١٥\١\٢٠١٤
دیموکراسی، نەتەوە
/ دەولەت،
سیستەمی نوێی جیھانی،
دیلێمای
نێوان ''ئەوەی کۆن''،
یان ''ئەوەی تازە''.

مستەفا شەمامی /
دیاکۆ
١- مەشرووعییەتی
دێمۆکراسی و چارەنووسی سنورەکانی نەتەوە/دەۆلەتەکان.
پێکھاتەی ژێئۆپۆلیتیک، ئیداری، ئابووری، نەتەوە/ دەۆلەت لە سەردەمی
ھەنووکەیی و گلۆبال دا، ھاۆرێ دەگەل سەروەری و حاکمییەتە سیاسیەکەی چ
روو لە ژوورەوە، وە چ روو لە دەرەوە، دەکەوێتە ژێر تەسیری بریارات و
تەسمیمگەلێک، کە لە لایەن ئۆرگانیزاسێۆنەکانی نێۆنەتەوەیی، فرانەتەوەیی
و ناوچەیی دەگیرێن، بە چەشنێک کە کاپاسیتەو قابلییەتی بریاردەرانەی
دەسەلاتی نەتەوەیی دەۆلەت، تووشی کەماسی و مەحدودییەت لەبواری بووردی
ئیجراییدا دەکات. ئیدەی یەک کۆمەلگای خاوەن سەروەری سیاسی کە راستەۆخۆ
دەسەلاتی حکوومەتداری لەدەست دابوو، وە چارەنووسی داھاتووی حەوزەی
دەسەلاتی خۆی دیاری دەکرد، (ئیدەی ئەساسی لە سیاسەتی دێمۆکراتیک دا)
ئەمرۆکە وەک پرۆبلێم و گرفتی ھەرە سەرەکی دوونیای گلۆبال، دێتە ژماردن.
دیارە لە قەراغ ئەم گرفتو مەحدودییەتی دەسەلاتی نەتەوەییدا، ئیدەی
رەزایەت کە بەھۆی مشارکەتو ھەلبژاردنو کۆنترۆل دەستەبەر دەکرا،
تووشی گرفتو ئاستەنگ ھاتووە، و بریاراتی سیاسی زۆر لەۆلاتر و دوور
لەسنوورەکان، وە لەدەرەوەی حەوزەی دەسەلاتو سەروەری نەتەوە/
دەۆلەتەکان دیاریدەکرێن، کە راستەۆخۆ لەسەر ئاستی پرۆسەی بریاردانی
ناوخۆییونەتەوەیی تەسیرگوزاردەبن، کەئەوەش خۆیلەخۆیدا شەرعییەتی
دەسەلاتی بریاردەرانەی نەتەوەییو سیستەمی سیاسی نوێنەرایەتی لیبرال/دێمۆکراسی،
وەک پرسێک دەخاتە ژێرعەلامەتی سوئالەوە؟
کەوایە لەم عەسرەدا، کە بەعسری عەۆلەمەۆ گلۆبالیزاسیۆن ناسراوە،
پرینسیپی حکومەتی زۆرینە لە سیستەمی نوینەرایەتی، ھاۆرێدەگەل، ئیدەی
خوودگەردانی، رەزایەت، شەرعیەت، تەبیعەتی حوزەی ھەلبژاردن، مانایو
مەفھومی خۆنوێنەرایەتی، رادەی بەشداریو مشارکەتی سیاسی ھاۆەلاتیان، وە
ئەرکو رەسالەتی دەۆلەتی دێمۆکراتیک، وەک گارانتوزامنی مافوحقوق و
ئەرکەکان وە پێکھێنەری ھەلومەرجی پێویست، بۆ مسەۆگەرکردنی عەدالەتو
بگرە رفاەوبەختەوەری شارومەندان تووشی کەمرەنگی دەبن، وە عەمەلەن
دەکەۆنە ناۆ چەشنێک کۆنفلیکتی نێوان ئەوەی خۆمالیونەتەوەییە، دژ بە
ئەوەی فرانەتەوەییو ناۆچەییو گلۆبالو جیھانیە.
٢- ئالووگۆرەکانی ناوچەییو جیھانی: "ئەوەی کۆن"
و "ئەوەی تازە".
بەدرێژایی مێژوویی مۆدێرن، سیاسەتی نەتەوەییو نێۆنەتەوەیی ھەموو کات
بەیەکەوە پەیوەندییان ھەبووە،و بگرە لە یەکتریش تەسیرپەزیر دەبوون،
بەلام وەزعوحالی ھەنووکەیی ئەم سەردەمە، لەئەنجامی رەۆتی عەۆلەمە و
بەجیھانیبوون، ئاراستەیەکی دیکە بەخۆیەوە دەگرێت، و بە ھێندێک
کاراکتێری جێواز لە "ئەوەی کۆن" خۆی دەنوێنێ، بەچەشنێک کە بەراشکراویی
ئەبینرێت، کە چۆن ئاستی بووردی ئەۆ سیاسەتانەی کە حکوومەتەکان لە
قوولایی پرۆسەی گلۆبالیزاسیۆندا بە دیاریکردنیان ھەلدەستن، عەمەلەن
مەحدوود دەکرێن. دیارە ئەم رەۆتە دەتوانێ لەژێر کارگەری ئەم ھۆیانەی
خوارەوە تەئسیروەربگرێت:
١- وجوود و بوونی نەزمێکی نێۆنەتەوەیی، کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی
سیستەمێکی ئابووری گلۆبال کە خاریجە لە ئاستی کۆنترۆل وە دەسەلاتی
دەۆلەتێکی مووشەخەس.
٢- پەرەستاندنی شەبەکە و تۆرگەلێکی ئیرتیباتاتی و پەیوەندییەکانی
فەرانەتەوەیی کە دەۆلەتان تەنیا لە ئاستێکی کەمدا، دەتوانن لەسەریان
تەسیرگوزاربن.
٣- رەۆتیروو لە زیادبوونی سازمانو ئۆرگانیزاسیۆنگەلی نێۆنەتەوەیی، وە
چەشنی ھەلسووکەۆتیان لە راستای گەیشتن بە تەوافوقاتی نێوانسازمانی کە
قابلیەتی ئاکسیۆنی دەۆلەتان مەحدود دەکا.
٤- تەۆسعەو پەرەستاندنی ستروکتووری نەزمێکی نوێی میلیتاری لەئاستی
جیھانی.
