٢٤\٩\٢٠١٢
درا‌ما
دۆبلاژکراوه‌کانی تەلەفزیۆنه‌کان.

خدر عەبدوڵا
له‌م کاته‌دا زنجیره دۆبلاژکراوه‌کانی کۆرییە‌کان زۆربه‌ی که‌ناڵە
ته‌له‌فزیۆنییەکانی کوردی‌یان داگیرکردووه و بینه‌رێکی زۆریشیان
په‌یداکردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م زنجیره دۆبلاژکراوه
کۆرییانه بابه‌ته‌کانیان ده‌رباره‌ی مێژووی ئەو وڵاته‌ن و به شێوه‌ی
چیرۆکئامێز یان داستان یان ئه‌فسانه گێردراونه‌ته‌وه و له
سیناریۆیه‌کی رێک و هونه‌رێکی به‌رزی ده‌رهێنان به‌رهه‌م هاتوون.
ته‌له‌فزیۆن جگه له لایه‌نی هه‌واڵ و زانست و سیاسه‌ت و کات به‌سه‌ربردن
لایه‌نی په‌روه‌ردەییشی تێدایه و له هه‌مووانیش گرنگتر و
هه‌ستیارتره.
به هۆی ئه‌وه‌ی ئامێری ته‌له‌فزیۆن ده‌چێته هه‌موو ماڵێک و کارده‌کاته
سه‌ر هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا، جا ده‌بێ به‌رنامه و دراماکان زۆر
به‌وردیی هه‌ڵبسه‌نگێنرێن و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێ له رووی
رێزمان و تێکست و جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌وته‌وه. زنجیره
دۆبلاژکراوه‌کانی کۆرییە‌کان به هۆی پاڵه‌وانی تاکه‌که‌س رۆڵی
سه‌ره‌کیی له دراماکان به شێوه‌ی سوپه‌رمان له پێش خه‌ڵکه‌که‌وه
کاراکته‌ر ده‌کا و کاره ئاسته‌مه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کا و دژی
چه‌وساندنه‌وه و زۆرداریی ده‌جه‌نگێ و زۆر جاریش له‌گه‌ڵ کچه هه‌ژارێکیش
دڵداریی ده‌کا یان به پێچه‌وانه‌وه. تێکسته‌کان به په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق
و هه‌ندێ جاریش فه‌لسه‌فه و زانستی پزیشکیی و مێژوویی و جەنگیشیی
تێدایه، جگه له‌و دیمه‌نه سروشتییە سه‌رنجڕاکێشانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ
دیمه‌نی سروشتی کورد‌ستان له یه‌ک ده‌چن و له‌گه‌ڵ سه‌لیقه و گوڕاحی
کوردی ئاوێته ده‌بن.
ئه‌مه به‌رانبه‌ر به زنجیره دۆبلاژکراوه تورکییە‌کان زۆر ئەرێنییتر
و سه‌رکه‌وتووتره. دیاره زنجیره تورکییە‌کان زیاتر شێوه‌ی جلوبه‌رگ
و دایه‌لۆگ و هەڵسوکه‌وتیان له که‌لتووری ئه‌وروپاوه وه‌رگرتوه،
بابه‌ته‌کانیشیان هه‌ر له چوارچێوه‌ی کێشه‌ی بچووکی تاکه‌که‌س تێناپه‌رێ
و ئه‌گه‌ر چی بابه‌تی درامای ته‌له‌فزیۆن ده‌بێ هێزی خه‌ڵک و
ناره‌زایه‌تییەکان بکاته داینەمۆی کاره‌کته‌ره‌کان.
دیاره کلتوور و سه‌لیقه‌ی رۆژهه‌ڵاتیی په‌یوه‌ندییەکی دەروونیی و
رەوشتەکیی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه، جۆر و شێوه‌ی دڵداریی
ئاسیایی و رۆژهه‌ڵاتیی زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ جۆ رو شێوه‌ی دڵدارییکردن
له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و رۆژئاواوه، به‌ڵام له باره‌ی توندوتیژییەوە
دراماکانی رۆژهه‌ڵات به گشتیی و کۆرییە‌کان به تایبه‌تیی به هۆی
داگیرکردنی ئه‌و وڵاتانه هاتووه که داگیرکه‌ره‌کان به شێوه‌یه‌کی
زۆر درندانه ئه‌و وڵاتانه‌یان چه‌وساندۆته‌وه بۆ نموونه:
ژاپۆنییە‌کان ٣٥ ساڵ وڵاتی کۆریایان داگیرکردوه
له ساڵی ١٩٤٥ سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتوه و پێش
ئەو مێژووه‌ش وڵاتی کۆریا سێ میرنشین بوونه وه‌کو میرنشینه‌کانی کورد
حکومیان کردوه .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درا‌ما کۆرییە‌کان هێنده زۆر بوونه کاتی
بینه‌رانیان نه‌هیشتۆته‌وه بۆ هه‌ستان به کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک
سه‌ردان و لێپرسینه‌وه له یه‌کتر یان پێڕانه‌گه‌یشتن به سه‌ر هه‌واڵ
و کێشه و گرفته‌کانی رۆژانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا، چونکه هه‌واڵ و
رێپۆرتاژه‌کان هه‌مووی له کاتژمێر ٧ تا
١٠ی شه‌و په‌خش ده‌کرێن، ئەو کاته‌ش گونجاو
نییە بۆ ئه‌م زنجیره درامایا‌نه چونکه منداڵ له‌م کاته‌دا نه‌نووستووه
و وه‌ک گه‌وره ته‌ماشای ئه‌م زنجیره درامایا‌نه ده‌کا و فێری
توندوتیژیی ده‌بێ.
٢٤\٩\٢٠١٢
khdir_abdulaya@yahoo.com
|