په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٦\٢٠١٢

دیپۆرتکردنەوە و ئازاردانی خوێنداکارانی کوردستان

لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندیی مەحکوم دەکەین.

 


کۆمەڵێک خوێندکاری ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازیی ‌حکومەتی ھەرێمدا  بە مەبەستی وەدەستهێنانی بروانامەی ماستەر و دکتۆرا، روویان لە وڵاتی ئێران کردوە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفزێۆنی NRT زانا حەسەن نوێنەری خوێندکارە دیپۆرتکراوەکان دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، ئەوان پاش ئەوەی لە لایەن بەرێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی شاری سنەوە بانگ دەکرێن بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ھەمیشەیی، بەڵام ھەر لەوێدا بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر دەسبەسەردەکرێن، بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن و نان و ئاویان پێنەدراوە و تەنانەت مۆبایلیشیان لێسەندراوە، دواتر خراونەتە پاسێکەوە و لەژێر چاودێریی چوار سەربازدا رەوانەی مەرزی باشماغ کراون و بەرەو ھەرێمی کوردستان دیپۆرتکراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو خوێندکارانە لە قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی دان.


ئێمە لە فیدراسێۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە بە توندیی ئیدانەی ئەو رەفتارە ناشیاوەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بەرامبەر بە خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و داواکارین کە حکومەتی ھەرێم بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاست ئەو مەسەلەیەدا رابگەیەنێ و نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندیی ئاگادار بکاتەوە و جارێکی دیکە بوار بدرێ بەو خوێنداکارانە کە تا ئەو کاتەی خۆیان ئارەزوو دەکەن لە ئێران بمێننەوە، ئەو رەفتارەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر مافی پەنابەران و مافەکانی مرۆڤ.

 


فیدراسێۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٧\٦\٢٠١٢
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک