٨\١\٢٠١٠
دڵشادی عومه‌رکاکى:
ده‌قی ده‌وڵه‌مه‌ند و داهێنه‌رانه خۆی به‌رۆکی
لێکۆڵینه‌وه ده‌گرێ.

سازدانی دیمانه: غه‌مگین
بۆڵی
دڵشاد
عومه‌رکاکی شاعیر و نووسه‌ر، زیاتر وه‌ک شاعیرێک ناسراوه، ئه‌مه‌ش بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له پرۆسه‌ی شیعردا سه‌رکه‌وتووتر بووه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که که‌م ده‌نووسێت، وه‌لێ هه‌میشه هه‌وڵی جوداوازی
ده‌دات. له یادگه‌ی ئه‌و شاعیره‌وه شیعر هه‌میشه خۆی زیندوو
ده‌کاته‌وه، که مومکینه شاعیر خاوه‌ن یادگه‌یه‌کی ته‌ڕ و زیندوو
بێت، کاتێک به‌سه‌ر خاشاکه‌کانی یاده‌وه‌رییدا گوزه‌ر ده‌کات،که هه‌ر
ئه‌وه‌شه وای کردووه شیعری ئه‌و شاعیره به‌بێ ناوه‌که‌شی
بناسرێته‌وه ،تاکوئه‌و ئه‌ندازه‌یه شاعیر تایبه‌تمه‌ندی شیعریه‌تی خۆی
پاراستووه،سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش شاعیر له‌گه‌ڵ زاده‌ی خۆیدا
سه‌وداسه‌ره و به حورمه‌ته‌وه لێی ده‌روانێ، که ئه‌مه‌ش به‌رائه‌تی
به شیعره‌کانی به‌خشیوه.
ئێمه له‌م دیمانه‌دا
،باسمان له پرسگه‌لێکی ئه‌ده‌بی گرینگ کردووه، هه‌م سه‌باره‌ت
به‌ئه‌ده‌ب به گشتی و ئه‌ده‌بی دلشاد به تایبه‌تی، ئه‌وه‌ی جێگای
ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه: دلشاد له‌بری درێژه‌دادرڕی چڕ‌وپڕ وه‌ڵامه‌کانی
داوه‌ته‌وه.
غه‌مگین بۆڵی: بەڕاى بەڕێزت پەیوەندى
زمانى ڕاستگۆیى و رۆحى ئێستاتیکە، تا چ ئەندازەیەک کاریگەرە بۆ گیانى
بەرهەم هێنەرى شیعریەت، لەکاتێکدا ئەدەب بە گشتى و شیعر بە تایبەتى:
ڕاستەقینەیەکى پڕ وەهمە، تۆ ڕوانینت بۆ ئەمە چییە؟
دڵشادی عومه‌رکاکى: هه‌رشاعیره‌و زمانێکی
شیعریی خۆی هه‌یه گه‌ر ئه‌و شاعیره خاوه‌نی ئه‌زموونێکی هونه‌ریی
به‌رچاوی خوێنه‌ر بێت..ناکری ئێمه هه‌ر هه‌موومان به‌زمانێک گوزارشت
بکه‌ین ئیدی هه‌ندێ زۆر و هه‌ندێ له شاعیران که‌متر ده‌چنه نێو
باغه‌کانی جوانی وسه‌مای باوبارانی ئیستاتیکا وه‌ک ئێوه‌ش ده‌ڵێن به‌و
پێیه‌ی شیعریش هه‌ر ئه‌ده‌به‌وراستیه‌که له وه‌هم یان خاتره‌یه‌که
ئاڵ به گۆنای هه‌قیقه‌ته‌وه.. ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئه‌و
فه‌نتازیایه یه وه‌ک( سه‌ما) وه‌ک سۆز و چێژ له گۆرانیه‌کدا..شیعر
زۆرمان ده‌داتێ و هه‌ندێ جاریش زۆرشتمان لێ ده‌سه‌نێ.
ئالـــــوده‌بوونیش به‌شیعر چه‌شنی ئالوده‌بوونه به شه‌راب شیعریش
هه‌یه هێنده‌ی باده شه‌وت به‌ســـه‌ردا ده‌ڕژێنی و تارو مارت ده‌کا.
غه‌مگین بۆڵی: شاعیر زۆر جار لەگەلڕ ئەو
شتانەى لەگەلڕ هەستەکانى ناگونجآ بەرەنگاریان دەبێتەوە، بە شیعر
لەگەڵیان بەشەڕدێى، ئایا تۆ توانیوتە لەم شەڕانەدا بە دڵى خۆت بجەنگێى
و سەرکەوتن بەدەست بێنى؟
دڵشادی عومه‌رکاکى: به‌ڵێ هه‌ندێ
جارنووسین ده‌بێته جه‌نگ ،جه‌نگی که‌هه‌ر خوێنی تێدا ناڕژرێت شیعر به
شه‌ڕ هاتنه له‌گه‌ڵ دژواریه‌کاندا. هه‌تککردنی دژه هه‌سته، هه‌سته
جوانه‌کان..شاعیرا زۆرجار ده‌ڵێی له جه‌نگێک دێته‌وه که دواوشه‌ی
به‌رهه‌مێکی ده‌نووسێته‌وه.من بۆ خۆم له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتن یان
سه‌رنه‌که‌وتنم بڕیاریکم نییه ، له‌جێی ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و مه‌یدانی
جه‌نگه ده‌بێته مێژوو گه‌ر توانیبێتمان له زاده‌ی بیر‌و هۆش وهه‌ست
وهزرمان له جوانیه‌کان وه‌له خۆشه‌ویستییمان شتیکمان پێبیت بۆ بن
ده‌ستی مێژوو،،ئه‌وه‌یان ئاسوده‌ییه بۆ نووسه‌ر وشاعیران..بۆیه چونه
مه‌یدانی شیعر جه‌نگاوه‌رێک ده‌خوازێ که بیر له سه‌رکه‌وتن ودۆڕاندن
ناکاته‌وه.
غه‌مگین بۆڵی: شاعیرانى کورد هەمیشە
ئەرکى تریان بینیوە، کە لەئایندەدا زەرەرى بەژێرخانى شیعریەتى داوە،
ئایا ئەم زەرەرە بەتۆش نەگەیشتووە؟، دەکرێت تیشک بخەیە سەر ئەم لایەنە؟
دڵشادی عومه‌رکاکى: گوزارشتی شاعیر یان
نووسه‌ر هیچ نێوانێک ناخاته نیوان من و منی مرۆڤه‌وه، به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ئه‌رک وفه‌رمانانه‌ن که ده‌بنه زادگه‌ی به‌رهه‌م
وله نێو چاوی خوێندنه‌وه‌وبینینی شاعیردا،، ژیان خۆی به‌هه‌موو ئه‌رک
وفه‌رمان وناله‌باریه‌کانیه‌وه..ژیانه‌و،،کوت ومت ئه‌وه‌یه‌ژیان ،،ئه‌ی
بۆ ژیان شیعر نییه..؟
غه‌مگین بۆڵی: ئایا تۆ بەدواى شیعر وێڵى،
یاخود شیعر بەدواى تۆ وێڵە؟، دەکرێت بزانین لەم وێلڕ بوونە شیعریەدا
گەیشتووى بەکوآ و دەتەوآ چى بکەى؟
دڵشادی عومه‌رکاکى: شاعیر وشیعر وه‌ک
ئه‌له‌کترۆن ونیۆترۆنی نێو گه‌ردیله یه‌ک وان به‌ده‌وری یه‌کدا
ده‌سوڕێنه‌وه‌و له‌نیو یه‌کدان و به‌هێزێکی گه‌وره‌ی ناوکه ئه‌تۆمی
نه‌بێ لێک جیاناکرێنه‌وه ئه‌وجیابونه‌وه‌یه‌ش مه‌رگی شاعیره واته
داهێنان.گه‌ر مانای پرسیاره‌که ئاوێته‌تر که‌ین،ده‌مه‌وی بڵێم وێڵبونی
شاعیر به‌دوای شیعرداو شیعر به‌دوای شاعیردا له بازنه‌یه‌کدا گه‌ر پێش
که‌وتی ئه‌وه ده‌که‌ویته دوای شیعر خۆ گه‌ر دواشکه‌وتی
ئاوڕبده‌ره‌وه شیعر له‌دواته‌وه‌یه.