٥- ئاسان بوونی جەریانو گەرانی(گردش) پوولو کاپیتالو پەروەت.
٦- ئالووگۆر لە کولتوری نەتەوەکانو مبادلەی نێوانکولتوری.
بۆ تەفھیمی ئەم باسە بەپێویستی دەزانم سەبارەت بە چەمکی گلۆبالیزم و
شێوازی کرداری ئەمچەمکە واتە گلۆبالیزاسۆن، ھەرچەند ئەگەر کورتیش بێت
تەعرێفێک ئاراستە بکەم، چوونکە وەک پێشتر ئاماژەی پێدرا، دوونیای
ھەنووکەیی لەئەنجامی کارکەرد و کارگەری مەیدانی تایبەتمەندییەکانی ئەم
چەمکەیە کە جێواز لە نەزمی "ئەوەەی کۆن"، ئاراستەیەکی ھاۆتەریب دەگەل "ئەوەی
تازە"، بەخۆیەوە دەگرێت.
گلۆبالیزاسیۆن بریتیە لە: جێگۆرکەی فۆرمی تایبەتی سازمانی ئینسانی، کە
بەرھەمی شەپۆلی یەکەمی مۆدێرنیزاسیۆن بوو، بەرەۆ شکلێکی دیکە لە
سازمانی ئینسانی، کە لە ئەنجامی شەپۆلی ٢ھەمی مۆدێرنیزاسیۆن کە بە پۆستمۆدێرنیزاسیۆن
ناۆدێرکراوە، دیارە پرۆژەی مۆدێرنیزاسیۆنی ١کەم ھەلگری ئەم کاراکتێر و
تایبەتمەندیانە بوو:
١- تەمەرکووزی دەسەلاتی سیاسی لە شکلی نەتەوە/دەۆلەتی موەحەد دا.
٢- تەمەرکووزی دەسەلاتی ئابووریو بە ھێزکردنی ئابووری نەتەوەیی،و
ھەۆلدان بۆخۆ گەیاندن بە بازارەکانی نێۆنەتەوەیی.
٣- تەۆسعەو گەشە، وە لەئەنجامدا کرانەوەی سیاسی و دێمۆکراتیزاسیۆنی
کۆمەلگا،و سەئەنجام پێکھێنانی جامیعەی پلورال، و پر لەجۆراۆجۆریەتی
مەدەنی.
بەلام شەپۆلی ٢دووھەمی مۆدێرنیزاسیۆن، کە لە ھەشتاکاندا دەست پێدەکا
و دوابەدوای رووخانی بلووکی شەرق، پشتئەستور بە ئیدیۆلۆژی
نێۆلیبرالیزم، توانیویەتی ئاراستەیەکی جیھانی بەخۆی بگرێت، لە تێئۆری
سیاسیدا وەک "گلۆبالیزاسیۆن" ھاتۆتە پێناسەکردن، لەم شکلە لە سازمان و
پێکھاتەیی ئینسانی، رەۆتی فەعالیەتو تێکۆشانی رۆژانەی مرۆفەکان لە
روداۆگەلێک کە لە شوێنگەلێکی زۆر دوور لە شوێنی ژیانیان روو دەدەن،
تەئسیرپەزیر دەبن، و بە پێچەوانەش ئیدەو بریاراتی مەحەللی و لۆکالی
دەتوانن، ئاراستەیەکی گلۆبالو جیھانی بە خۆیان بگرن.
لە واقیعدا گلۆبالیزاسیۆن دیاردەیەکی چەند رەھەندییە کە لە سەر ئاستی
رەھەندگەلێکی وەک ئابووری، سیاسی، تێکنۆلۆژی، فەرھەنگی، ژینگەو،،،
ھەتەد شوێندانەر دەبێت، بەلام ھەموو وەلاتان وەک یەک لەم دیاردەیە
تەئسیروەرناگرن، بەلکوو ئاستی ئەم تەسیرگوزاریە بەستراوەتەوە بە چەندیوچۆنی
مەۆقعییەتی ھەر وەلاتێک لە سیستەمی دابەشبوونی نێۆنەتەوەیی کار دا.
٣- دیلێما، لەبوواری سەروەری سیاسی، ئۆتۆنۆمی، و جێوازی نێوانیان.
ھەرچەندە کە نەتەوە/دەۆلەت وەک بەرھەمی مەحتوومی شەپۆلی یەکەمی
مۆدێرنیزاسیۆن، ئێستاش لەسەردەمی بەجیھانیبووندا، خاوەن ژیانوحەیاتی
خۆیەتی، بەلام ئەمە بەۆمانایە نییە کە پێکھاتەی سەروەریی و حاکمییەتی
نەتەوە/دەۆلەت نەکەۆتۆتە ژێرتەئسیری ھێز و کۆی روابیتگەلێک کە بەشێوەی
فەرمی لە نێوان ئەکتۆرە نەتەوەییو نێۆنەتەوەیی، وە ناوچەییو
فەرانەتەوەییەکان دا دەگیردرێن ، لەواقیعدا دەتوانین حەۆزە و سروشتی
ئوتۆریتەی سیاسی و سەروەریو حاکمییەتی نەتەوە/دەۆلەتەکان بە
لەبەرچاۆگرتنی دیلێمای نێوان دووخالی خوارو بێنینەبەر ھەلسەنگاندن
ونرخاندن:
١- ئیدەی دەۆلەتی دێمۆکراتیک، وەک دەۆلەتێک کە توانایی دیاریکردنی
چارەنووسی خۆی لە ھەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی، ئابووری، کۆمەلایەتی،
کولتوریو ... ھەتەد بۆ ئێستا و داھاتووی
حەشیمەتەکەی لە چوارچێوەی تەواوییەتی ئەرزو خاکی خۆیدا ھەیە، وە...
٢- ئابووری جیھانی، چالاکبوونی سازمانگەلی نێۆنەتەوەیی، نیھاد و
موءسساتی ناۆچەییو جیھانی، حقوقی نێۆنەتەوەییو کۆی تەوافوقاتو
ھاپێمانی نیزامی/ئەمنییەتی.
