دوو دیداری '' پاک ''
١٥ و ١٦ ی ژانویه‌ی ۲٠٠۸ پارتی ئازادیی کوردستان ، دوو دیداری هه‌ریه‌ک به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا.
(١) دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له ئا‌ڵمانیا
له وتووێژێکی برایانه‌دا، باس له‌سه‌ر باروودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چۆنیه‌تی هاوکاری و لێکنزیبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کان و کارکردنی پێکه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کرا. له کۆتاییدا هه‌ردوولا پێیان له‌سه‌ر به‌هێزکردنی پێوه‌ندیی برایانه‌ی نێوانیان داگرته‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئا‌ڵمانیا 27 به‌فرانباری 2707 17 ژانویه‌ی 2008
___________________________________________________________________________________
(٢) چاوپێکه‌وتنی پارتی ئازادیی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان له ئا‌ڵمانیا.
له وتووێژێکی برایانه‌دا، تیشک خرایه سه‌ر باروودۆخی ئێستای کوردستان و کار و چالاکییه‌کانی هێزه کوردستانییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گشتی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان به‌تایبه‌تی و حه‌ولدان بۆ لێکنزیکبوونه‌وه و کاری هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌کان و ره‌وه‌ندی کورد له ئا‌ڵمانیا، بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ کرا. له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا جارێکی دیکه هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ترکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان و به‌زاندن و بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌کانیان، مه‌حکومکرد.. له کۆتاییدا هه‌ردوولا پێیان له‌سه‌ر به‌هێزکردنی پێوه‌ندیی برایانه‌ی نێوانیان داگرته‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئا‌ڵمانیا 27 به‌فرانباری 2707 17 ژانویه‌ی 2008
Parti Azadi Kurdistan
|