١٨\١\٢٠١٠
دیداری هونه‌رمه‌ندی میوزیکزان؛ سامان سالح ئه‌لیاس.

ئاسایش عوسمان دانش
ساڵه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی گه‌لی کورد‌و ڕزگار بوونی له
ژێر چنگی ڕژێمی به‌عس کاتێک که دام و ده‌زگا داپڵۆسینه‌ره‌کانی ڕژێمی
به‌عسی پاشه کشه‌ی کرد لــــــــــه زۆربه‌ی خاکی هه‌رێمی کوردوستان
به تایبه‌تی لــه شاره‌کانی هه‌ولیرو و سلێمانی و دهۆک ، فرسه‌ت و
بـــــــواری گه‌وره و هه‌ستیار هه‌ڵکه‌وت بۆ گه‌له‌که‌مان دوای ئه‌و
هه‌موو ساڵه لــــــه زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌و داگیرکاری بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانی سه‌رلـــــــــــــه نۆێ ژیانی خۆی نۆێ بکاته‌وه و دام
وده‌زگا و قوتابخانــــــه‌و و زانکۆ و په‌یمانگاو دامه‌زراوه فه‌رمی
و مه‌ده‌نیه‌کانی دابمه‌زرێنێته‌وه ، بــه‌تایبه‌تی له دوای
هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مین په‌رله‌مانی کوردوستان و ده‌ست به کاربوونی
یه‌که‌م کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم.
یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنانه دروست بوونه‌وه‌ی زانکۆی سلێمانی
بوو کــــــه ئاوات و خه‌ونێکی له مێژینه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان
بوو ، بۆیه بۆ جاڕیکی تر زانکۆی سلێمانی بــه هه‌وڵ و ماندوبونی
چه‌نده‌ها مرۆڤی دڵسۆز و خه‌م خۆری گه‌له‌که‌مان ژیان تیدا پـــه‌ره‌ی
سه‌نده‌وه و له گه‌ڵ زانکۆکانی هه‌ولێر و دهۆک و په‌یمانگاکانی تری
کوردوستان بوه جی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی زانست.
دوای چه‌ند ساڵێک له دامه‌زراندنه‌وه‌ی زانکۆی سلێمانی ، توانرا وه‌ک
جــــــاران بره‌و بدرێته‌وه به زۆر لایه‌نی تر
له‌وانـــــــــــــــــــه بواری هونه‌ری بۆ ئـــــــــــه‌م
مه‌به‌سته‌ش توانیمان تیپی شانۆی زانکۆ دابمه‌زرێنینه‌وه لــــــه‌و
کاتانه‌شدا زانکۆ هۆڵی ڕاپه‌ڕینی له یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندان
وه‌رگرتبوه‌وه که هۆڵێکی شانۆیی له‌بار بوو وه زۆربه‌ی شانۆیی و
کۆڕه هونـــــــــــــه‌ریه‌کان و ڤیستڤاڵه هونه‌ریه‌کانی شاری
سلێمانی تێدا ساز ده‌درا ، تا ده‌هــــــــــــات گرنگی ده‌درا به
لایه‌نی هونه‌ری و تیپی مۆسیقای زانکۆش دروست بوو کـــــه چه‌نده‌ها
خۆێندکاری کۆلێژه‌کانی زانکۆ به‌شداریان تێدا ده‌کرد و هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش بنکه‌ی هونه‌ری زانکۆش دروست بوه‌وه و ، من وه‌ک
لێپرسراو سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو تیپه‌که و هۆڵی ڕاپه‌ڕین و بنکه
هونه‌ر‌یکه‌م ده‌کرد لــــــــــه گه‌ڵ چــــــه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی
تری وه‌ک ئاسۆی عومه‌ر سواره ، خوالێخۆشبوو حسین جه‌مبوش ، حه‌مه
عه‌لی خان ، ڕێبوار توفیق ، کاراون محمه‌د و هه‌موو خۆێندکاره‌کانی