وەک دەردەکەوێت لەئەنجامی رەسالەت و کارکەردی دەۆلەتی دیمۆکراتیک،
دەگەل رەسالەت و کارگەری ئابووری جیھانی چەشنێک دیلێما خوولقاوە، ئەم
دیلێمایە بەئاشکرا بۆمانی دەردەخا کە تا چ رادەیەک گلۆبالیزاسیۆن واتە
بەجیھانی بوونی ھێندێک لە رەھەندەکانی وەک ئابووری، سیاسی، و،،،،،،،،
لە سەر ئاستی رادەی ھەلسوکەۆتی سیاسی دەۆلەتو بگرە کۆنسێپتی سەروەری
سیاسی شوێندانەرە، وە چۆن لە میزانو ئاستی دەسەلاتو ساورێنتی نەتەوە/دەۆلەت،
کەم دەکاتەوە.
بەلام لێرەدا پێویستە دوو کۆنسێپتی وەک سەوەری سیاسی، وە ئۆتۆنۆمی
دەۆلەت، لێک جیا بکرێنەوە چوونکە سەروەری(حاکمییەت)، بریتیە لە مافی
حکومەتکردنو خۆبەرێوەبردن لە چوارچێوەی خاکو وەلاتێکی مەحدود، وە
دیاریکراو دا، بەلام ئۆتۆنۆمی دەۆلەت، وەک رادەی دەسەلاتو قودرەتی
واقعی دەۆلەت پێناسە کراوە، کە بۆ دەستخستنی ئەھدافی سیاسی بە شکلێکی
سەربەخۆ پێویستی پێھەیە.
بە واتەیەکیتر، ئۆتۆنۆمی عیبارەتە لە رادەی کاپاسیتەو تەوانایی یەک
نەتەوە/دەۆلەت، بۆ ھەلسوکەۆتی .سەربەست و بەدوور لە کارتێکەری
سیاسەتگەلی نێۆنەتەوەیی،و ناوچەیی، وە فرانەتەوەیی
کەوایە بەم پێناسەیە گەرکمانە کە بزانرێت، کە ئایا سەروەری سیاسی
نەتەوە/دەۆلەت دەتوانرێت، بەبێ تەئسیروەرگرتن لە رەۆتی بەجیھانیبوون،
وەک خۆی مابێتەوە، لە کاتێکدا دەبینرێت کە ئاستی ئۆتۆنۆمی دەۆلەت کەم
بۆتەوە. یان بە واتەیەکی دیکە ئایا دەۆلەتی مۆدێرن لەم سەردەمی
گلۆبالیزاسیۆنەدا، وە بە تەئسیروەرگرتن لەم دیاردەی بەجیھانیبوونە،
تاچەند تووشی کەماسیو لاوازی لە بواری رادەی کارئایی دەسەلات و
پراکتیکەکردنی سەروەری سیاسی ھاتووە؟
٤- دیلێما، لە بوواری ئابووری: "ئەوەی
نەتەوەیی"، یان "ئەوەی جیھانی".
چەشنێک یەکنەخوێندنەوە ھەیە لە نێوان ئوتۆریتە فەرمی دەۆلەت لە لایەک،
وە سیستەمی واقعی تەۆلیدو بەرھەمھێنانی جیھانی و چەشنی
تەۆزیعو دابەشکردنو ئالوگۆر لەلایەکی دیکەوە، کە راستەوخۆ لە
سەرئاستی دەسەلاتی نەتەوەیی یەک دەۆلەت لە بوواری سیاسەتی ئابووری
تەئسیردادەنێت، ئەوەش بەۆ مانایە نییە کە ئابووری نەتەوەیی دەگەل
ئابووری جیھانی جێگۆرکێی پێکرابێت، بەلکوو بە جیھانیکردنی سیستەمی
تەۆلیدوبەرھەمھێنان، باری مالیو فینانسیاسیۆن، وە ماباقی پەروەتو
بەروبوومی ئابووری جیھانی، لە سەرێک ئاستی ھێزو کاپاسیتەی نەتەوە/دەوەلەتیان،
لەبوواری سیاسەتی ئیقتیسادیو بگرە کۆنترلی داھاتووی ئابووری وەلاتی
خۆی، لاواز و تووشی ئاستەنگی کردووە.
لە واقیعدا کاتێک گۆرانکاری لەئاستی جیھانی، و ناکارامەیی لە ئاکامی
بریاراتی سیاسی حکومەتەکان، لەئارادایە، ئەم گۆرانو ناکارامەییە
عەمەلەن لە کەمبوونەوەی رادەی ئۆتۆنۆمی نەتەوە /دەۆلەت دا رەنگ
دەداتەوە، ئەمدیلێمای "ئەوەی نەتەوەیی"، وە یان "ئەوەی نێۆنەتەوەیی"،
لە بوواری ئابووری لە ئەنجامی ھەلومەرجێکدا، ھاتوونە ئاراوە کە دەکرێت
لە چەند خالی خواروودا، پێناسەبکرێن:
١- ئینتێرناسیۆنالیزاسیۆن(بەجیھانی بوون)ی رەۆتی تەۆلیدو بەرھەمھێنان،
وە معاملاتو ھەلسوکەۆتی مالیو پوولی، کە لەئەنجامی گەشەی تێکنۆلۆژی
نوێ،و ئینفۆرماسیۆن زەمینەی بە جیھانی بوونیان بۆ رەخساوە.
٢- گەشەی روو لە زیادبوونی تووجارەتی ناۆناۆچەییو نێوانناۆچەیی، کە
لەئەنجامی کەم بوونەوەی ئاستی تەعرەفەی گوومرگی لەلایەک،و فەعالییەتو
ھەلسۆکەۆتی موولتیناسیۆنالەکان لەلایەکیترەوە، زەمینەی بەجیھانی بوونی
بۆ رەخساوە.
٣- شکلگرتنو خۆسازدانی موولتیناسیۆنالەکان وەک مەئموورینی کلیدیو
خاوەن ئۆتۆریتە لەبازاری پوولی نێۆنەتەوەیی، کە بەسوودوەرگرتن لە
رەۆتی جەموجۆلی پوولیو ئینتیقالی شەریکەکانو ھێزیکار لە شوێنێک بۆ
شوێنێکی دیکە، واتە دێسلۆکالیزاسیۆن، رۆلی کارگەرو ھەرەگەۆرە دەگێرن.
٤- پێشرەفت و گەشەی تێکنۆلۆژی ئیرتیباتاتو مەھوارەیی، ترانسپۆرتو
ھاتووچۆی ئاسمانیو دەریاییو عەرزی، کە بوونەتە ھۆی سەرەکی بۆ تێکدانو
شێواندنی مەرزو سنوورەکان، کە لەئەنجامدا ھەموو ئەۆ بازارانەی کەتا
ئێستا دوورو دووردەست پێناسەدەکران، لێکینێزیک کردوونەوە و دوونیای
وەک گووندێکی بچووک لێکردووە.
٥- دانو بەخشینی دەسەلاتی ئابووریو پوولی، لەلایەن نەتەوە/دەۆلەتەکان
بۆ ئۆرگانیزاسیۆنگەلێکی ناوچەیی، کە خاوەنی کاراکتێری فرانەتەوەیین،
وەک یەکیەتی ئۆرووپا.
٦- لە ئاکامی ھەمووی ئەۆ خالانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکرا، بۆمان
دەردەکەوێت کە دەسەلاتی نەتەوە/دەۆلەتەکان بۆ کۆنترۆلی پرۆگرامی
ئابووری نەتەوەییان، رووی لە ناکارامەبوونو لاوازیدایە، وە خۆیان لە
ئاست دارشتنی سیاسەتی پوولیو پرۆژەی ئابووری نەتەوەیی، ناتەوانو
بەستراوە بە سیاسەتی پوولی و ئابووری جیھانی دەبینن،و بەۆچەشنە
سەربەخۆیی مالیو پوولیان لەدەست دەدەن، کە ئەوەش لە سەر ھەموو
رەھەندەکانی ژیانی سیاسی، کۆمەلایەتی،و کولتوری....رەنگدانەوەی دەبێت.
٥- پرۆسەی تەسمیم گیریو دیاریکردنی بریاراتی
سیاسی نێۆنەتەوەیی(دیلێمای بوواری بریاراتی سیاسی: "ئەوەی نەتەوەیی"،
یان "ئەوەی نێۆنەتەوەیی".
دیلێمای دووھەم لە ئاست تێئۆری دەۆلەتی خاوەن ساۆرێنتی لەلایەک، و
سیستەمی جیھانی ھەنووکەیی لەلەلایەکی دیکەوە. وەک دەبینرێت سیستەمی
جیھانی لەئەنجامی تێکەلبوونی کۆمەلێک سازمانگەلی نێۆنەتەوەیی، خۆی بە
مەبەستی رابەریو ھیدایەتی بووارگەلێکی بەربلاۆ لە فەعالییەتو
ھەلسوکەۆتی فرانەتەوەیی ئۆرگانیزەکردووە. پەرەستاندنو روو لەزیادبوونی
رۆژلەدوایرۆژی ئەم ئۆرگانیزاسیۆنانە، زەمینەخولقێنەری گۆرانکارێکی
گرینگن لەئاست ستروکتوری دیاریکردنی بریاراتی سیاسی لە ئاستی جیھانیدا،
کە ئەوەش راستەۆخۆ سەروەری سیاسی نەتەوە/دەۆلەتەکانو بگرە
ئۆرگانیزاسیۆنگەلی حکوومەتیو ناحکوومەتی( )و گروپگەلی زەختو فشار
لەئاستی نێۆنەتەوەیی،و ،،،،ھەتەد دا، دەخاتەژێر تەئسیرو کارتێکەری
خۆیەوە. رەۆتی دیارکردنی بریاراتی سیاسی نێۆنەتەوەیی عەمەلەن دەسەلاتو
کاپاسیتەی نەتەوە/دەۆلەتەکان لەبوواری دیاریکردنی سیاسەتی خۆمالیو
نەتەوەیی، بە خۆیەیەوە گرێدەدا و وابەستەی دەکات، بۆ وێنە دەتوانین
ئاماژە بەۆ مەرجانە بکەیین کە بانکی جیھانی پوول بەمەبەستی دانی قەرز
بەدەۆلەتان بەسەر ئەم وەلاتانەدا دەیسەپێنێ.
لێرەدا بێ مووناسیبەت نابێت ئاماژەیەکی کوورت بە یەکیەتی ئۆروپا وەک
ئۆرگانیزاسیۆنێکی ناوچەیی بکەیین، کە چۆن لە رەوتی سازو کاری
سیاسەتوانیو یاساوانی خۆیدا، سەروەری نەتەوە/دەۆلەتەکانی ئەندامی
یەکیەتیئۆرووپای، مەخدوشو لاوازکرووە، بۆ وێنە یەکیەتی ئۆروپا
خاوەنی مافی یاسا دانانە بە چەشنێک کە وەلاتانی ئەندام ناچار بە
رەعایەتی ئەم یاسایانە دەکات، کە ئەوە عەمەلەن دەگەل ئەسلی سەروەری
سیاسی کە بەپێی تاریفی کلاسیکی: وەک دەسەلاتێکی "ئینحیساری، غەیری
قابیلی دابەشبوون، نامەحدود و پایەدار، وە موتلەق"، لەچوارچێوەی خاکی
نەتەوە/دەۆلەتەکان دا پێناسەکراوە، ناتەبایی، و ناسازگاری دەنوێنێ.
٦- دیلێمای حقووقی نێۆنەتەوەیی: "ئەوەی کۆن"، یان "ئەوەی تازە".
تەۆسعەو گەشە، دەگەل بە رەسمیناسینی مافەکانی تاکو ئەفرادگەلی
فیزیکی، وە حقووقی، وە لەپال ئەوەشدا مافی گروپگەلو
ئۆرگانیزاسیۆنەکانی ناوچەییو نێۆنەتەوەیی، عەمەلەن سەروەری گشت نەتەوە/دەۆلەتەکانی
تووشی دیلێمای "ئەوەی کۆن"،و "ئەوەی تازە" کردوە. چوونکە بەرەسمی
ناسینی ئەم مافگەلە، بۆ تاکەکانو گروپگەلو ئەوانەیتر، نیزامی حقوقی
نێۆنەتەوەیی لە قیاس دەگەل نیزامی پێشوو، واتە "ئەوەی کۆن"، ئاوەلەترو
خاوەن دەسەلاتی زیاتر وە کارامەتر کردوە، وەک دەزانرێت نیزامی حقوقی
نێۆنەتەوەیی لەبوارو بگرە رەوەنگەی سوونەتیەوە، لە سەر ئاستی ئیدەی
یەک کۆمەلگای خاوەن نەتەوە/دەۆلەتگەلێکی حاکمو سەروەر ئستروکتورە
کرابوو، کە لەم نیزامە حقوقیەدا، دوو نۆرمی لێگال سەروەری نەتەوە/دەۆلەتەکان
گارانتی دەکەن، یەکیان مسوونیەت لە بواری مافەوانی خۆمالیو نەتەوەیییە
،وە ئەوەی تریشیان مەسوونیەت لە ھەمبەر دەستدرێژی ئۆرگانیزمگەلی
دەۆلەتیو دەرەکییە، ھەدەفی ئەم دوو نۆرمە حمایەت لە ئۆتۆنۆمی
حکومەتەکانە لە رابیتە دەگەل مووسائیلی پەیوەندیدار بە سیاسەتی بوواری
نێۆنەتەوەیی.
