دیموکراتیزه‌کردنى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌زموونى دیموکراسى له عێراق دا.

محه‌مه‌دى مشیر
زۆربه‌ى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق ئاماژه به‌وه
ده‌ده‌ن که خه‌ریکه ئه‌و پڕۆسه سیاسییه‌ى له دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى
15/12/2005 ه‌وه خرایه وارى پڕاکتیزه‌کردن، سه‌رله‌به‌رى هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه
و ئه‌و ئه‌زموونه دیموکراسییه‌ى عێراقیش، که هه‌نگاوى یه‌که‌مى ئه‌مریکا
بوو به‌ره‌و دیموکراتیزه‌کردنى ناوچه‌که، بکرێته یه‌که‌مین قۆچى
قوربانى هه‌مان ئه‌و پڕۆسه‌یه. ئه‌مه به‌ش به‌حاڵى خۆى ئه‌وه‌مان
دێنێته‌وه یاد که به‌ر له رووخانى رژێمى دیکتاتۆرى له عێراقدا،
بۆچوونێک هه‌بوو که پێى وابوو: به‌بێ بوونى سیسته‌مێکى سانتڕاڵ ناکرێ
له عێراقدا هیچ پڕۆسه‌یه‌کى دیکه‌ى سیاسى سه‌ربگرێت. ناوه‌ڕۆکى ئه‌و
بۆچوونه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو که عێراق وڵاتێکى فره نه‌ته‌وه
و فره ئایین و فره مه‌زهه‌به و، له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراندنیشییه‌وه
ته‌واوى ماف و ئازدییهکانى تێدا پێشێلکراوه، بۆیه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کى
له‌و بابه‌ته ره‌نگه ته‌واوى پێکهاته چهوساوهکانى عێراق سوورتر
بکات له سه‌ر داواکارییه ره‌واکانیان، ئه‌مه له لایه‌کیان ، له
لایه‌کى دیکه‌دا مه‌ترسى وڵاتانى ناوچه‌که له سه‌رکه‌وتنى پڕۆسه‌یه‌کى
دیموکراسى له ناوچه‌که‌دا به‌گشتى و، له وڵاتێکى ده‌وڵه‌مه‌ند و
ستراتیژى وه‌کو عێراقیش به‌تایبه‌تى، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه دێنێته
ئاراوه و سه‌رجه‌م رژێمه گشتگیر و دیکتاتۆرییه عه‌ره‌بییه‌کانى
ناوچه‌که ده‌خاته به‌ر مه‌ترسى نه‌مان و جێلهقبوونهوه.
ره‌نگه ئه‌م دوو هۆکاره سه‌ره‌کییه، وێراى زیانه مرۆیى و ماددییه‌کانى
ئه‌مریکا له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا و فشارى شه‌قامى ئه‌مریکى له
سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ى بۆش، کاریگه‌رترین فاکتهربووبن بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ى
ئه‌مریکا به پڕۆسه‌ى دیموکراتیزه‌کردنى ناوچه‌که و گۆڕینى پارسه‌نگى
ناوه‌وه‌ى هێزه سیاسییه‌کانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق به‌مه‌به‌ستى
هاوسه‌نگ کردنه‌وه‌ى هاوکێشه سیاسییه‌کانى ناوه‌وه‌ى عێراق له لایه‌ک
و ناوچه‌که‌ش به گشتى. ئه‌مریکا بهپیادهکردنى پڕۆژه‌که‌ى زۆربه‌ى
وڵاتانى سوننه مه‌زهه‌بى عه‌ره‌بى ناوچه‌که‌ى خسته به‌رده‌م مه‌ترسى
گه‌وره‌و گومان له‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌ى به‌رژه‌وه‌نده ئابوورى و
سیاسییه‌کانیان به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌دات، هه‌ر بۆیه زۆربه‌یان که‌وتنه
هه‌له‌داوان و هه‌ر زوو دواى رووخانى رژێمى دیکتاتۆرى له‌عێراق ده‌نگى
ناڕه‌زایه‌تیان به‌رزکرده‌وه، ئه‌گه‌رچى مانه‌وه‌ى رژێمه‌که‌ى سه‌دام
له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وانیشدا نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رى
سه‌رگرتنى دیموکراتیزه‌کردنى عێراق ئه‌و دێوه‌زمه‌یه بوو که به سه‌ختى
به‌رۆکى گرتبوون، به‌تایبه‌تیش که چاوه‌ڕوان ده‌کرا زۆرینه‌ى شیعه له
عێراقدا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ئه‌مڕۆکه نییه ئه‌مریکا له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یدا هه‌نگاوێک بنێ و
لێى په‌شیمان ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچى هه‌موو جارێکیش به زیانى خۆى
کۆتایى هاتبێت. ڤیه‌تنام و ئه‌فغانستان و دواتریش عێراق باشترین به‌ڵگه‌ى
به بنبه‌ست گه‌یشتنى سیاسه‌ته ده‌ره‌کییه‌کانى ئه‌مریکان. سه‌باره‌ت
به پهشیمانبوونهوهشى له دیموکراتیزه‌کردنى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست له رێگه‌ى عێراقه‌وه، هێماو ئاماژه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى
جوله‌کانى ئه‌مریکا له عێراقدا گه‌واهى ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌مریکا
ئه‌مجاره‌شیان به‌رامبه‌ر به فشارى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌که
و، دواتریش ناوخۆى وڵاته‌که‌ى، ئاماده‌یه له دوایین چرکه‌کانى یارییه‌که‌یدا
کۆمه‌لێک یاریزانى تازه بێنێته ناو یارییه‌که به‌و ئومێده‌ى له‌و
ئاسته‌نگه‌ى له عێراقدا تێیکه‌وتووه رزگارى ببێ. ره‌نگه به‌رچاوترین
هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا له‌م بواره‌دا له چه‌کدارکردنى عهشاییرهکانى
سوننه‌کانى عێراق و به‌ره‌ى قاهیره و فشار خستنه سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ى
مالیکى و پاشخستن و پاشگه‌زبوونه‌وه له جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى
ده‌ستوور به‌رجه‌سته ده‌بێ( که ئه‌مڕۆکه له هه‌موو کاتێک پتر ده‌نگۆى
هه‌یه)، له کاتێکدا فراکسیونه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کانى ئهمڕۆکهى
عێراق به ئاشکرا و زیاتر له جارێک نیگه‌رانى قووڵى خۆیان به‌رامبه‌ر
به‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مریکا راگه‌یاندووه.
سه‌رگرتنى هه‌وڵه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به گۆڕینى
پارسه‌نگى نێوان هێزه سیاسییه‌کانى عێراق له رێگه‌ى پته‌وکردنى پێگه‌ى
سوننه له لایه‌ک و، به‌رته‌سکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شیعه، که له
بنه‌ڕه‌تدا له رێگه‌ى پڕۆسه‌یه‌کى دیموکراسییه‌وه هاتوونه‌ته سه‌رکار
له لایه‌که‌ى تردا، قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه
روونتردهکهنهوه ، به‌تایبه‌تیش کاتێ پیاوێکى وه‌ک(جێى گێرنهر)، یه‌که‌مین
حاکمى مه‌ده‌نى له عێراقى دواى سه‌دام،ده‌نگى به‌رزده‌بێته‌وه و
رایده‌گه‌یه‌نێ که: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مڕۆى سیاسى عێراق دابهشبوونیهتى
بۆ سه‌ر سێ هه‌رێمى فیدڕاڵى.ئه‌م گوته‌یه‌ى گێرنهر ره‌وانترین ئاماژه‌یه
که دۆخى سیاسى ئێستاى عێراق وا خه‌ریکه رۆژ له دواى رۆژ ده‌ره‌نجامى
سیاسه‌ته چه‌وته‌کانى ئه‌مریکا ئالۆزتر ده‌بێ. کۆتایى ئه‌م دۆخه‌ش هه‌رگیز
وه‌ک ئه‌وه نابێ که ئه‌مریکا نه‌خشه‌ى بۆ کێشاوه، به‌ڵکو به بڕواى
من به له‌بارچوونى ئه‌و ئه‌زموونه دیموکراسییه ساواییهى
عێراق(وێراى سه‌رجه‌م که‌موکوڕییه‌کانى) تێکڕاى ناوچه‌که دووچارى
ئاسته‌نگێکى سیاسى قووڵ و ئاینده‌یه‌کى نادیار و کارهساتاوى ده‌بێت که
خودى ئه‌مریکاش سه‌رى لێده‌رناکات!!
|