تیپی مۆسیقای زانکۆ ، لێره‌دا مــــــــــــه‌به‌ستم له‌م باسه
چۆنیه‌تی ئاشنا بونمه به هونه‌رمه‌ند سامان ساڵح ئه‌لیاس ، ئێمه
وه‌ک لێژنه‌یـــــــــه‌ک که پێکهاتبوو له خۆم و مامۆستا حسین
جه‌مبوش و هونه‌رمه‌ند ڕێبوار تۆفیق و کارمــــــــــــه‌ندێکی دارایی
له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ له‌وساته‌دا مانگانه ( ئامێرێک) ی مۆسیقامان
ده‌کڕی لـــه پێشانگای کاشان بۆ تیپی مۆسیقای زانکۆ چونکه تیپه‌که
ئه‌ندامانی زۆر بوون و ئامێری مۆسیقاش که‌م بوو و ئه‌م پێشانگایه‌ش زۆر
بــه ناو بانگ بوو له‌شاری سلێمانیدا بۆ جۆر و باشی ئامێری
مۆسیقاکــــــــان ، له کاتی سه‌ردانماندا که ده‌چووین بۆ مه‌به‌ستی
کڕینی ئامێره‌کان ، ئه‌م پێشه‌نگایه هه‌م وه‌ک دوکانێکی فرۆشتنی
ئـــــامێری مۆسیقا‌و هه‌م وه‌ک شۆێنێکی هونه‌ری موزیک هه‌م وه‌ک شۆێنکی
هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی موزیک زان ڕۆژانه تێدا کــۆده‌بوونه‌وه ،
لـــه‌وانه { مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ، مامۆستا حه‌مه حسین ،
زانای مـــــــــــــه‌حمود هه‌ژار ، جه‌مال شادان مامۆستا عادل ، دلێر
حسێن ، سامان ئه‌لیاس } و چه‌نده‌های تر ، بۆیه زۆر له نزیکه‌وه
ئاشنایه‌تیم په‌یدا کرد لــــــــــــــه‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند سامان
ئه‌لیاس ، ئه‌م به‌ڕێزه هونـــــــه‌رمه‌ندێکی لاو بوو خاوه‌ن
که‌سایه‌تیه‌کی هێمن و ژیر و لێهاتوییه‌کی زۆر باشی هه‌بوو لــه
ژه‌نینیی ئامێری ( کلارنێت ) جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای
سلێمانی بوو لــــــــــــه هه‌مان کاتدا مامۆستای به‌شی مۆسیقا بوو
له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان ، مامۆستای ئامێری کلارنێت بوو ،
مــــــــــــــن که هاتمه ده‌ره‌وی وڵات کاتێک که نیشته‌جێ بووم
لـــــــــه شاری بۆرۆس له سوید له ڤیستڤاڵی ئازادی و ڕزگاری که
سازمان کرد به بۆنه‌ی پڕۆسه‌ی ڕزگاری ئێراق له ساڵی 2003 کاک سامان
هـه‌ر سێ ڕۆژی ڤیستڤاڵه‌کـه به ئامێری کلارنێت به‌شداریه‌کی به‌رچاوی
هه‌بوو.
له‌م ماوه‌یه‌دا توانیم په‌یوه‌ندی پێوه بکـــــه‌م چونکه به‌ڕێزیان
له شاری یۆتۆبۆری ئه‌ژی کـــه ماوه‌ی کاتژمێرێک له شاری بۆرۆسه‌وه
دوره و ئه‌م دیداره‌م له ته‌کیا ساز کرد.
پ / ساڵ و شوینی له دایک بونت ، وه‌ک میوزیک
زانێک کــــــــــــه‌ی هاتویته ناو ژیانی هونه‌ریه‌وه و ئه‌و
مامۆستا‌و که‌سانه کێ بوون کـــــــه هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریان کردویت
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ببیته هونه‌رمه‌ندیکی میوزیک زان ، ناوی ئه‌و
لایه‌ن و گروپ و تیپانه‌ی که ئه‌ندام بویت و کارت لـــه‌گه‌ڵ کردون.؟
سامان،، من ساڵی 1973 له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی له
دایک بووم هه‌ر لــــــــه شاری سلێمانیش خۆێندنم ته‌واو کردوه.
