٣٠\٦\٢٠١٠
ده‌زگای سه‌رده‌م
و
هه‌ڵوێستی دووفاقیی
رۆشنگه‌رانێک!

حه‌مه غه‌فور
کاک شوان ئه‌حمه‌د دوو هه‌فته ده‌بێ
په‌رده‌ی له ڕووی سکانداڵێکی گه‌وره‌ی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م
لاداوه. وێڕای ده‌سخۆشانه‌و به‌هه‌ند گرتنی ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌ی،
به پێویستم دانا له گۆشه‌نیگای خۆمه‌وه هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌و باره‌وه
بگرم. هه‌ر چه‌ندی کاک شوان که ده‌ستی پڕه به به‌ڵگه‌نامه
و دۆکومێنتی ته‌واوی ئه‌م فه‌زیحه‌یه، که له دوو به‌شدا له
هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا بلاوی کردۆته‌وه له‌ژێر سه‌ردێڕی؛"سه‌رده‌م،
نموونه‌ی ده‌زگایه‌کی گه‌نده‌ڵ‌و بێ سه‌روبه‌ر"، که‌چی له جیاتی ئه‌وه‌ی
دادوه‌ری گشتی‌و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی ووڵات ئافه‌رینی که‌ن‌و له ڕووی
یاساییه‌وه بواری بۆ بڕه‌خسێنن هه‌تا ئازادانه‌و سه‌ربه‌رزانه ئه‌م
به‌رپرسیارێتیه‌و ئه‌م ڕۆحیه‌ی به‌ته‌نگه‌وه‌بوونه‌ی له دژی به هه‌ده‌ردان‌و
به‌تاڵانبردنی بودجه‌و داهاتی کوردستان له‌ژێر ناوی ڕۆشنبیری‌و خراپ به‌کارهێنانی
پله‌و ناوبانگی ئه‌ده‌بی یان ڕۆشنبیریدا، بباته بواری یاساییه‌وه‌و
دۆسێیه‌کی موعته‌به‌ری بۆ بکرێته‌وه‌و چوارچێوه‌و ڕێوشوێنی یاسایی بۆ
بگیرێته به‌ر، ئێمه ئه‌بینین سه‌ره‌ڕای گه‌له‌کۆمه‌کی که له چه‌ند
لاوه لێیکراوه‌و که‌وتۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردانه‌وه،
داد‌و دادوه‌ری کوردستان نقه‌ی له ده‌م ده‌رنه‌هاتووه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش
به‌ڵکو ئه‌ڵێی شتێک به‌و ناوه‌وه، یانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌م
ووڵاته هه‌ر بوونیشی نیه! حزب و ئوتوریته‌ی سیاسی هه‌مه‌کاره‌یه و به
چه‌پ و ڕاستدا بڕیار ده‌رئه‌کا، سیاسه‌ت ته‌تبیق ئه‌کات، هه‌ر ئه‌و خۆی
باڵانسی ووڵات یان ده‌ڤه‌ر چێ ئه‌کات!
