قادرعەزیز:
ئێرانیەکان زۆر بەپەروشبوون بۆ ئەوەى پەیوەندی نێوان کورد
و شیعە تێکنەچێ و کێشەکان بە دیالۆگ و لێک تێگەیشتنى نێوان
هەردولا چارەسەر بکرێن.

دیمانە:ئاسۆ عوسمان
قادرعەزیزسکرتێرى
حیزبى زەحمەتکێشانىکوردستان لەدیمانەیەکى تایبەتدا تیشک دەخاتە
سەرسەردانى وەفدىباڵاى هەرێمىکوردستان ب،ۆکۆمارىئیسلامى ئێران و
پێىوایە سەردانەکە سودىزۆرى بۆهەرێمى کوردستان هەیەو هاوکاتیش
ئەوەڕاستییەى ڕون کردەوە کەئێرانییەکان بەپەرۆشەوەن بۆ پتەوبوونى
پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعییەکانى عێراق
کەئێستا جڵەوى دەسەڵاتیان لەدەستدایە.هەرلە م دیمانەیەدا قادر
عەزیز گەشبینى خۆى و حیزبەکەى نیشان ئەدات بەیەگرتنیان لەگەڵ
حیزبىسۆسیالیستى دیموکراتى کوردستاندا.
ئاسۆ عوسمان:
وەفدێکىباڵاىهەرێمىکوردستان سەردانى کۆمارى
ئیسلامى ئێرانى کرد ، بەڕێزتان وەک سکرتێرىحیزبى زەحمەت کێشانى
کوردستان، هاوڕێیەتى بارزانیتان کرد لەوسەردانەدا دەمەوێت بپرسم
ئامانجى وەفدىباڵاى هەرێم لەم سەردانەداچی بووئێرانیەکانیش چۆن
دەڕواننەکێشەکانى هەرێمىکوردستان لەگەڵ حکومەتى ناوەندى.
قادر عەزیز: بێگومان ئامانجى سەرەکى
سەردانەکەى رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندە یاوەرەکەى
لەئەنجومەنى باڵاى پارتە سیاسییەکانى کوردستان بۆ تاران، بۆ باشکردنى
زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران
بووەو بۆ رونکردنەوەى هەڵوێسیتى لایەنى کوردى بوو لەبەرامبەر پرسە
گرنگەکانى جێی بایەخى هەردوولا.سەبارەت بەهەڵوێستى ئێرانیەکانیش
لەمەڕکێشەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد کە ئەمە خاڵێکى گرنگى
گفتوگۆ و دانیشتنەکان و جێی بایەخى هەردولا بوو، دیارە ئێرانیەکان زۆر
بەپەروشبوون بۆ ئەوەى پەیوەندی نێوان کورد و شیعە تێکنەچێ و کێشەکان بە
دیالۆگ و لێک تێگەیشتنى نێوان هەردولا چارەسەر بکەین، کە لەبەرامبەر
ئەوەدا سەرۆکى هەرێم بەراشکاوى باسی ئەو کێشانە و هوکارەکانى
دروستبوونى ئەو کێشانەى بۆ کردن و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە کورد
شەریکى ئەو دەسەڵاتەى بەغدایە و بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەش دەبێ
بەغدا بۆ دەستوور بگەڕێتەوە، هەروەک داواى لێکردن کە کاریگەرى و نفوزى
خویان بەکاربهێنن بۆ ئەوەى دەسەڵاتدارانى بەغدا تاکڕەوى لە دەسەڵات
نەکەن و ئەو مافانەى کوردیش کە لەدەستووردا هاتووە جێبەجێ بکەن.
ئاسۆ عوسمان: ماددەى (140) و یاساى نەوت
وهێزىپێشمەرگەو چەندین دۆسێیی هەستیاریتر لەنێوان بەغداو هەولێردا
بەهەڵپەسێردراوىماوەتەوە سەردانى وەفدى باڵاىهەرێم بۆئێران چەندە
دەتوانێت خزمەت بەچارەسەرکردنىدۆسێ هەڵپەسێردراوەکانى نێوان بەغداو
هەولێر بکات .
قادر عەزیز:
وەک لە وەڵامی پرسیارى یەکەمدا ئاماژەم پێکرد کێشەکانى نێوان هەرێمی
کوردستان و بەغدا بابەتێکى سەرەکى کۆبونەوەکانى نێوان هەردوولا بوو،
ئێرانیەکان زۆر لەخەمى تێکچونى پەیوەندی نیوان کورد و شیعە بوون،
لەبەرامبەر ئەوەدا داوایان لێکرا کەفشار بخەنە سەر حکومەتى مالیکى بۆ
ئەوەى کێشەکان بەدەستور چارەسەر بکرێت، بۆیە من پێموایە ئەم سەردانە
کاریگەرى خۆى دەبێت لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێمی کوردستان
و بەغدا.
