٩\٧\٢٠١٥
دیموكراسی یان
شه‌ریعه‌تی ئیسلام؟
ره‌سوڵ سمایل عه‌وڵا
چه‌ند ڕۆژێكه ململانێ و كێشه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو لێژنه‌ی
ده‌ستوورنووسینه‌وه له‌سه‌ر پێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ده‌سووری
داهاتووی كوردستان سنووری لێژنه‌كه‌ی به‌زاندووه و بۆته پرسێكی
هه‌موو گه‌لی كوردستان. له‌پێش وه‌ختی ده‌مه‌وێ ڕوونی بكه‌مه‌وه كه
ئه‌م وتاره به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت و ڕا و بیروبۆچوون و
چۆنیه‌تی تێڕوانینی پارته‌سیاسیه‌كان به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور و پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه، به‌ڵكو چه‌ند تێبینیه‌كه له‌سه‌ر
دیموكراسی.
پارته ئیسلامیه‌كان دوو مه‌رجیان هه‌یه. یه‌كه‌م: ئاینی ئیسلام
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان بێ. دووه‌م: نابێ په‌رله‌مان یاسا یان
بڕیارێك ده‌بكا كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یان وه‌كو خۆیان
ده‌ڵێن یاسا نه‌گۆڕه‌كانی ئاینی ئیسلام بێ.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له ڕاگه‌یاندنه جۆراوجۆره‌كان
بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌وه ده‌چێ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو
په‌رله‌مان مه‌رجی یه‌كه‌می ئیسلامیه‌كانیان قبووڵكردبێ، به‌ڵام
ئیسلامیه‌كان به‌وه ناوه‌ستن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن شه‌قامی
كوردستان بجووڵێنن ئه‌گه‌ر هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌یان قبووڵ نه‌كرێ. ئه‌وه
له كاتێكدا كه ئه‌وان كه‌مه‌ن (ئه‌قه‌لیه‌ن) هه‌م له‌ناو لێژنه‌كه‌دا
هه‌م له په‌رله‌ماندا و هاوكات یه‌كێك له پڕینسیپه هه‌ره‌گرنگه‌كانی
دیموكراسی بڕیاروه‌گرتنه به گوێره‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگ. پڕینسیپێكی
دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌نگیان كه‌م هێناوه
ڕازی بن به بڕیاری زۆرینه و زۆرینه‌ش ڕێز له بیروبۆچونی كه‌مینه‌كان
بگرێ و سزایان نه‌ده‌ن. دیاره پارته سیاسیه ئیسلامیه‌سیاسیه‌كان و
ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامیش (ی. ز.ئ) هه‌ر له‌و خاڵه
سه‌ره‌تاییه دژی سازان و بڕیاری دیمه‌كراتین.
هه‌فته‌نامه‌ی (هاوڵاتی) له ١٤ی حوزه‌یران چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ
سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی لێژنه‌ی ده‌ستوور، به‌رێز سیروان زه‌هاوی، كرد.
ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌ی هاوڵاتی، به‌ڕێز فه‌رمان سادق، له سه‌رۆكی
لێژنه‌كه‌ی پرسی: "له‌دوا كۆبوونه‌وه‌تان له‌سه‌ر ئایین نه‌گه‌یشتن
به‌ئه‌نجام، چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن؟". زه‌هاوی له‌وه‌ڵامدا گوتی:
"مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ئایین نیه، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه كێشه‌یان
نییه ئایین بنه‌مای سه‌ره‌كی یاسادانان بێت. به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه
كه نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام،
ئه‌مه له‌زۆر شوێن دژه له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی دواتری كه نابێت هیچ یاسایه‌ك
ده‌ربچێ پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی بێت، بڕگه‌ی دوای ئه‌ویش كه نابێت هیچ
یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بێت".
چه‌ند تێبینیه‌كم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی
لێژنه‌كه هه‌یه به‌ڵام پێشوه‌خت ده‌مه‌وێ به‌كورتی ئه‌و پێوه‌رانه
بخه‌مه‌ڕوو كه له دونیا به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی
دیموكراسی له كۆمه‌ڵگادا.
پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی.
دیمو‌کراسی له‌دوو وشه‌ی یۆنانی پێکهاتوه "دێمۆس" واته "گه‌ل" هه‌روه‌ها
"کراتۆس" واتا "حکومڕانی". دیمو‌کراسی مانای "حوکمی گه‌ل" ده‌گه‌یه‌نێ.
به‌كورتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدا
به‌دیبکرێ ده‌كرێ به دیمو‌کراسی له‌قه‌ڵه‌میان بده‌ین:
١. ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و گشتی وسه‌رتانسه‌ری بۆ ده‌ستنیشانکردنی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئۆرگانه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌و هه‌رێمه‌کان. ئه‌و
هه‌ڵبژاردنانه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی سیستیماتیک و به‌گوێره‌ی یاسا هه‌رچه‌ندساڵیک
جارێک ئه‌نجام بدرێن.
٢. هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتنیان هه‌بێ و ده‌نگی
هه‌موو که‌سێکیش یه‌کسان بێ، واتا هه‌ر تاكێك یه‌ک ده‌نگی هه‌بێ.
٣. یه‌کسانی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر یاسا–به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی
جنس و ره‌گه‌ز و ڕه‌نگی پێست و بیروبۆچوونی ئایینی و سیاسی و پله‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی ئابووری و خوێنده‌واری. هتد...
٤. دانیشتوان و پاڵێوراوه‌کان ماف و ده‌رفه‌تیان هه‌بێ که به شێوه‌یه‌کی
ئازاد و به‌بێ ترسان له‌سزادان و لێپێچینه‌وه ململانێ و پێشه‌بڕکێی
سیاسی یه‌کتری بکه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌نگ به‌و که‌س و لایه‌نانه بده‌ن
که خۆیان پاڵاوتوه.
٥. به‌رزترین و باڵاده‌ستترین ئۆرگانی سیاسی به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه
گشتیه‌که دابمه‌زرێ. واته به‌گوێره‌ی چۆنیه‌تی ده‌نگدانی هاوڵاتیان و
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مان دابمه‌زرێ.
٦. کاروبارو ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی یاسا ڕاپه‌ڕێندرێت و
یاساکانیش به‌شێوه‌یه‌کی دیمو‌کراسی بڕیاریان له‌سه‌ردرابێ.
٧. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ماف و ئیمکانی ئه‌وه‌یان هه‌بێ که ته‌ئسیر بخه‌نه
سه‌ر ئه‌و بڕیاره سیاسی و ئیداریانه‌ی که به‌وان وابه‌سته‌ن بۆ نموونه
بوونی مافی ڕه‌خنه‌گرتن و مافی پیاچوونه‌وه به‌سه‌ر بڕیاره ئیداریه‌كاندا.
٨. سوپا و هه‌موو هێزه‌چه‌کداره‌کان له‌ژێر کۆنتڕۆلێ سیاسه‌تمه‌دارانی
مه‌ده‌نی بن دژی بڕیاری سیاسه‌تمه‌داران نه‌جووڵێنه‌وه.
٩. مافه‌کانی مرۆڤ و ماف و ئازادی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان له‌ده‌ستوور
پارێزراوبێ.
١٠. وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسكرا بڕیار به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ربگیرێ و كه‌مینه
ملكه‌چی بڕیاری زۆرینه بێ و ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگی كه‌م دێنن (دۆڕاون)
سزا نه‌درێن.
ئه‌م جۆره دیموکراسیه چه‌ند مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی پێویسته له‌وانه
بوونی ماف و ئازادی سیاسی. لێره‌دا مه‌به‌ست له ماف و ئازادی
دروستکردن و بوونه‌ئه‌ندام و کارکردنه له پارت و کۆمه‌ڵه و ڕیکخراوه‌کاندا.
ماف و ئازادی ئاینی و ئاینزایی و ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی و نووسین و
بڵاوکردنه‌وه ڕاگه‌یاندن و خۆپێساندان و مانگرتن و هتد... ئه‌وانه هه‌موویان
خۆیان له چوارچێوه‌ی ماف و ئازادی سیاسی‌دا ده‌بیننه‌وه. مه‌رج بۆ
بوونی ئه‌م ماف و ئازادیانه بوونی سه‌رچاوه و که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی هه‌مه‌جۆر
و ئازاد و بێلایه‌نه. مه‌رجه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م
له‌وانی دیكه زۆر گرنگترن.هه‌رچوار له‌و مه‌رجانه ده‌بێ هاوكات له
كۆمه‌ڵگادا به‌دی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی باس له دیموكراتی بكه‌یت.
