په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\٣\٢٠١٥

دیموکراسی بە (شەرت)ی پیرۆزیی!

هیوا ناچار       

ئایا دەکرێ دیموکراسی خۆی بە بۆکس لە دیموکراسیی خۆی بدا؟!

ساڵانێکی زۆرە هەندێ لە حیزبەکانی کوردستان، خۆیان بە چەمکەکانی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و... تاد هەڵواسیوە، بەبێ ئەوەی بەهای ڕاستەقینەی ئەو چەمکانە بزانن یان پیادە بکەن، بەڵکو جگەلەلاف وگەزلێدان بەکۆمەڵێ دروشمی باق وبریق و چەواشەکارهیچیترنیەو ئەویش مایەی گاڵتەو وسەرسوڕمانە. چونکە ئەوچەمکانە زیاتر بوونەتە کاڵایەکی بازرگانی پێوەکردن و دوروشمی بێ ناوەڕۆک و خراونەتە خزمەتی حیزبەوە لەبری هاونیشتیمانیان. هەرکاتێکیش ئەم چەمکانە گەوجێنران لەناو بۆتەی حیزبدا ئەوا ڕەوایەتی خۆیان لەدەستدەدەن وجگەلە چوارچێوەیەکی بەتاڵ،وێنەو بەهایەکی تر نابەخشن بەهاوڵاتیان.


حیزبی سیاسی هەیە لەکوردستان خۆی بە حیزبێکی دیموکرات ئەژماردەکاتبەپێی دروشم وناوەکەی و دەیەوێت بەجەماوەربڵێت ئەو حیزبێکی سیاسی دیموکراتخوازە بەمانا سیاسیەکەی وبۆ بەرژەوەندیەکانی گەل وئازادیەکان تێدەکۆشێت، بەڵام لەڕاستیدا ڕەنگەهەمووشتێکی لێ بەدی بکرێت، تەنها بەها دیموکراتیەکان نەبێت.


بۆ وردبوونەی زیاتری ئەمە بائەم پرسیارانە لەخۆمان بکەین. ئایا هێڵی سوور هەیە لەپرۆسەی دیموکراسی؟ ئایا دیموکراسی چ بەهایەکی هەیە ئەگەر''پیرۆزیی'' تیادا پارێزراوبێت؟ ئایا شتێک هەیە لەناوخودی دیموکراسی و پێی بگوترێت (پیرۆزیی!)؟ ئایا لەکوێ پیرۆزیی هەبێت، دیموکراسی ڕاناکات؟ئایا دیموکراسی وپیرۆزیی لەهیچ شوێنێک بەیەک دەگەن؟ ئەی ئەگەر دیموکراسی و پیرۆزیی دووڕووی ئەوەندە نامۆو دژبەکەین، چۆن سەرۆکی پارتێکی دیموکرات(پارتی دیموکراتیکوردستان-عێراق)، ڕێگە بەخۆی دەدات هەوادارەکانی پیرۆزیی پێوە بکەن؟ یان ڕەوایەتی بەخۆی دەدات بەبێ پرسی دیموکراسی/گەل فەرمانڕەوایی گەل بکات؟ ئایا ئەگەر حیزبێک خۆی بەسەری ڕمی دیموکراسی بزانتێت و دەستەواژەی یەکەمی حیزبەکەی دیموکراسی بێت وزۆڕنا بەدیموکراسیەوە بژەنێت، دەکرێ بەناوی دیموکراسیەوە فێڵ لەدیموکراسیبکات وبیگەوجێنێت(خولی سەرۆکایەتی بۆخۆی درێژبکاتەوە بەبێ ویستی دیموکراسی خۆی(گەل)؟ ئایا لەهیچ قاموسێکی دیموکراسیداهەیە بڵێت فڵان هێڵی سورەو پیرۆزە،بۆیە پێویستە لەسەرکورسی دەسەڵات بمێنێتەوە جاخۆشیبێ یا تورشیبێ؟!


یان ئایا ئەگەر کەسێک حیزبەکەی هەڵگری دروشمی دیموکراسی بێت و خۆیشی نوێنەری ''بەناو!'' دامەزراوەیەکی هەڵبژێردراوی دیموکراسی ببێت، چۆن دەکرێت لەپەنای دیموکراسیەوە بۆکس بوەشێنێتلەخودی دیموکراسی خۆی(ئەوئەندام پەرلەمانەی بەرگری لە دیموکراسی کرد بەومانایەیسەرۆک ماوەی سەرۆکایەتی تەوابوو بەزیادەوە)؟!