غه‌مگین بۆڵی: تێرى ئیگلتن پێى وایە
((کەلێنێک لەهەموو کارێکى ئەدەبیدا هەیە، ئەوە ڕەخنەیە ئەو کەلێنە پڕ
دەکاتەوە)) بەو مانایەى کە هیچ شتێک لە ژیاندا بە تەواویەتى کاملڕ
نییە، وەلێ پێت وایە ڕەخنەى کوردى ئەو کەلێن و کاملڕ نەبوونەى
پڕکردبێت، یاخود دەست نیشان کردبێت، ئایا تۆ چۆن بە ڕەخنەى ئەدەبى
کوردى بەتایبەت ڕەخنەى شیعرى دەڕوانى.
دڵشادی عومه‌رکاکى: ڕاسته ڕه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بی وه‌ک ژینگه وایـــه نه‌ک که‌لێنک پڕده‌کاته‌وه به‌ڵکو وه‌ک
ئاووهه‌وا پێویسته.ڕه‌خنه گری کارامه‌و رۆشنبیر،کاتێ له‌سه‌ر هه‌ر
ده‌قێک ده‌نووسێ جگه له‌وه‌ی نرخ و به‌هاکانی،په‌ی پێ‌بردن ،ته‌ی کردن
و پشکنین بۆ هه‌موو جوانی و خستنه رووی له‌نگی وساتمه کردن وچه‌ندین
وه‌زیفه‌ی تر،له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ڕه‌خنه ده‌بێته ده‌قێکی تر که
خوێنه‌ر چێژی خۆی لێ وه‌رده‌گرێ. ئه‌ده‌بی نووسراوی کوردی و شیعر
به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌دا پێکه‌وه ژیاون هه‌ر له‌و کاته‌ی نووسین
دروستبوو ڕه‌خنه‌ش وه‌ک هاو ژیانێک له‌گه‌ڵیدا هاته ژیانه‌وه ده‌شێ
سه‌ره‌تاکان سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر بۆ نووسین ئالوده‌بوون
وسه‌رکردنه‌سه‌رخویندنه‌وه جۆرێک بوبێت له ڕه‌خنه.ڕه‌خنه‌یه‌ک که
خوێنه‌ر له‌نێو خۆیدا وله‌کاتی خوێندنه‌وه‌دا هه‌ست وکاردانه‌وه‌و
کاریگه‌ریی ئاوێته‌ی بووبێ و زۆرجاریش سه‌رسام بوونی خوێنه‌رێک
به‌نووسینێک یان شیعرێک وباسکردن یان گێڕانه‌وه‌ی لای که‌سانی دی یان
له‌به‌رکردنیی وتنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره خۆی له‌خۆیدا ڕه‌خنه بووه.
ئێمه ده‌بێ ئه‌وه بزانین که سه‌رسامبوون وعاشقبوون به ده‌قیک ڕۆحی
ڕه‌خنه‌یه،بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش ڕه‌خنه‌له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا،ڕه‌خنه‌گری
به‌رده‌واممان زۆر که‌مه،هه‌ندێکیش بێ ئینسافی و زۆر جاریش ڕه‌خنه‌گر
هه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر نوخبه قسه ده‌که‌ن ..گه‌ر بکرێ له‌سه‌ر ده‌ق
وشیعری لاوان وخاوه‌ن به‌هره‌کان وچاویان بپه‌رژێ داهێنانه‌کان
ببینن..ئه‌مانه ئومێد خۆازیان بۆ ده‌خوازرێ.
