دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
عه‌زیز وه‌یسی.
سازدانی : عارف عه‌زیزی
و ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
ده‌مێک
بوو که ئۆگران و لایه‌نگرانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش کاک عه‌زیز
وه‌یسی له سوئێد خه‌ونیان به‌وه وه ده‌بینی که له نزیکه‌وه و
ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندا بۆ چه‌ند ساتێک
خه‌مه‌کانی تاراوگه نشینی و دووری له نیشتمان و ئازیزانیان فه‌رامۆش
که‌ن.ئه‌وه بوو قه‌ده‌ر نووسی پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بێ پایانی
برایانی خاوه‌نی ڕێستووران دیدار ئه‌و هه‌له بۆ کاک عه‌زیز ڕه‌خسا که
خه‌ونی ئۆگران و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له سوید بێنێته دی و هه‌م کاک
عه‌زیز له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خۆی شادبێ و هه‌م جه‌ماوه‌ره‌که‌شی
به‌دیداری هونه‌رمه‌ند شاد بن.له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا چه‌ند
له‌حزه‌یه‌ک له حزوور کاک عه‌زیز دا بووین و له‌و ماوه‌یه‌دا
مووڵه‌تمان له کاک عه‌زیز خواست که به چه‌ند پرسیارێک بیهێنینه
گفتوگۆ.
فه‌رموون ئێوه‌و ده‌قی وتووێژه‌که.
پرسیار:
سه‌ره‌تا زۆر خۆشحاڵین به دیدارت له نزیکه‌وه و وێرای سوپاس له‌وه‌ی
که کاتی خۆت پێ داین بۆ ئه‌م گفتۆگۆیه .با به‌و پرسیاره ته‌قلیدیه
ده‌ست پێ بکه‌ین عه‌زیز وه‌یسی کێ‌یه ؟
وه‌ڵام: منیش زۆر
سوپاستان ده‌که‌م و هه‌روه‌ها سڵاو و ڕێزم بۆ هه‌موو کوردانی دانیشتووی
سوئێد و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که ئۆگرن به ده‌نگی من.هه‌روه‌ها
سوپاسێکی تایبه‌تیش بۆ کاك دارای خاوه‌ن ڕستووران دیدار که ئه‌م
هه‌له‌ی بۆ من ڕه‌خساند تا له نزیکه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م جه‌ماوه‌ره
ئه‌زیزه‌مدا شاد ببمه‌وه..
به‌ڵێ من عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌لاسی
باوه‌جانی سه‌ر به پارێزگای کرماشانی خاوه‌ن بێستوون و تاقه‌وسانم و
له ساڵی 1968 له دایك بوومه و ئێستاش ئه‌وه بۆ 27 ساڵ ده‌بێت که
له شاری جوانڕۆی خۆشه‌ویست ده‌ژیم.خێزاندارم و دوو کچ و کوڕێکم
هه‌یه..
پرسیار:
چه‌ند ساڵ ده‌بێت که کاك عه‌زیز له مه‌یدانی
هونه‌ردایه ؟
وه‌ڵام: 22 ساڵ
ده‌بێت
پرسیار:
ئاسایی‌یه که زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن
که‌سانی دیکه‌وه که‌شف ده‌کرێن یان به واتایه‌کی که که‌سانێك ده‌بن
به پاڵ پشت و هانده‌ریان بۆ درێژه دان به هونه‌ره‌که‌یان، ئه‌ی کێ
هانده‌ری کاك عه‌زیز بووه ؟
وه‌ڵام: من له
گه‌ڕه‌کێك به ناوی گه‌ڕه‌کی باوه‌جانی له شاری جوانڕۆ ده‌ژیام .ئه‌و
کاتانه که فوتباڵمان ده‌کرد و ده‌مانبرده‌وه گۆرانیم ده‌گوت
هه‌روه‌ها زۆر جاران تا دره‌نگانی شه‌و هاوڕێکانم داوایان لێم ده‌کرد
گۆرانی‌یان بۆ بڵێم تا ئه‌وانیش هه‌ڵپه‌ڕن.منیش داواکه‌یانم ڕه‌د
نه‌ده‌کرده‌وه.ئه‌توانم بڵێم که من له سه‌ره‌تاوه به‌و شیوه
ده‌ستم پێ‌کرد و دواتریش هه‌ر له خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی خۆم به تایبه‌ت
که‌سانێك وه‌ك کاك حه‌مید ڕه‌حمانی، کاك عه‌لی عه‌بدی و کاك جه‌عفر
عه‌بدی و کاك ئه‌نوه‌ر له‌و که‌سانه بوون که زۆر هانده‌ری من و
هاوکاری من بوون.
