دڵه گه‌وره‌که‌ی تێکۆشه‌ر''
فاتح ره‌سوڵ '' وه‌ستا.
1931 ــ 2008

فـه‌هـد گـرده‌وانـی
سیاسه‌تمه‌داری
تێکۆشه‌ر و نووسه‌ر هاوڕێ فاتح ره‌سول ، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
رێکه‌وتی 23/7/2008 کۆچی دوایی کرد . چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به
فرۆکه‌ی تایبه‌تی فریاگوزاری سوێد ، کاک فاتح ره‌سول له نه‌خۆشخانه‌ی
هه‌ولێر گه‌یاندرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی [سه‌نتیوڕان]ی ستۆکهۆڵم .
ئه‌وه‌ی له‌توانای دوکتۆره‌کان بوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ژیانی کاک فاتیح
ره‌سول و چاکردنه‌وه‌ی دڵی کرا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ر له‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ دڵه گه‌وره‌که‌ی ئه‌و تێکۆشه‌ره له لێدان که‌وت و ماڵئاوایی
له {هاوسه‌ری ژیانی دایکی ئاسۆس و تاڤگه و ته‌لار و ئاسۆس و هۆگر و
نزار و ئاراس } و هاوڕێ یان و که‌سه‌وکار و دۆستانی کرد . نووسه‌ر و
تێکۆشه‌ر کاک فاتیح له‌ساڵی 1931 له‌شاری کۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
کاسبکار له‌دایک بووه و له‌ساڵی 1938 ده‌ستی کردووه به خوێندن له
قوتابخانه .هه‌ر له سه‌رده‌می لاوی دا به‌شداری کاری سیاسی کردووه و
وه‌کو ئه‌ندامێکی چاڵاکی حیزبی شیوعی عێراق کاری کردووه . له‌ساڵی
1947 بۆ یه‌که‌مجار له‌به‌ر به‌رگری کردن له بارزانی یه‌کان به‌ساڵێک
زیندانی حوکم درا . له کۆتایی 1960 دا بوو به ئه‌ندامی لێژنه‌ی
هه‌رێمی کوردستانی پارتیی کۆمۆنۆنیستی عێراق و له 1973 شدا تا
کۆنگره‌ی چواره‌می پارتیی کۆمۆنیستی عێراق به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
مه‌رکه‌زی هه‌ڵبژێردرا . له 1986 تا 1989 له سوریا مایه‌وه و
له‌دوای 1990 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی که‌وتنه سوێد .
خاوه‌نی چوار کوڕ و دوو کیژه . باوکی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ {ئاراس}
ه .
له بڵاوکراوه‌کانی نووسه‌ر فاتیح ره‌سول :
-
ده‌نگدانه‌وه‌ی ئاشتی 1954 له‌ژێر ناوی دلێر ئه‌حمه‌د پۆلیس له
چاپخانه‌ی دئجله ده‌ستی به‌سه‌ر داگرت .
-
توتن و توتنه‌وانی له کوردستانی عێراق 1958 .
-
هه‌ندێ رووداوی گرنگی 1979 ــ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی گه‌لی
کورد به‌رگی یه‌که‌م 1991 .
-
شه‌ڕه‌کانی براکوژی 1980 ــ 1981 چه‌ند لاپه‌ڕره‌یه‌ک له مێژووی
خه‌باتی گه‌لی کورد به‌رگی دووه‌م 1992 .
-
کۆمه‌لێک رووداوی ساڵانی 1981 ــ 1990 کاره‌ساتی پشت ئاشانی 1983 و
به‌ره‌ی کوردستانی، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژووی خه‌باتی گه‌لی
کورد
به‌رگی سێیه‌م .
-
له کاروانێکی دوورودرێژددا ، ئه‌زمون و تاقیکردنه‌وه‌ی په‌نجا ساڵ
1997 .
-
بنچینه‌ی مێژووی بیرۆکه‌ی چه‌پ له کوردستاندا 2001 .
-
کتێبی مشتێک له پاشماوه‌ی خه‌رمان هه‌ندێک گۆتار و نووسین و نامه
چاپی یه‌که‌م هه‌ولێر 2007 .
-
له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا چاپی یه‌که‌م هه‌ولێر 2007 .

کاک فاتح ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی نیشتمان ... رۆژی دووشه‌مه 28/7/2008
ته‌رمه پیرۆزه‌که‌ی ڕه‌وانه ده‌کرێته‌وه بۆ کوردستان و له‌شاری
کۆیه ، شاری حاجی قادر و بناری هه‌یبه‌ت سوڵتان و باواجی به خاک
ده‌سپێردرێت . چه‌پکه‌گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕی پیرۆزی هاوڕێم کاک فاتح ره‌سول
.
23/7/2008
ستۆکهۆڵم
|