٢٦\٥\٢٠١٠
دیموکراسی و ئه‌نارکی.
ئێریکۆ مالا‌تێستا -
ئاداری ١٩٢٤
و. لە فاسییەوە: هەژێن
میرییه
دیکتاتۆرییه‌کان له ئیتالیا، ئیسپانیا و ڕوسیه، وەها چاوتێبڕیی و شه‌یداییه‌کی
فراوانیان له ناو پارته ترسنۆک و کۆنه‌په‌رسته‌کان لە سەرتاسەری
جیهان هەڵدەخڕاندووە، که خەریکی ئەوەن "دیموکراسی" بە جۆرێک داهێنان
دەستەمۆ بکەن. به‌م پێیه ئێمه ده‌بینین که بوونه‌وه‌رانێک له ڕژێمه
کۆنه‌کاندا - که به باشی له‌ته‌ک هونه‌ری شه‌ره‌نگێزانه‌ی ڕامیاریدا
خوویان گرتووه و لێپرسراوی سه‌رکوت و کوشتوبڕێکن که به‌رامبه‌ر چینی
کرێکاردا دێت - سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ( له‌وێوه که
بوێرییان تێدا نییه) خۆیان به که‌سانی پێشکه‌وتوو داده‌نێن و به‌ناوی
ئازادییه‌وه له هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتووی نزیکدان. به‌م
ڕێوشوێنه‌وه ته‌نانه‌ت توانیویانه سه‌رکه‌وتوو بن.
نوکته‌یه‌کی خۆش، که لێره‌دا شایانی وتنه، ڕه‌خنه‌گه‌لێکه که ڕژێمه
دیکتاتۆره‌کان له دیموکراسی ده‌گرن. له‌بیرمه، ئه‌نارکیستێک به‌نێوی
هێرمان ساندۆمیرسکی (Hermann Sandomirski)، لایه‌نگری بۆڵشه‌ڤیکی که
له کاتی کۆنفرانسی«جنێڤ»دا که‌م و زۆر په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو و هه‌نووکه
ئه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، که لێنین و باکونین یه‌کبخات. له‌بیرمه
ساندۆمیرسکی پشتیوانی له ڕژێمی ڕوسیه ده‌کرد، که «کرۆپۆتکین»ی وه‌ده‌رنا،
تاکو نیشانی بدات دیموکراسی باشترین شێوه‌ی شیاوی وێناکردنی پێکهاته‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی نییه. شێوه‌ی ده‌ربڕینەکەی، وه‌ک ڕوسێک، منی خسته
بیرکردنه‌وه‌وه و پێموایه پێموت وه‌ها ده‌ربرێنێک، ده‌ربڕنی هه‌ندێک
له هاوڕێکانییه‌تی، کاتێک له وه‌ڵام به توڕه‌یی دونیای هاوچەرخ به‌رامبه‌ر
تزار، پێپه‌تیکردن، شه‌لاقلێدان و له سێداره‌دانی ژنان، ده‌یانوت که
ئه‌گه‌ر پیاوان و ژنان له‌ته‌ک یه‌ک یه‌کسان بن، که‌واته ده‌بیت مل بە
لێپرسراوه‌تی یه‌کسانیش بده‌ن. ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی زیندان و سێداره،
ته‌نیا کاتێک مافی ژنانیان له‌بیر بوو، که ده‌یتوانی بیانوویه‌ک بێت
بۆ نادادوه‌رییه تازه‌کان! له‌به‌ر ئه‌وه دیکتاتۆره‌کان ته‌نیا کاتێک
له‌ته‌ک میرییه دێمۆکراته‌کان نه‌یاری دەکه‌ن، که بۆیان ده‌رکه‌وێت
جۆره میرییه‌ک هه‌یه، که بۆ که‌سانێک که به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن،
که‌شێکی فراوانتر بۆ چه‌وسانه‌وه و سه‌رکوت ئاوه‌ڵا ده‌کات.