ساڵی 1988 به‌شداریم کرد لـــــــــه‌یه‌که‌م خولی موزیکا
لــــــــه‌چالاکی قوتابخانه‌کان به‌سه‌رپه‌رستی مامۆستا موحه‌مه‌د
حسێن ، شێوه‌ی فێربوون ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر سنوودار تر بـــوو
لـــــــه‌ئێستا ، وه‌ک فێرخوازێک جگه له‌ئامێری میلۆدیکا و ڤیۆلین
هیچی ترم لــــــــــــــــه‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردن و
فێربوون بۆیه یه‌که‌م وانه‌ی مۆسیقام له‌سه‌ر ئامێری میلۆدیکا بوو.
هــــــــه‌رله‌و کاته‌دا تیپی موزیکای منداڵانیش پێکهێنرا و کرا
بــــه به‌شێک له چالاکی قوتابخانه‌کان ساڵانه به‌شداری فێستیڤاڵی
چالاکی قوتابخانه‌کانمان ده‌کرد له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی
مامۆستایانی ئه‌و سه‌رده‌مه ، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 90 دا به‌سه‌رپه‌رشتی
مـــــــامۆستا فه‌ره‌نسیس داود تیپی مۆسیکای (دیلان) پێکهات، منیش
یه‌کیک بووم له‌ئه‌ندامه چالاکه‌کانی ئه‌م تیپه لـــــــــه ساڵی
1993 وه‌ک کلارینێت ژه‌نێک بوومه ئــــه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی.
دوای ئه‌وه‌ی هاتمه ولاتی سوید له دوای ساڵانی 2000 وه لــه شاری
یۆتۆبۆری نیشته‌جێ بووم دوای ئه‌وه‌ی ئیقامه‌ی مانه‌وه‌م له‌م وڵاته
وه‌رگرت توانیم جارێکی تر خۆێندنی قوتابخانه‌ی ( یومناسید ) که به
زمــــــــــانی سویدی پێده‌وترێت ، به مانای قوناغی دواناوه‌ندی (
اعدادیه ) ته‌واو بـــــــــــــــــــکه‌م و ئێستاش خوێندکاری
بڕوانامه‌ی ماسته‌رم له زانکۆی یۆتۆبۆری له سوید. ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر
هانـــــــــــده‌رم بوون له ژیانی هونه‌ریمدا ، باوکم به شێوه‌یه‌کی
گشتی و مــــــامم (عه‌بدوڵا میدیا ) و مامـــــــــۆستای خوالێخۆشبوو
ولێم یوحه‌نا، هه‌روه‌ها هاوڕێیانم ئاکۆ عه‌زیز و زانای مه‌حمود هه‌ژار
.
پ / هۆی چی بوو له بواری
هونــــــــــــــــــــه‌ریدا موزیکت هه‌ڵبژارد ،، ئایا توانیوته بگه‌یته
ئه‌و پله‌و ئامانجه‌ی که هه‌وڵت بۆ داوه‌و هه‌ڵت بژاردوه ،، چ
ئامێرێکت زۆر خۆش ده‌وێت و حـــــــــه‌ز ده‌که‌یت زیاتر به شێوه‌یه‌کی
زانستی و ئه‌کادیمیانه بیژه‌نی ، مه‌رجه موزیک زان زیاتر له ئامێرێک
بزانی و زانیاری ته‌واوی هه‌بێت له سه‌ر ئامێره‌کان.؟
.چۆنیه‌تی ده‌ستپێکردنم بۆ موزیکا له‌پێشترا باسم لێوه‌کرد، به‌ڵام
چۆنیه‌تی حـــــــــــــــه‌زم بۆ موزیک ئه‌وه‌یه موزیک له لا‌ی من
هه‌میشه لـــه هه‌موو ده‌مژمێرێک دا جێگه‌ی خۆی هه‌یه، من له
منداڵیه‌وه به به‌رده‌وامی ئاره‌زووی گوێگرتنی مۆزیکم هــــــــــه‌بووه
پێم وایه که ئــــــــه‌مه‌ش هه‌ستێکی زکماکی و سروشتی بێت. به‌بیرم
