په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٥\٢٠١٠

دژ بە ناردنەوەی پەنابەران لە شاری ئۆسلۆ خۆپیشاندان بەرپاکرا.


نەرویج - ئۆسلۆ: 16-5-2010


کامیل ئەحمەد سکرتێری ڕێکخراوی پەنابەرانی کوردی عێراقی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" ڕۆژی 11-5 لەسەر بانگەوازی تۆڕی وەستانەوە بە ڕووی ڕاسیسزمی دەوڵەتی ،خۆپیشاندانێکمان لەبەردەم وەزارەتی دادی نەرویجی لەشاری ئۆسلۆ دژ بە سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی نەرویجی ساز کرد".


کامیل ئەوەشی ووت"حکومەتی نەرویجی ساڵی 2010 بڕی 90ملیون کرۆنی تەرخانکردوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ کاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە، ئەو بڕە پارەیەش تەرخانکراوە بۆ زیادکردنی 50 زیندانی پەنابەری تر لە کەمپی تراندۆم".


هەروەها ووتیشی " ناردنەوەی پەنابەران لە درێژەی ڕێکەوتنی حکومەتی نەرویج لەگەڵ وڵاتاندا دێت بەمەبەستی گێرانەوەی پەنابەران بەتایبەتی ئەوانەی داوای مافی پەنابەرییان ڕە تکراوەتەوە: ئێمە و ڕێکخراوە پەنابەرییەکان هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت لە پێناو بەشکستکێشانی سیاسەتی دژ پەنابەری حکومەتی نەرویجی".


شایەنی باسە ماوەیەکە پۆلیسی نەرویجی جاریکی دیکە هەڵمەتێکی گرتن و ڕاونانی پەنابەرانی بەرێخستوە لەژیر بەهانەی جۆراجۆردا تا ئێستا ژمارەیەک لەو پەنابەرانەی وەڵامی نیگەتیفیان وەرگرتوە دەستگیرکراون.

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی

_______________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK

ifir@hotmail.co.uk

00447856032991 ، 0041313021966

www.csdiraq.com ، www.federationifir.com