١٣\٢\٢٠١١
دکتۆر نه‌وال
سه‌عداوی وه‌ک به‌شداربوویه‌ک، باسی شۆڕشی میسرمان بۆ ده‌کا.

وه‌رگێڕانی: جیهاد محه‌مه‌د
که‌ریم
ژیام،!
تا ببینم و به‌شداریمکرد له شۆڕشی میسری 25.1.2011 دا، که تا ئه‌م
ساته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسم که به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی
6.1.2011 یه ئه‌م شۆرشه به‌رده‌وامه و مه‌لاین له خه‌ڵکی میسر له
ژن و پیاو، موسڵمان و مه‌سیحی و هه‌موو ئاراسته‌کان و باوه‌ڕه‌کان،
هه‌موو پێکه‌وه یه‌کیانگرتووه له ژێر دروشمی شۆرشی کتوپڕی گه‌ل، دژ
به سیسته‌می ئیستای میسری نوقومبوو له ته‌پڵی سه‌ره‌وه تا به‌رپێی
له سته‌مکاری و گه‌نده‌ڵی، له فرعه‌ونی پیرۆزی باڵاوه" که نووساوه
به کورسی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه تا ئه‌گه‌ر خوێنی هه‌موو گه‌لیش
بڕێژرێت" و حوکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی و حیزبه حوکمداره‌که‌ی که
(به‌لگجی)ه‌کان به‌کرێده‌گرێت بۆ کوشتنی گه‌نجه شۆڕشگێره‌کان نیازیان
وایه ده‌ستهه‌ڵنه‌گرن. هه‌وه‌ها په‌رله‌مانه ته‌زویر و درۆینه‌که‌ی
که نوێنه‌رایه‌تی زه‌ویوزار و ژن و مه‌واده‌سڕکه‌ره‌کان و به‌رتیل
خواردن ده‌که‌ن، وه ده‌سته‌بژێرێکیش که ناوده‌برێت " به
ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیران " که پێنوس و ویژدانی خۆیان فرۆشتوه،
رۆشنبیری و فێرکاریی و په‌روه‌رده و ئاکاری گشتی و تایبه‌تیان
گه‌نده‌ڵکردوه، که ڕای گشتی و تایبه‌ت بووه به به‌رژه‌وه‌ندی
ئێستاکه‌یی و پێگه‌ی وه‌زیفه‌ی گه‌وره یان بچووک.
کچان و کوڕانی گه‌نج و منداڵان له پڕ له ماڵه‌کانیان ده‌رپه‌ڕین،
خۆیان ڕابه‌رایه‌تی خۆیانیان ده‌کرد، خۆیان خۆیان ده‌پاراست، دوای
ئه‌وه‌ی که ده‌ستگای پۆلیس و ئاسایش تێکشکان، ده‌سته‌بژێری باڵاده‌ست
به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریدا تێکشکا، لیژنه‌کانی حوکمداران که
گه‌یشتبوونه لوتکه‌ی سه‌روه‌تی ده‌سه‌ڵات، سه‌رکردایه‌تیه حیزبیه
هه‌لپه‌رسته‌کانی پشتیوانیکار له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار به ئاشکراو
به نهێنی له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا، هه‌لپه‌رستان و ده‌بڵ مۆراڵیه
گه‌مه‌که‌رکان تێکشکان، که ده‌وڵه‌ت و خێزان و تاکه‌کانیان توشی
گه‌نده‌ڵی کردبوو، و بێسه‌روبه‌رێتی به ناوی ئاسایشه‌وه،
دیکتاتۆریه‌ت به ناوی دیموکراتیه‌وه، هه‌ژاری و بێکاریی به ناوی
په‌ره‌پێدان و خۆشگوزه‌رانیه‌وه، له‌شفرۆشی و داوێنپیسی و خیانه‌ت له
هاوسه‌رگیرێتی به ناوی ڕه‌وشت و ئازادی هه‌ڵبژاردنه‌وه،
بیانوهێنانه‌وه بۆ ملکه‌چکردنی ئامریکا‌و ئیسرائیل به ناوی هاوکاریی و
کۆمپانیا و دۆستایه‌تی و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه، به‌ندکردنی خاوه‌ن
پێنووسه ڕاسته‌قینه بیرمه‌ندو داهێنه‌ره‌کان له ناو زیندانه‌کاندا و
دابڕانیان و شێواندنی که‌رامه‌تیان، یان ده‌ربه‌ده‌رکردنیان و
دورخستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان له ناو وڵات‌دا..... .
