دیگرافیای زمانی کوردی.
حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند پئشکه‌شه به مامۆستا سه‌لام ناوخۆش. - به‌شی یه‌که‌م -
مێژوومان پڕیه‌تی له‌نه‌هامه‌تی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م.ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی چه‌نده داهێنانی مرۆڤدۆستانه‌ی تێدا داهێنرا، ده‌یان وبگره‌سه‌دان داهێنانی ئامرازه‌کانی کاولکاریشی به‌خۆوه‌بینی. به‌داخه‌وه دیکتاتۆران وملهوڕان ده‌ستی تێکده‌رانه‌یان گه‌یانده‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیانی ئوممه‌تی کورد. یه‌کێک له‌م ره‌هه‌نده‌گرنگانه‌ی ئوممه‌تی کورد زمانی کوردییه.
من پێموایه‌که‌زمانی کوردی له‌م دوو سه‌ده‌یه‌ی دواییدا هه‌ندێک جارهه‌لی شه‌فافی بۆ هه‌ڵکه‌وتووه‌بۆ هاتنه‌کایه‌ی زمانێکی ستاندارد ته‌نه‌نه‌ت به‌رێنووسێکی هاوکۆکه‌وه‌ش به‌ڵام فاکته‌ری سیاسی بابه‌تیانه‌ئه‌م هه‌لانه‌ی له‌بار بردووه.ئێستاش هه‌لی له‌بارهه‌یه‌به‌تایبه‌تی دوای رووخانی رژێمی عێراق له ساڵی 2003 .خه‌ڵکی پسپۆڕودڵسۆزیش هه‌ن بۆئه‌م ئه‌رکه‌به‌ڵام ئێستا هه‌ندێک فاکته‌ری نێگه‌تیڤی خۆیی ته‌گه‌ره‌دروست ده‌که‌ن که‌ئێره‌جێگه‌ی باسکردنیان نییه. دیگرافیا چییه؟
بریتییه‌له‌به‌کارهێنانی دوو سیستێمی جیاوازی نووسین(ئه‌بجه‌دی) یان زیاتربۆ هه‌مان زمان.دیگرافیاش ده‌بێت به‌دوو جۆره‌وه:
1ـــ Synchronic digraphia من به‌کوردی ده‌ربڕینی( فره‌ئه‌بجه‌دی هاوکات) م بۆی داناوه.واتا هه‌ر زمانێک له‌هه‌مان کاتدا به‌دوو ئه‌بجه‌دی یان زیاتر ده‌نووسرێت.ئه‌م حاڵه‌ته‌له‌مێژوودا ده‌گمه‌ن نه‌بووه.باشترین نموونه‌زمانی کوردی و سربییه.زمانگه‌لێکی دیکه‌ش هه‌ن.زمانی کوردی له‌هه‌مان کاتدا به‌سێ ئه‌بجه‌دی(عه‌ره‌بی،لاتینی وکیریلی رووسی) ده‌نووسرێت،زمانی سربیش به(لاتینی وکیریلی) ده‌نووسرێت له‌هه‌مان کاتدا. 2ـــDiachronic digraphia من به‌کوردی ده‌ربڕینی(فره‌ئه‌بجه‌دی سه‌پێنراو) م بۆی داناوه.ئه‌و زمانانه‌ده‌گرێته‌وه‌که‌به‌هۆی مۆتیڤێکی سیاسی،کولتوری یان ئایینی ئه‌بجه‌دی زمانه‌که به‌ته‌واوی لابراوه‌و له‌شوێنیدا ئه‌بجه‌دییه‌کی دیکه‌دانراوه.باشترین نموونه‌بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌زمانی تورکییه.له‌بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا تورکیای که‌مالی ئه‌بجه‌دی عه‌ره‌بی به‌ته‌واوی لابرد‌و له‌شوینیدا ئه‌بجه‌دییه‌کی لاتینی گونجێنراویان دانا.
من پێموایه بۆ ئه‌مڕۆمان دیگرافیا ده‌توانێت خزمه‌تێکی گه‌وره‌به‌زمانی کوردی بکات.ئێستا مشتوومڕ زۆر گه‌رمه‌له‌هه‌موو ئاسته‌کان(رۆشنبیری،سیاسی وئه‌کادیمی) سه‌باره‌ت به‌زمانی ستانداردی کوردی و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی رێنووسی کوردی.
منیش وه‌ک کوردێکی عاشق وخه‌مخۆری زمانی شیرینی کوردی سه‌رقاڵی گونجاندنی ئه‌بجه‌دیێکم بۆ زمانی کوردی له‌به‌شی دووه‌می نووسینه‌که‌م ده‌یخه‌مه‌به‌رچاوی پسپۆڕان و رۆشنبیرانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ده‌ربڕن.
- به‌شی دووه‌م -
له‌م به‌شه‌دا ئه‌م ئه‌لفابێته‌م ده‌خه‌مه‌به‌رچاوی خوێنه‌رانی به‌ڕێز که له رێنووسی لاتینیه‌وه گونجاندوومه بۆ زمانی کوردی.ته‌نانه‌ت ئه‌و حه‌رفه‌عه‌ره‌بیانه‌شم لێیه‌وه‌داهێناوه‌که‌هاتوونه‌ته‌ناو زمانی کوردی.بێگومان زمان وه‌ک ئۆرگانێکی زیندوو له‌گۆراندایه‌چی نووسین بێت چی په‌یڤین. هه‌روه‌ها کێلگه‌ئاسا به‌رده‌وام پێویستی به‌بژارو زیادکردنه. ئه‌م هه‌وڵه‌ی من پێشنیارێکه‌بۆ به‌رده‌م به‌ڕێزان پسپۆران و زمانناسانی کورد وهه‌موو رووناکبیران.ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان به‌دڵ نه‌بێت هیوادارم وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک قبوڵبکه‌ن.ئه‌م ئه‌لفابێته‌به‌دڵنیاییه‌وه‌هیچ نه‌بێت له‌کۆڵ ئه‌م هه‌موو سه‌روبن وچوکله‌و کلک و گوێی لاتینییه‌تورکیه‌که‌مان ده‌کاته‌وه.من بۆ خۆم کاتێک ده‌بینم که‌ناڵه‌کانی کوردستان به‌و لاتینیه‌تورکییه‌ده‌نووسن زۆر دڵم بۆ زمانه‌که‌مان ده‌سووتێت. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌لفابێته‌داهێنراوه‌که‌و هاوتاکه‌یه‌تی: 1- A ئا 2- B ب 3- C پ 4- D د 5- E ه 6- F ف 7- G گ 8- H هێ 9- I بزوێنی نادیار 10- J ج 11- K ک 12- L ل 13- M م 14- N ن 15- O ۆ 16- P پ 17- Q ق 18- R ر 19- S س 20- T ت 21- U و 22- V ڤ 23- W واوی بێده‌نگ(کۆنسۆنانت) 24- X ئێکس 25- Y یائی بێده‌نگ 26- Z ز هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ده‌یبینن حه‌رفی c به‌رامبه‌ر پ دانراوه‌وX یش به‌کار دێت به‌مه‌به‌ستی گڕردنی ده‌نگه‌کان وده‌ربڕینی له‌ڕادده‌به‌ده‌ری(Extra). ئه‌و ده‌نگانه‌ی تر که‌له‌لێکدانی دوو حه‌رف په‌یدا ده‌بن یان له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌وه‌رگیراون به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌پێکهێنراون: 27- AA ع بۆ ووشه‌عه‌ره‌بییه‌کان جگه‌له‌ڕسم علم و.. 28- AI ێ 29- IA= YA یا 30- IE یائی خوێنراوه(ڤۆکال)ی نێوان دوو ده‌نگدار 31- CH چ 32- DH چ 33- GH غ 34- HH ح 35- KH خ 36- SH ش 37- TH ژ 38- ZH ژ 39- XD ڤ 40- XL ڵ 41- RR ڕ 42- UU وو 43- SS ێ 44- XT گ
- به‌شی سێیه‌م -
هۆکاره‌کانی داهێنانی ئه‌م رێنووسه.
1ـــ ئه‌م ئه‌لفابێته‌ی من گونجاندوومه‌بۆزمانی کوردی سه‌رو بن وحه‌وت و چوکله‌ی نییه‌که‌بۆ نووسین وا خۆشتره. 2 ـــ ئاشکرایه‌که‌زۆرینه‌ی کورد به‌دیالێکتی کورمانجی(باکوور) ده‌په‌یڤن که‌زۆربه‌یان به‌پرینسیپی دیفاکتۆ(أمرالواقع) بۆ نووسینی کوردی پێویسته‌په‌نا بۆ ئه‌لفابێتی تورکی لاتینی ببه‌ن.به‌راستی ئه‌م ئه‌لفابێته‌به‌که‌لکی کورد نایه‌ت.بۆیه‌پێشبینی ده‌که‌م کورده‌کانی باکوور زۆر باشتر به‌باشوور ببه‌ستێته‌وه‌چونکه‌ئه‌م پرسه‌بۆ ئه‌مرۆی کورد زۆر چاره‌نوسسازه. 3ـــ کورد له‌هه‌موو دونیا زۆربه ئاسانتر به‌یه‌ک ده‌به‌سترێنه‌وه. 4 ـــ نه‌وه‌ی دوارۆژمان که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین باشتر به‌کولتوری باب و باپیرانمان ئاشنا ده‌بن چونکه‌ئێستا مندالانی کورد له‌ئه‌وروپاو شوێنه‌کانی دیکه‌حه‌وسه‌له‌ی فێربوونی رێنووسی عه‌ره‌بیان نییه. 5ـــ ئه‌م رێنووسه‌ی من گونجاندوومه‌شوێن به‌رێنووسی عه‌ره‌بی چۆڵ ناکات به‌ڵکوهاوکات له‌پاڵ یه‌کدا ده‌بن.عه‌ره‌بییه‌که‌بۆ دانه‌بران له‌رابردوومان وئێستامان ورێنووسه‌که‌ی منیش به‌پته‌وی به‌داهاتوومان ده‌به‌ستێته‌وه. 6ـــ ته‌خته‌کلیل(کیبۆرد) ی ئه‌م رێنووسه‌ی من له‌هه‌موو دنیا به‌ئاسانی له‌به‌رده‌ستدایه. 7ـــ زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان به‌لێکدراوه‌کانیشه‌وه‌هاوشێوه‌ی ئینگلیزین که‌زمانێکی جیهانییه‌بۆیه‌فێربوونیان زۆر ئاسانه. 8ـــ له‌پاشکۆبوونی رێنووسانه‌به‌تورکی لاتینی دوورمان ده‌خاته‌وه‌که‌ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ری و شکۆیه‌کی زیاتر به‌زمانی کوردی ده‌به‌خشێت. 9ـــ له‌رووی ئابوورییه‌وه‌سوودی زۆره‌چونکه‌پێویست ناکات کیبۆردی کوردی لاتینی تایبه‌ت بۆ کۆمپیوته‌رومۆبایل وهتد به‌رادان بده‌ین لای کۆمپانیا جیهانییه‌کان. 10ـــ یارمه‌تی دروست بوونی ئه‌و زمانه‌کوردییه‌ستاندارده‌ده‌دات که‌هه‌موو کورد له‌سه‌ری کۆک بن چونکه‌به‌داخه‌وه‌ئێستا خه‌لکانێک هه‌ن زۆر به‌توندی پێداگری ده‌که‌ن که‌هه‌ر ده‌بێت دیالێکته‌که‌ی ئه‌وان بکرێته‌زمانی ستاندارد.کار گه‌یشتۆته‌ئه‌وه‌ی که‌هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن هه‌ره‌شه‌ی ده‌رچوون له‌ئینتیمای کوردبوون ده‌که‌ن!!! 11ـــ ئه‌م رێنووسه‌له‌کوردستان یارمه‌تی منداڵانی کورد ده‌دات که‌زیاتر حه‌ز بکه‌ن زمانه‌زیندووه‌کانی جیهان فێربن. 12ـــ دیاره‌که‌کوردستان چه‌ند به‌خێرایی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ده‌نێت و په‌یوه‌ندی پته‌وله‌گه‌ڵ ووڵاتانی جیهان دروست ده‌کات که‌له‌ئه‌نجامدا هاتووچۆی بیانییه‌کان تا دێت زۆرتر ده‌بێت بۆ کوردستان.ئه‌م رێنووسه ئاره‌زووی بیانییه‌کان زیاد ده‌کات بۆ فێربوونی زمانی کوردی.
سوید/ ئۆپسالا 07/11/2009 haider6104@yahoo.se
|