سه‌یرکه‌ن، شوان ئه‌حمه‌د له وه‌ڵام به‌و هێرشانه‌دا که کراونه‌ته
سه‌ری له نووسینێکیدا که به‌رواری 27-06 له‌سه‌ره و ته‌نانه‌ت هه‌فته‌نامه‌ی
ئاوێنه‌ش بۆی بڵاونه‌کردۆته‌وه
و ناچاربووه
له ماڵپه‌ڕه ئینته‌رنێتیه‌کاندا بڵاوی بکاته‌وه به ناوی؛
(لەنێوان روونکردنەوەکەى سکرتاریەتى "جەلال
تاڵەبانى" و روونکردنەوەکەى "رێبین هەردى، بەختیار عەلى، ئاراس
فەتاح"دا) ئاوا باسی وه‌زعی خۆی ده‌کات: "
لەگەڵ بڵاوکردنەوەى نووسینەکەمدا، لێرەو لەوێ قسە دەبیستمەوە و کەسانى
خەمخۆریش لە دڵسۆزیەوە هۆشیاریم دەدەنێ کە ئاگادارى خۆم بم چونکە رەنگە
"شێرکۆ" و دەست و پێوەندەکەى، لە رێى پیاوانى حیزبەوە زەفەرم پێبەرن و
عەزیه‌تم بدەن. تابڵاونەوەى رونکردنەوەکەى سکرتاریەت، ئەو شتانەم بەجدى
نەگرتبوو، بەڵام لێرە بەدواوە هەستدەکەم کە ئەم مەسەلەیە خەریکە لە
رونکردنەوەو جواب و جوابکارى و تەنانەت پەنابردنە بەر دادگاش
تێدەپەڕێنێ و بەرەو شوێنێکى تر مل دەنێت. بۆیە لێرەوە بەدەنگى بەرز
رایدەگەیەنم: لێرە بەدواوە هەر هەڕەشەو دەست درێژییەک بکرێتە سەر ژیانى
خۆم و کەسوکارم، "شێرکۆ" و ئەندامانى ئەنجومەنەکەى و حیزبەکەى "تاڵەبانى"
لێى بەرپرسن. من لە رێى ئەم رونکردنەوەیەى رەهەند و سکرتاریەت و ئەو
قسانەى دەیبیستمەوە، تێگەیشتم "شێرکۆ" بۆ تۆڵەسەندنەوە لەوکارەى من،
هەموو رێگەیەک دەگرێتەبەر. ئەمانەشى دەیبینین، تەنها سەرەتایەکە و هیچى
تر.). ئه‌مه‌ی ئه‌یبینین ئیتر هه‌ر
سکانداڵێکی دارایی نیه له ده‌زگایه‌کی وه‌کو سه‌رده‌مدا ڕوویدابێ‌و
که‌سانێک که به ناو وه به ناوبانگی ئه‌ده‌بی یان ڕۆشنبیری خۆیانه‌وه
تێوه‌گلاون‌و ناویان له ڕاپۆرتی ده‌زگای چاودێری داراییدا هاتووه، به‌ڵکو
ئاماژه‌ی ڕوون‌و ئاشکران بۆ شه‌ریکبوونی ڕۆشنبیرو رۆشنگه‌رانێکی وه‌کو
شێرکۆ بێکه‌س، شێرزاد حه‌سه‌ن، به‌ختیار عه‌لی
و ڕێبین هه‌ردی‌و چه‌ندی تریش له‌ناو بزاڤی ڕووناکبیری‌و ئه‌ده‌بی
کوردی‌دا له سه‌رتاپای ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌و ڕاوو ڕووت‌و ته‌خشان‌و په‌خشانکردنه‌ی
نزیک به بیست ساڵی ڕه‌به‌قه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌و سه‌ران‌و
به‌رپرسانی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامانی کوردستانه‌وه
کردوویانه‌و ئه‌یکه‌ن! بێ ئه‌و نیه مام جه‌لال له ڕێگای سکرتاریه‌تی
خۆیه‌وه چووه به هانای شێرکۆ بێکه‌س‌و ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه! ئه‌م
ماسته مووی تێدایه!
