١٢\٩\٢٠١٣
دەزگای هەواڵگری ئەڵمانی:
بەشار ئەسەد دوای
هێرشە سەربازییەکەی
ئەمەریکا دەتوانێ لە دەسەڵات بمێنێ.
دووشەممە
٢\٩\٢٠١٣
لە دانشتنێکی نهێنییدا
پەرلەمانی ئەڵمانی لە بەرلینی پایتەخت،
گێرهارد شرۆیدەر سەرۆکی دەزگای هەواڵگری
ئەڵمانیا (بی ئێن دی) ئاشکرای کرد، کە
سەرۆکی ئێستای سوریا بەشار ئەسەد دوای هێرشی سەربازیی
ئەمەریکا بۆ سەر سوریا دەتوانێ ماوەیەکی درێژ لە
دەسەڵات بمێنێ و شەڕە خوێناوییەکەی
ناوخۆی ئەو وڵاتەش هێشتا ماوەی چەندین ساڵی تر درێژە
پێ بدا.
لە لایەکی تر سەرچاوەیەکی ئەڵمانی ئاشکرای
کردووە ، کەشتییەکی
سیخوڕیی ژێر ئاوی هێزەکانی ئەڵمانیا کە
ناوی (ئۆکەر)ە و سەر
بە هێزەکانی مارینی ئەڵمانیایە لە
ژێر ئاو لە تەنیشت کەنارەکانی،
سوریایە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی
کیمیایی لە ناوچەی (غوتە)ی
نزیک دیمەشق، توانیویەتی گفتوگۆی نێوان ژەنەڕاڵەکانی
سوپای سوریای سەر بە رژێمی
ئەسەد تۆمار بکا، بەڵام دەنگی خودی بەشار
ئەسەد لەو تۆمارە دەنگییەدا
نییە.
شایانی ئاماژەپێکردنە لە ٢١ی مانگی ئاب چەکی
کیمیایی لە ناوچەی غوتە و دەوروبەری
لە دژی خەڵکی سڤیل بەکارهات، بووە هۆی گیان
لەدەستدانی ١٤٠٠ هاوڵاتی کە
ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵ بوون، هەرچەندە
بە بەڵگەوە رۆشن
نییە کێ ئەو تاوانەی ئەنجام
داوە.. رژێمی
ئەسەد یان ئیسلامییە توندڕەوەکان؟ بەڵام
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی تەنیا پشتئەستوورن
بە تۆمارێکی دەنگیی
کە ئەوەش بەڵگەیەکی لاوازە بۆ بەدەستهێنانی
دەنگی هەر پێنچ ئەندامەکەی ئەنجوومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ هێرشکردنە سەر رژێمەکەی
ئەسەد.
رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە
و لەسێدارەدان
zindani@fppk.net
|