ئاسۆ عوسمان: پەیوەندى نێوان ئەنقەرەو
هەولێر بۆتە جێگاى گفتوگۆیەکى
گەرمى میدیا کانى هەرێمى کوردستان ودەوڵەتى تورکیا، دەمەوێت
ئەوپرسیارەبکەم ئایا بەڕێزتان چۆِندەڕەواننە سیاسەتى نوێى
تورکیالەبەرامبەرهەرێمىکوردستان.
قادر عەزیز: تورکیا بۆى دەرکەوت کە نە
کێشەى پارتى کرێکارانى کوردستان تەنها نە بەشەڕ چارەسەر دەکرێ و نە
هەرێمی کوردستانیش لایەنێکى ئەو کێشەیە، کە تورکیا لەسەر ئەمە زیاتر
فشار و گەمارۆ بخاتە سەر ئەم هەرێمە، بۆیە ئێستا وەک دەبینین تورکیا
کرانەوەیەکى باش بەڕووى دیالۆگدا کردۆتەوە لەگەل هەرێمی کوردستاندا،
بەڵام دیسان دەبێ ئەو راستییە لەیاد نەکەین لەگەڵ ئەم گوڕانەى کە
باسکرا ئامانجى سەرەکى تورکیا بۆ نزیکبوونەوە لەهەرێمى کوردستان زیاتر
بۆ دژایەتى و گۆشەگیرکردنى پارتى کرێکارانى کوردستان و بزافی
رزگاریخوازى کوردستانە لەباکورى کوردستاندا، کە هەرێمی کوردستان نابێ
بەهیچ جۆرێک لەسەر حسێبى ئەو پارچەیەى کودستان پەیوەندییەکانى خۆى
لەگەڵ تورکیادا باش بکات.
ئاسۆ عوسمان: ڕێکەوتنامەى ئەمنى نێوان
بەغداو واشنتن لەلایەن عەربى سونەو شیعەوە شەرمنانەڕەت دەکرێتەوە بەڵام
ئەوەى کەدەبینرێت سەرکردایەتى کورد لەهەرێمى کوردستان لایەنگرى وا
ژۆکردنى ئەمڕێکەوتننامەیەن،پرسیارەکەم ئەوەیەلایەنگریکردنى
سەرکردیەتىکورد لەم ڕێکەوتن نامەیە لەسەرچ بنچینەیەکە .
قادر عەزیز: سەرکردایەتى کورد بۆ
پشتیوانییکردنى رێککەوتننامە ئەمنیەکەى نێوان عێراق و ئەمریکا پاساوى
ئەوەیە کە لەئێستادا ئەلتەرناتیڤیکی باشتر بۆ ئەو رێککەوتنە نییە و ئەو
رێککەوتنە بەقازانجى عێراق و سەروەرییەکانى عێراقە، لێرەدا پرسیار
ئەوەیە ئەگەر وایە ئەى حکومەت و دەسەڵاتدارانى بەغدا بۆ ئەو
بەرژەوەندییەى عێراق لەبەرچاوناگرن و لەگەڵ ئیمزاکردنى رێکەوتنەکە نین،
خۆ کورد لەوان زیاتر خاوەنى ئەم عێراقە نییە و بەتێکچونى بارودۆخی
عێراقیش کورد لەوان زیاتر زەرەرمەند نابێت، ئەمە جگە لەوەى رێکەوتنەکە
چەند بڕگەیەکى تێدایە کە دەکرێ لەلایەن بەغداوە لەدژى کورد و هەرێمی
کوردستان بەکاربێت و کەڵکى لێوەر بگیرێت.
ئاسۆ عوسمان: لێرەولەوێ باس لەوەدەکرێت
کەسەرکردایەتىهەرێم وەک پێویست خوێندنەوەی بۆڕێکەوتنەئەمنیەکەى نێوان
بەغداد و واشنتن نەکردووە یان ڕاستروایەبڵێم ترس لەوەهەیە ئەم ڕێکەوتنە
ئەمنیەیی نێوان ئەمریکاو عێراق دژى بەرژەوەندیەباڵاکانى هەرێمى
کوردستانبێت بەبڕواى ئێوەتاچەند ووردبینانە
بەندو خاڵەکانى ئەم ڕێکەوتنە شیکراونەتەوە .
قادر عەزیز: کورد و هەرێمی کوردستان
لایەنێکى رەسمى رێکەوتنەکە و لایەنێکى وتووێژ و گفتوگۆکانى رێکەوتنەکە
نین، بەڵکو ئەوەى رێکەوتنەکە ئەنجام دەدات تەنها خودى مالیکى و
ستافەکەیەتى، بۆیە کورد هیچ روڵ و کاریگەرییەکى لەسەر چۆنیەتى داڕشتنى
ناوەڕۆکى رێکەوتنەکە نیە، هەر بۆیە هەندێ بڕگە لە رێکەوتنەکەدایە کە لە
هەر ناکۆکییەکى نێوان کورد و بەغدا حکومەتى بەغدا دەتوانێ دژى کورد و
هەرێمی کوردستان کەڵکیان لێوەرگرێت.
