درامای ئاره‌زوو و که‌مهێنانی له‌ئاره‌زووه‌کانی ژناندا.
سه‌ردار عه‌بدوڵا
که‌م بوونه‌وه‌ی بابه‌تی درامایی له‌سه‌ر گوندنشینی و په‌یوه‌ندیه خێڵه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزوێنه کوردییه‌کاندا، تامه‌زرۆیی و چێژێکی گه‌وره‌ی دایه درامای ئاره‌زوو بۆ بینه‌رانی.
ئاره‌زوو، له‌رووی ده‌رهێنان و نمایش تواناییه‌کی باشی پێوه‌دیاربوو، به‌هره‌مه‌ند بوو له باشترین و خۆشه‌ویسترین روخساره‌کانی شانۆ و درامای کوردی. چنین و خێرایی رووداوه‌کان بینه‌رانی تا دواچرکه له ته‌ک خۆیده‌برد. موسیکی وێنه‌ییش له چاو موسیکی دراماکان و ته‌نانه‌ت فیلمه کوردییه‌کانی ئه‌مڕۆدا ده‌ستڕۆشتوویه‌کی مه‌زنی پێوه‌دیاربوو.
ئاره‌زوو، درامایه‌کی نووسراوه که زاده‌ی بیری نووسه‌ره‌که‌یه‌تی، گه‌ر هه‌ندێ له رووداوه‌کان که ده‌شێ رویاندابێت یاخود واقعێکی به‌رچاو و حاشاهه‌ڵنه‌گری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بێت، به‌ڵام ئه‌م درامایه مێژویی نییه و ناچێته ئه‌وخانه‌یه‌وه، هه‌ربه‌م هۆیه ره‌خنه‌گرتن له رێچکه‌ی رووداوه‌کانی ئه‌م درامایه خۆی مه‌تره‌حده‌کات. نووسه‌ر له رێگه‌ی کۆمه‌ڵێک رووداو ده‌یه‌وێت ره‌خنه له‌په‌یوه‌ندیه خێله‌کییه‌کان بگرێت که بوونه‌ته رێگر له هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌کانی ژناندا، نه‌ک باس و گێڕانه‌وه‌ی مێژویه‌ک، به‌م هۆیه قسه‌ی ئێمه‌ش له رۆڵی فاکته‌ره مێژوویه‌کان نییه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی تره بۆ ئاره‌زووه کپکراوه‌کانی ژنان له‌دیدێکی تره‌وه که جیاوازه له دیدی درامای ئاره‌زوو.
درامای ئاره‌زوو، پێی وایه که ئاره‌زووه‌کانی ژنانی کردۆته میحوه‌ری سه‌ره‌کی خۆی، به‌ڵام ئه‌م بابه‌تی ئاره‌زووه ده‌بێت به‌ژێر ده‌ست و پای روداوه‌کاندا و تا دوا دیمه‌نی دراماکه و نووسێنێکی سه‌ر شاشه‌که سه‌باره‌ت به ئاره‌زووه‌کانی ژنان بۆ بینه‌ر ساغنابێته‌وه.
کاره‌کته‌ری سه‌باو و رۆلی کاریگه‌ری له‌درووستکردنی رووداوه‌کان به تایبه‌ت (له‌سه‌رتای دراماکه‌دا)، وێنه‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه له ئامانجی سه‌ره‌کی دراماکه نیشانده‌دا. هه‌موو شته‌کان له‌ژێر سه‌ری سه‌باو دان و ئه‌وه‌ی له‌سه‌باو نه‌ترسێ له‌خواش ناترسێ، ماڵی سه‌باو بۆته غورفه‌ی عه‌مه‌لیات و له‌وێوه پلانی کوشتن وبڕین و پێشێلکردنی ته‌واوی داب ونه‌ریته‌کانی خێڵی تێدا داده‌ڕێژرێت. کاره‌کته‌ری سه‌باو جادوگه‌ره‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌وه‌بیر که گوایه به‌جادوه‌کانیان کۆمه‌ڵگه‌یان سه‌رگه‌ردان و نابووت کردبوو، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن که‌شیش و کۆنسێرڤاتیه ده‌ستڕۆشتووه‌کانه‌وه خوێنیان حه‌لاڵ ده‌کرا و ده‌رزی ئاژه‌ن ده‌کران و ده‌سووتێنران. چه‌قبه‌ستنی کێشه‌کان به‌ده‌وری سه‌باودا و بوونی کێشه‌کان له‌ژێر سه‌ری ئه‌ودا(به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تاد)، درامای ئاره‌زوومان وه‌ک نمونه‌یه‌کی دژ به ئاره‌زووه‌کانی ژنان نیشانده‌دا.