بەلام ئەم چوارچێوە لە پێناسەو ئاستی دەسەلاتو سەروەری نەتەوە/دەۆلەتەکان،
کە لە نیزامی حقوقی نێۆنەتەوەیی رەسمیەتی پیێدرابوو، وە تەنانەت
گارانتیو مکانیزمگەلێکی حمایەتی بۆ سازکرابوون، بەرەبەرە لە ئەنجامی
تەداخوولی تریبونالەکانی رۆژئاوایی لەلایەکو، لەلایەکیدیکەوە
دژایەتی بیرورای گشتی کە پێیان وایە ئەم مۆدێلە لە نیزامی حقوقی
نێۆنەتەوەیی، بەس مافی دەۆلەتانو پەیوەندیەکانی نێوانیان تەنزیمو
گارانتی دەکا، حقانیەتی خەتشەدار دەکرێت.
لەقوولاییو بەستێنی ئەم ئالووگۆرەدا، ململامی نێوان دوو ئەرگوومێنت
خۆی دەردەخا:
١- دیفاع لە سیستەمی نەتەوە/دەۆلەتەکان، واتە پاراستنی "ئەوەی کۆن".
٢- یان دیفاع لە یەک پرینسیپی ئۆرگانیزاتیو، کە وەک ئالترناتیو بۆ
نەزمێکی نوێی جیھانی خۆی ئاراستە دەکات، ئەویش بریتیە لە کۆمەلگای
کۆسمۆپۆلیتە(جیھان وەتەنی)، کەوایە ململانیو چالشی نێوان سەروەری
نەتەوە/دەۆلەت، و نیزامی حقوقی نێۆنەتەوەیی، ھەنووکە شتێکی بەرجەستەیە،
بەلام کارتێکەری و کارگەری نیزامی نێۆنەتەوەیی سەردەمیانە زۆر زەقو
گرینگە، بەچەشنێک کە ئەم نفووژو کارتێکردنە نەتەنیا لەسەر حکوومەتەکان
تەئسیردانەر و کارگەربووە ،تەنانەت لەسەر خوودی شارۆمەندانو
ھاۆوەلاتیان تەئسیری کارگەری داناوە، بۆ وێنە دەتوانین بۆ تەۆجیھی ئەم
ئیدعایە ئاماژە بە ئەحکامی تریبوونالی نێۆنەتەوەیی بکەیین، کە چۆن
ئەحکامگەلێکی نێۆنەتەوەیی لەمچەشنە کە حیمایەت لە ئەرزیشو بایخەکانی
مرۆفایەتی دەکەن، دەگەل یاسا و سیستەمی یاسادانانی ناوخۆی وەلاتێک،
تووشی ناتەبایی دەبێت وە حکومەتی ئەم وەلاتە، ناچار بە رەعایەتی
ئەحکامی ئەم تریبونالە دەکات.
٧- دیلێما لە کولتور و دابو نەریت، و دەۆروبەر دا: "ئەوەی کۆن"، یان "ئەوەی
تازە".
ئەم دیلێمایە لە حالەتێکدا خۆ دەنوێنێ کە: ئیدەی یەک دەۆلەت وەکۆ
ناوەندی ئۆتۆنۆمی کولتوری، کە خاوەنی کاپاسیتەی دروستکردنو پاراستنی
ئیدێنتیسیتەو ھوویەتی نەتەوەیییە، و لە پێناۆ دەستخستنو پاراستنی
بەژەوەندی کۆموونو نەتەوەیی چالاکو بەرپرسە، ھەنووکە لە ھەمبەر
چالاکی روو لە گەشەی ناوەندگەلی چالاک لە بوواری ژینگە، فێمینیزم،
مێدیاتیکی، کە ئاراستەیەکی جیھانیان ھەیە دەکەوێتە دیلێمای "ئەوەی کۆن"
یان "ئەوەی تازە"، کە بێگوومان ھەلبژاردنی ئۆپسیۆنی "ئەوەی تازە"
سەروەری نەتەوە/دەۆلەت وەک دەسەلاتی پێویست بۆ پاراستنی ناۆەندی
ئۆتۆنۆمی کولتوری نەتەوەیی ،زەعیفو لاواز دەکات. دیارە ناتوانین بلێین
کە کولتورێکی گلۆبال دروستبووە کە بە سوودوەرگرتن لە مێدیا و
بەکارھێنانی تێلێکۆموونیکاسیۆن ھەدایەتو بلاۆ دەکرێتەوە، بەلام
دەتوانین قەناعەتمان بەوە ھەبێت، کە ھەنووکە کۆمەلێک ناوەندی نوێو
جۆراۆجۆر لە مێدیای پەیوەندیە گشتیەکان، لە گۆشەو قووژبنی ئەم جیھانە
بێ راوەستان لەچالاکی دانو بە چەشنێکی تەواو ئازاد، و بێ باکانە
سنوورە دەستکردەکانی نەزمی جیھانی (واتە ئەوەی کۆن) دەبەزێنن، و زۆر
لەۆلاتری سنوورەکان خوولقێنەری چەشنێکی نوێ لە پەیوەندییو
ئیرتیباتاتی نێوان خەلکەکانو نەتەوە جۆراۆجۆرەکانی سەرتۆپی ئەم عەرزەن،
دیارە ئاکامی ئەم رەۆتە لە گۆران، سەرئەنجام دەبێتە ھۆی کەمبوونو
لاوزی ئاستی کاپاسیتەی سەروەری نەتەوە/دەۆلەتەکان، کە تائێستا ئەرکی
دروستکردنو پارێزگەری فەرھەنگو کولتوری نەتەوەییان، لەسەرشان بووە.
تایبەتمەندییەکانی سەردەمی مێدیاتیکی و عەسری پەیوەندی و ئیرتیباتات،
دەتوانین لەم چەند خالەی خوارەوەدا پێناسە بکەیین:
١- بە جیھانی بوونوپەخشی زمانی ئینگلیسی کە بێگوومان ھەلگری سیاسەتی
کولتوری تایبەت بە خۆیەتی.
٢- ئینترناسیۆنالیزاسیۆنو بەجیھانیبوونی تێلێکۆموونیکاسیۆن و
ئیرتیباتات.
٣- پەرەستاندنی روو لەزیادبوونی مێدیای موولتیناسیۆنالەکان.
٤- تەۆسعەی روو لە گەشەی سنعەتی توریزم و گەشتیاری.
٥- رۆلی کارتێکەرانەی سینەما، و کانالە مەھوارەییەکان کە ئاراستەیەکی
جیھانی بەخۆوە گرتوە.
دیارە پرۆسەی گلۆبالیزاسیۆن خۆیلەخۆیدا خوولقێنەری دیاردەیەکی بە
پێچەوانەش بووە وەک: بەخشینی ئاراستەیەکی جیھانیو گلۆبال بە
کولتورگەلێکی لۆکالیو مەحەلی.
گرفتەکانی پەیوەندیدار بە ژینگە، بوونەتە ھۆی گۆرانکارێکی گرینگ لە
بوواری چەشنی چالاکینواندنو خۆ سازدانی مرۆفەکان و
ئۆرگانیزاسیۆنەکانی ئینسانی، تا جێگەیەک کە ھەنووکە لە رۆژئاوەو بگرە
لە زۆرشوێنی دیکە، ئاجێندەی سیاسی ئەحزابو ئێلیتگەلی سیاسی وە ئەکتۆر
و گشت بزووتنەوە کۆمەلایەتیەکان سەۆز کراون، واتە پرۆگرام، پرۆژە،
گووتار، پەیام، تەنانەت پرۆگرامی ململانی ئینتخاباتی، ھەمووی لە
پەیوەندی دەگەل گرفتی ژینگە فۆرموولە و تەبلیغ دەکرێن، دیارە گرفتی
ژینگە، گرفتێکە کە ئاراستەیەکی جیھانی بەخۆەوە گرتووە، و نەتەوە/دەۆلەتەکان
بە تەنیا خاوەنی ئەم ئاستە لە ھێزو کاپاسیتەیە نین، کە بتوانن ئەمگرفتە
کونترۆل و مەھار بکەن، بۆیە ناچارەن ئامادەی ھەرەوەزێکی ناوچەییو بگرە
نێۆنەتەوەیش دەبن، بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەی مووناسیب بۆ رووبەروو
بوونەوە دژ بە گرفتی ژینگەی ناۆخۆی وەلاتیان. کەوایە لێرەشدا بەئاشکرا
بۆمان دەردەکەوێ کە چۆن سەروەری نەتەوە/دەۆلەتەکان، لەئەنجامی ھەبوونی
پرسگەلێکی ئەۆتۆ و ناتەوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە، تووشی خەتشەو
دابەشبوون دەبن.
کۆبەندی و خوولاسە: دێمۆکراسی، و سیستەمی جیھانی.
ھاۆرێ دەگەل ئەۆ ئالووگۆرانە کە سیستەمو نەزمی نێۆنەتەوەیی ھێناوەتە
گۆرین، نەقشو رۆل، وە قوورسایی نەتەوە/دەۆلەتەکان لە ئاست کێشە خۆمالیو
ناخۆمالییەکان تووشی گۆران ھاتووە. ھەنووکە وەک پێشتر باسی لێکرا
فەعالییەتوچالاکی نەتەوە/دەۆلەتەکان عەمەلەن ئاراستەیەکی
نێۆنەتەوەییان بە خۆوەگرتووە، واتە رەۆتێکی گرینگو گەورە کە بە
ئینتێرناسیۆنالیزاسیۆن ناۆدێرکراوە، بە خێرایی لە حالی پەرەستاندن و
گەشەدایە، پارالێلی ئەم رەۆتەش پرۆسەی دیاریکردنی بریاراتی سیاسی،
لەلایەن ساختاری نێۆنەتەوەیی وەک کاراکتێری زەقی بە جیھانیبوون دەۆری
ھەلگرتووە، کەوایە بەئاشکرا ئەوە دەبینرێو ھەستی پێدەکرێ، کە
پەێوەندیەکانی نێۆنەتەوەیی،و نێوانناۆچەییو ناۆچەیی، وە فرانەتەوەیی،
لە گۆرەپانی پراکتیکی سیاسیدا، عەمەلەن سەروەری نەتەوە/دەۆلەتی مۆدێرنی
زەعیفولاواز کردووە.
ئەۆ دیلێمایانەی کە پێشتر لە بووارەکانی جۆراۆجۆردا ئاماژەیان پێکرا،
نیشان دەدەن کە چلۆن کۆمەلێک ھێزی تێکەل بەیەک، توانیویانە مەیدانی
مانۆر و رمبازی، و ئاستی سەربەستی ئاکسێۆنو کردەوەی حکومەت و
دەۆلەتەکان مەحدودو قەتیس بکەن، وە سنوورە دەستکردەکانی نەتەوە/دەۆلەت
تووشی تێکدانو ئالۆزی بکات. کەوایە ئاشکرایە کە کارکەردو کارامەیی
دەۆلەتەکان، لە یەک سیستەمی نێۆنەتەوەیی ئاوە ئالۆزدا، تووشی قەیران و
کەماسی پێناسەیی لە بوواری دیاریکردنی میزان و ئاستی ئۆتۆنۆمی دەۆلەتی
دەبێت، و راستەۆخۆ لەسەر ئاستی سەروەری نەتەوە/دەۆلەت تەسیری سەلبیو
نێگاتیو دادەنێت، کە لەئاکامدا ساۆرێنتی نەتەوە/دەۆلەت، لە نێوان
ئۆرگانیزمگەلێکی نەتەوەیی، ناۆچەییو نێۆنەتەوەییدا، تەقسیمو دابەش
دەکات.