بۆ من هیچ گومانی تێدا نییه که خراپترینی دێمۆکراته‌کان له باشترینی
دیکتاتۆره‌کان باشترن(ئەمه ته‌نیا له روانگه‌ی ڕوانگەی فێرکارییەوە)
. بە دڵنیاییەوە دیموکراسی، بەو جۆرەی پێی دەوترێت میرایەتی گەل، درۆیه‌که
بۆ خۆی. به‌ڵام ئه‌م درۆیه هه‌رده‌م هەم که‌مێک درۆزنەکە پابه‌ند دەکا
و هه‌م سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌شی دیاری ده‌کات. هه‌ڵبه‌ته
پاگەندەی "خه‌ڵکی فه‌رمانڕه‌وا" گاڵته‌جاریی فه‌رمانڕه‌وایه‌کە، کۆیله‌یه‌ک
به تاج و گۆچانی کاخه‌زینه‌وه.
به‌ڵام باوه‌ربوون به ئازادی تاک، ته‌نانه‌ت ئەو کاتەش که تاک ئازاد
نییه، هه‌میشە له داننان به کۆیله‌تی و ملدان به کۆیه‌له‌تی وه‌ک
خۆگونجاندن و ناچاری، باشتره.
دیموکراسی درۆیه‌که، نادادوه‌رییه و له راستیدا میرایەتی ده‌وڵه‌تمه‌ندانه،
واته میرایه‌تی کەمایه‌تییەک که‌س له به‌رژه‌وه‌ندی چینی هه‌ڵبژارده
و به‌رته‌ر (ممتاز). به‌ڵام ئێمه هێشتاکه ده‌توانین به‌نێوی ئازادی و
یه‌کسانی له دژی خه‌بات بکه‌ین، به پێچه‌وانه‌ی که‌سانێکه‌وه که ئه‌م
ئامانجه‌یان به شتگه‌لی خراپتر گۆڕیوه یا ده‌یانه‌وێت بگۆڕن.
ئێمه لایه‌نگری دێمۆکراته‌کان نین، یه‌کێک له هۆکانی ئه‌وه‌یه که
دیموکراسی، زوو یا دره‌نگ، سه‌ری له جه‌نگ و دیکتاتۆرییه‌وه ده‌رده‌چێت.
ڕێک هەر به‌و جۆره‌ی که پشتیوانی دیکتاتۆری نین، یه‌کێک له هۆیه‌کانیشی
ئه‌وه‌یه که دیکتاتۆری شه‌یدایی بۆ دیموکراسی زیندوو ده‌کاته‌وه و
پەرە بە گه‌رانه‌وه بۆ دیموکراسی ده‌دات و به‌م جۆره ئه‌م خوله
زنجیره‌ییه ده‌کاته سوڕێکی بێبڕانه‌وه، که تێیدا کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی
له نێوان میری سه‌رکوتگه‌رانه‌ی بێبه‌زه‌یی و ئاشکرا و ئازادی درۆینه
ئەمسەر و ئەوسەر ده‌کات.
لەبەر ئەوە ئێمه جه‌نگی خۆمان دژی دیکتاتۆری و دیموکراسی ڕاده‌گه‌یێنین.
به‌ڵام ئێمه له‌بری ئه‌وه چی پێشنیار ده‌که‌ین؟
گشت دێمۆکراته‌کان له‌وه ناچن، که له سه‌ره‌وه ڕوونمان کرده‌وه -
ڏدووڕوانێک که که‌م و زۆر ئه‌م خاڵه ده‌زانن، که به‌نێوی خه‌ڵکه‌وه
ده‌یانه‌وێت فه‌رمانڕوایی به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بکه‌ن و به‌هره‌کێشییان لێ
بکه‌ن و بیان چه‌وسێننه‌وه.
که‌سانێکی زۆر، به‌تایبه‌ت له ناو کۆماریخوازه لاوه‌کاندا هه‌ن، که
باوه‌ڕێکی پته‌ویان به دیموکراسی هه‌یه و به ئامرازێک بۆ به‌ده‌ستهێنان
و فراوانکردنه‌وه‌ی ئازادی ته‌واو و گشتگیر بۆ هه‌مووان ده‌زانن. ئه‌وانه
لاوانێکن، که ده‌بێت له هه‌ڵه‌بیرکردنه‌وه ده‌ربازیان بکه‌ین، ئاره‌زوومه‌ندیان
بکه‌ین، که فریوی دابڕاوێک(abstraction)به‌نێوی "خه‌ڵک" نه‌خۆن، چونکه
لەتەک که‌تواری ژیانی ژنان و پیاوان به هەموو پێداویستییە جۆراوجۆره‌کانیان،
هه‌ست و زۆرینه‌ی ئاره‌زووه‌کانیان، ناکۆکە.