سه‌باو بۆ خۆی له‌بری خوێن دراوه به‌کوڕێکی گێلی کوێخا، قوربانییه‌کی تری په‌یوه‌ندییه دواکه‌وتوو و پیاوسالاره‌کانه، هیچ حسابێک بۆ ئاره‌زووه‌کانی نه‌کراوه. سه‌باو به‌زۆر کراوه‌ته بووکی کوێخا و براژنی که‌سێکی رۆشنبیری وه‌ک مامۆستا ئه‌حمه‌د، به‌ڵام نه له‌لایه‌ن کوێخای فریشته‌وه ئاوڕێکی لێدراوه‌ته‌وه نه له‌لایه‌ن مامۆستای به‌رابه‌رخواز، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌باو خوێنخۆشکه‌ر و کوێخاش سوڵحکه‌ر و ئاگرکوژینه‌ره. جیاوازی نێوان ئه‌و و عارفی داوێنپیس و شه‌ڕخۆشکه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که ئه‌م به‌لاوازی خۆی تاکۆتایی ده‌مێنێته‌وه. سزاکه‌شی ده‌سپێردرێت به که‌سێکی نا ته‌بیعی و یاخی عه‌شیره‌ت، ده‌رهێنه‌ر ئه‌وه‌ده‌زانێ که بینه‌ر داوای چاره‌نووسی سه‌باوی لێده‌کات، هه‌ر بۆیه تۆڵه‌ی تاوان و سێکسکردنه نا شه‌رعییه‌کانی سه‌باو له کۆڵ پیاوانی عه‌شیره‌ت ده‌خاته‌وه و ده‌یداته ده‌ست که‌سێک که بۆخۆی عه‌شیره‌ت لێی بێزاره، تاکو بینه‌ر قینی له کوێخاو هۆزه‌که‌ی هه‌ڵنه‌ستێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی داب ونه‌ریته‌کانی خێڵه‌کییه، ئه‌و تاوانانه هه‌میشه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ردار و کوێخاکانی خێڵ به فه‌خره‌وه سیمیناری کوشتنیان بۆ به‌ڕێخراوه، به‌تایبه‌ت بووکی کوێخاش بووبێت ئه‌مه‌یان قابیلی قبووڵ نه‌بووه، ته‌نانه‌ت لای عارفه به‌رژه‌وه‌ندپه‌رست و داوێنپیسه‌کانی عه‌شیره‌تیش.
له ئاره‌زوودا، بوختان و درۆهه‌ڵبه‌ستن کاری گه‌وره‌ی له‌یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی رووداوه‌کاندا ده‌بینی و به‌هۆیه‌وه یاری به ئه‌قڵی هه‌مووان ده‌کرا پێی.
کچانی نێو ئاره‌زوو، به هه‌میشه‌یی له بوختانه‌کان تۆقیبوون و له‌به‌رانبه‌ر زوڵم و ملهوڕییه‌کانی خه‌ڵکیدا که‌مترین ده‌نگیان هه‌ڵده‌بڕی. به‌درێژایی دراماکه له دووسێ حاڵه‌تدا ژنان به‌سه‌رپێیه‌که‌وه بۆڵه‌یه‌کیان لێوه‌ده‌هات له به‌رانبه‌ر زوڵمی پیاواندا.
