٨\١١\٢٠١٠
دژ بە سەرکوتکردنى
ئازادیی خۆپێشاندان و کۆبوونەوە گشتییەکان وەرنەمەیدان.
لەدرێژەى هەوڵ و هەنگاوە یەک لەدواى یەکەکانى دەسەڵاتدارانى کوردستان
بۆ سەرکوتکردن و بەرتەسککردنەوەى ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان لەلایەن
دەسەڵاتەوە هێرشێکى دیکە بەرێوەیە لەرێگەى پەسەندکردنى پرۆژە یاساى
خۆپێشاندان و کۆبونەوەگشتیەکان،3 ساڵ لەمەوبەر بەدەستپێشخەرى وەزارەتى
ناوخۆ پرۆژەیەکى پرلە سزا بۆ کۆنترۆلکردنى خۆپێشاندان و کۆبونەوەى خەلک
بەناوى "پرۆژەیاساى رێکخستنى خۆپێشاندان و کۆبونوەگشتیەکان "
خرایەبەردەمى پەرلەمان ،وە لە 5-11-2010 بەزۆرینەى دەنگ لەلایەن
پەرلەمانى کوردستانەوە پەسەندکرا،کە بەپێى بڕگەکانى ئەو پڕۆژە یاسایە
سەرەتایترین مافى خەڵک بۆ بەدەستهێنانی داواکاریەکانیان و دەبرینی
ناڕەزایەتیەکانیان بە خۆپیشاندان و کۆبونەوە زەوتدەکرێت ،ئەمە
لەکاتێکدایە کەدەسەڵاتدارانى کوردستان رۆژانە بانگەشەى فەراهەمکردنى
دیموکراسى و ئازادى دەکەن بۆ دانیشتوانى هەرێمەکە ئەمە لەلایەک،
لەلایەکى دیکەوە رۆژدواى رۆژ سەرقاڵى هەرەشەو دانانى یاسان بۆ سەرکوتى
خەڵکانى ئازادیخوازو نارازى لەخراپى گوزەران و ئایندەیان.؟؟.
ناچارکردنى خەڵک بۆ وەرگرتنى مۆڵەت و لەقاڵبدانى داواو سنوردارکردنى
کات و خواست و بیرى خەڵک بۆ دەنگ هەڵبرین بەرامبەر بە خراپى
باریگوزەران و خزمەتگوزارى سەرەتایى، ناوەرۆکى ئەوپرۆژەیە کە
پەرلەمانتارانى سەربەدەسەڵات شانازى پێوە ئەکەن و بەبۆنەى
پەسەندکردنیەوە پیرۆزباى ئاراستەى خەڵکى کوردستانەکەن. بەگوێرەى
حکومەکانى ئەم یاسایە وە بەهەمان ئەوبیانوە سواوانەی دەسەڵاتدارانی
کوردستان کە هەمیشە بۆبەرگرتن بە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان
دەیڵێنەوە بە نمونەى وەک (پاراستنی سیستم و ئادابی گشتى) هیچ کەس
ولایەنێک مافی کۆبونەوە و خۆپیشاندانی نابێت .
پڕۆژە یاسای لەو جۆرە بێجگە لەوەی راستەوخۆ ئازادیی خۆپیشاندان و
کۆبونەوە زیندەبەچاڵ دەکات لەهەمانکاتدا دەستی هێزەکانی دەسەڵات
ئاوەڵادەکات بۆ کوشتن و پەلامار و بڵاوە پێکردن و گرتن و تەنانەت
کوشتنى خۆپیشاندەران وەک لە ماوەى رابوردودا لەلایەن هێزەکانى
دەسەڵاتەوە دژ بە خۆپێشاندەران رویداو چەندین کەس بونەقوربانى و
تاوانباران وەک بەرزەکى بانان بۆى دەرچون.
داواکردنى مۆڵەت بۆ خۆپیشاندان لەگەلڕ هیچ پێوەرێکى دنیاى مەدەنى و
مۆدێرندا نایەتەوە ، لەمانەش سەمەرەتر ئەوەیە کە مانگرتن و کۆبونەوەکان
تا بەرلەخۆراوابون بەردەوامیان هەبێت کەئەمەش پێشێلکردنى مافى خەڵکى
نارازیە لەچۆنیەتى دیاریکردنى شێوازى بەدەستهێنانى ماف و
داواکاریەکانیان.
رێکخراوە مەدەنیەکان ، خەڵکانى ئازادیخواز:
ئازادى مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆبونەوەی گشتی یەکێکەلە بەڵگەکانى بونى
ئازادیی لە هەر کۆمەڵگایەکدا ، وە مافێکی بێ ئەملاولای خەڵکە بۆ یە
هەرجۆرە رێگریەک بەهەربیانویەک پێشێلکردنی ئەو مافەیە، وە کاری ئێمەیە
وە رێکخراوى مەدەنى و خەڵکى ئازادیخواز بەهەموو توانایەکمانەوە بەرگری
لەو مافە بکەین و دژبە تێپەراندنى برۆژە یاسایەک بوەستینەوە، وەپێویستە
دەنگ هەڵبڕین و تواناکانمان یەک بخەین لەپێناو فشارخستنەسەر سەرۆکى
هەرێم تا ئیمزاى تێپەربون لە برۆژە یاسایەک نەدات کە سەرکوت و گرتن و
کوشتنى خەڵک بەیاساى ئەکاتەوە، وەلێرەوە هەوڵى هەڵوەشاندنەوەى ئەو
پرۆژە پاسایە بدەین و کار بکەین لەپێناو جێخستنی یاسایەکدا کە ئازادیی
بێ قەید و شەرتی خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆبونەوەگشتیەکان فەراهەم بکات
.بۆیە بانگەواز لەهەموو پارتەسیاسیەکان و رێکخراوەمەدەنیەکان،،کرێکاران
و فەرمانبەران،خوێندکاران و مامۆستایان،پزیشکان و
ئەندازیاران،پارێزەران و رۆژنامەنوسان و سەرجەم خەڵکانى
ئازادیخوازدەکەین کەبێن لەم پێناوەدا تواناکانمان بخەینەگەر تا دژبە
تێپەراندنى یاساى خۆپێشاندان ، خۆپێشاندان و چالاکى جۆراوجۆرى مەدەنى
ئەنجام بدەین.
تۆرى بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەڵک
سلێمانى 7\11\2010
tb_max@yahoo.com
|