دێ که منداڵ بووم بۆ یه‌که‌م جـــــــــار سه‌ردانی قه‌ڵاچۆلانم کرد،
ئه‌و کات له‌ئێرانه‌وه هه‌موو شت‌و مه‌کێکیان ده‌هێنا و خه‌ڵک ده‌چونه
ئه‌وێ بۆ کڕینی ئه‌و شتانه ، مــــــــــن به پێچه‌وانه‌وه‌ی
مندالانی هاو ته‌مه‌نم که‌زۆرینه‌یان حه‌زیان لـه شتی یاری ده‌کرد و
هه‌ڵیان ده‌بــژارد ته‌نها شت که‌سه‌رنجی ڕاکێشام و بۆ خۆمم کڕی
کاسێتیکی مۆنامۆ بوو، له‌به‌ر ئـــــه‌وه‌ی ده‌مـوویـست کۆمه‌ڵی کاسێتی
مۆسیکا و گۆرانیم هه‌بێت تـــــــــاکو ده‌رفه‌تی گوێبیستنم بۆ موزیکا
فراوان تر بێت هه‌رچه‌نده ئه‌و کاته زۆر گوێم نه‌ئه‌دا به‌وه‌ی ته‌نها
گوێ له‌مۆسیکای کوردی بگرم، بـــــــــــه‌ڵکو گوێم له‌هه‌موو شێوازێکی
موزیکا ده‌گرت !! ئامێری کلارینێت لا‌ی من زۆر خۆشه‌ویسته، لــه‌ته‌واوی
ئامێره مۆسیکاییه‌کاندا هه‌ر حه‌ز به ده‌نگی ئه‌م ئامێره ده‌که‌م .
بۆیه به بڕوای من ئێستا کـــــــــــــــه وه‌ک مۆسیقییه‌ک له
ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م ، گه‌ر بمه‌وێت به‌به‌رده‌وامی وه‌ک
مۆسیقی کار بکه‌م پێویسته بسپۆرانه زیاتر لـــــه‌چه‌ند ئامێرێک و سه‌ربار
چه‌ند ستایلێک بزانم، چ له‌بواری مۆسیکی میللی بــــــــــه
شێوه‌یه‌کی گشتی یــــــــان بۆ ناسینی ئامێره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی
زانستی و ئه‌کادیمی.

هونه‌رمه‌ند سامان ئه‌لیاس له
کۆنسێرتیدا. ڕۆژی ده‌رچونی له زانکۆ ،
یۆتۆبوری ،سوید.
پ / له ئێستادا ئاستی هونه‌ری موزیکاو گۆرانی
کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێبیت ، ئــــــــــــــایا هونه‌ری موزیک و
گۆرانی کوردی گه‌یشتۆته ئاستی به‌رز و توانیویه‌تی ئامانج بپێکێت.؟
سامان: به بڕوای من هه‌ڵسه‌نگانــدنی
موزیکی کوردی پێویستی به لێکۆڵنه‌وه‌ی زانستی ورد هه‌یه من وه‌ک تاکه
که‌س ناتوانم بڵێم له‌چ ئاستێک دایه، کورد بۆ خۆی خاوه‌نی مۆزیکێکی
به‌هێزه وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م به‌هێزییه وه‌ک به‌ڵگه با بڕوانینه
مۆزیکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نـــــــــاوه‌ڕاست واته مۆزیکی کوردی،
عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی له‌ڕێگه‌ی جیاوازی شێوازی ڕیتمیک و
میلۆدیه‌و‌ه ده‌بـینین مۆزیکی کوردی زۆر ڕوون و ئاشکرا
ده‌ناسرێته‌وه، به واتا ئێمه خاوه‌نی مۆزیکێکی ڕه‌سه‌نین، بـه‌ڵام
گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه هونه‌ری موزیکی
کوردی پێشکه‌ش بکه‌ین . بــه بڕوای من چه‌ند کارێکی زۆر باش کراون
له‌ته‌واوی به‌شه‌کانی کوردستاندا که‌شایه‌نی باسن چونکه هونه‌ری
کوردیان شان به‌شان به‌ره‌و ته‌واوی موزیکی میللی له‌ئاستێکی به‌رز دا
بردوه.
