دژی ڕاوه‌دوونانی و دیپۆرتی زۆره‌ملێێ په‌نابه‌رانی کورد و عێراقی له سوید.
سه‌ره‌تا هه‌ڵاڵه ڕافیع لێپرسراوی کۆمیته‌ی به‌رگری له مافه‌کانی ژنانی عێراق له ووته‌یه‌کدا دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان تیشکی خسته‌سه‌ر گرنگی کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌بوان و به توندی ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی سوید گرت سه‌باره‌ت به ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر ماف و ئازادییه‌کانی په‌نابه‌ران و ده‌ست خۆشی له‌و په‌ڕله‌مانتاره به‌ڕێزانه کرد که له دژی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌ی حکومه‌ت هاتوونه‌ته ده‌نگ.داوای له سه‌رجه‌م ئاماوه‌بووان کرد که به‌شێک له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆ به ڕێبخه‌ن بۆ هۆڵی په‌ڕله‌مان که له کاتێکدا له سه‌رچاره‌نوسی ئه‌وان گفتوگۆ ئه‌کرێت. په‌ڕله‌مانتار خاتوو ئامینه‌ی کاکه‌باوه له‌لایه‌ن پارتی چه‌پی سوید وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌ی ئێستای حکوومه‌ت له درێژه‌یی ووته‌ییه‌کدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که چۆن بۆ ووڵاتێکی وه‌ک عێراق که پڕه له شه‌ڕ و کوشتار رۆژانه که‌سانێك دیپۆرت ئه‌کرێنه‌وه که به‌شێک له ژیان و ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌یان له‌و ووڵاته‌دا له ده‌ست داوه.داوای له په‌نابه‌رانیش کرد که هه‌میشه هاوشانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران درێژه به چالاکیانه بده‌ن تا مافه زه‌وتکراواکانیان وه‌رئه‌گرنه‌وه. پشتیوانی خۆی و پارته‌که‌ی بۆ په‌نابه‌ران دووپات کرده‌وه. ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران سۆزان حسێن له ووته‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی زۆری له حکوومه‌تی سوید دژی ئه‌م سیاسه‌ته دژه ئینسانیه ووتی په‌نابه‌ران ده‌بێت باشتر خۆیان ڕێکبخه‌ن تا چی زووتره به ئامانج بگه‌ین. چیتر ڕێگانه‌ده‌ین که ئه‌م سیاسه‌ته درێژه بکێشێت. نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک قادر نادر که‌سایه‌تیه‌کی چالاک و ماندوونه‌ناسه به‌شداری له خۆپیشاندانکه‌دا کرد‌و به ووته‌یه‌ک سه‌رنجی خسته سه‌ر لایه‌نێکی تری ئه‌م سیاسه‌ته و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به به‌ر‌پرسدانا که ده‌بێت چیتر ئه‌م سیاسه‌ته پوچه درێژه پێنه‌دات و وه‌ک مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان خۆیدا بکات وه له سه‌ر لایه‌نه ترسناکه‌کانی ئه‌م هه‌لومه‌جه‌ی ئێستای سوید گشت لایه‌کی ئاگادار کرده‌وه سوپاس و ده‌ست خۆشی زۆری بۆ کاره‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئه‌م جۆره چالاکیانه پشتیوانی خۆی و ڕێکخراوی چاک ی بۆ په‌نابه‌ران دووپات کرده‌وه. په‌ڕله‌مانتار له پارتی چه‌پی سوید هانس هارڤیدسسۆن به زمانێکی پڕ له ڕه‌خنه‌گرانه ئیدانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کردوو له‌به‌رامبه‌ر دیپۆرتی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقیدا ووتی کام له بڕیارده‌رانی ئه‌م سیاسه‌ته ئاماده‌ن یه ڕۆژ له عێراقدا وه‌ک که‌سێکی ئاسایی ژیان به‌سه‌ربه‌رن نه‌ک وه‌ک گه‌شتوو گوزار چییه‌ک مامه‌ڵه به ژیان داهاتووی په‌نابه‌رانه‌وه بکه‌ن. بۆییه ده‌بێت ئه‌م سیاسه‌ته کۆتایه‌که‌ی ئه‌وه‌به‌ت مافی و مۆڵه‌تی مانه‌وه بۆ هه‌موو پوناخوازان به بێ جیاوازی. له کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌دا بابان ئوسمان سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌رجۆرا پیلانێکی سێ قۆڵی که له‌نێوان حکومه‌ته‌کانی سوید و عێراق و هه‌رێمی کوردستان دا هه‌یه نا به‌جێیه‌و ده بێت ده‌ست به‌جێ بوه‌ستێ. سیاسه‌تی دووڕووی حکوومه‌تی هه‌رێمی بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م کرداره‌نه وه‌ک فریودانێکی تری ئه‌م حکومه‌ته دایه قه‌ڵه‌م که هه‌میشه له به‌رامبه‌ر کورددا پیاده‌یان کردووه.وه هه‌روه‌ها په‌نابه‌رانی له‌وه‌دڵنیاکرده‌وه که فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران خۆی به هاوبه‌شی خه‌م و ئازاره‌کانی په‌نابه‌ران ئه‌زانێت و له‌م پێناوه‌دا به‌ڵێنی تا گه‌یشتن به ئامانجێکی سه‌رکه‌وتوو بۆ په‌نابه‌ران کۆڵنادات و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانی له‌م هه‌لوومه‌رجه ترسناکه ئاگادار کرده‌وه و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی وئازادی خوازه کوردی و عێراقیه‌کان کرد که به کرده‌وه بێنه ده‌نگ وله‌م گۆڕه‌پانی ناره‌زایه‌تیانه‌دا به‌شداری کاریگه‌ریان هه‌بێت نه ته‌نها به قسه‌و کرداریان نه‌بێت. زۆرن ئه‌وانی که ته‌نها به به‌یاننامه ئه‌یانه‌وێت په‌نابه‌ران چه‌واشه‌بکه‌ن.له کۆتایی قسه‌کانیدا ووتی هه‌ر ئێستا پاش که‌مێکی هه‌موومان به‌یه‌که‌وه به ڕوو له هۆڵی په‌ڕله‌مانی سوید بکه‌ین وگوێبیست بین تا بزانین کێن داکۆکیکه‌ر باهاکانی مرۆڤ و کێشن ئه‌وانه که تاسه‌ر ئێسقان دژی مافه‌کانی مرۆڤن. له‌گه‌ڵ ووتنه‌وه دروشمه‌کانی (دیپۆرتی په‌نابه‌ران ده‌بێت هه‌ر ئێستا بوه‌ستێت) (عێراق ووڵاتێکی ئارام و ئاسایش نیه )(مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌مووان) خۆ پیشاندانه‌که کۆتای پێ هات وه به‌شێک له ئاماده‌بوان ڕوویان له هۆڵی په‌ڕله‌مان کرد تا له نزیکه‌وه ئاگاداری قسه‌وباسه‌کانی ناو‌و په‌ڕله‌مان بن. که له نێوان په‌ڕله‌مانتار خاتوو ئامینه‌ی کاکه‌باوه و تۆبیاس بیلسترۆم وه‌زیری کۆچ دا ئه‌نجام درا خاتوو ئامینه له کۆی قسه‌کانیدا ووتی چۆن ده‌بێت بۆ ووڵاتێکی وه عێراق به کوردستانیشه‌وه که سانێک دیپۆرت بکرێنه‌وه که باش له ده‌ست دانی به‌شێک له ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌یان له‌ویو و به‌شیک له ژیانیان که له ماوه‌ی 7 بۆ 8 ساڵ له‌م ووڵاته‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن چ یاسایه‌ک هه‌یه ئه‌م ناعه‌داله‌تیه قبووڵ بکات. له ووڵام به ڕه‌خنه‌کانی په‌ڕله‌مانتار ئامینه‌ی کاکه‌باوه‌دا وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلسترۆم ووتی که ئێمه خاوه‌نی ئه‌م بڕیارین وه تا کۆتای جێبه‌جێی ئه‌که‌ین و به‌رداوام ئه‌بین له ناردنه‌وه به‌زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران. سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید ------------------------------------------------------ Frihetsvägen 45 Jakobsberg
|