لێره‌دا مه‌به‌ستمان نییه ڕه‌خنه‌مان له شێوازی پارله‌مانی و ته‌واوی
ئامرازه هزریه‌کان بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له نوێنه‌رانێک که به ڕاستی
نوێنەرایەتی ویستی خه‌ڵک ده‌که‌ن، دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه؛ ڕه‌خنه‌یه‌ک
که پاش په‌نجا ساڵ پاگه‌نده‌ی ئه‌نارکیستی، سه‌ره‌نجام ته‌نانه‌ت له
لایه‌ن نووسه‌رانێکه‌وه که زۆر حه‌زیان له سووکایه‌تی به ئامانجه‌کانی
ئێمه‌یان هه‌بوو، پەسەندکراوە و دووباره ده‌کرێته‌وه.
ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌ندەمان بەسە، که له دۆستانی لاومان بخوازین،
وردبیانەتر سوود له زمان وه‌ربگرن، هەر ئه‌وه‌ندەی به‌م باوه‌ڕه‌وه،
ده‌ربڕینەکانیان سه‌رنج بدرێن، به‌خۆیان په‌ی به ئاوەزنەگیرییان ده‌به‌ن.
"میرایه‌تی خه‌ڵکی" نه‌خیر، چونکه ئەو میرایه‌تییە شتێک دەگرێتەوە که
هه‌رگیز ڕوو نادات، واته هاودڵی سه‌راپای ویستی گشت که‌سکانێکە، که
خه‌ڵک (گەل)ی لێدروستده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر قسه له "میرایه‌تی زۆریه‌نی خه‌ڵکی" بکه‌ین فره له راستییه‌وه
نزیکتره. ئه‌مه به واتای بوونی که‌مایه‌تییه‌که، که له به‌رامبه‌ر
ویستی که‌سانی تردا یا ده‌بێت یاخی بێت یا دەبێت ملکەچ بێت.
به‌ڵام هه‌رگیز به‌و جۆره نییه، که نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی له‌مه‌ڕ
هه‌موو پرسه‌کان یەک بۆچوونی یه‌کسانیان هه‌بێت؛ که‌واته پێویسته
دووباره پێداچوونەوەی ئه‌و سیسته‌مەی زۆرینه‌یە بکه‌ینه‌وه و به‌م
پێیه به وتنی "میرایەتی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژێردراوان لەلایه‌ن هه‌ڵبژێره‌رانه‌وه"
هێشتاکه له ڕاستی نزیکتر ده‌بینه‌وه.
سەرەڕای ئه‌مه‌ش فرەتر له میرایەتی که‌مایه‌تی ده‌چێت.
که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت و شێوه‌یه‌ک که هه‌ڵبژاردنی پێ به‌رپا ده‌کرێت،
ئه‌وه‌ی که چۆن چۆنی پارته ڕامیارییه‌کان و هاوپەیمانییە پارله‌مانییەکان
پێکدێن و ئه‌وه‌ی که چۆن چۆنی یاساکان ڕێکده‌خرێن، ده‌نگ به‌ده‌ستده‌هێنن
و به‌کار دەبرێن شی بکاته‌وه، تێگه‌ێشتنی ئه‌وه‌ی پێشتر به ئه‌زموونی
گشتیی مێژوویی سه‌لمێنراوه، ئاسان ده‌بێت: ئه‌و ئه‌زموونه، که ته‌نانه‌ت
له دێمۆکراترین دیموکراسییه‌کاندا هه‌رده‌م که‌مایه‌تییه‌کی بچووک فه‌رمانڕوایه
و ویست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به زۆر ده‌سه‌پێنێت.