پ / ڕات به‌رامبه‌ر که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه‌کان
و میدیای کــــــــــــــوردی چیه ، تا چه‌ند توانیویانه خزمه‌تی
هونه‌ری موزیکاو گۆرانی کوردی بکه‌ن ئه‌و بــــــه‌رنامانه‌ی که په‌خش
ده‌کرێن گه‌یشتونه‌ته ئاستی داوا و هه‌ستی هونه‌رمه‌ندان.؟
سامان: که‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆییه‌کانی
کوردستان بــــــــــــــه‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ر له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندیانه‌وه ڕێڕه‌وی ڕامیاریان گرتۆته‌به‌ر و بیری ڕامیاری
هه‌میشه به‌ڕێوه‌ی بــردوون ، زیاتر ئه‌م که‌ناڵانه بۆ بۆنه
نیشتیمانی و پارتییه‌کانیان موزیکیان بـــــــــــه‌کارهێناوه ،
به‌بڕوای من ئه‌م که‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنانه چه‌ند خزمه‌تی موزیکی
کوردیان کـــــــردوه سه‌د ئــــــــه‌وه‌نده زه‌ره‌رمه‌ندن بۆ
ڕه‌وتی مۆزیکی کوردی و شێواندنی گوێگری کورد ، ئه‌مه‌ش بۆ
ئــــــــــه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که که‌ناڵه‌کان زیاتر سه‌ر
به‌پارتێکن و به‌هیچ جۆرێک بێ لایه‌نی تییاندا به‌دی نـــــــــاکرێت،
نمونه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره زیندوه‌شمان که‌ناڵی ئاسمانی کۆڕه‌که له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ی که‌پێشکه‌شی ده‌کات گۆرانی بیانین.
پ / ڕای ئێوه‌چیه بۆ ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی که ئه‌مڕۆ
ئاستی هونه‌ری کوردی تێدایه ، ئایا هونه‌رمه‌ندانی کورد توانیویانه
بگه‌نه ئاستی هونه‌رمه‌ندانی جیهان.؟
سامان: به‌ڵێ زۆر هونه‌رمه‌ندیشمان هه‌یه
که ئــــــــــــــــــــــه‌مڕۆ موزیک زانانای جیهان ده‌ستیان بۆ
ڕاده‌کێشن و به‌هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌یان ناو ده‌به‌ن.
پ / ڕۆژانه‌و به به‌رده‌وامی هونه‌رمه‌ندانی
گۆرانی بێژ‌و ئه‌وانه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌مه‌کانیان
له سه‌ر سێده بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌و له که‌ناڵه‌کان کلیپی بۆ ده‌که‌ن ،
لـــــه ستۆدیوه‌کان ئامێری پێشکه‌وتوو به کار ده‌هێنن له کاتی
تۆمار کردنی گۆرانیه‌کانیان بۆ ئــــــــه‌وه‌ی جونکاری له ده‌نگیاندا
بکرێت خۆش بکرێت ، جا ئـــــــــــه‌م به‌رهه‌مانه باش بێت یا خراپ ،
به‌ڕێزتان ڕاتان چیه به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره هونه‌ریانه ، تا چ ئاستێک
ده‌توانین ئــه‌م کارانه پۆڵین بکه‌ین ، چونکه گۆرانی سه‌رکه‌وتوو
پێویستی به { تێکست و ده‌قی باش هــــه‌یه ، به ئاوازی سه‌رکه‌وتوو
هه‌یه ، به موزیکی ئاست به‌رز و گونجاو } هه‌یه ، ئایا ئه‌مانه مه‌رجی
سه‌ره‌کی نین بۆ به‌رهه‌می پڕۆڤیشناڵ.؟
سامان: له‌جیهانی