پرسیار:
که هانده‌ر بوو بۆ هونه‌رمه‌ند،ئاسایی‌یه که هه‌میشه هه‌ندێك شت
یان هه‌ندێك که‌س ده‌بن به کۆسپی سه‌ر ڕێ‌ی هونه‌رمه‌ندان.ئایا چی یان
کێ کۆسپی له سه‌ر ڕێ‌ی کاك عه‌زیز دروست کردووه؟
وه‌ڵام: به‌لێ
ڕاسته، بۆ منیش له‌و بواره‌دا هه‌موو شتێك به باشی نه‌هاته به‌ر
چاو.هه‌ر له هه‌ندێك خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ره‌وه بگره تا ئه‌وه‌ی که تۆ
له شوێنێك ده‌ژیت که به ڕه‌سمی کاری هونه‌ری له هیچ لایان و
ده‌زگایه‌که‌وه پشتی ناگیرێت و له خانه‌ی شته حه‌رامه‌کاندا
داده‌نرێت.ئه‌وه بۆ خۆی کوسپ بوونه‌و کۆسپیشن.به‌ڵام من خۆم کۆڵم
نه‌دا به‌رانبه‌ر ئه‌و کۆسپانه‌و با ئه‌وه‌ش بڵێم که من زیاتر
سه‌رکه‌وتنی خۆم به پێداگرتنی خۆم له سه‌ر کاره‌که‌م و ئه‌شقی خۆم
به هونه‌ر ده‌زانم.
پرسیار:
ئه‌ی ئێستا چۆنه؟
وه‌ڵام: ئێستا
ده‌توانم بڵێم زۆر له جاران باشتره و بۆ نمو‌ونه ئه‌توانم ئاماژه
به‌وه بکه‌م که بۆ ئه‌م سیدی‌یه نوێ‌یه‌م که چه‌ند ڕۆژ پێش بڵاو
بووه‌وه له لایه‌ن هاوڕێ‌یانی خۆشه‌ویستی ناوچه‌که‌ی خۆمانه‌وه
به‌ڕێزان دیاری حوسه‌ینی و ئیسماعیل به‌هرامی و فاتیح حه‌مدی زاده‌وه
نزیکه‌ی ده‌فته‌ر و نیوێك یارمه‌تی درام.ئه‌مه خۆی مانای گۆڕانه و
ڕێز گرتن له هونه‌ری گۆرانی و هونه‌رمه‌ندانه له لایه‌ن خه‌ڵکی
ناوچه‌که‌وه..
پرسیار:
له وڵامی پرسیاری پێشووتردا باسی فوتباڵت کرد ئایا کاک عه‌زیز خۆی
فوتبالیست بووه یان هه‌ر لایه‌نگری فوتباڵ بووه؟
وه‌ڵام: من بۆ
خۆم زۆر وه‌رزش دۆستم وخۆشم له سه‌ره‌تاوه له یانه‌یه‌ک به ناوی
یانه‌ی سایپای باوه‌جانی یاریم کردوه و ڕۆڵی کاپیتانی یانه‌که‌شم
بینیوه به خۆشی‌یه‌وه ئێستا یه‌کێک له یاری زانه‌کانی ئه‌و
یانه‌یه به ناوی نادر ئه‌حمه‌دی له‌گه‌ڵ یانه‌ی (فولاد اصفهان) یاری
ده‌کات.