ئه‌م رۆشنگه‌رو شاعیر‌و ڕه‌خنه‌گرو ڕووناکبیرانه‌ی بزاوتی ڕۆشنبیری
کوردی، ساڵانێکه به هه‌ڵوێستی ڕاڕایی‌و شه‌رمنۆکانه‌یان له به‌رامبه‌ر
به گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و هه‌ردوو پارتی فه‌رمانڕه‌وادا
که سکانداڵێکه‌و نه‌ک له‌سه‌ر زمانی هه‌ر تاکێکی کوردستانه، به‌ڵکو
ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیشی هه‌یه‌و له‌لایه‌ن ئۆرگانه جیهانی‌و ڕۆژنامه
گه‌وره‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپاوه له‌قاو دراوه‌و ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر
بڵاوکردۆته‌وه هه‌ڵوێستێکی دوفاقیان پێڕه‌و کردووه. له‌لایه‌ک به
زمانێکی نائاسایی‌و به ڕه‌مزو ئیعازی ئه‌ده‌بی‌و ئاکادیمی ویستوویانه
خۆیان بخزێننه نێو هه‌ڵوێستی ڕه‌واو ڕاست‌و ڕه‌وانی هاوڵاتیان له
دژی ده‌سه‌ڵات، بێگومان بۆ له‌باربردن‌و خاوکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان‌و
تا ساردکردنه‌وه‌ی‌و تا بگات به بێ سه‌مه‌ر نیشاندانی خه‌بات‌و هه‌ڵبڕینی
ده‌نگی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیان، له‌ولاشه‌وه وه‌کو له‌م ڕاپۆرتانه‌ی
شوان ئه‌حمه‌ددا ده‌رئه‌که‌وێت ده‌ست‌و قاچیان چه‌قیوه‌ته نێو بگره‌وبه‌رده‌ی
ڕفاندن‌و پچڕینی به‌ش له‌و تاڵان‌و بڕۆیه‌ی دوو ده‌هه‌یه حزبه‌کانی
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له مفت ئه‌یخۆن‌و ووڵاتیش ده‌رگیری چه‌ندین
گرفتی گه‌وره‌ی وه‌کو نه‌بوونی کاره‌با، نه‌بوونی ئاو، بێ‌کاری، هه‌ژاری،
په‌رته‌وازه‌بوونی لاوانی ووڵات‌و ..تده.
له ڕوونکردنه‌وه‌ی سکرتاریه‌تی گشتی یه‌کێتی نیشتمانی، یانی سکرتاریه‌تی
مام جه‌لالدا بۆ مه‌به‌ستی دیفاع کردن له ده‌زگای سه‌رده‌م‌و شێرکۆ
بێکه‌س، نووسراوه:
(ئەو یارمەتیەى کە لە بودجەى شەخسى هەڤاڵ
مام جەلالەوە بەو دەزگایە دەدرێت بەمەبەستى هاندان و زیاتر راپەڕاندنى
کارەکانیان، هیچ نیە لەچاو ئەرک و ماندووبوون و بەخششى ئەو قەڵەمە
دڵسۆزانە و یارمەتیەکى بچوکە بۆ شاعیرى لێهاتوو کاک شێرکۆ بێکەس و
نووسەرانى دەزگاکە و کارەکانیان.).
مام جه‌لال، وه‌کو سکرتێری یه‌کێتی هه‌روه‌ها وه‌کو سه‌رکۆماری عێراق،
ئه‌م شه‌رعیه‌ته ڕه‌ها و بێئه‌وپه‌ڕه‌ی چۆن
به‌ده‌ستهێناوه تا به‌م ناوه جۆراو جۆرانه‌وه بودجه‌ی گه‌وره‌و
گرانی هه‌بێ‌و به که‌یفی خۆی چۆنی پێ باش بێ‌و دڵی چی بخوازێ‌و به‌رژه‌وه‌ندی
چۆن بسوڕێت ئاوها دابه‌ش و په‌خشانی بکاته‌وه!
"بودجه‌ی شه‌خسی مام جه‌لال" یانی چی!؟ بۆچی مام جه‌لال ئه‌بێت ئه‌م سه‌روه‌ت‌و
سامانه بێئه‌ندازه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت!؟ له به‌ری ڕه‌نجی سه‌رمایه‌کانی
خۆی نیه به ته‌نها، داهاتی گشتی ووڵاته‌و به‌و پێوه‌ره ناشه‌رعیانه‌ی
به ده‌ستیان هێناوه به ئامانجی ته‌نینی دیواری ڕۆشنبیری له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی
ناویان هاتووه به‌ده‌وری شه‌رعیه‌ته گاڵته‌جاڕیه‌که‌یدا ئه‌یبه‌خشێته‌وه!
من ده‌زانم شیعر‌و فیکر‌و ڕۆشنگه‌ری‌و ڕۆمان‌و چیرۆکی ئه‌و که‌سایه‌تیانه
له‌نێو بازنه‌ی فیکر‌و ئایدیۆلۆژیا‌و ترادیسیۆنی بۆرژوا-ناسیونالیستی
کوردی‌دا که‌شتیه‌که‌ی تاوئه‌داو بایه‌خی تایبه‌تیان بۆ بۆرژوازی کوردی‌و
سه‌ره‌نجام بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆژی ئه‌م دوو حزبه کوردیه هه‌یه، به‌ڵام
وه‌زیفه‌یه‌کی گه‌وره‌تری په‌یامی ئه‌م ڕیزه ڕۆشنبیره ئه‌وه‌یه به
چین‌و توێژه‌کانی خواره‌وه بقه‌بڵێنن که به‌ڵێ عه‌یبی نیه؛ مادامێکه
له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس‌و "ڕه‌فتارفاشی" بۆرژوایی عه‌ره‌بی ڕزگارمان
بووه، قه‌یدی ناکات بۆرژوایی خۆماڵی شه‌قیشمان تێهه‌ڵدات!! ئه‌م په‌یامه
ئه‌مڕۆ پێویسته ئیتر دوای ئه‌م فه‌زیحه‌یه بدرێته‌وه به‌چاوی داهێنه‌رانیداو
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستگیریه دوفاقیانه‌ی ئه‌م گه‌وره ڕووناکبیرو
رۆشنگه‌رو ڕه‌خنه‌گرانه هه‌ق وایه خه‌ڵکی کوردستان چیتر په‌یام‌و
بانگه‌وازی ئه‌م که‌سایه‌تیانه ته‌نانه‌ت له دوو توێی به‌رهه‌مه‌کانیشیاندا
بێت وه‌کو خۆشخزمه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردی ته‌ماشابکرێن!
من ده‌زانم پانتایی ئه‌ده‌بی‌و ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری و ته‌نانه‌ت که‌لتوری
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی ترادیسیۆنی سیاسی و
ره‌وشتیی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕۆژگاره‌یه
و ته‌نگاته‌نگ له‌گه‌ڵیدا ئه‌رک‌و وه‌زیفه‌ی مێژوویی‌و چینایه‌تی
خۆی ئه‌دا ئه‌کات. به‌ڵام که‌من ئه‌و که‌سایه‌تیه ناودارو سه‌قامگیرو
موعته‌به‌رانه‌ی له‌ڕووی ئه‌خلاقی سیاسی‌و ڕۆشنبیریه‌وه جێگای خۆیان
له نێو ویژدان‌و باوه‌ڕو حه‌یسیه‌تی گشتی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا کردبێته‌وه،
به‌مشێوه‌یه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌زگای سه‌رده‌م‌و هه‌ندێکی تر
قاچیان خزابێته نێو زه‌لکاوێکی سیاسی‌و سکانداڵی گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و
سیاسی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌وه! هیچ ئه‌فسانه‌سازیه‌ک له‌ژێر ناوی
هیچ رۆشنگه‌رو ڕووناکبیری‌و پیاوانی ئه‌ده‌بی میلله‌تدا ناتوانێت به‌ر
بگرێت به داڕمانی ئیعتیباری بزووتنه‌وه‌یه‌ک که بیست ساڵه گوێی له
ده‌نگی به‌رزی ناڕه‌زایه‌تی گشتی خه‌واندووه‌و مه‌ستی پڕکردنی گیرفان‌و
که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌روه‌ت‌و سامانه و منه‌تی
به‌هیچ چاره‌نووسێک نیه! رۆشنگه‌رانێکیش که تا دوێنێ فه‌زڵفرۆشیان به‌سه‌رماندا
ئه‌کردو له‌پاڵ بێگه‌ردی هه‌ڵوێستیاندا له‌سه‌ر دوو په‌ت یاریان ده‌کردو
هه‌ڵویستی دووفاقیان ئه‌مڕۆ که‌وتۆته‌ڕوو، به چ زمانێک له‌به‌رده‌م
ڕای گشتی کوردستاندا به‌رائه‌ت و بێخه‌وشی خۆیان ئه‌سه‌لمێنن!؟
28\6\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|