ئیدەی لیبرالی دەۆلەتیحاکمو سەروەر، کە خاوەنداریەتی لە دەسەلاتی
خۆبەرێوەبردن وەک ئەرکی سەرەکی دەۆلەت پێناسەدەکات، ھەنووکە لە ئەنجامی
پەیوەندییە دووقۆلیو چەندقۆلیەکانی سەردەمی گلۆبال، تووشی قەیرانی
شەرعیەت ھاتووە. چوونکە نەتەوە/دەۆلەتەکان ھەنووکە ناتوانن بەشێوەی
ئینحیساری ھەلسوکەۆتو ئاکسێۆن وە بریاراتی سیاسی خۆمالی پرۆگرامەبکەن،
تەنانەت ناشتوانن بەتەنیایی بریاردەری خۆشیوخێر، و بەرەکەتو ئاسایشی
شاروەندانیان، بن.
کەوایە ماناۆ مەفھوومی دێمۆکراسی بەگشتی، وە مۆدێلی ئۆتۆنۆمی
دێمۆکراتیک بەتایبەتی، پێویستە وە دەبی لەسەر ئاستی بارودۆخی نوێ، و لە
پەیوەندی دەگەل ھەبوونی کۆمەلێک پرۆسێسو ستروکتۆری لۆکالی، ناۆچەیی،
وە جیھانی سەرلەنوێ دابرژیتەوە، بەواتەیەکیتر ئەکتوالیزە و ھەنووکەیی
بکرێتەوە.
لەژێر تیشکی ئەم لێکدانەوەی کە ئاراستەی بەدەستتان کراوە، بەوردبوونەوە
و تێرامانێکی کراوە و عەقلانی، و بەدوور لە دەمارگرژی، دەتوانرێت ئیدعا
بکردرێت کە ئەندیشەی ئیستراتێژێکی بەرێز عەبدولا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی
کرێکارانی کوردستان، سەبارەت بە ساغکردنەوەی کۆنفێدرالیزمی دێمۆکراتیک
لە ناۆچەی رۆژھەلاتی ناوەراستدا، تەواۆ زانستی و رێئالیستیانەیە،
بۆیەشە مەنتیقییە گەر چاوەروانی ئەوە بکردرێت کە زوو یان درەنگ بە پێ
ئیقتیزای زەمانی و مکانی، قابیلییەتی عەمەلیبوونی، لەدوونیای واقیع و
رۆژھەلاتی ناوەراستدا، مسەۆگەر بێت.
بەرێز ئۆجەلان ئەم کۆنسێپت و مۆدێلەی لە دێمۆکراسی و خۆبەریوەبەری
لەشکلی کۆنفێدرالیدا، وەک تەنیا ئالتیرناتیڤێک لەھەمبەر، چەمک و
شێوەکاری تاقیکراوەی خۆبەرێوەبەری خۆسەپێنەری نەتەوە/دەۆلەت دا، کە
بەرھەمی شەپۆلی یەکەمی پرۆسەی مۆدێرنیزاسیۆن لەناۆچەکەدا بوو، ئاراستە
کردووە. دیارە ئەم مۆدێلە لە کۆنفێدرالیزمی دیمۆکراتیکی مەوردی پەسندی
بەرێز ئۆجەلان، خاوەن بنەمایەکی فیکری/فەلسەفی پلورال، و خاوەن
کاراکتێری ئومانیستی و ھاۆژینی بەئاشتی گەلان، لەچوارچێوەی مۆدێلی
ئۆتۆنۆمی دیمۆکراتیک دایە. لەبواری ساختاری دەتوانین بلێین، چەشنێک
سیستەمی سیاسی و خۆبەرێوەبەری دیمۆکراتیک بەرھەم دێنێت، کە تیدا گشت
جۆراۆجۆرییەتی ناۆچەیی، ئیتنیکی، زمانی، کولتوری، ئاینی و تایفی ناۆ
کۆمەلگاکانی رۆژھەلاتی ناوەراست، بەدور لە ستەم و شەرانگێری و ململانی
باۆیی سەردەمی "ئەوەێ کۆن"، خاوەن دەسەلاتی خۆبەرێوەبەری و ژیانی
بەئاشتی و دوور لە شەر دەگەل یەکتر، دەکات.
// سەر لە نوێ
دارشتنەوەی دێمۆکراسی بۆ سەردەمی گلۆبال: مۆدێلی کۆسمۆپۆلیتە.
ھەنووکە لە مەۆقعیەتێکی ترانسیسیۆن واتە ئینتیقالی دا دەژین، چوونکە
لەلایەک کۆمەلێک گەرایشاتو جیھاتی جۆراۆجور لە دژایەتی دەگەل
دێمۆکراسیدا، رەۆتی خۆرێکخستنو ھەمگەراییان پێشگرتووە. کاراکتێری
ناوەندگەرایانەی ئەم گەرایشاتانە بۆ سازدانی ھێزو دەسەلاتیکی یەگرتوو،
لەسەر ئاستو بنەمای سامان و کاپیتالی موولتیناسیۆنالەکان(کاپیتالی
بەرھەمھێنەر و پوولی) و تەوافوقاتی دەسەلاتی ئیجرایی زلھێزانو
وەلاتانی گرووپی٧، بە ئاشکرا لە ساحەی ھەلسوکەۆتدا بەرچاوە.