له‌به‌ر ئه‌وه که‌سانیێک که به راستی خوازیاری "میرایەتی خه‌ڵکی"ن،
به‌و واتایه‌ی که هه‌ر که‌س بتوانێت پارێزگاری له ویست و بۆچوونەکانی
بکات، ده‌بێت مسۆگەری بکەن، که هیچ که‌سێک، که‌مایه‌تییەک یا زۆرایه‌تییەک،
نه‌توانێت به‌سه‌ر که‌سانی تردا فه‌رمانڕوایی بکات: به ده‌ربڕینێکی تر،
ئه‌وان ده‌بێت میرایەتی له‌ناو به‌رن، واته هه‌ر ڕێکخراوێکی سه‌پێنراو
لەنێوبەرن و به ڕێکخراوێکی ئازاد له که‌سانی هاوئامانج و به‌رژه‌وه‌ند
هاوبه‌ش جێی بگرنەوە.
زۆر ئاسان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س وگروپێک له گۆشه‌گیریی خۆیدا، به‌خۆی
و به شێوازی خۆی ژیان بکات و به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له جێی خۆیه‌وه
و پارێزگاری له پێداویستییه مادی و مۆڕاڵییه‌کانی خۆی بکات.
به‌ڵام ئه‌مه له توانادا نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، په‌سه‌ند نییه،
چونکه به واتای داڕمانی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و نامرۆڤایەتی و دڕه‌نده‌گه‌ری
ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان بریار بده‌ن، که پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆیی و
ئازادییان بکه‌ن، به‌م پێیه ده‌بێت هه‌ر تاک یا گروپێک په‌یوه‌ندییه
هاوپشتییه‌کان که بۆ ئاساییشی مرۆڤایه‌تی پێویستن و پێکه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه،
ده‌رک بکه‌ن و هه‌ستی پڕ لە هاوسۆزیی و هاودڵی و خۆشه‌ویستییان بۆ که‌سانی
تر هه‌بێت و بزانن که چۆن ئه‌م له‌خۆبردووییانه هوشیارانه ئه‌نجام
بده‌ن بۆ ژیان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که زۆرترین سوودمەندی گونجاو بۆ
هەمووان ده‌سه‌به‌ر ده‌کات.
به‌ڵام بەر له هه‌ر شتێک ده‌بێت ئه‌م توانایه بۆ هه‌ندێک له‌ناو
ببرێت، تاکو خۆیان به زۆری فیزیکی به‌سه‌ر زۆرینه‌دا نەسه‌پێنن و
نەتوانن ببنە مشەخۆری گیانی کەسانی تر.
دەبێت پۆلیس له‌ناوبه‌رین، که‌سێک که بۆ خزمه‌تی سه‌رکوتگەری چه‌کداره
و به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بووه ده‌بێت ئێمه به ڕێکه‌وتنی ئازادانه بگه‌ین،
له‌به‌ر ئه‌وه به‌بێ وه‌ها ڕێکه‌وتنێک، چ ئازادانه و چ سه‌پێنراو،
ژیان له توانادا نییه.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت ڕێکه‌وتنی ئازادانه هه‌رده‌م زۆرترین باشی و گونجاوی
بۆ که‌سانێک ده‌بێت، که ئاماده‌یی هۆشی و هونه‌رییان هه‌یه. له‌به‌ر
ئه‌وه ئێمه داوا لە دۆستانمان و که‌سانێک که به‌ڕاستی باشی هه‌مووانیان
ده‌وێت، دەکەین، که پرسه هەرە پێویستەکان تاوتوێ بکه‌ن، پرسگه‌لێک که
ڕێک لەو ڕۆژدا که خه‌ڵکی له‌ژێر چنگی چه‌وسانه‌وه ده‌رده‌چن، ڕێگه
چاره‌یه‌کی کرده‌یی و دەستبەجێیان گەرەکە.
________________________________________
*
ئەم وتارە یەکەم جار لە بڵاوکراوەکەی مالا‌تێستا بیرکردنەوە و ویستن (
Pensiero e Volontą)دا لە مارچی ١٩٢٤دا بڵاکراوەتەوە. وەرگێرانە
ئینگلیزییەکەی لەلایەن (Gillian Fleming) لە (شۆڕشی ئەنارکیستی)دا
لەلایەن (Vernon Richards)وە ، لە چاپەمەنی ئازاد‌دا، ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە.
ئەرشیڤی نووسەر:
http://dwardmac.pitzer.edu/anarchist_archives/malatesta/Malatestaarchive.html
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|