٢\١\٢٠١٣
دینەکان نەک هەر
لەگەڵ کۆمەڵگەی نادینیی
بەڵکە لەنێو خۆیان
و لە بەرانبەر یەکتریش
ناتەبان و ناتوانن پێکەوە بژین.
هاوڕێ شووشە
(جه‌عفه‌ر گوانی) دەڵێ که‌ناڵی (په‌یام) میانڕه‌وییەکە‌ی هه‌ڵه‌یه و
داوا دەکا کە دەبێ چاکی بکاته‌وه چونکە ئیسلام واتای توندڕەوییە
نه‌ک میانڕه‌ویی و پێکه‌وه‌ژیان. ئیسلامییه‌کان ده‌یانه‌وێ ببنە دوو
لایه‌ن، چۆن پێشتر باسی ئه‌وه‌مان کرد که سه‌له‌فییه‌کان و ئیسلامییه
میانڕه‌وه‌کان ده‌یانه‌وێ خۆیان و سیاسه‌ته‌کانیان به‌ره‌وپێش ببەن
به‌و ئامانجه‌ی که بمێننە‌وه چونکە هه‌ندێکیانن ئه‌و راستییانه به
ئاشکرا ده‌زانن که ئیسلامبوون به‌ره‌و هه‌ره‌س دەچێ، به‌ڵام ئه‌وه
بڕوای ئیسلامییه میانڕه‌وه‌کانه چونکە ده‌یانه‌وێ په‌نا ببەنە بەر
مه‌سیحییه‌کان و ئاشتی و پیکه‌وه‌ژیان بکه‌نه ئامانجیان و بۆ ئه‌وه‌ی
هیج نه‌بێ دوای هه‌رهێنانی ئیسلام سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان
پاریزراو بێ، به‌لام سه‌له‌فیی و توندڕه‌وه‌کان سه‌رسه‌ختانه دژی ئه‌و
لایه‌نه ئیسلامییانه ده‌وه‌ستن و ده‌یانه‌وێ له چوارچێوەی راستی
ئیسلام لانه‌ده‌ن و ئیسلام وه‌ک خۆی بره‌و پێ بده‌ن ئه‌ویش به کوشتن و
فتوادان و تۆقاندن چونکە ئه‌م به‌شه‌ی ئیسلام ئه‌و راستییه باش
ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر کوشتن و ترس و تۆقاندن له ئیسلام و قورئان
بکه‌ینه‌وه ئه‌وە هیج هه‌وادارێک یاخود هیج لایەنگرێکی ئیسلام و
قورئان نامێنێ، به واتایه‌کی تر ده‌توانین بڵیین که ئه‌مه
سیناریۆیه‌کی دیکه‌ی هاوشێوەی محەمەدی ئیسلامه که له مه‌ککە و
مه‌دینه‌دا دوو شێواز له سیاسیه‌تی په‌یڕه‌و کردووه ئه‌ویش به‌و
واتایه‌ی که له مه‌دینه هه‌ر که‌سه‌و دینی خۆی واتا پێکه‌وه‌ژیانی
دینه‌کان به‌لام له مه‌ککه ئه‌وه گۆڕا و سیاسه‌تی کوشتوبڕی
به‌رجه‌سته کرد و بۆ بره‌ودان به‌و سیاسه‌ته‌ی که تا ئێستا ئیسلامی
پێ ناسراوه واتە جیهادیی و کوشت‌وبڕ و ده‌ست قرتاندن و ده‌یان کاری
دڕەندەییانەی دیکە وه‌ک به‌ردبارانکردنی ژنان به بیانووی شه‌ره‌ف یان
سەرکوتکردنی مرۆڤەکان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و دینه.
من لێره‌وه دەمەوێ ئه‌وه به ئیسلامییەکان
و مەسیحییەکان و هه‌رچی دینیک که هه‌یه بڵێم؛ نه ئیسلامبوون و نه
مه‌سیحیبوون و نه دینداریی به گشتیی جێگەی بڕوا و قبوولی مرۆڤه
هۆشیاره‌کانن، ئیدی با ئه‌و مینبه‌رانەیان لا ببەن و کۆیان بکه‌نه‌وه
و بچنەوە ماڵە‌کانی خۆیان تا نه‌که‌وتونه‌ته به‌ر نه‌فره‌تی ته‌واوی
کۆمەڵگە و به زۆر ئه‌و بڵندگۆیانه‌یان پێ نه‌هێناونه‌ته خواره‌وه،
بۆیه من لێره‌وه دەڵێم به‌ڵی به‌ڵێ دەبێ دینداریی تەنیا له
چوارچێوەی مزگه‌وته‌کان بێ و هیج پەیوەندییەکی بە کۆمەڵ و
دامودەزگەکانیەوە نەبێ.. مزگه‌وت و که‌نیسه‌کان هاوشێوه‌ی هه‌موو
دیوه‌خانه‌کانی تر ئه‌ژمار بکرێ و کاری تاک لایه‌نه‌ی مرۆڤه‌کان بێ
نه‌ک کۆمەڵگەیی و به زۆر سه‌پینراوی دین به‌سه‌ر مرۆڤه‌کاندا.
دەبێ دین به هه‌موو بنه‌مایەکانیەوه لە کاری بە کۆمەڵ دوور
بخرێتە‌وه و ببێتە کایه‌یه‌کی ئازادانەی تاک بە تاکی مرۆڤه‌کان بۆ
ئه‌وه‌ی لە کردەوەدا لە خۆی پتر نیشان نەدرێ و ئه‌و پیرۆزییه‌ی پێی
دراوە لێی بکریته‌وه و بدریته‌وه به خودی مرۆڤه‌کان، تەنیا
مرۆڤه‌کان پیرۆزن و هیج دینیک یان نەتەوە و نیشتیمانیک پیرۆزتر نییه
له خودی مرۆڤه‌کان.
shwsha_aram@yahoo.com
|