پرسیار:
هه‌ر له وه‌رزش بمێنینه‌وه وه‌ک ده‌زانی ئێستا یاری‌یه‌کانی جامی
وڵاتانی ئوروپا ده‌ستی پێ کردووه ،کاک عه‌زیز حه‌زده‌کا کام وڵات
ببێته قاره‌مانی ئه‌و جامه؟
وه‌ڵام: ئه‌و
ڕۆژه که سوئێد یاری کرد به‌رانبه‌ر یونان من گوتم 2 به 0 بۆ سوێد
ده‌بێت ، واش ده‌رچوو، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌م ماوه له سوید
م حه‌زده‌که‌م ئه‌و ببێته قاره‌مانی ئه‌و جامه.
پرسیار:
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو هونه‌ر. کاک عه‌زیز به ده‌نگی کام له
هونه‌رمه‌ندان کاریگه‌ر بووه؟
وه‌ڵام: من له
سه‌ره‌تاوه گوێم له زۆر له هونه‌رمه‌نده به تواناکانی کورد
گرتووه. به‌ڵام له هه‌موو زیاتر گۆرانی‌یه‌کانی کاک عه‌ینه‌دین له
مندا کاریگه‌ری‌یان هه‌بووه و گۆرانی‌یه‌کانی کاک ناسر ڕه‌زازیش زۆر
چێژم پێ ده‌به‌خشن .
پرسیار:
ئه‌ی له هونه‌رمه‌نده لاوه‌کان که ئێستا له مه‌یدانی هونه‌ر دان؟
وه‌ڵام: زۆرتر
کاک عه‌دنان که‌ریم، په‌یوه‌ند جاف، مه‌روان سه‌فایه‌دین.
پرسیار:
ئه‌ی له خانمه گۆرانی بێژه‌کان ؟
وه‌ڵام: کیژان
ئیبراهیم خه‌یات، چۆپی فه‌تاح، باخان.
پرسیار:
کاک عه‌زیز له شیعری کام شاعیرانه بۆ گۆرانی‌یه‌کانی که‌ڵک وه‌ر
ده‌گرێ؟
وه‌ڵام:
بێسارانی،مه‌وله‌وی، وه‌لی دێوانه و له‌رزانه و هه‌ندێك جاریش خۆم
شیعر داده‌نێم.بۆ نمو‌ونه له سیدی‌یه تازه‌که‌م دوو گۆرانی‌یان شیعری
خۆمن.
پرسیار:
ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستی یه‌ت له دڵی جه‌ماوه‌ردا له چی‌وه یه؟
وه‌ڵام: من پێم
وایه هه‌ر که‌س بۆ خۆی ده‌توانێت خۆی له دڵی خه‌ڵکا خۆشه‌ویست کات.جا
له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه بێت یان هه‌ر شتێکی که.بۆ من خۆم حه‌ز
ئه‌که‌م هه‌میشه ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵک له خۆشی‌دا ببینم و ئه‌گه‌ر
له‌وه‌ش گه‌رێم که من ستایلێکی تایبه‌تیم هه‌ڵبژاردووه که ئه‌ویش
ڕیتمی خێرایه و شوور و شه‌وق ده‌دا به جه‌ماوه‌ر،به‌ڵکوو بۆ خۆشم له
هه‌ر کوێ‌یه‌ك بم ئه‌و کۆڕه به نوکته و قسه‌ی خۆش وا گه‌رم ده‌که‌م
که هیچ که‌س تۆزقاڵێك هه‌ست به ناره‌حه‌تی نه‌کات.
زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌که‌م که منیان
ده‌وێت و پێ‌یان ده‌ڵێم که من به خۆشه‌ویستی ئه‌وانه‌وه زیاتر شه‌وق
په‌یدا ده‌که‌م.
