دژ بەرێکەوتننامەی نێوان حکومەتی
عێراقی و حکومەتەکانی ئەوروپا
بۆ ناردنەوەی
بەزۆری پەنابەران ، خۆپیشاندان بەرپاکرا.
رێکهوتن بەژیان و چارەنووسی پەنابەران
مهحکومە!
ڕۆژی
7-9-2009 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بەرێکەوتننامەی
نێوان حکومەتی عێراقی وژمارەیەک لە ووڵاتە ئەوروپیەکان لەسەر حسابی
ژیان و ئایندەی پەنابەرانی کوردو عێراقی بۆ بەزۆر ناردنەوەیان ،
لەبەردەم باڵۆیزخانەی عێراقی لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بە
بەشداری نۆینەرانی ژمارەیەک لەرێکخراوی پەنابەری وکرێکاریی و ئینسانی
کان سازدا.
خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشمی (رێکەوتننامە بەژیانو چارەنووسی
پەنابەران مهحکومە، نا بۆ گەڕانەوە نا بۆ گەڕانەوە ..مافی پەنابەری
مافی ئینسانە ،ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی دانیمارک هەڵبوەشینەوە، ڕێکەوتن
لەگەڵ حکومەتی بەریتانیاهەڵبوەشینەوە...ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی سوید
هەڵبوەشینەوە...بەیەک دەنگ بەزمانی عەرەبی و کوردیو ئینگلیزی دەووتەوە.
هاوکات چەندین پلاکارتی نوسراوە بە (فرۆکەخانەکانتان مەخەنە ئیختیاری
دەوڵەتەکانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی پەنابەران،داواکارین ڕێکەوتننامەی
نهینی و بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە هەڵبوەشێنەوە، نا بۆ گەڕانەوەی
بەزۆر،بەلێ بۆ مافی پەنابەری ...پەنابەرانی عێراقی قوربانی جەنگو
نائارامیین،مافی پەنابەری مافی ئینسانە..)بەدریژی شەقامی بەردەم
باڵۆیزخانەی عێراقی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرز کرابووە سرنجی
ڕیبوارانی دەوروبەری ڕادەکێشا .
ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری و بەرپرسی کەناڵی
ئاسمانی فیدراسیۆن لە ووتەیەکدا بەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان ،بەرنامەکانی
ئەو خۆپیشاندانە نارەزایەتیەی بەرێوەبرد ،پاشان دەشتی جەمال سکرتێری
فیدراسیۆن باسی لە خراپی ڕەوشی پەنابەرانی کوردو عێراقی کرد، ئەو زەختو
زۆرانەی کرد کە بەهۆی ڕێکەوتننامەی نێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتەکانی ئەوروپا رووبەرەوویان بۆتەوە ..،هاوکات
باسی لەهەوڵەکانی فیدراسیۆن کرد کە لەماوەی ڕابردووا لە ئاستی ووڵاتانی
ئەوروپا لەپێناو بەگری کردن لەمافەکانی پەنابەران ئەنجام دراو ..،سکرتێری
فیدراسیۆن تاکیدی کردەوە داهاتوو زۆرترین فشاری فیدراسیۆن بۆ
سەرحکومەتی عێراقی دەبێت دژ بە و رێکەوتننامانەی بۆ ناردنەوەی بەزۆری
پەنابەران ئەنجام دراوا ..هەروەها پەنابەران و کەسوکاری پەنابەرانی
دڵنیا کردەوە فیدراسیۆن لە هەوڵ وتێکۆشانیدا تەنها نیە بەڵکو دەیان
رێکخراوی پەنابەری و ئینسانی و خەڵکی ئازادی خواز پشت و پەنای خواستە
ئینسانیەکانی پەنابەرانن ..وداوای کرد پەنابەران ڕیزەکانی خۆیان
یەگرتوو و رێکخراو بکەن بۆ ئەم دەورە هەستیار و چارەنوسسازە...
پاشان (ئەلبیرت)لەرێکخراوی پەنابەری ئیسپانیا و(ریچرد )لە شەبەکەی دژی
دیپۆرتی پەنابەران پەیامی پشتیوانیان لەداواکاریەکانی پەنابەرانی
عێراقی دووپاتکردەوە ،هاوکات جان مکدوناڵد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا
و جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بەنامە پشتیوانی خۆیان بۆ
داکۆکی لەمافەکانی پەنابەرانی عێراقی ئاڕاستەی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەری عێراقی کرد.
وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە(دەشتی جەمال،ئاسۆ گۆران ،کارن
جۆنسن)ڕوویانکرد بالۆیزخانەی عێراقی و نامەیەکی ناڕەزایەتیان ئاڕاستەی
حکومەتی عێراقیکرد کە داواکاری:
1. سەرجەم ڕێکەوتننامە نهینی و ئاشکراکانی نێوان حکومەتی عێراقی و
حکومەتی دانیمارکی و ووڵاتانی تری ئەوروپا بۆ ناردنەوەی بەزۆری
پەنابەران هەڵبوەشێتەوە.
2. فرۆکەخانەکان لەعێراقدا ،بەڕووی ئەو فرۆکانەی پەنابەری بەزۆر
نێراوەیان پێ یە دابخرێت.
3. هیچ جۆر هاوکاریەک نەخرێتە ئیختیاری حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ
ناردنەوەی پەنابەران.
4. داوابکرێت لە حکومەتەکانی ئەوروپا تەواوی ئەو پەنابەر عێراقیانەی لە
گرتووخانە دەستبەسەرەکاندا ڕاگیرون ئازاد بکرێن.
5. داوا بکرێت لە حکومەتەکانی ئەوروپا بە پێدانی مافی پەنابەری و
مانەوە بە پەنابەرانی عێراقی .
شایەنی باسە ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاند لە وانە (کەنالی ئاسمانی
نەورۆز،رۆژ تیڤی و رادیووی دەنگی ئەمریکا و .. رۆژنامەی ئندپیندنتی
بەریتانی لەگەڵ سکرتێری فیدراسیۆن و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران
چاوپێکەوتنیان سازکرد ، دوای دوو کاتژمێر خۆپیشاندانەکە کۆتای هات.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
8-9-2009
_________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT
، asobalabarz116@hotmail.com، Aso Goran Jamal-hasan@hotmail.com
d.jamal@ntlworld.com Mobile:00447856032991
: ahmadali525@hotmail.com 0041787557786 /0041788532004
rebwar.arif@hotmail.com Mobile:00358440464905 /
www.federationifir.com
|