١٧\٣\٢٠١٥
دیموكراتی پێویستی
به ئایدۆلۆژیا نییه.

ناودار زیاد
دیموكراتی له‌فه‌رهه‌نگی زانسته
سیاسییه‌كاندا به‌واتای ده‌سه‌ڵات و حوكمی گه‌ل دێت، چه‌مك و واتای
زاراوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی یۆنان(500
پ.ز). له‌ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی یۆنان‌دا خه‌ڵكی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر
هه‌ندێك گرفت و پێشهات و مه‌سه‌له‌ی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان
له‌شوێنێكی دیاریكراو كۆده‌بوونه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ بریاریان له‌باره‌وه
ده‌دا. ئه‌م جۆره حوكمڕانیكردنه دواتر به‌دیموكراتی ڕاسته‌وخۆ
ناوزه‌ندكرا، چونكه خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری به‌شداربوو
له‌دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا.
به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان و
به‌رفراوانبونی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وله‌تان، جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه
بووه ئاسته‌نگ و نه‌كرده‌نی. بۆیه بیرله‌وه‌كرایه‌وه كه‌میلله‌ت
له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ستێت به‌دیاریكردن و متمانه‌دان به
نوێنه‌ره‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، بۆئه‌وه‌ی له‌جێگه‌ی میلله‌ت
بڕیار بده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌دیموكراتی ناڕاسته‌وخۆ(نوێنه‌رایه‌تی)
ناوده‌برێت.
له‌كۆمه‌ڵگه نوێیه‌كاندا دیموكراتی واپاچڤه ده‌كرێ كه‌بریتییه
له‌ده‌نگدانێكی گشتی بۆ دیاریكردنی فه‌رمانڕه‌واكان، هاوكات له‌گه‌ڵ
ووریاداریكردنیان له‌پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه
دیاریكراوه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌و چاودێریكردنی ئیش و
كاره‌كانیان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ماف، به‌جۆرێك خزمه‌تگوزاری و
ئازادییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ فه‌راهه‌م بكات.
دیموكراتی چ وه‌ك چه‌مك و چ وه‌ك سیسته‌می حوكمڕانی له‌سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا ڕه‌واجی په‌یداكردو بره‌وی سه‌ند. ته‌نانه‌ت ئێستا پارته
پارێزگار‌و سۆسیالیست و دینییه‌كانیش بانگه‌شه‌ی دیموكراتی ده‌كه‌ن،
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وابه‌سته‌ییه‌ی كه دیموكراتییه‌ت
هه‌یه‌تی به‌بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیییه‌كان. هه‌رچه‌نده
له‌مێژوودا چه‌ندین نموونه‌ی حوكمڕانی دیموكراتییمان هه‌یه
كه‌له‌لایه‌ن ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراوه‌وه قاڵبگیر كراوه‌و
له‌چوارچێوه‌و سنوری یه‌ك ئایدۆلۆژیا‌دا به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ بوارێك بۆ بیركردنه‌وه‌ی جیاواز‌و دنیابینی
دیكه نه‌هێشتراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش سیسته‌مه‌كه خزاوه‌ته هه‌ڵدێری
دیكاتۆریه‌ت و تۆتالیتاریه‌ته‌وه.. وه‌ك ده‌زانین له‌ئه‌ڵمانیای دوای
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، نازیه‌كان به‌پرۆسه‌ی دیموكراتیدا چوونه‌سه‌ر
كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام وورده وورده ئایدۆلۆژیاكه‌ی خۆیان سه‌پاند و
سیسته‌میان به‌ره‌و دیكتاتۆری برد. به‌هه‌مان شێوه فاشیسته‌كان له
ئیتاڵیا‌و به‌عسییه‌كان له‌سوریاوعێراق و شیوعیه‌كان له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت
وكۆریای باكورو كوبا... هتد.
ئه‌وه‌ی واده‌كات دیموكراتییه‌ت له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیا‌دا پێچه‌وانه‌و
لێكدژبن ئه‌وه‌یه كه‌له‌هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌كدا هێڵێكی گشتی بیروباوه‌ڕ
هه‌یه كه‌به‌پیرۆز ته‌ماشاده‌كرێ، واتا چوارچێوه‌یه‌كی بیركردنه‌وه‌ی
قاڵبگیر هه‌یه، كه‌له‌ڕێگه‌ی ستراتیجیه‌ت و پلانی گشتگیره‌وه
بۆگه‌یشتن به‌هه‌ندێك ئامانج كه‌له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌س یان
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌وه دانراوه، كار‌و چالاكییه‌كانی گروپ ڕێكده‌خرێ،
بۆیه كاتێكیش گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وا دام و ده‌زگاكانی
به‌رێوه‌بڕدن به‌كاردێنن بۆ سه‌پاندنی ئایدۆلۆژیاكه‌یان، له‌م
میانه‌یه‌شدا پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراتییه‌ت وه‌ك پلورالیزمی سیاسی و
فره ڕه‌نگی و ئازادی بیروباوه‌ڕ و ده‌ربڕین تووشی ئیفلیج بوون ده‌بن،
بۆنموونه نازییه‌كان پێیان وابوو نه‌ته‌وه‌ی ئاریان باڵا و پیرۆزن و
پێویسته ئه‌وان حوكمڕانی جیهان بكه‌ن. لای ئیسلامییه‌كان به
موسوڵمانكردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ئامانجی سه‌ره‌كییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیسته‌كان مافی حوكمڕانی و چالاكی ته‌نها
بۆخۆیان به‌ڕه‌وا ده‌بینن، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا له‌ژێر سێبه‌ری
ئایدۆلۆژیاكه‌یان و به‌ناوی به‌رگریلێكردنیه‌وه سه‌دان كرده‌وه‌ی
قێزه‌ون و دڕندانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆنموونه كۆماری ئیسلامی ئێران
به‌پاساوی مه‌ترسی بۆسه‌ر سیسته‌مه دیینیه مه‌زهه‌بییه‌كه‌یان
سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌كات. له‌لایه‌كی تره‌وه
ئایدۆلۆژیاكه‌شیان ده‌خزێننه ناو پرۆگرامی په‌روه‌رده‌و خویندنه‌وه و
هه‌وڵی شێواندنی كلتوره جیاوازه‌كانی ووڵات ده‌ده‌ن. له‌كۆتاییدا مۆرك
و جێده‌ستیان به‌هه‌موو شوێنێكه‌وه قایم ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ
سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ناكۆكه‌و حاڵه‌تی ناسه‌قامگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا
دێنێ.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین كه دیموكراتییه‌ت خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا نییه‌و
سیسته‌مێكی سیاسی حوكمڕانیكردنه كه‌تیۆره‌و بنه‌ماو
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌درێژایی سه‌دان ساڵ له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوف و
بیرمه‌ندانه‌وه دارێژڕاوه‌و به‌رده‌وام
له‌په‌ره‌سه‌ندندایه.هه‌رچه‌نده هیچ نزیكایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ
ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراودا نییه به‌ڵام ئایدۆلۆژیاكان ویستویانه‌و
ده‌یانه‌وێت بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیان كه‌ڵكی
لێوه‌ربگرن.
znawdar910@gmail.com
|