پرسیار:
وه‌ك ده‌زانی که زۆر له هونه‌رمه‌نده‌کان گله‌یی ئه‌وه ده‌که‌ن که
به‌رهه‌مه‌کانیان کوپی ده‌کرێت. عه‌زیز وه‌یسی هیچ ڕخنه‌یه‌کی له‌و
بواره‌وه هه‌یه؟
وه‌ڵام: به
داخه‌وه ده‌بێ بڵێم که ئه‌و دیارده‌یه خۆی کۆسپێکه له ڕێ‌ی
به‌ره‌و پێش چوونی هونه‌رمه‌نده‌کاندا .یان ده‌بێت بلێم که ئه‌وه
مایه‌ی ڕێز نه‌گرتن له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانه.
به‌ڵام بۆ ولامی پرسیاره‌که‌تان که من له‌و بواره‌وه
له سه‌ر کوپی کردنی به‌رهه‌مه‌کانم گله‌ییم هه‌بوو بێ .له خوا به
زیاد بێت من سیدی‌یه‌کانم که ده‌که‌ونه بازاڕه‌وه ئه‌وه‌نده
نامێننه‌وه تا کوپی بکرێن.
من لێره‌وه تکا ده‌که‌م له هه‌موو ئۆگرانی گۆرانی
کوردی که چیدی با ئه‌م دیارده‌یه بنه‌بڕ که‌ن و وه‌ك ڕێز گرتنێك له
هونه‌ری کوردی و هونه‌رمه‌ندان ،واز له کوپی کردن بننن.با ئه‌وه‌ش
بزانن که من له‌و بواره‌شدا جارێکی دی له به‌رنامه‌ی دوکومێنتا له
ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس وتم ،له‌وانه‌یه که ئه‌گه‌ر من به
هونه‌رمه‌ندێک بلێم وه‌ره من یارمه‌تیت ده‌که‌م سیدی‌یه‌ك بکه.شایه‌د
پێ‌ی خۆش نه‌بێ و داواکه‌م قه‌بووڵ نه‌کات.به‌ڵام وه‌ك هاوڕێ‌کانیش
ده‌زانن زۆر جاران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له هونه‌رمه‌ندان بگیرێت
ژوماره‌یه‌کی زۆر له سیدی هونه‌رمه‌ندان له کوردستانی باشوور به
2750 دینار ده‌کڕم و له شاری جوانڕۆ له سه‌نته‌ری عه‌زیز وه‌یسی دا
به 2000 دینار ده‌یفرۆشمه‌وه.ته‌ماشا ئه‌مه ش پڕ کردنه‌وه‌ی
که‌لێنێکی چووكه له‌و زیانه‌ی که له کوپی کردنی به‌رهه‌مه‌کانیان
ده‌که‌وێت..
پرسیار:
ده‌ڕۆینه سه‌ر هه‌ندێک پرسیاری تایبه‌تی .ئایا عه‌زیز وه‌یسی حه‌زی
له سه‌فه‌ره ؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ
حه‌زم زۆر له سه‌فه‌ره و حه‌ز ده‌که‌م زۆرتر بۆ شاره‌کانی کوردستان
سه‌فه‌ر که‌م و به تایبه‌ت ئه‌و شارانه‌ی که جه‌ماوه‌ری خۆمی لێ‌یه
. ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم که منیش خۆم زۆر به عه‌زره‌تی ئه‌م
سه‌فه‌ره‌وه بووم بۆ سوئێد و وڵاتانی دیکه‌ی ئوروپی بۆ ئه‌وه‌ی له
نزیکه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته م شاد
ببمه‌وه.جارێکی دی سوپاسی کاك دارا ده‌که‌م
پرسیار:
باشه ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌ره ده‌که‌ی،به‌ڵام تا ئیستا نه‌مانبینیوه
که خێزانت یان منداله‌کانت له گه‌ڵ بن.ئایا ئه‌مه دابرانێك دروست
ناکات له نێوان تۆ و خێزانتدا ؟
وه‌ڵام: ئه‌و
کاتانه‌ی که منداله‌کانم پشوویان هه‌یه،ئه‌وانیش و خێزانیشم له
گه‌لمان له سه‌فه‌ره‌کانم بۆ شاره‌کانی کوردستان.به‌ڵام بۆ سه‌فه‌ری
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خۆشم به زه‌حمه‌ت ئه‌م هه‌له‌م بۆ ڕه‌خساوه.حه‌تا
عازیفه‌کانیشم بۆیان نه‌کرا هاورێم بن..
پرسیار:
ماوه‌یه‌ك ده‌نگۆی ئه‌وه بوو که عه‌زیز وه‌یسی ده‌یه‌وێت ژنی دووه‌م
بێنێت.تا چه‌ند ئه‌م هه‌واله راسته ؟
وه‌ڵام: ڕاست
نی‌یه و قه‌د ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و بیره به مێشکمدا نه‌هاتووه و
بۆیه ده‌ڵێم که ئه‌وه له‌شایعه به‌و لاوه هیچ نی‌یه.
پرسیار:
حه‌زت له چ خواردنێکه؟
وه‌ڵام: له
پێشا با ئه‌وه بڵێم که ڕقی زۆرم له ته‌ماته و باینجان و بامێ‌یه و
کوله‌که‌ش دوژمنی ئه‌ساسیمه.به‌ڵام حه‌زم له فاسۆلیایه.
پرسیار:
ڕاده‌ی خوێنده‌واری کاك عه‌زیز ؟
وه‌ڵام: سێ‌ی
ناوه‌ندی
پرسیار:
خۆشترین شوێن به لاته‌وه ؟
وه‌ڵام: جوانڕۆ
و سه‌لاسی باوه‌جانی
پرسیار:
سه‌ردانی دوو وڵاتی ئوروپیت کردووه،سوئێدت لا خۆشه یان بریتانیا؟
وه‌ڵام: بۆ من
هه‌ر دووکیان خۆش بوون،چوونکه له هه‌ر دوو ولات دا به دیداری
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستم شاد بوومه‌وه.له ڕووی ئاو و هه‌واوه
بریتانیام پێ خۆش بوو.به‌لام سوئێد بۆ من ئه‌وه‌ی خۆش بوو که وێرای
شاد بوونم به جه‌ماوه‌ری خۆم ،به دیداری زۆر له خزمه ئازیزه‌کانی
وه‌ك ئێوه‌م که له مێژه لێم بڕاون شاد بوومه‌وه.
پرسیار:
له‌م سه‌فه‌ره‌تدا سه‌ردانی هیچ وڵاتێکی دی ده‌که‌ی ؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ ،
نورویژ،ئه‌لمانیا، هوڵه‌ند و شایه‌د ده‌نمارکیش
پرسیار:
عه‌زیز وه‌یسی چه‌ند زبان ده‌زانێت؟
وه‌ڵام: کوردی و
فارسی.زۆر حه‌زم ده‌کرد که ئینگلیسی و سوییدیشم بزانیایه.
پرسیار:
عه‌زیز وه‌یسی ده‌خواته‌وه ؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی
پێ‌ی بڵێن مه‌شروبی ئالکولی نایخۆمه‌وه... کوره کۆلاش ناخۆمه‌وه..
پرسیار:
وته‌یه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ری خۆت ؟
وه‌ڵام: جارێکی
دی ڕێز و سڵاوم بۆیان هه‌یه و چاوی هه‌موویان ماچ ده‌که‌م.خۆشه‌ویستی
ئه‌وان و شور و شه‌وقی ئه‌وان زیاتر من هان ده‌دات که به‌رهه‌می
جوانتریان پێشکه‌ش که‌م.هیوادارم که بتوانم به‌رهه‌می جوانتر و جێ‌ی
په‌سه‌ندی ئه‌وان به‌رهه‌م بێنم...
+ کاك عه‌زیز ئێمه
هیچمان نه‌ماوه جگه له‌وه‌ی که‌هیوای له‌ش ساخی و سه‌رکه‌وتنت بۆ
ده‌خوازین و دیسان سوپاس له‌وه ی که ئه‌م کاته‌ت پێداین.
+ منیش سوپاستان
ده‌که‌م و چاوتان ماچ ده‌که‌م.
|