په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

دنیایهکی سهیره گوڵم !!!!

یوسف کانی مارانی  

 

دوابهدوای ئهم ههموو هاتوهاوار و دێتهوه و نایهتهوهی برادهرانی خۆمان بۆ مام جهلالی ئهندازیاری چاکسازی له کۆتاییدا هاتهوهو پڕۆژهی (بیرۆکهی) جیاکردنهوهی حزب وحوکمهتی کرد بهدهستهگوڵی چاکسازی وپاکسازی ئهو چاکسازیهی کهسهدهها کهسی ناو یهکێتیهکهی خۆمان پێشنیارو پڕۆژهی بۆ خستهڕوو بهڵام بهقودرهتی قادیر ههر ئهوهی بهڕێزیان دیارهو خرایهبواری عهمهلیهوه، زۆر لهسیاسیان و ڕۆشنبیرانی کورد ڕهخنهوگللهییان لهکرچ وکاڵی پڕؤژهکه ههبوو زۆرانێکیش پێی دڵخۆش بوون و دههۆڵی بۆ ده‌کووتن،برادهرێکی سهرکردایهتی بهزۆری زۆرداری ده‌یسهپێنێ بهسهرمانداو ده‌ڵیت:( کهس نیهبهپڕۆژهکهی مام جهلال قایل نهبێت) ، من بهش بهحاڵی خۆم وهک ههر لهسهرهتاوهووتم ئهمهههنگاوێکی باشهبۆ چاکسازی ئهگهر کاری پێبکرێت، کهمێک ههڵوێستهم ههبوو لهسهر لیژنهکان، شتێکیشم هێشتبۆوه بۆ ههنگاوهکانی داهاتوو..                        

جیاکردنهوهی حزب له حوکمهت کارێکی باشه و چارهسهری ههندێک له کێشهکان ده‌کات ، بهڵام خۆ گهندهڵ بوونی سهرکردهکانی ناو حیزب پهیوهندی به حوکمهتهوه نییه‌ ، کادیرێک یان لێپرسراوی کۆمیتهیهک  یان بهرپرسی یهکێک له مهکتهبی پهیوهندیهکان له دهرهوهی وڵات که گهندهڵه و دهست ده‌خاته ناو کاروبارێک که هیچ پهیوهندیهکی بهوهوه نهبێت و گهندهڵی کهسایهتیهکی داڕزاوی لێ دروست کردووه چ پهیوهندیهکی به حوکمهتهوه ههیه؟                    

ئاسانهبۆ ههرکهسێک ئهگهر جورئهت بکات پرۆژهی گۆڕانکاری وچاکسازی ههبێت  ئهو ئهقڵانهی کاردهکهن و ده‌توانن بهرنامهڕێژی باشیان ههبێت بۆ ههر پڕۆسهیهک کهدێتهپێش لهکوردستان تهنها ئهو ئهقڵانهنین کهکورکوک وبهشهداگیرکراوهکهی کوردستانیان دۆڕاند لهمخمورهوهتا خانهقین ومهندهلی،تهنها ئهو ئهقڵانهنین کهخێرو بێری کوردستان وههرچی دیاری پۆڵ بریمهریش بوو کردیان بهکۆشک وباڵهخانهبۆ خۆیان وحهوت پشتیان، ئهقڵی کورد تهنها ئهو ئهقڵهلهرزۆکانهنین کهرێکهوتن و پیلانی سێ قۆڵی لهدژی شۆڕشگێڕانی بهشهکانی تری کوردستان ئیمزا ده‌کهن، خۆ تهنها ئهو ئهقڵهنهخۆشانهنین کهپێیان وایهسهردهمی گیڤارا بهسهرچووهوده‌بێ شؤڕشی کورد لهبهشهکانی تری کوردستان ههرهس پێبێنین،ئهو ئهقڵانهی کهلهدهورهوهوناوهوهی وڵات بهرنامهڕێژی بۆ گۆڕانکاری وچاکسازی ده‌کهن ئهوهکهسانێکن باش ده‌زانن کهکی ده‌توانێت چاکسازی بکات یانی لانی کهم کێ ده‌یهوێت چاکسازی بکات، پێشکهش کردنی پڕۆژهی چاکسازی وخستنهبواری پڕاکتیکیهوهبهر لهههرشتێک ده‌بێ متمانهوهنیهت پاکی لهپشتهوهبێت نهک ئهو پڕۆسهیهبکرێت بهچهکێک ولهدژی ئهو دهنگهدلێرهڕیفۆرمخوازانهبهکار بهێنرێت، لهلایهک باس لهچاکسازی ده‌کهن و پڕؤژهیان بۆی ههیهلهلایهک ههڕهشهلهئۆپۆزسیۆن بوون ده‌کهن، ناوێرن ههڵبژاردنی پارێزگاکان لهکوردستان بکرێت لهترسی بهشداری کردنی لیستی تازهو سهربهخۆ، ده‌ڵێن نابێت هیچ کهسێک دهستبخاتهناو کاروباری حوکمهتهوهبهڵام کارگێڕی مهکتهبی سیاسی دوێنێ لهزانکۆی سلێمانی ڕێگهلهکاری سۆڵیدارێتی خوێندکاران ده‌گرێت وکۆمهڵهی خوێندکارانیش حساب بۆ سهرۆکی زانکۆش ناکات و ئهمڕۆ بهخهڵکی جهبارهوهقهرهتهپه ده‌ڵیت ملیۆنێک دۆلارمان بۆ داناون بۆ پڕۆژهی خزمهتگوزاریی :

http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/25-01-2009/news07.html

 ئاخر گوڵم ئهو مژدانهیه ئیشی سهرۆکی حوکمهت یان جێگرهکهی یان پارێزگار و قایمقایمهیان هی مهلا چاوڕهشهکهی لهمهڕ خۆمان ؟ دوێنێ شهڕیان بوو لهسهر کوردستانی بوونی قه رهتهپه و جهباره ئهمڕؤش ده‌ڵێن زۆربهی دانیشتوانی ئهو ناوچهیه عهرهبن!!

دنیایهکی سهیره گوڵم!! 

فهڕهنسا

25.01.2009