په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٧\٢٠١٢

دژ بە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی لەبەردەم پەرلەمانی هۆڵەندە رێک دەخرێ.



گۆران ڕەشید بەرپرسی فیدراسیۆن لە هۆڵەندە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران وه‌ کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ تێراپل وه‌ گرپی ئۆکیپای دژ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانو بەرگری لەمافی نیشتەجێبوونییان، ‌ ڕۆژی شه‌ ممه‌ به‌رواری ٧-٧-٢٠١٢ کاتژمێر١٢،٣٠ تا ٤ ئێوارە له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هۆڵەندی ئاکسیۆنی ناڕەزایەتی بەرپا دەکرێت".


گۆران ئەوەشی ووت" ئەم ئاکسیۆنە ناڕەزایەتیە لە درێژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆنە لەگەڵ ڕێکخراوەپەنابەریو گرووپەکانی بەرگری لە پەنابەران بەرامبەر بە سیاسەتی ڕاستڕەوی حکومەتی هۆڵەندە دژ بە مافەکانی پەنابەران".


هەرەها گۆران ووتیشی" داوا لە پەنابەران، نۆێنەرانی پارتە سیاسیەکان ورێکخراوەئینسانیەکان دەکەین دژ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران وبەرگری لە مافی نیشتەجێبوون بە هەڵوێستی مرۆییتان بەشداری لەم چالاکیەدا بکەن".

 

 

هۆڵەندە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک