٢٥\١٠\٢٠١٠
دیپۆرتی
پەنابەران بۆ بەغدا بەردەوامە و حکومەتی هەرێمش تا ئێستا بێ دەنگە.
وشیار مەعروف لە گرتووخانەی برووک هاوس بە سکرتاریەتی فیدراسیۆنی
راگەیاند" زیاتر لە 30 پەنابەری کوردی عێراقی تیکتیان پێدراوە کە 25
ئەم مانگە کاتژمێر 11 شەو دیپۆرتی بەغدا دەکرێنەوە".
وشیار ئەوەشی ووت "وا چاوەڕواندەکرێت ئەو پەنابەرانە ببَرینە سوید
پاشان لەگەڵ ژمارەیەک پەنابەری دیکە هەمان ڕۆژ دیپۆرتیان بکەنەوە".
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ڕایگەیاند"ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن
حکومەتەکانی ئەوروپا لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی حکومەتی عێراقی وهەرێمدا
دەبرێتە پێشەوەو. لە کاتێکدایە کە ئێمە لە هەفتەی ڕابردوودا ناڕەزایەتی
سەرجەم رۆشنیبرانء نوسەرانء حزبء لایەنە سیاسیەکانمان لە یاداشتێکی
نارەزایەتی گەڵالەکراودا خستە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی
هەرێم بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا بێ دەنگن".
دەشتی جەمال ئەوەشی ووت"ئێمە سەرباری ئەوەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران
بەتوندی ئیدانە دەکەین هاوکات بەرپرسیاریتی راستەخۆی دەخەینە ئەستۆی
هەردوو حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان بەتایبەت حکومەتی هەرێمی
کوردستان پێویستە بەرپرسیاریتی بەرامبەر ئەو پەنابەرانە نیشانبدات و
فشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق تا چیتر پەنابەرانی کورد دیپۆرتی
فرۆکەخانەی بەغدا نەکرێتەوە".
دەشتی جەمال داواشی کرد" بەهیچ شێوەیەک 25 مانگ ئەو پەنابەرانە لە
بەغدا وەرنەگیرینەوە، هاوکات داواکارین لە تەواوی نوێنەرانی رێکخراوە
جەماوەری و حزبء لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران هەڵویستی بەکردەوە
لە ئاستی پرسی پەنابەران لە خۆیان نیشان بدەن".
نامەی ٣٠ زیندانیی لە گرتووخانەکانی بەریتانیا:

فیدراسیۆنی سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|