٢٦\٦\٢٠٢١
دنیای ئێمە!

ئەرسەلان مەحمود
ئەلفێک
لە ئەلفێکی تردا
دەژییەت!
دڵێک
لە دڵێکی تردا لێ
دەدات!
دەستێک
بە دەستێکی ترەوە
دەستاودەست
دەکات!!
چاوێک
بە چاوێکی دیکەوە
دەڕوانێ!
دنیـــای ئێمــە وایــە!
هیچ نەماوە نەبووبێت
بە شتێ لە شتێکی تردا!
گەر
لە هەر تاکێکدا،
تەنها تاکێکی تر
هەبێ،
لە هەر
خێزان و
خوێندنگە و
مزگەوت و
شەقامێکدا
دوانی تر
هەیە!
لە حیزبدا،
دەیان حیزب و
لە حکومەتدا سەدان
حکومەت و لە هەرێم
هەزاران هەرێمی تر
لە راستییدا بوونی
هــەیە!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|