هونـــــــــــــــــه‌ری دا هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک کاتێ بیه‌ویت نه‌ک
سێ دێیه‌ک به‌ڵکو گۆرانیه‌کیش تۆمار بکات، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست
بـــــــــه‌کاره‌که‌ی بکات، چه‌ند پرسیار ئاڕاسته‌ی خۆی بکات !! بۆ من
ئــــــــه‌م کاره هونه‌ریه بکه‌م ، ئامانجم چی یه؟ ئایا تازه‌گه‌ری
تیا ده‌بێت ؟ ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن ، ئایا چه‌ند گۆرانی بێژی کورد
ئــــــــــه‌م پرسیارانه‌ی له‌خۆی کردووه پێش ئه‌وه‌ی کارێکی
هونه‌ری ئه‌نجام بدات ؟ . سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
حـــــــــــــــــــکومه‌تی هه‌رێم ناشاره‌زایانه پاره‌یه‌کی یه‌کجار
زۆر ده‌دات به‌چه‌ند که‌سێک بۆ گۆرانی ووتن به‌بێ ئـــــــه‌وه‌ی هیچ
مه‌رجێکی هونه‌رییان له‌سه‌ر دابنێت چ له‌بواری میلۆدی یان تێکست ،
ئــه‌و مه‌رجانه‌ی که باسیشت کردوه پێوانه‌ی هه‌موو گۆرانیه‌کی
سه‌رکه‌توه که هونه‌رمه‌ندێکی ئاست به‌رز تۆماری ده‌کات.
پ / تاراوگه‌و غوربه‌ت چی به‌خشیوه‌و به تۆ و
چی لێسه‌ندویته‌وه ، تا ئێستا له‌و کاته‌وه‌ی هاتویته سوید چ کارێکی
هونه‌ریت ئه‌نجام داوه ،، له گه‌ڵ کێ کارت کردوه یا کار ده‌که‌یت ،
په‌یوه‌ندیت له گه‌ڵ کوردوستان چۆنه ،، توانیوته هـــــــــــاوکاری
هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وێ بکه‌یت بۆ ئـــــــــــه‌نجام دانی به‌رهه‌می
هونه‌ری سه‌رکه‌وتوو.؟
سامان: من توانیومه له‌تاراوگه خۆێندنی
مۆزیک به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی ته‌واو بــــــکه‌م، ئێستا خوێندکاری
ماسته‌رم له‌بواری موزیک دا ، توێژینه‌وه‌که‌م لــــه سه‌ر کاریگه‌ری
موزیک له ئاینی زه‌رده‌شت دایه هه‌روه‌ها توانیومه ژیانی هاوسه‌ریش
پێک بهێنم له‌گــــــــه‌ڵ خاتوو ئیمان بۆتانی، بۆ زیاتر زانیاری
له‌سه‌ر کاره‌کانی من له ئه‌وروپادا ئه‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵپه‌ڕی
تایبه‌تی من بکه‌ن . (saman.alias@gmail.com)
په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل کوردستاندا ئێستا کتێبێکم لـــــــه‌سه‌ر ئه‌رکی
ناوه‌ندی سمۆره به‌چاپ گه‌یاندووه که30 گۆرانی منداڵان له‌خۆی
ده‌گرێت ، هه‌روه‌ها له‌مانگی مارس ( ئاژار ) ی ئـــــه‌م ساڵ سه‌ردانی
کوردستان ده‌که‌م دوو سیمینار که‌یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ خوێندکارانی
په‌یمانگای هونـــــــه‌ره‌جوانه‌کانی سلێمانی ئه‌نجامی ده‌ده‌م ئه‌وی
تریشیان له‌گه‌ڵ به‌شی موزیکی بــه‌ڕێوبه‌رێتی ڕۆشنبیری سلێمانی.
پ / کامانه باشترینن لا‌ی تۆ.؟
سامان: باشترین گۆرانی بێژی کورد
،،،،،،،،،، سامان ،، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردوستانی. باشترین میوزیک
زانی کورد ،،،،،،،،، سامان ،، دڵشاد سه‌عید.