ئاسۆ عوسمان:
یەگرتنىپارتىسۆسیالیستىدیموکراتىکوردستان وحیزبىزەحمەت کێشانىکوردستان
بۆتە هەواڵێکىگەرمووگوڕىمیدیاکانىکوردستان دەکرێت بەڕێزتان
ووردەکارىزیاترى ئەویەگرتنەمان بۆباسبکەن .
قادر عەزیز: هەوڵی یەکگرتنى زەحمەتکێشان
و سۆسیالیست پێشتریش هەبووە، بەڵام وەک ئێستا زەمینە بۆ سەرکەوتنى
هەوڵەکان لەبار نەبووە، بۆیە ئێستا هەرچەندە هەنگاوەکان لەسەرەتادان،
بەڵام ئومێدێکى زۆر بۆ ئەنجامدانی یەکگرتنەکە هەیە، ئەمە جگە لەوەى
بەپەرۆشییەکى زۆر لە هەردوولاوە بۆ سەرکەوتنى هەوڵەکانى ئەم جارە هەیە.
ئاسۆ عوسمان:
بارودۆخىسیاسىئەمڕۆىهەرێمىکوردستان لەهەمووکات
زیاترپێویستىبەئۆپۆزسێۆنە یەگرتنىزەحمەتکێشان لەگەڵ سوسیالیست دەتوانێت
ببێت بە سەرتاى قۆناخێکى سیاسى نوێ لەهەرێمى کوردستاندا .
قادر عەزیز: یەکگرتنى سۆسیالیست و
زەحمەتکێشان دەتوانێ کاریگەرى زیاترى لەسەر گوڕەپانەکەدا هەبێ، جا ئەمە
بێگومان زەمینە بۆ بوونى ئۆپۆزیسیۆنیش لەئایندەدا فەراهەم دەکات.
ئاسۆ عوسمان: وەک باس دەکرێت کەبەڕیزتان
دەست نیشان کراون بۆ سکرتێر ى پارتە یەگرتوەکە پرسیارەکەى من ئەوە یە:
بەڕێز محمەدى حاجى مەحمود سکرتێر ى پارتى سۆسیالیست چ پۆستێکى دەبێت .
قادرعەزیز: من w جەنابی کاکە حەمە بە
هاوکارى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى هەردولا، حزبەکە بەرێوەدەبەین و
لەهەموو روییەکەوە تەواوکەرى یەکتر دەبین.
ئاسۆ عوسمان: بەهۆى گەندەڵىو کەمووکوڕى
لەنێوهەردووپارتى دەسەڵاتداردا چەندین کادرى
باڵاىئەم دووحیزبە خۆیان کەنارگیرکردووەلەسیاسەتى (ى ن ک ) (وپ د ک )پرسیارەکەىمن
ئەوەیە ئێوەهیچ پڕۆژەیەکتان هەیەبۆئەوەىلەگەڵ ئەوکەسانەدا قسەبکەن.
قادرعەزیز: ئێمە دەست لەکاروبارى نیۆخۆى
پارتى و یەکێتى و هیچ حزبێکی ترەوە نادەین، چونکە ئێمە خۆمان
لەرابردودا قوربانى دەستى ئەو جورە سیاسەتە بووین، ئیمڕۆ لەکوردستان و
لەدەرەوەش بەسەدان و بگرە بەهەزاران کەسی روشنبیر، تێکۆشەر، کوردپەروەر
هەیە کە بوونى حزبیکی تازە بەزەرورەتى قۆناغەکە دەزانن و دەکرێ ئێمە
لێیان نزیکبینەوە و لەپرۆژەیەکى ئاوادا هاوکارمان بن.
ئاسۆ عوسمان: ماوەى حەڤدەساڵە
یەکێتى و پارتى دژى
هەر ئۆپۆزسێۆنێکى ڕاستەقینە بوون کە
ئامانجى گرتنە دەستى دەسەڵات بو وبێت پرسیارەکەى من ئەوە یە ئێوە پێتان
وایە یەکێتى وپارتى ڕێگە بە دروستبونی ئۆپوزسێۆن بدەن لەکوردستان؟
قادرعەزیز: دروستبوونى ئۆپۆزسیون
بەقازانجى یەکێتى و پارتیە، چونکە ئۆپۆزسیۆن کەناڵێکى گرنگە بۆ
گێڕانەوەی دەسەڵات لەکەموکوڕى و گەندەڵی و ...هتد، کە ئەمڕۆ ئەوە
دەسەڵاتە بەدەستییەوە گیرى خواردوە و ئەگەر وابڕوات دەبێتە هەڕەشەیەک
لەسەر خۆى، ئەمە جگە لەوەى قازانجێکى ترى یەکێتى و پارتى لەئۆپۆزسیۆن
ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆن سیم و بەڵگەیەکى سەلماندنى دیموکراسییە
لەکوردستاندا کە ئەوان بۆ نێوخۆ و دەرەوە پێویستیان بەبوونى بەڵگەیەکى
ئاوا هەیە.
|