٢\٣\٢٠٢٥
دڵۆپەکانی
سەر
شووشە
شکاوەکە.

ئەرسەلان مەحمود
سروشت.
ڕێگە ڕاستەکەی پێباشترە،
هەرچەند پڕ چاڵ و چۆڵ و لرف و دەوران بێت،
میوە دەگات و دەکەوێت،
گەڵا دەخشێ و دەمرێت،
وەک مرۆڤ،
وەک درەخت،
وەک هیچ.
شتەکان.
بەرەوپێش دەچن
بۆ کوێ؟ کەس نازانێت،
یان کەس نایەوێت
بزانێت؟
گەڵای وشک.
لە سەبەتەیەکی
شکاودا کۆدەبنەوە،
گۆرانی خەمگینەکان
لە کورتەڕێگەیەکدا
دەپرژێنەوە، بەڵام
کەسێکیان نییە
گفتوگۆیەک بکات
لەسەر هیچ.
کاتێک.
- ڕۆژەکان کورتن وەک سێبەری درەخت،
- جۆبارەکان لافاون لەسەر زەویەکی وشک،
- تاریکی پێش کاتەکەی دەگات،
سروشت دەدوێت:
وانەیەکی کورت،
وانەیەکی بێکۆتا،
پەندێک کە سەری
خۆی دەخوات.
سەرما.
بەفرە خلیسکەکان
لەسەر زەوییەکی
گەرم و وشک،
گەڕانەوە بۆ ماڵ،
ماڵەکە لە کوێیە؟
دەگەڕێیتەوە.
سەرقاڵ مەبە،
درەختە ڕووتەکان
چاوەڕێن،
بەڵام بۆ چی؟
هیچ نییە
سروشت وانەکەی
دەکاتە نیشانە.
نیشانەکان.
هەورەتریشقە،
بروسکە سپییەکان،
هەورە ڕەشەکان
لە جەستەیەکی
کەمڕەنگ،
بارانی بە خوڕ،
دڵۆپ
دڵ...ۆپ
دڵ...
وزە.
لە ناو خۆیدا
وندەبێت،
وەک شیعرێک
کە کۆتاییەکەی
ونە.
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|