١٢\٩\٢٠١٢
دیندار دۆسکی بۆ
فیدراسیۆن: ''ئێمە تا ئەم ساتەوەختە
رازی نین بە بەزۆرناردنەوەی پەنابەران''.
 بە
مەبەستی بەدواداچوون کێشەکانی
پەنابەران لە هۆڵەندە، فیدراسیۆنی پەنابەران لە هۆڵەندە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیی لەگەڵ
بەڕێز وەزیری کۆچ
و کۆچبەرانی عیراقی دیندار دوسکی سازدا تا لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین
ئالۆگۆڕەکان بێت
لە پەیوەند بە مەسەلەی پەنابەرانەوە لەگەڵ حکومەتی هۆڵەندە بە
تایبەت ڕۆژەکانی پێش کۆتایی ئەم مانگە ئەو سی مانگە کۆتایی دێ
کە وەزیری کۆچ و
کۆچبەرانی هۆڵەندە بۆ دۆسکی دانابوو بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک
یان نا.
دەقی گفتوگۆی تەلەفۆنیی
فیدراسیۆن لەگەڵ دیندار دۆسکی ئەم سێ پرسیارە لە خۆدەگرێ کە وەڵامەکانی
وەرگرتەوە و بەم شێوەیە بوو:
١- فیدراسیۆن:
ئایا ئەو بەڵێن و داواکاریی و قسەوباسانەی
کە هەردوو وەزارەت لەسەر گەڕاندنەوەی بەزۆری پەنابەران ئاڵوگۆڕتان
کردووە پێش نزیکەی سێ مانگ چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە یان نا؟
دیندار دۆسکی:
ئەو پارەیەی کە بڕیار بوو حکومەتی هۆڵەندە وەکو یارمەتی بیدا بە
پەنابەرانی کورد و عێراقی ئهو
یارمهتییە ئامادهنین بیدهن. ئێمە
تا ئەم ساتەوەختە رازی نین بە
بەزۆرناردنەوەی پەنابەران، هەر پەنابەرێک بە
ویستی خۆی دەیەوێ بگەڕێتەوە ئەوا حکومەتی عێراقی پێشوازیی
لێدەکا و وەریدەگرێتەوە.
٢- فیدراسیۆن:
ئایا وەزیری کۆچ و
کۆچبەرانی هۆڵەندە سەردانی عێراق دەکا؟
دیندار دۆسکی:
پێم وابێ نایەت و تا ئێستاش ئاگامان لێی
نییە.
٣- فیدراسیۆن:
هەواڵێک لە ماڵپەڕی نها ٢٤ بڵاوکراوەتەوە،
بە پێی ئەو هەواڵە حکومەتی عێراق و هۆڵەندە
واژۆیان لەپاڵیەکدا داناوە
و ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی گێڕانەوەی
بەزۆری پەنابەران تا سەری ساڵ رابگرن.
بەڕێزتان ئەو هەواڵە چۆن پشتڕاست دەکەنەوە؟
دیندار دۆسکی:
ئێمە وەکو وەزارەتەکەمان هیچ ئاگاداری ئەو هەواڵە نین و هیچ
ڕاست و دروستییەکی نییە.
تێبینیی: بۆ بینینی نامە پێشنیارکراوەکەی
حکومەتی هۆڵەندە بۆ حکومەتی عێراقی کە پێشتر فیدراسیۆن بڵاوی کردۆتەوە
ئەم لینکە تەماشا بکە:
http://www.federationifir.com/kurdi/kurdi.file/NH-nawaroke%20kobonawae%20newan%20hkomate%20holindaw%20iraq.html
عێراق
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|