شه‌ریعه‌ت و دیموكراسی.
وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسكرا دیمو‌کراسی واتا ده‌سه‌ڵات و حکومڕانی له
گه‌له‌وه بۆ گه‌ل. دیمو‌کراسی واتا سه‌روه‌ری و خاوه‌نشکۆیی گه‌ل. له
كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسیدا گه‌ل و نوێنه‌ره‌کانی گه‌ل (ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
یان ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، هتد) بڕیار ده‌ده‌ن چی ڕاسته و چی چه‌وته
و چی باشه و چی خراپه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسیدا ده‌بێ هه‌موو
که‌س و لایه‌نێک و ده‌زگایه‌کی گشتی ملکه‌چی گه‌ل و داواکاریه‌کانی گه‌ل
بن. ده‌بێ گه‌ل له ڕێگه‌ی ئامراز و ده‌زگای تایبه‌ته‌وه کۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی
سیاسی و ئیداره و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بكا. له كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی
ده‌بێ په‌رله‌مان (شوورا، مه‌جلس، ئه‌نجوومه‌ن) سه‌روه‌ر و باڵاده‌ستترین
ئۆرگان\ده‌زگا بێ له كۆمه‌ڵگادا.
دانانی یاسا گرنگرتین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی په‌رله‌مانه. قسه‌و
بڕیاری په‌رله‌مان ده‌بێ له سه‌روویی قسه و بڕیاری هه‌موو كه‌س و
لایه‌نێكی دیكه بێ. هه‌موو كه‌س و لایه‌ن ده‌بێ ملكه‌چی بڕیاری په‌رله‌مان
بن. هه‌ر یاسا و بڕیارێك له هه‌ر په‌رله‌مانێك له جیهان ده‌ربچێ ده‌بێ
كاتی (موه‌قه‌ت) بن و شایانی (قابیلی) گۆڕان و ده‌ستكاری و ڕه‌خنه
وپێداچوونه‌وه‌بن. بۆ نموونه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌رده‌كا كه
به‌بۆچوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ پرسێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌مڕۆ باش و
گونجاوه. هه‌مان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پاش ماوه‌یه‌كی دیكه یان ئه‌ندامانی
خووله‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان نه‌ك ته‌نها مافیان هه‌یه به‌ڵكو ئه‌ركی
سه‌رشانیانه كه یاساكه گۆڕن كاتێ بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه یاساكه
بێسووده بووه یان زه‌ره‌رمانده. یاسا‌و بڕیاری په‌رله‌مان نابێ ئه‌به‌دی
و نه‌گۆڕ بن.
له وڵاتانی دیکتاتۆری‌دا دکتاتۆر و ده‌وروپشته‌که‌ی باڵاترین ئۆرگانن
وسه‌روه‌ر و خاوه‌نشکۆن و قسه و ویست و بڕیاری ئه‌وان یاسا و ده‌ستووره.
پێناسه‌کردنی باش و خراپ و ڕاست و چه‌وت و تاوان و خیانه‌ت له‌ده‌ستی
دیکتاتۆر دایه. که‌چی له وڵاتانی تیۆکراتیدا وه‌كو ئێران و سعودیه و
هاوشێوه‌كانی قسه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ر واتا قورئان و حه‌دیسه‌کان و
سوننه (شه‌ریعه‌ت) یاسای ئه‌به‌دی و نه‌گۆڕن و سه‌رچاوه‌ن بۆ پێناسه‌کردنی
ئه‌و دیاردانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه ناوبران. "نوێنه‌رانی" گه‌ل له‌و
وڵاتانه سه‌روه‌رنین و بۆیان نیه به ئازادی به‌ناوی گه‌ل بڕیار وه‌ربگرن
بۆیه ناكرێ به كۆمه‌ڵگای دیموكراتی پێناسه‌یان بكه‌یت. لایه‌نه
ئیسلامیه‌كان له كوردستان خۆیان به‌ڕوون و ئاشكرا ده‌ڵێن "نابێ په‌رله‌مان
مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ یاسا ده‌ربكا كه له‌گه‌ڵ یاسا نه‌گۆڕه‌كانی
ئیسلامدا نه‌گونجێ."