کوشتنی ژنان لای به‌ره‌ی خێرخواز به کوێخا، حاجی، سواره مامۆستا و مه‌لایشه‌وه سنووردارکرابوو به‌مه‌سه‌له‌ی بوختانه‌وه، تا ئه‌و شوێنه به‌زوڵم ده‌رهه‌ق ژنان ده‌زانرا که له‌سه‌ر بوختان و قسه‌یه‌کی هه‌ڵبه‌ستراو ژنێک بکوژرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌م تێڕوانینه بێت زۆر به ئاسانی کچۆڵه‌یه‌کی نێو ئاره‌زوو سه‌ری له‌ملی ده‌کرایه‌وه له‌کاتی ئاشکرابوونی په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسی له‌ته‌ک دڵداره‌که‌یدا. هه‌ر بۆیه ده‌بینین کچانی نێو ئاره‌زوو هه‌میشه سوێندیان ده‌خوارد که پاکن و له رێساکانی خێڵ لایان نه‌داوه، که ده‌کاته ئیمزاکردنی کوشتنی خۆیان له کاتی ئه‌نجامدانی سێکسکردنێک له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌واجدا. درامای ئاره‌زوو ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌مان نیشان بدات که ئه‌و هه‌زاران ژنه‌ی له کوردستان کوژران به هۆی بوختان و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌وه بووه، که له کاتێکدا رێژه‌یه‌کی که‌م به‌م هۆیه کوژراون، زۆریش هه‌بوون به هۆی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ئه‌نجامدانی سێکس کوژراون و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداران و یاساشه‌وه ئاسانکاری بۆ ئه‌و کۆشتنانه کراوه.
گه‌ر پاساوی که‌سانێک ئه‌وه‌بێت بۆ برگری له هه‌قانییه‌تی ئه‌م دارامایه، که گوایه: واقعی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بۆ خۆی وایه و هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێت و به‌رگری له مه‌سه‌له‌ی ژنان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌کرێت، ئه‌وا به هه‌ڵه‌داچووه. ئاره‌زوو به‌شێکی بچووکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه، ته‌نانه‌ت نیشاندانی وێنه‌یه‌کی ناواقعییه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره له گشتییه‌تی خۆێدا.
فریشته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و خه‌مخۆره‌کانی ژنان کوێخا، حاجی و مه‌لاکان نین به‌ڵکو پێشکه‌وتووخوازان و بزووتنه‌وه‌ی ژنانه.
گه‌ر په‌یام و ئیدعای ئاره‌زوو مه‌سه‌له‌ی به‌رگری له ژنان نه‌بوایه ، به‌بێ نووسینی کۆتاییه‌که‌ی بووایه که په‌یامه‌که‌یان تێدا ئاشکراکردبوو، ئه‌وا بۆ خۆیان باشتر بوو، هه‌روه‌ها ئه‌م نووسینه‌ش نه‌ده‌نووسرا.
له کۆتایدا ئه‌وه‌نده ماوه بوترێت، که ئاره‌زوو له پرۆژه‌یه‌کی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌چێت بۆ سووککردنی باری هه‌موو ئه‌و فشار و ره‌خنانه‌ی که هاتۆته سه‌ریان له به‌رانبه‌ر ره‌شه‌کوژی ژناندا. تێڕوانینی ئاره‌زوو تێڕوانینی فه‌رهه‌نگی باوی ده‌سته‌ڵات و حکومه‌تێکه که کوێخا، حاجی و مه‌لاکان به‌شی شێریان تێدا هه‌یه و کوشتنی ژنان و له‌گۆڕنانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان سیما و خه‌سڵه‌تی بزووتنه‌وه و ده‌سته‌ڵاته‌که‌یانه.
|