٢٤\١٠\٢٠١٥
دڵێک پڕ لە شەپۆڵی خەم.

کەژاڵ ئیبراهیم
خدر
کە ئەتبینم
ئاسمانی نیگاکانی تۆ
پڕن لە گەواڵە ھەوری تینوو
بارانی خەمم لە رۆحمدا دێت و دەچێ
تارمایی رەش دەروونم دەگرێ و
باخچەی ژینم پڕ دەکا لە گوڵی
وەریووی شەوبۆ.
* * *
کە ئەتبینم رەشەبای ئازار
وەرزی ئێمە دەوەرێنن
بەھاری تەمەنم پەرت دەبێ
خەزانی نێرگزکاڵ دەچنەوە و
پایز رەنگی زەردتر دەبێ.
* * *
کە ئەتبینم دەرگای دڵت
پڕە لە ھەواری خاڵی
گوڵی پەرژینی رۆحمان
دەبێتەوە شەپۆلی خەم
لێوی خەمباری ژینەتە
دەچێتەوە باوەشی ئاسمان.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|