیان بۆ داناوم بۆ رۆژی یەکشەم بگەرێمەوە هەولێر بۆ پەنجەمۆر و لێکۆڵینەوە".


لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی (دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەانی عێراقی) سەبارەت بەم رووداوە گوتی: "کاتێک ئەو حکومەتە ئامادەبێ بە خاتری قازانج و بەرژەوەندیی خۆی ساتوسەودا و رێکەوتن بە ژیانی هاوڵاتیانی خۆیەوە بکا ئاواش ئامادەیە بە کەلەپجەکراویی و ئەشکەنجەدان وەک دیاریی وەریانبگرێتەوە.. ناکرێ چاوەروانی پتری لێبکرێ".


دەشتی جەمال سەبارەت بە هەوڵەکانی فیدراسیۆن بۆ ئەو پەنابەرە گوتی: "ئێمە لە زووترین کاتدا سکاڵای یاسایی لە کۆمپانیای (Tascor - تیسکۆر) تۆمار دەکەین بۆ ئازار و ئەشکەنجە و لێدانی ئەو پەنابەرە.. هەروەها لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا و هاوکات دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە فەرەنسا و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە جنیڤ ئاگادار دەکەیەنەوە و ئاکامەکانی بە رای گشتیی دەگەیەنین" .

 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک