٦\٣\٢٠١٣
دەزگای وارڤین
کورتە فیلمی بەڵگەنامەیی (ژنە لەبیرکراوەکان) بەرھەم دەھێنێ.
لە درێژەی کار و پڕۆژەکانیدا بۆ خستنەڕووی
واقیعی تاڵی ژنان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، دەزگای وارڤین بۆ
پرسەکانی ژن، کورتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەبارەی ژیان و ئازاری ئەو
ژنانەی کەسوکاریان بووەتە قوربانی تیرۆر بەرھەمھێنا.
لە کورتە فیلمەکە، ژنانی بێ کەس کەوتووی کەرکووک و موسڵ، بە زمانی
خۆیان باس لە ئازار و نەھامەتییەکانی ژیانیان دەکەن و داوای ھاوکاری و
بە ھاناوەچوونیان دەکەن.
ھەر یەک لەو ژنانە، دەیان چیرۆکی نەنووسراوی
لە دڵدا ھەڵگرتووە و بەھۆی خراپی رەوشی ژیانیانەوە، جگە لە رشتنی
فرمێسک و گریان بەسەر ئادگاری کوڕ و برا و ھاوسەرەکانیاندا گلەیی لە
پەراوێزخستن و لەبیرکردنیان دەکەن.
ئەو کورتە فیلمە لە سنووری ھەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک، لە
کۆتایی ساڵی (٢٠١٢) کاری لەسەر کراوە.
ستافی
کارکردن لە فیلمەکەدا:
دەنگھەڵگر: رێباز عەبدوڵڵا محەممەد.
رووناکی: پێشڕەو رۆستەم حوسێن.
وێنەگر: ئازاد عومەر.
نووسەر: ئەحمەد مەحمود
بەڕێوبەر: جەمال پێنجوێنی.
جێی ئاماژەیە، کورتە فیلمەکە بە ھاوکاری (پردی رۆشنبیری بۆ ئاشتەوایی
عێراق) بەرھەمھێنراوە.
دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن، دەزگایەکی ناحکومیی قازانج نەویستە،
ساڵی (٢٠٠٩) دامەزراوە، بە ھاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی خەمخۆری
پرسی ژن، کار و چالاکی و پڕۆژەکانی ئەنجامدەدا، ئامانجی خستنەڕووی
واقیعی ژن و بەرگریکردنە لەماف و ئازادییەکانیەتی، ئۆفیسی سەرەکی لە
ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و بۆ رووماڵکردنی رەوشی
ژنانی ھەرێم و عێراق، خاوندارێتی لەماڵپەڕی ھەواڵ و زانیاری (www.warvin.org)
دەکا.
بۆ پەیوەندیی:
لەنجە عەبدوڵا: بەرپرسی دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن،
مۆبایل: ٠٧٥٠٤٥١٠٦٦٦.
ساکار رۆستەم: بەڕێوبەری پڕۆژەکان لە دەزگای وارڤین،
مۆبایل: ٠٧٥٠٤٨٨٢٥٥٤.
ئیمەیڵ:
warvin.press@yahoo.com
warvinkurdish@gmail.com
بەستەری کورتە فیلمەکە لە یووتیوب:
http://www.youtube.com/watch?v=R9MetmJPskg
راگەیاندنی دەزگای
وارڤین
١\٣\٢٠١٣
- ھەولێر
|