به ملوێن له میسریه‌کان به ژنان و پیاوانه‌وه ڕژانه
سه‌رشه‌قامه‌کان، له هه‌موو ماڵێکه‌وه، له هه‌موو گه‌ڕه‌ک و شار و
ستانێک ه‌وه ده‌رپه‌ڕینه ده‌ره‌وه بۆ ڕاپه‌ڕین، له ڕسوان و
ڕسکنده‌ریه و سویس و پۆرسعید و له هه‌موو بستێک له خاکی
نیشتیمانه‌وه، له قاهیره‌ی پایته‌خته‌وه و گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه،
یانزه شه‌و رۆژه تا ئێستا، گۆڕه‌پانی ته‌حریز بووه به خاکمان،
بووه به سه‌ربازگه‌مان، له‌سه‌ر قیرتاوه‌که هه‌ڵده‌نیشین و له‌ناو
چادره‌کاندا بووین به قه‌واره‌یه‌کی به‌هێز و یه‌کگرتوو له ژنان و
پیاوان، جێگه‌ی خۆمان چۆڵناکه‌ین هه‌رچه‌نده پۆلیسه خۆگۆڕه‌کان به
پۆشاکی مه‌ده‌نیه‌وه هێرشبکه‌نه سه‌رمان، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆشمان بدرێت
به تاقمه به‌کرێگیراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات( وه‌ک له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 2
فه‌بروه‌ریدا ڕوویدا)، که هه‌ریه‌که‌یان به‌رتیلی وه‌رگرتبوو،( په‌نجا
جونه‌یهی بۆ هه‌ر سه‌ربازێکی ئاسایی و زیادبوونی به‌رتیله‌کان به
گوێره‌ی پله‌داری سه‌ربازه‌کان)، په‌لا‌ماری گۆڕه‌پانه‌که‌یان داین به
سواری ئه‌سپ و حوشتر و به جۆرها چه‌کی سور و زه‌رد و سپیه‌ه‌وه،
کاتێک له‌ناو ئاپۆڕای گه‌نجه‌کاندا وه‌ستابووم هێنده‌ی نه‌مابوو
سوارێکی به‌لگجی بمشێلێ، گه‌نجه‌کان هه‌ڵیانگرتم و دوریاخستمه‌وه له
هێرشی هه‌رچیوپه‌رچیه حوشترسواره‌کان، به چاوی خۆم ده‌مبینین که چۆن
هێرشیان ده‌کرده سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که‌مان و به ته‌قه‌کردن له هه‌موو
لایه‌که‌وه، له ناو ئه‌و تۆز و دوکه‌ڵه‌ی که هه‌موو گۆڕه‌پانه‌که‌ی
داپۆشیبوو، ده‌مبینی چۆن تۆپه‌ڵه ئاگر به ئاسامندا فڕکه‌ی ده‌هات،
ده‌مبینی چۆن گه‌نجه‌کان ده‌که‌ون خوێنیان ده‌ڕژێت، جه‌نگێک به‌رپابوو
له نێوان به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌لات و گه‌لی میسری ئاشتیخوازدا که
داوای ئازادی و که‌رامه‌ت و دادپه‌روه‌ریان ده‌کرد، به‌ڵام
خۆشبه‌ختانه ده‌سته‌ی شۆڕشگێڕان له لاون سه‌رده‌که‌وتن
به‌سه‌ر(بلگجی)ه‌کاندا، وه ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر هه‌ندێک له ئه‌سپ و
حوشتره‌کاندا، وه سه‌دکه‌سیان له به‌کرێگیراوان ده‌ستبگیرکرد، به