لەلایەکیدیکەوە پێویستی دروستبوونی ئالترناتیوی سیاسی، بۆ رووبەرو
بوونەوە دژ بەحالتی پێشوو شتێکی حاشاھەلنەگرە، ئەم ئالترناتیوەش دەبێ
لەئەنجامی تەعمیق و تەۆسعەی دێمۆکراسی لە نێوان نەتەوەکانو ناۆچەکان،
وە تۆرەجیھانیەکاندا، بەھۆی پرۆسەی پەرەپێدانو زیادکردنی ئاستی
ئۆتۆنۆمی دێمۆکراتیکی ھەرکام لەمانە لەگۆرەپانی جیھانی، وە لەسەرئاستی
کولتوری کۆسمۆپۆلیتەدا، فۆرموولەو ماتریالیزەبکرێت. کەئەم مۆدێلە لە
دێمۆکراسی، وەک دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیتە(دێمۆکراسی جیھانوەتەنی)
ناۆدێرکراوە. ئەم مۆدێلە لە دێمۆکراسی دەتوانێ گارانتیەکی کارامە بێت،
لە راستای پاراستنی کاپاسیتەی لاوازکراویی نەتەوە/دەۆلەت. دێمۆکراسی
کۆسمۆپۆلیتە خوازیاری کەمبوونەوەی لەوەزیاتری دەسەلاتو تەوانایی
دەۆلەتان نییە ،بەلکوو بەپێچەوانە زیادبوونی روو لە گەشەی دامەزراوەو
نیھادە مەدەنیو دێمۆکراتیکەکان لەسەتحی ناۆچەییوجیھانیدا(تەقویەتی
ئاستی کاپاسیتەی خۆبەرێوەبردنو بەرپرسایەتی، دانی شەرعیەتی
دێمۆکراتیک بە نیھادگەلێکی جیھانی و ناۆچەیی وەک: رێکخراویی نەتەوە
یەکگرتوەکان و یەکیەتی ئۆروپا)، وەک دیاردەیەکی پێویست بۆئەم رەۆتە
پرلە گەشەیە کە نەتەوە/دەۆلەتەکان خۆی تێدا دەبینەوە، دەنرخێنێ. ئەم
چەمکو کۆنسێپتە نوێە لە دێمۆکراسی خۆی لەسەرئاستی پرینسیپی گرینگی بە
رەسمیەتناسینی دەوام و قەوامی نەتەوە/دەۆلەتەکان سازداوە، بەلام
دیفاع لەحالەتێک لەھەبوونو مانەوەی نەتەوە/دەولەت دەکا، کە ئاستی
سەروەریکەی لە قیاس دەگەل رادەی سەروەری دەۆلەتی مۆدێرن(سەروەری غەیری
قابیلیتەقسیم،نامەحدوود،پایەدارو دایمی،وە مووتلەق)و تەنانەت
دەۆلەتگەلی لیبرال دێمۆکراتیکیش، زۆر مەحدوود و قەتیسکراوەبێت.
پرس و ھەدەفگەلێک کە ئەم مۆدێلە لە دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیتە، تەعقیبی
دەکا بریتیە لە: چۆنیەتی دامەزراندنو یان ئۆرگانیزەکردنی نیھادگەلێکی
دێمۆکراتیکی نێۆنەتەوەییە، کە بتوانن بە ھاۆژینیئاشتیانە لەپال
دەۆلەتەکان، وێکرا ئاراستەیەکی نوێ بە ستستمی جیھانی ببەخشن، بەچەشنێک
کە سەروەری نەتەوە/دەولەتەکان چ روو لەژوورەوە، وە چ روو لە دەرەوە نەک
قەتیس بەلکوو دێمۆکراتیزە بکات، وە لە ئاکامدا، پرینسیپی مۆنۆپۆلی
دەسەلاتی مەشروعەی دەۆلەتەکان، کە لە چوارچێوەی نیزامی حقووقی
نێۆنەتەوەیی پێشوودا، ئەسلێکی باۆ و جێگای پشتگیریبوو، دێمۆکراتیزە
دەکات.
ئیدەی دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیتە(جیھان شموول) زەمینەرەخسێنەری ئەوە دەبێ
کە خوودی دێمۆکراسی باۆ، کە تا ئێستا لەچوارچێوەی نیزامی حقووقی
نێۆنەتەوەیی قالببەندی کرابوو، سوونەت شکێنی بکات. و لەم سەردەمە
ئاراستەیەکی فرانەتەوەییو جیھانی بە خۆیەوە بگرێت، وە بەم چەشنە خۆی
لەئەسارەتی مەحدودەی جوگرافیای سیاسی نەتەوە/دەۆلەتەکان رزگارو دەرباز
بکات.
لەکۆتاییدا پێویستە ئاماژە بە رەوەنگەی بیرمەندانی بوواری
زانستەسیاسیەکان بکرێت کە پێیانوایە دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیتە لە پرۆسێسی
ماتریالیزەبوونی لە گۆرەپانی کۆمەلگای جیھانیدا، پێویستی بە
دامەزراندنی کۆمەلێک دامەزراوەو نیھادگەل ھەیە، کە دەتوانرێن بەچەشنی
خواروو ئاماژە بە ھێندێکیان بکرێت:
١- پێویستی دامەزراندنی پارلەمانگەلێکی ناۆچەییو ھەۆلدان بۆ بە
ھێزکردنیان لە ھەرشوێنێک دامەزرابن، بۆ ئەوەی کە بریاراتیان شەرعییەتی
دێمۆکراتیک پەیدابکەن، وە لە ئەسلدا، وەک سەرچاوەی دەسەلاتی مەشروعەی
خەلک لە محازرو ناوەندەکانی ناوچەییو نێۆنەتەوەیی، حیسابیان بۆ بکرێت.
٢- ئیمکانی بەرێوەبردنی رێفراندۆم بە شێوەیەکی رێکوپێک، لە بارەی
مەۆزوعاتێک کە لەسەر بەرژەوەندی ھێندێک نەتەوە/دەۆلەت راستەۆخۆ
تەسیریان ھەیە.
٣- دامەزراندنی نیھادگەلێک، کە وەک سازی حکوومەتی نێۆنەتەوەیی کە جێگای
پەسەندو متمانەی خەلک بێت، وە ھەولدان بۆ دیمۆکراتیزەکردنی ئەرک و
فوونکسۆنی ئۆرگانیزمەکانی نێۆنەتەوەیی.
٤- دانی مافی زیاتر، و دیاریکردنی ئاستی ئەرکەکان، کە بۆ بەشداری لە
پرۆسێسی دیاریکردنی بریاراتی دێمۆکراتیک پێویستن.
٥- زیادکردنی ئاستی دەسەلات و نفووزی دادگا و تریبوونالە
نێۆنەتەوەییەکان.
٦- دامەزراندنی مەجلیسێک کە لە ھەموو دەۆلەتە دێمۆکراتیکو گشت
کۆمەلگاکان پێک ھاتبێ (وەک رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەلام
نەۆژەنکراو و ئەکتوالیزەکراوە، بە تەناسووبی پێویستیەکانی دێمۆکراسی
کۆسمۆپۆلیتە)، کە لەم مەجلیسەدا، پرینسیپی نوێنەرایەتی دێمۆکراتیک لە
سەرەوەی دەسەلاتی سیاسی زلھێزان تەفەوقو کارامەیی ھەبی، و وەک
ناوەندێکی نێۆنەتەوەیی بۆ تاووتوێ کردنی پرۆبلێمو گیروگرفتەکانی
ھەنووکەیی سیستەمی نوێ جیھانی، سوودی لێوەربگیرێت.
١٥\١\٢٠١٤
|