خۆشترین گۆرانی کوردی ،،،،،،،،،،،،،، سامان ،، گۆرانی خاک ووتنی مریه‌م
ئیبراهیم پور.
باشترین ئاواز دانه‌ر ،،،،،،،،،،،،،،،،،،، سامان ،، خوالێخۆشبوو
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره قادر دیلان.
باشترین ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر،،،،،،،،، سامان ،، یه‌ڵماز گۆنای.
باشترین درامای کوردی ،،،،،،،،،،،،،،، سامان ،، درامای لانه‌وازان،
پ / هاوسه‌ری ژیانت ، شاعیر‌و نۆسه‌رێکی به
توانایه به‌رهه‌می دیوانی شیعری دڵی ساڤای بڵاوکردۆته‌وه ، چۆن
هاوسه‌ری خۆتت هه‌ڵبژارد ، مه‌رجه هونه‌رمه‌ند هاوسه‌ری ژیانی
هونه‌رمه‌ندێکی شانۆکار یا گۆرانی بێژ یا شاعیر و نوسه‌ر بێت؟
سامان: من بۆ خۆم بیرم له‌وه
نه‌کردۆته‌وه کـه هاوسه‌ره‌که‌م چی بێت یاخود کاری چی بێت به‌ڵام پڕ
به‌دڵ حه‌زم کردوه که ئــــــــــــــه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌رم
، نه‌بێته ڕێگرێک بۆ ژیانی موزیـــکام، له‌وه‌ش تێبگات که موزیکی
چه‌ند پیویستی بـــــــــه کاته ڕۆژانه بۆ هه‌ردوو به‌ش چ لایه‌نی
پراکتیک یان لایه‌نی تیۆری، خۆش به‌ختانه هاوسه‌ره‌که‌م جگه
لــــــه‌وه‌ی که نووسه‌ره زۆر حه‌ز به‌موزیکیش ده‌کات به‌تایبه‌ت
موزیکی کوردی ڕه‌سه‌ن.
لـــه دوایدا من هیوادارم که هه‌موو تاکێکی کورد چ هونه‌رمه‌ند بێت
یا مرۆڤیکی ئاسایی وه‌ک گه‌نجێک که ڕوو ده‌کاته ئه‌وروپاو دێته
تاراوگه هــــــــــــه‌وڵ بدات خۆێندن ته‌واو بکات و بڕوانامه‌ی
به‌رز به ده‌ست بهێنی له‌وه‌ی ڕوو بکاته کاری نابه‌جێ و ناوی خۆی و
نــــــه‌ته‌وه‌که‌ی له‌که‌دار بکات به کرده‌وه‌ی ناشرین و شه‌ڕو و
ئاژاوه نانه‌وه‌و خواردنـــه‌وه‌ی مه‌شروبات و به‌کارهێنانی ماده
سڕکه‌ره‌کان که له زه‌ره‌رو فه‌وتان زیاتر هیچ سودێکی تری نیه ،
هه‌موو کاتێک شانــازی بــه لاوێک یا مرۆڤێکی کورده‌وه ده‌که‌م که
ناوبانگی بڵاو ده‌بێته‌وه‌و بڕوانامه‌یکی بـــــــــــه‌رز بۆ دوا ڕۆژی
خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌ستبه‌ر ده‌کات ،، بۆیه زۆر پیرۆزبایی
لـــــــــــــــه هاوڕیم هونه‌رمه‌ند سامان ئه‌لیاس ده‌که‌م که
توانیویه‌تی لـــــــه ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی له وڵاتی سوید
ژیاوه به هه‌وڵ و ماندووبونی بگاته ئه‌م پله‌یه له خۆێندندا و
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر لـــــــــــه بواری موزیک‌دا به ده‌ست بهێنی
چونکه مرۆڤی کورد هه‌ر ده‌بێت ڕۆژیک بگه‌ڕیته‌وه بۆ وڵات و خزمه‌تی
نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات.
17/1/2010
سوید
|