دڵداریه‌کی
جوامێرانه‌ی مێینه.

ئیڤان
ئه‌لده‌ڕاجی
و:خاڵه‌به‌کر
رێت پێ
ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر بێت و ڕێم پێ بده‌یت
نینۆکه سووره‌کانم له‌گه‌ردنت بچه‌قێنم
وه‌کو چه‌ته‌ی ده‌ریا
سواری یه‌که‌مین وشه‌ت بم
ئه‌و وشه‌یه‌ی که له‌خوێنتا دێت و ده‌چێت
بیکه‌م به که‌شتیه‌ک و دڵه‌که‌تی پێ داگیر‌که‌م
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی
له خه‌رمانی قژی په‌خشما
چه‌قۆیه‌کی، تیژیشم حه‌شار داوه
تاوه‌کو دڵتی پێ توێ توێ که‌م و ئه‌و‌جا هه‌ڵێم*
ته‌نانه‌ت گه‌ر بێت و هه‌وڵێش بده‌یت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاساریه‌کم
دڵت بکه‌یت به زیندانم
هه‌ر پێخه‌فه‌که‌ت هه‌ڵده‌بژێرم
ئه‌و ده‌مه‌ی ویستم
بیکه‌م به شانۆی گۆرانیه‌کانم.
_______________
* هه‌ڵێم
: ڕابکه‌م
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی (ئه‌لنور)
19/10/2009
|