هەرچەند دەکەم سەرم لەم هاوکێشە قۆڕە دەرناچێت! کەسانێک لەناوحیزبێکی بەناودیموکرات، بەناوی دیموکراسی،لە دیموکراسی خۆی دەدەن(لەو کەسەی بەرگری لەدیموکراسی دەکات، لەدامەزراوەیەکی دیموکراسیدا)؟!لەوەش سەیرتر خۆت زوڕناو شایلۆغان بکەی بە چەمکی دیموکراسیەوە، کەچیداوای هێڵی سوورو بۆکس لە دیموکراسی بەرامبەرەکەت بوەشێنیت؟!بەبۆچونی من ئەمە نیشاندانیمۆدێلێکی تازەی دیموکراسیە، واتە مۆڕاڵێکەکەپارتی دیموکرات بەخەیاڵی خۆی دەیەوێت لەڕێگەی ترسەوە دیموکراسی وپیرۆزییەکان بەیەکەوە بکوڵێنێت و بەرگێکی نوێ بەبەری دیموکراسی دابکەن و دیموکراسی بەشەرتی پیرۆزیی بەخەڵکی کوردستان بفرۆشنەوە. کە لەڕێگەی دانانی هیڵی سور یان ترس وهەڕەشەوە دەیانەوێت ڕەوایەتیەک بۆ {پیرۆزکراوەکان(حیزب-خێڵ-کەسایەتی-سەرۆک..)} پەیدابکەنلەناوپرۆسەی دیموکراسی خۆی(بە پرۆسەیەکی سەقەتەوە)،بەوجۆرەیکە لەبەرژەوەندی سەرۆک وهەوادارانیحیزبەکەی خۆیاندایە.


هەروەک ئەوەی لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ڕوویدا(ئەمە سەرتایەکی ئەومۆدێلە بوو)، کاتێ یەکێتی بۆبەرژەوندی حیزبی خۆی، بەچەپڵەی دەستان دووساڵی تری ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی درێژکردەوە، بەڕێکەتنێکی سیاسی- دیموکراسی(بەناودامەزراوەی پەرلەمانی هەڵبژێردراو)، واتە خۆدی دیموکراسیان بەنادیموکراسی گەوجاندوبەکارهێنا بۆ لێدانی دیموکراسی خۆی. ئەم گەوجاندنە تەواونەبووە، ئەوەتا لەئێستاش هەمان دروشم وشایلۆغانی ساڵی ٢٠١٣ لەئارادایەبەشێوازێکی تروئەم جارە پاساوی باشتریش هەیە، کەوا باس لەجەنگی داعش دەکەن ودەبێ ئارامی بپارێزرێت وبۆیە هێشتنەوەی سەرۆک لەشوێنی خۆی پێویستەوپیرۆزە، ئیدی ناکرێ ونابێ قسە لەسەرسەرۆک بکرێ و سەرۆک هێڵی سورە، ئەگەرنا بۆکس وەشێن دەکرێن!


ئابەم جۆرە بڕوبیانوانە خەریکە ئەم جارەش چاوی خەڵک ببەستن و دووبارە پرۆسەی دیموکراسی بگەوجێننەوە، ئەویش لەڕێگەی چاوسوورکردنەوە یاخودبەپاساوی جەنگی داعش حیزبەکان ناچاربکەن بەڕیکەوتنێکیسیاسی- دیموکراسی (بەناوی دیموکراسی - لە پشت دیموکراسی - ڕەوایەتیدان و پیرۆزاندن بۆ بەرژەوندییە حیزبییەکان) ڕەوایەتی و متمانە بەسەرۆک بدەنەوە، بەڵام دیموکراسیەک بە (شەرت)ی پیرۆزیی ''واتە بەناوی سازانی سیاسی،دووبارە درێژکردنەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ماوە بۆدرێژکراوەوپیرۆزکردنەوەی وەک پێویستیەکی هەمیشەیی!''؟!

 


٢٧\٣\٢٠١٥

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک