دیداری نێوان پاڵۆێزی پۆله‌ندا له وڵاتی نۆ‌رویژ له‌گه‌ڵ سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له سه‌ره‌تا دا به‌رێز پرۆفیسۆر دوکتۆر وولدزیمیه‌رز ئانیول به‌خێر هاتنی گه‌رمی سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد، کاک عارف له سه‌ره‌تاوه سوپاسی خۆی و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی ئاراسته‌ی به‌ڕێز پرۆفیسۆر دوکتۆر وولدزیمیه‌رز ئانیول و باڵۆێزی پۆڵه‌ندا کرد، بۆئه‌وه‌ی که ئاماده‌یی خۆێان پێشان دا له‌وه‌ی که پێشوازی له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بکه‌ن. پاشان به‌ڕێز کاک عارف وێرای کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستی، باسێکی گرنگی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له گشت به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان، به‌تایبه‌ت له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و وپێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌رێز پرۆفیسۆر دوکتۆر وولدزیمیه‌رز ئانیول باسکرد. به‌ڕێزیان له ناوئاخنی باسه‌کانیدا باسی گرتن و به‌ندی کردنی خۆێندکاران و چالاکوانانی کورد له لایه‌ن ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه کرد،
به‌رێز پرۆفیسۆر دوکتۆر وولدزیمیه‌رز ئانیول له وڵامدا به ناوی خۆی و وڵاته‌که‌یه‌وه مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی کورد به مافێکی ڕه‌وا ودروست زانی، ووتی مێژووی وڵاتی ئێمه‌ش پڕ بووه له کاره‌سات و بنده‌ستی، هه‌ربۆیه‌ش زیاتر هه‌ست به ئازاری نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه ده‌که‌ین، ناوبراو هیوای خواست که کێشه‌کانی گه‌لی کورد له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییه‌وه و به به‌شداری وڵاتانی ئاشتی خوازی جیهانی چاره سه‌ربکرێت، کاک عارف زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی کرد، که مافی سه‌ربه‌خۆ به مافێکی ڕه‌وا بۆ گه‌لێکی 50 ملۆینی ده‌زانێ وهیوای خواست که وڵاتی پۆڵه‌ندا له ئاست سیاسه‌تی ناوخۆیی، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی نۆێنه‌ریان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی پشتیوانی له دۆزی کورد بکات.
وێرای تاوتۆی و شرۆڤه‌کردنی چه‌ندین باسی هه‌ل ومه‌رچی ئیستای کوردستان و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه له لایه‌ن هه‌ردو به‌رێز کاک عارف و پرۆفیسۆر دوکتۆر وولدزیمیه‌رز ئانیول، له لایه‌ن بالۆێزخانه‌ی پۆڵه‌نداوه نیوه‌ڕۆ خوانێکیان بۆ به‌ڕێز کاک عارف ڕێکخست و پاشان به گه‌رمی ماڵئاوایان له سکرتیری پارتی سه‌ربه‌ستیی کرد و کۆتایی به دیداره دۆستانه‌که هات.
15 ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی. ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
|