دیدارێک له‌گه‌ڵ
(کارزان عومه‌ر)ی موزیکار و شاعیر و شیوه‌کار.

سا:ئاراس قه‌ره‌داغی
به‌رواری
1/5/2009 تا 1/6/2009
له کتێبخانه‌ی Biskopsgårdens biblioteket
Vårväderstorget له‌گه‌ڕه‌کی هیسینین له شاری یوتۆبۆری
پێشانگایه‌کی شێوه‌کار و کاریکاتێر ی که تابلۆکان بریتی بوون له18
تابلۆ کرایه‌وه بۆ کارزان عومه‌ر ، له مانگی
1 سالی 2010
پێشانگایه‌کی گه‌وره‌تر ده‌کاته‌وه. منیش پێم خۆش بوو دیدارێک
سازبکه‌م له‌گه‌ڵ کارزان تا ئێوه‌ی به‌ڕێزیش له نزیکه‌وه ئه‌م
هونه‌رمه‌نده بناسن.
ئاراس
قه‌ره‌داغی: شێوه‌کار ، موزیک یان کاریکاتێر پێناسه بۆ ئه‌م سێ
هونه‌ره‌چییه؟
کارزان عومه‌ر: شێوه‌کار بینینی موزیکه،
موزیک ده‌نگی تابلۆیه کاریکاتێڕیش جوانکردنی شێوه‌یه، شێوه‌کار زیاتر
قوڵبونه‌وه‌یه‌که بۆ بیرکردنه‌وه به‌ر له ئه‌نجامدانی.
ئاراس قه‌ره‌داغی: بۆچی شێوه‌کار و
کاریکاتێر تێکه‌ڵاوبوون له‌پێشانگاکه‌تدا؟
کارزان عومه‌ر: کاتێک داوای خوێندنێکی
باڵام کرد، لێره به‌م کارانه‌م داوای خوێندنه‌که‌م کرد منیش بیرم
کرده‌وه بۆ نه‌مردنی کاره‌کانم کردمنه پێشانگایه‌ک.
ئاراس
قه‌ره‌داغی: خه‌رجی بۆ دروستکردنی تابلۆ زه‌حمه‌ته یان
ئاسانه؟
کارزان عومه‌ر: دیاره لێره شته‌کان
وه‌ک ماده گرانن بۆ که‌سێک که شێوه‌کار بیت من له کۆنه تابلۆکانم و
کاغه‌ز سوودم وه‌رگرتووه.
ئاراس قه‌ره‌داغی: 18 تابلۆ.. تۆ به
پێشانگایه‌ک ده‌ته‌وێ چی بڵێیت؟
کارزان عومه‌ر: ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌م
کارانه‌م پردێکه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیای شێوه‌کار.
ئاراس قه‌ره‌داغی: شێوه‌کار،موزیک یان
کاریکاتێر کامیان زیاتر سه‌مفۆنیایه‌کی هێمنه؟
کارزان
عومه‌ر: هه‌موویان خۆشترین سه‌مفۆنیان، هیچ جیاوازی یه‌کیان
نییه.
ئاراس قه‌ره‌داغی: شیعره‌کانت تا ئێستا
بۆ بڵاو نه‌کردۆته‌وه؟
کارزان عومه‌ر: به‌دا‌خه‌وه شیعرێکی
زۆرم له کوردستان فه‌وتا به‌هۆی نه‌بوونی خاوه‌نێکه‌وه که‌پارێزگاری
بکات.
ئاراس قه‌ره‌داغی: به‌ر له‌کۆتایی
په‌یامێک یاخود شتێکت ماوه‌بیڵێیت؟
کارزان عومه‌ر: من زۆر سوپاسی بێ پایانی
ئێوه ده‌که‌م که منتان به‌سه‌رکرده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هانده‌رێک که
وام لێبکات کاری زیاتر بکه‌م، سوپاس بۆ هه‌موو کارگێڕان و
کاربه‌ده‌ستانی کتێبخانه‌که که کۆمه‌کیان کردم، سوپاسی خێزانم
ئه‌مه‌ندا ده‌که‌م و هه‌موو ئاماده‌بووان که هاتن بۆ بینینی
پێشانگاکه‌م.
ئاراس قه‌ره‌داغی: زۆر سوپاس بۆ ئه‌و
کاته‌ی به‌خشیت به ئێمه به‌هیواین هه‌رده‌م له چالاکی دا بژیت تا
چاوی ئێمه‌ش ئاشنا بێت به‌کاری جوان و جوانتر دووباره سوپاس.
__________________________________________
ناساندنێک بۆ کارزان عومه‌ر ی موزیکار ، شاعیر و
شێوه‌کار:
کارزان له‌دایک بووی شاری هه‌ولێره، ساڵی 1978 له‌دایک بووه قۆناغی
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی له هه‌ولێر
ته‌واو کردووه ساڵی 1988/1999.
ساڵی 2001 له‌سوید نیشته‌جێ ده‌بێ، کارزان له چه‌ندین شه‌وئاهه‌نگی
کوردی وه‌ک موزیک ژه‌ن به‌ئامێری ساز به‌رده‌وام به‌شداره، ئه‌م ساڵ
به‌رواری 21/7/2009 مافی نیشته‌جێبوون وه‌رده‌گرێت.
کارزان له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵی یه‌وه به‌دنیای
هونه‌ر ئاشنایه، کارزان پڕه له‌ووزه و توانا.
بۆ په‌یوه‌ندیی به کارزان عومه‌ر ه‌وه
ده‌توانن به‌م مایله په‌یوه‌ندی بگرن.
Karzan1978@gmail.com
سوید / یۆتۆبۆری
سێپتێمبه‌ری 2009
|