پێناسه کانیانه‌وه، که ده‌رکه‌وت هه‌ندێکیان ئه‌فه‌سه‌ربوون،
ئاسایشی مه‌رکه‌زی بوون، پۆلیسی ئاسایش بوون، هه‌ندێکیان له بێکاران
بوون، هه‌ندێکیان له(به‌لگجی)ه‌کانی شه‌قاوه‌ی شه‌قامه‌کان
وبه‌ندیخانه‌کان بوون، هه‌ندێکیان دانیاننا به‌وه‌ی که به‌کرێگیراون
به 200 جونه‌یه و په‌یمانیان پێداون ئه‌گه‌ر بتوانن شۆڕشگێران
تێکبشکێنن به به‌کارهێنانی چه‌کی زه‌رگ و شمشێر و بۆمبی مۆلۆتۆف(
شۆڕشگێڕه‌کان به" ئاژاوه‌گێڕ ناوبرابوون له لایان") به زمانی پیاوه
به‌کرێگیراوه‌کانی موباره‌ک که فه‌رمانیان پێدابوون بۆ هێڕشکردن و
به‌کرێگرتنی به‌کرێگیراوان، پێیان وترابوو دوای چۆڵ بوونی شه‌قامه‌کان
له‌و ئاژاوه‌گێڕانه یه‌کی 5000 هه‌زار جونیه‌ی ترتان پێده‌دین وه‌ک
به‌خشیش،،،،، .
لاوان چادریان هه‌ڵدابوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وان چه‌ند
ده‌مژمێرێک پاڵبده‌نه‌وه تیایدا، ژنه‌کان به منداڵه
شیره‌خۆڕه‌کانیانه‌وه ئاماده‌بوون له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان به
به‌ربارانه‌وه ڕاوه‌ستابوون، سه‌دان کچی گه‌نج ئاماده‌بوون بێ ئه‌وه‌ی
هیچ که‌سێک ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ریان، به سه‌ربه‌رزیه‌وه و
به‌وپه‌ڕی ئازادی و که‌رامه‌ت و به یه‌کسانیه‌وه له نێوان هاوڕێ
کوڕ و پیاوه‌کانیاندا ده‌سوڕانه‌وه، قبتیه‌کان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ
موسڵمانه‌کاندا هاوبه‌شیان ده‌کرد له‌م شۆڕشه‌دا.
هه‌ندێک له لاوانی ئیخوان موسلمین ده‌وره‌یان دابووم و پێیان ده‌وتم"
ئێمه جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له نووسینه‌کانی تۆدا،
به‌ڵام ڕێزمان هه‌یه بۆت و خۆشمان ده‌وێیت چوونکه دووروونیت و
لایه‌نگیری هیچ کام له ده‌سه‌ڵاته‌کان ناکه‌یت".
به درێژایی مانه‌وه‌م له گۆڕه‌پانه‌که‌دا کچه‌گه‌نجه‌کان و کوڕه
لاوه‌کان ده‌هاتنه‌لام و به گه‌رمیه‌وه ده‌یانگرتمه ئامێزی خۆیان،
ده‌یانووت: ئه‌ی دکتۆر نه‌وال، ئێمه نه‌وه‌ی نوێین که په‌رتوکه‌کانی
تۆمان خوێندۆته‌وه و لێوه‌ی فێری داهێنان و یاخیبوون و شۆرش بووین، "
به ده‌م هه‌نسک و فرمێسک قوتدانه‌وه پێم ده‌وتن: "ئه‌مڕۆ جه‌ژنی هه‌موومانه،
جه‌ژنی ئازادی و که‌رامه‌ت و دادپه‌روه‌ریی و داهێنان و یاخیبوون و
شۆڕشه" .
یه‌کێک له لاوه‌کان که ناوی ڕانیا بوو ووتی" ئێمه داوای ده‌ستورێکی
نوێ ده‌که‌ین که جیاوازی نه‌کات له نێوان گه‌ل دا له‌سه‌ر بنه‌مای
دین، ڕه‌گه‌ز، بیروباوه‌ڕ و توخم و شتی تر".
لاوێکی مه‌سیحی که ناوی بگرس داود بوو ووتی" یاسایه‌کی باری که‌سێتی
شارستانی یه‌کگرتوومان ده‌وێت بۆ هه‌موو گه‌ل به‌بێ جیاوازیکردن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی
دین و ڕه‌گه‌ز و ڕێبازی ئاینی و تایه‌فه‌گه‌رێتی بۆ هیج که‌سێک".
لاوێکی تر که ناوی گارق دمیر بوو ووتی" گه‌نجان شۆڕ‌شیان دروستکرد و ده‌شبێت
خۆمان حکومه‌تی ئیتیقالی و لیژنه‌ی نیشتیمانی بۆ گۆڕینی ده‌ستور هه‌ڵبژێرین".
لاوێکی تر که ناوی محه‌مه‌د ئه‌مین بوو ووتی" ده‌مانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی
گه‌ل و شورا هه‌ڵوه‌شێته‌وه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژرادنێکی پاک بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکی نوێ و ئه‌نجومه‌نه گه‌لییه نوێکان".
ئه‌حمه‌د جه‌لال ووتی" شۆڕشه‌که‌مان کۆنتراکتێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی
داده‌نێت، ئه‌مه ته‌نیا داواکاری نیه، دروشمی شۆڕشه‌که‌مان ( یه‌کسانی،
ئازادی و دادپه‌روه‌ریه)"، کێ شۆڕش دروستبکات، هه‌ر ئه‌ویش بۆی هه‌یه
بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی نوێ دابڕێژێت، هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تی ئینتیقالی،
هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی نوێ بۆ گۆڕینی ده‌ستور، پێکهێنانی لیژنه‌ی
شۆڕشگێران، تا هه‌لپه‌رسته‌کان خۆیان نه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر(خاوه‌نی شۆڕش
و ده‌سه‌ڵاتی نوێ‌دا)، هه‌ندێک لیژنه هه‌ن له ناوماندا که خۆیان به
حوکام ده‌زانن، ئه‌وانه هاوبه‌شیان نه‌کردوه له شۆرشه‌که‌ماندا، ئه‌وان
له ئه‌ورپا و ئامریکاوه به فڕۆکه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌و میسریانه‌ن
که ژیانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بردۆته سه‌ر، ئێستا دێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی شۆڕشدا بگرن، ئێمه ده‌ڵێین: ئه‌وانه‌ی
شۆڕ‌شیان دروستکرد، هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رۆکایه‌تی شۆڕش ده‌که‌ن، له‌نێوانماندا
گه‌نج هه‌یه ته‌مه‌نی له نێوان سی ساڵ و چل ساڵاندایه، خاوه‌نی
توانست و بڕوانامه‌یه، له هه‌موو بواره‌کانی زانستی و سیاسسی و
ئاوبوری و بواره‌کانی ترمان تێدایه، ئێمه لیژنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران
و حوکومه‌تی ئینتیقالی دروستده‌که‌ین، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی نیشتیمانی بۆ
گۆڕینی ده‌ستور.
محه‌مه‌د سه‌عید که لاوێکی تر بوو، ووتی: یه‌که‌م جاره له ژیانمدا
که هه‌ست به شانازی بکه‌م که من میسریم، ڕه‌شبینی و بێده‌نگی تێکشکا،
سه‌رکه‌وتن جێگه‌ی گرتنه‌وه، نرخی ئازادیمان به خوێنی شه‌هیده‌کانمان
دا و هیچ هێزێک نیه بمانگێڕێته‌وه بۆ دواوه،،،،،
گۆڕه‌پانه‌که بوو به شارێکی ته‌واو به هه‌موو گۆشه و که‌نارێکیه‌وه،
خه‌سته‌خانه‌که‌ی ته‌نیشتی به‌رکه‌وتوان و برینداره‌کانی تیا دانرابوو،
پزیشک و په‌ستیاره‌کان کۆمه‌ڵێک لاو بوون خۆبه‌خشانه کاریان ده‌کرد،
خه‌ڵک به ڕاخه‌ر و به‌تانی و ئامڕازه‌کانی پزیشکی و خواردن و خواردنه‌وه
هاوکاریانده‌کرد، شتێک بوو وه‌ک خه‌و و خه‌یاڵ دهاته به‌رچاو، شه‌و
وڕۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌نجانه‌دا کات به‌سه‌ر ده‌به‌م، چه‌ندین لیژنه
دروست بووه بۆ خزمه‌تگوزاری، وه‌ک پاکردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌که‌و گه‌یاندنی
برینداره‌کان بۆ خه‌سته‌خانه‌کان، لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی خواردن و داوده‌رمان،
لیژنه‌ی به‌رگریکردن، لیژنه‌ی به‌درۆخستنه‌وه‌ی چه‌واشه‌کاریه‌کانی
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات، وه‌ک دروستکردنی حکومه‌تی ئینتیقالی و
کاندیدکردنی ناو بۆ دروستکردنی حکومه‌تی ئینتیقالی، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی
حوکام و چه‌ندین لیژنه‌ی تر له ناو خۆماندا، ئه‌مڕۆ دیواری نێوان ماڵه‌کان
و دامه‌زراوه‌کان ڕوخێنرا که له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی هاوڵاتیان ژن،
پیاو، موڵسمان، مه‌سیحی و ئه‌وانیتر دروست بووبوو، ئه‌مڕۆ بووین به یه‌ک
گه‌ل و به یه‌کگرتووی هیچ دابه‌شبوونێک له نێوانماندا نیه له‌سه‌ر
بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و دین و هیچ جیاوازیه‌کی تر، هه‌ر هه‌موو به‌یه‌کجار
داواده‌کات مومباره‌ک و پیاوه‌کانی بڕۆن و له‌کۆڵمان بنه‌وه و ده‌شبێت
بدرێن به دادگا، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕشتنی خوێنی شه‌هیده‌کانی ڕۆژی
چوارشه‌ممه ی 2 فه‌بروه‌ر و هه‌موو ڕۆژه‌کانی تر له 25ی یه‌نیوه‌ره‌وه
که شۆڕش ده‌ستی پێ‌کرد تیایدا، هه‌روه‌ها ده‌بێت دادگایی بکرێن له‌سه‌ر
گه‌نده‌ڵی و سته‌مکاریه‌کانیان به درێژایی سی ساڵ له ده‌سه‌ڵات و
حوکمیان.
_________________________________
•
چاوه‌ڕوانی قسه‌کانی تری نه‌وال سه‌عداوی بن له‌سه‌ر شۆڕش و گۆڕانکاریه‌کان.
• (بلطجی):
به‌و به‌کرێگیراوانه ده‌وترێت، که پۆلیسن و له به‌رگی مه‌ده‌نیدا
هێڕش ده‌به‌ن، یان خه‌ڵکی خێڵه‌کی و نه‌خوێنده‌وار و شه‌قاوه‌کانن
به‌کرێگیراون بۆ هێرشبردنه سه‌ر شۆڕشگێره‌کان....وه‌رگێر.
•
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی (وتووێژی مۆدێرن)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=244776
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|