
دیداری
کومیته‌کانی ئه‌مریکای PDKI وPAK
له ڕێکه‌وتی 6 ی مانگی ژانویه، هه‌ر دوو کومیته‌ی پارتی ئازادیی
کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا دیدار و
چاوپێکه‌وتنێکی دۆستانه‌یان پێک هێنا. ئه‌م دیداره که له شاری مه‌کلین
له ئه‌یاله‌تی ڤیرجینیا به‌ڕێوه چوو، ته‌رخان کرا بوو بۆ چه‌ند باسی
گرینگ و پێوه‌ندی دار به هه‌ڵسووڕانی ئه‌م کومیتانه له‌م وڵاته . له‌م
دیداره‌دا گرینگی تایبه‌ت درا به " کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی
فیدڕاڵ " و چۆنیه‌تی کار و تێکۆشانی و پێداگرتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی
زیاتر بدرێ بۆ چالاک کردن و هه‌ڵسووڕانی به‌رچاوتری ئه‌م " کۆنگره" یه.
به‌شێکی دیکه‌ی گفتگۆکان ته‌رخان کرا بۆ ڕۆڵی ڕاگه‌یه‌نه گشتیه‌کان له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ کورد و هه‌وڵی ئێمه بۆ ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی زیاتری
ئه‌مان و که‌ڵک وه‌رگرتن لێیان له پێناو خزمه‌ت به دۆزی کورد به
گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی.
له لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه به‌رێزان کاک شه‌ریف
بێهرووز نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریکا و کاک جه‌ماڵ عه‌بدوڵڵازاده ئه‌ندامی
کومیته و له لایه‌ن پارتی ئازادیی کوردستانیش به‌ڕیزان زاگڕۆس یه‌زدانپه‌نا
و بێهزاد یه‌زدانپه‌نا له کومیته‌ی ئه‌مریکای ئه‌م پارته به‌شداری
کۆبوونه‌وه‌که بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ئه‌مریکا
2008/01/10
American Committee
Kurdistan Freedom Party
Tel: 1-703-286-5389
kfp_usa@yahoo.com
www.pazadik.com
www.pak-us.com
|