غه‌مگین بۆڵی: ئەگەر بمانەوێت لێکۆڵینەوە
لەسەر دەقى شاعیرێک بکەى سەرەتا چۆن بتوانین لە رۆحیەتى دەقەکە نزیک
ببینەوە؟، یاخود چى کۆمەکمان دەکات کڕۆکى دەقەکە جوانتر نیشانى خوێنەر
بدەین؟
دڵشادی عومه‌رکاکى: ئه‌ده‌ب ونووسینی چاک
،ده‌قی ده‌وڵه‌مه‌ند وداهێنه‌رانه خۆی به‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه ده‌گرێ..
ئه‌وه‌نده ده‌رگاو ده‌روازه هه‌ن بۆ چوونه ژوره‌وه‌ونزیک بوونه‌وه
له‌ماهیه‌تی نووسین ئه‌وه‌ی کۆمه‌کی ڕه‌خنه نووس ده‌کا ده‌وڵه‌مه‌ندی
وباڵانمایی وجوانی فه‌نتازیای به‌رهه‌مه‌که‌یه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ر بۆ
ناوی نوسه‌ره‌که هه‌ڵبڕین.
غه‌مگین بۆڵی: با بگەڕێینەوە سەرەتاکانى
ژیان، زۆرێک لە نوسەرانى جیهان بە گشتى لە (سۆز)ەوە دەستیان بە نوسین
کردووە، ئایا تۆش بە(سۆز)ەوە دەستت بە نوسین کرد، دەکرێت پێمان بڵێى
یەکەم بەرهەمت چۆن سەرى هەڵدا؟، یاخود سەرەتاکانى نوسینى تۆ چۆن بوو؟
دڵشادی عومه‌رکاکى: ده‌ست پێکردن به‌سۆز
یان هه‌ر هه‌ستێکی تر وه‌ک میهرو خۆشه‌ویستی وغه‌مگینی،ئه‌مانه هه‌موو
ڕه‌گه‌زن بۆ نووسین.با ئێمه هه‌روا به‌ساده‌یی نه‌ڕوانینه ئه‌ده‌بی
نووسراو یان شیعر ! ئه‌ده‌ب خۆی ژیـــانه به‌هه‌مووبۆن وبه‌رامه‌و
خۆشی وناخۆشیه‌کانیه‌وه مردنیشی له‌گه‌ڵدا بێت..ئه‌ی مردنیش له‌نێو
ژیاندا نییه؟ بۆ مردن به‌شێک نییه‌له‌ژیان؟ ئیدی من وای ده‌بینم
نووسین ژیانێکی تره له نێو ژیاندا.سه‌باره‌ت به‌یه‌که‌م به‌رهه‌مم
ساده‌وساکار سۆزێکی ده‌روونی وخۆشه‌ویستی خۆم بوو ته‌ماشکردنم بوو بۆ
جوانی تریفی جوانیی له ده‌روونمدا شیعرێکی پێ نووسیمه‌وه، نه‌ک سۆز
به‌ڵکو تا ئێستایش چی له‌نێوناخمدا هه‌یه بۆخۆشه‌ویستی،ئه‌وه‌ی ڕۆحمی
لێوان‌لێو کردووه له‌عه‌شق، جوانی وبه‌رائه‌ت وخۆشه‌ویستیی وخاوێنی
شیرینیی ئافره‌ته ،کچ یان ژنه.. هه‌موو دایکه‌کان کچۆڵه‌کان کیژان
..ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان ژیانیان جوانکردووه‌و گه‌ر مانایه‌ک بۆ ژیان
مابێته‌وه ئه‌وان ده‌یبه‌خشن..هه‌رئه‌وانیشن به‌و هه‌مو وناسکی
وجوانیه‌وه‌به‌گژ دیوار‌و قه‌لاکانی مردن‌دا ده‌چن.
ئه‌م چه‌ند دێڕانه‌ش سۆزی یه‌کێ له سه‌ره‌تاکانی شیعرنووسینم بوو..
|