بۆ نموونه مرۆڤ ناتوانێ ئێران به‌وڵاتێکی دیمو‌کراسی له‌قه‌ڵه‌مبدا هه‌رچه‌نده
ئه‌و وڵاته هه‌ندێك له مه‌رجه‌کانی دیمو‌کراسی تێدا به‌دیده‌کرێ. گه‌وره‌ترین
به‌ربه‌ست و هۆ بۆ پێناسه‌کردنی ئێران وه‌کو وڵاتێکی دیموکراتی بوونی
لێژنه‌یه‌ک، کۆمیته‌یه‌کی زانا و ئایه‌توڵاکانه (مه‌رجه‌عی فقة)، که
له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراون و ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش نین به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پله و پایه و ده‌سه‌ڵات وهه‌ژموونیان له‌سه‌ره‌وه‌ی
په‌رله‌مانه‌و کۆنتڕۆڵی په‌رله‌مان ده‌کا. به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و
لێژنه‌یه په‌رله‌مانی ئێران ناتوانێ هیچ یاسایه‌ک ده‌ربكا و هیچ
بڕیارێکی چاره‌نووس ساز وه‌ربگرێ. به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و لێژنه‌یه
هیچ که‌سێ ناتوانی خۆی بپاڵێوێ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران و ئه‌ندامه‌تی په‌رله‌مان
و زۆر شتی دیکه‌ی گرنگ له وڵات. واته ئه‌و لێژنه‌یه له په‌رله‌مان
باڵاده‌ستتره و خاوه‌ن دوابڕیاره. بوونی ئه‌و مه‌رجه‌عه له‌گه‌ڵ
پرینسیپه‌كانی دیموكراسی و ئه‌و ماف و ئازادیه سیاسیانه ناگونجێ كه
له‌سه‌روه ئاماژه‌م بۆكردن. ئه‌مه ته‌نها یه‌كێكه له كۆمه‌ڵێك له
كۆسپه‌كان له‌به‌رده‌م دیموكراسی له ئێران. قسه و بڕیاری باڵاترین
ڕابه‌ری ئاینی له ئێران، كه ئێستا (عه‌لی خامه‌نةیية)ه، له‌سه‌رووی
قسه‌و بڕیاری په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه
ناوبراو له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵنه‌بژاردراوه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌ودووبڕگه‌یه‌ی كه زه‌هاوی په‌نجه‌یان بۆ ڕاده‌كێشێ
دووبڕگه‌ی زۆر گرنگن، به‌ڵام پاساوه‌كانی ناوبراو باشنین یان باشتروایه
بڵێم پاساوه‌كان تێرناكه‌ن، چونكه ئه‌وانه دووبڕگه‌ن كه له ده‌ستووری
ئێستای هه‌رێمدا هه‌ن. ده‌ستوورێك كه ئه‌ندامانی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مان
بڕیاریان له‌سه‌رداوه و به‌گوێره‌ی پڕینسیپه‌كانی دیموكراسی ئه‌ندامانی
ئێستای په‌رله‌مان ده‌توانن بیگۆڕن. وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسی لێوه‌كرا
بڕیار و یاسایه‌ك كه‌له په‌رله‌مان ده‌رچووبێ نابێ ئه‌به‌دی بن و ده‌بێ
قابیلی گۆڕان بن. به‌ڵام زه‌هاوی نموونه‌یه‌كی زۆر باش ومه‌لمووس
دێنێته‌وه كه نیشانی ده‌دا چۆن شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌گه‌ڵ مافی مڕۆڤ
و پڕینسیپه‌كانی دیموكراسی یه‌ك ناگرێته‌وه. ناوبراو ده‌ڵێ: "بۆ نمونه
له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ هه‌موو تاكه‌كان وه‌كو یه‌كن له‌به‌رامبه‌ر
یاسادا به‌ڵام له ئاییندا وانیه، له زۆر پرسی دیكه‌شدا." دیاره
لێره‌دا زه‌هاوی چمكی "ئایین" و "ئیسلام" له‌یه‌كتر جیاناكاته‌وه و هه‌ردووكیان
ده‌خاته یه‌ك تای ته‌رازوو، به‌ڵام ئه‌مه پرسیارێكی دیكه‌یه. ئه‌وه‌ی
زه‌هاوی مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌وه‌یه نیشانی دا كه ئیسلام وه‌كو یه‌ك سه‌یری
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ناكا هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌به‌دی و نه‌گۆڕه
و قابیلی گۆڕانكاری نییه. ئه‌وانه دوو هۆكارن كه واده‌كه‌ن شه‌ریعه‌تی
ئیسلام له‌گه‌ڵ دیموكراسی یه‌ك نه‌گرێته‌وه.
دیاره لێژنه‌ی ده‌ستوورنووسینه‌وه پرسی به (ی. ز.ئ) كردوه و بۆ ئه‌و
پرسه ڕای وه‌رگرتوون. ڕای ئه‌وانیش وه‌كو ڕای پارته‌سیاسیه
ئیسلامیاكنی ناو لێژنه‌ی ده‌ستوور و په‌رله‌مان بوو. هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كه‌ی
لێژنه‌ی ده‌ستوور كۆمه‌ڵێك پرسیار دێننه ئاراوه له‌وانه: تا چ ڕاده‌یه‌ك
(ی. ز.ئ) شاره‌زایی و ئه‌زموونی هه‌یه له سه‌ر دیموكراسی؟ خۆ كێشه‌ی
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ده‌ستوور له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن و تێڕوانینیانه له دیموكراسی. بۆچی ته‌نها پرس به
زانایانی ئیسلام كراوه، خۆ له كوردستاندا كۆمه‌ڵێك ئاینی دیكه هه‌ن؟
بۆچی ته‌نها باس باسی ئیسلام و شه‌ریعه‌تی ئیسلامه؟ ئايا ئه‌مه خۆی
له‌خۆیدا نیشانی ئه‌وه‌نادا به‌ڵێ شه‌ریعه‌ت و پرینسیپه‌كانی دیموكراسی
له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ناگونجێن؟ بۆچی لێژنه‌ی ده‌ستوور وه‌كو نوێنه‌ری گه‌ل
كه ناتوانێ ئه‌م پرسه چاره‌نووسسازه چاره‌سه‌ربكا ده‌ست له‌كارناكێشته‌وه؟
پرسیارێكی دیكه بۆچی ئه‌و دووبڕگه‌یه له ده‌ستوورهه‌ن كه زه‌هاوی
باسیان لێوه‌ده‌كا و وه‌كو پاساو ده‌یانهێنێته‌وه بۆ نه‌گونجانی شه‌ریعه‌تی
ئیسلام له‌گه‌ڵ دیموكراسی. من زیاتر له ٣٠ ساڵه له سوید ده‌ژیم و
زانستی ڕامیاری (علم سیاسه)م له زانكۆیه‌كی سوید خوێندوه. بروانامه‌ی
به‌كه‌لۆریۆس و ماسته‌رم له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكراسی له باشووری
كوردستان نووسیوه. پاش وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كانم له‌گه‌ڵ چه‌ند
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسه‌تناسی سویدی بۆماوه‌ی چوارساڵ (١٩٩٨\٢٠٠٣)
دراسه‌تی پڕۆسه‌ی دیموكراسیم له كوردستان و فه‌له‌ستین كرد. بۆ
نووسینی بڕوانامه‌كه‌ی به‌كه‌لۆریۆسم له ساڵی ١٩٩٣ سه‌ردانی په‌رله‌مانی
كوردستان‌م كرد و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیم ئه‌نجامدا. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م
له‌سه‌رچۆنیه‌تی تێگه‌یشتن و پێناسه‌كردنی تێگه‌ی دیموكراسی بوو له
لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وكاته‌ی كوردستان. كۆمه‌ڵێك پرسیارم
دابه‌شی سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد. ٦٨ ئه‌ندام، له كۆی
١١١، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان دایه‌وه. هه‌ر٦٨ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
گوتیان دیموكراسی یانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و مافی چاره‌نووس.٢٢
ساڵ پاش ئه‌وه به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان دژی ئه‌وه‌ن
هه‌ڵبستنه‌وه سه‌رپێ بۆ سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب. ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی
١٩٩٣ وه‌كو هه‌ر ئه‌ندامێكی هه‌ر په‌رله‌مانێكی وڵاتانی ئه‌وڕوپا و
ڕۆژاوا باسی پڕینسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی دیموكراسیان ده‌كرد. ڕێزگرتن له
مافی مڕۆڤ وئازادی تاك و به‌رابه‌ری ژن و پیاو به‌رامبه‌ر یاسا و نه‌هێشتنی
هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه و نایه‌كسانیه‌ك له كۆمه‌ڵگادا وه‌ڵامی ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی ئه‌وكاته‌ی كوردستان بوو بۆ پرسیاره‌كانم.
هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مان باسی ئه‌وه‌یان نه‌كرد
كه نابێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ یاسا ده‌ربكه‌ن یان بڕیار وه‌ربگرن دژ
به شه‌ریعه‌تی ئیسلام.٢٢ ساڵ پاش لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی من، به‌واتایه‌كی
دیكه له ئایاری ٢٠١٥ په‌رله‌مانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسایه‌كی
ده‌ركرد بۆ ڕێگه‌دان به حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قه‌رز وه‌ربگرێ
له بانكی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه سه‌ر به پارته
ئیسلامیه‌كانن ده‌نگیان بۆ پێشنیاره‌كه نه‌دا به بیانۆی ئه‌وه‌ی كه
له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناگونجێ چونكة قه‌رزه‌كه زیاده‌ی دێته
سه‌ر. ئیسلامیه‌كان به‌وه نه‌وه‌ستان و بڕیاری دیموكراسی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانیان قبووڵ نه‌كردو یاساكه‌یان بۆ هه‌زم نه‌كرا. كار گه‌یشته
ئه‌وه كه ته‌نانه‌ت خودی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌ڕێز فه‌خره‌دین
قادر،كه‌سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامیه نامه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاراسته‌ی سه‌رۆك
بارزانی كرد و داوای لێ‌كرد كه یاسای قه‌رزكردن واژۆنه‌كات. ئه‌وه له‌كاتيكدا
كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا و زۆرله ده‌وڵه‌ته‌كانی ئیسلامی به
به‌رده‌وامی قه‌رز له بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن. نه‌خێر ئه‌وجۆره
بیركردنه‌وه‌یه و تێگه‌یشتنه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ
دیموكراسی یه‌ك ناگرنه‌وه هه‌ربۆیه‌ش ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بێ
بڕیاربده‌ن و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن ئایا دیموكراتیان ده‌وێ یان شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی. له‌وه‌ده‌چێ ئه‌ندامانی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
١٩٩٢\١٩٩٥ زۆر زیاترله‌وانه‌ی ئێستا علمانی و دیموكراسی و نیشتمانپه‌روه‌رتر
بووبن. ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ٢٠١٥ خه‌ریكه ئه‌و دیموكراسیه له
ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنن كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ٢٢ ساڵ پێش ئه‌وڕۆ
بناغه‌یان بۆدانا.
مه‌رجی دوه‌می لایه‌نه ئیسلامیه‌كان گه‌وره‌ترین ڕێگر بووه له به‌دیموكراسیكردنی
وڵاتانی موسڵمان. نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێ كه تاكو ئێستا له مێژووی
مڕۆڤایه‌تی جه‌نگ له نێوان دوو ده‌وڵه‌تی دیموكراتی ڕووی نه‌داوه كه‌چی
چه‌ند ساڵێكه هه‌موو دونیای ئیسلام گڕی گرتوه و خه‌ریكه پڕوشكی ئه‌و
ئاگره بۆ ڕۆژاواش ته‌شه‌نه ده‌كا.
تا دره‌نگ نییه با كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوه علمانیه‌كان و نووسه‌ر و ڕۆشه‌نبیران
شه‌قامی كوردستان بهه‌ژێنن!
|