درێژه‌پێدانی
مانگرتن و خۆنیشاندانه‌کان
یه‌که مه‌رجی به‌دیهێنانی داخوازیه‌کانمانه.
کۆچه‌ر
وه‌ک ده‌زانیین شه‌پۆلی مانگرتنه‌کانی مامۆستایان له کوردستان ترس و
له‌رزی ناوه‌ته دڵی به‌رپرسانی حامامۆکه‌که‌ی هه‌رێمه‌وه. به‌رپرسانی
کاسه‌لێسی لێره‌و له‌وێ بێشه‌رمانه ده‌یانه‌وێت له بایی و سه‌نگی
مامۆستایانی مانگرتووی کوردستان که‌م بکه‌نه‌وه. بۆنموونه؛ م عه‌بدولواحید
محمه‌مه‌د حاجی وه‌ک به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌کێتی مامۆستایان سه‌ره‌رای
ناچاری ملدانی به‌ره‌وایی داوای مامۆستایان ده‌ڵێت ئه‌و 12هه‌زار
مامۆستایه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر یاداشته‌که کردووه گووایه؛( ئاگایان
له‌مانگرتن نیه‌و ته‌نها ئاگایان له ئیمزاکردنی یاداشته‌که هه‌یه)!
کاتێک گوزارشی به په‌یامنێری ئاوێنه داوه. ئایا ئه‌وه به‌که‌م سه‌یرکردن
نیه له‌به‌های ئاستی تێگه‌یشتن و هۆشیاری مامۆستایانی به‌ئاگاهاتوو له‌سه‌ر
مافه مرۆییه‌کانی خۆیان. ئایا ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه هێنده هه‌ستو
هۆشیارییان نیه که یاداشتامه‌یه‌ک بچێته به‌رده‌ستیان له په‌یوه‌ند
به‌خواستوو داواکانیان سه‌یری نه‌که‌نو له ئه‌نجامگیری و ڕێگای به‌ده‌ست
هێنانیان نه‌کۆڵیبێته‌وه؟ مامۆستایانێک که هه‌موان لێیانه‌وه فێر
بووین و فێر ده‌بین وانه‌کانی ژیان، له‌کاتێکدا ته‌واوی ئه‌ندامانی به‌سودی
کۆمه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌وانه.
سۆزان شه‌هابی به‌ناو په‌رله‌مانتاریش ده‌یه‌وێت له‌به‌های مانگرتنی
مامۆستایان به‌وه که‌م بکاته‌وه که ده‌بێته هۆی داخستنی ده‌رگاکانی
قوتابخانه که ئه‌وه‌ش کارێکی باش نیه واته خۆپیشاندان باش نیه، ئه‌و
باوه‌ره‌شی له رۆژانی ژیانی زانکۆییه‌وه له‌گه‌ڵیدایه‌و دیاره دانه‌براوه
لێی له‌کاتێکدا له‌مانگرتنه‌کانی زانکۆی سلێمانی گوێز راوه له هه‌ولێر
لاتره‌سکه‌ی ده‌کرد له‌کاتێکدا شه‌هید شه‌هابی باوک له‌سه‌ربه‌ده‌ستهێنانی
خۆشبژێوی بۆمیلله‌ته‌که‌ی سه‌ربه‌رزانه په‌تی سێداره‌ی له‌مل کرد‌و فه‌رمووی؛
کرێکارێکی هه‌ژاری کوردم هیچ په‌شیمان نیم له‌وه‌ی که‌کردم.
به‌رپرسه‌که‌ی راگه‌یاندنش له یه‌کێتی مامۆستایان گه‌رانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی
مامۆستایانی له ده‌سه‌ڵاتی نیجیره‌وان بارزانیدا ده‌بینێته‌وه له‌کاتێکدا
هه‌ر له سه‌رو به‌ندی مانگرتنی مامۆستایان‌دا هه‌ندێک له‌به‌رپرسانی
تری کاسه لێس زه‌نگی هه‌ره‌شه‌ی ده‌رکردنو دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی
لێدا ئه‌وه‌ش ده‌ری خست ئه‌وانه سه‌گه‌راهێنراوه‌کانی ناپۆڵۆی ئه‌نیمه‌ڵ
فارمه‌که‌ن و بۆگیانی سنۆبۆل په‌روه‌رده‌ی شییرو سێوکراون تا باش بگه‌زن
و راوبکه‌ن و بتۆقێنن.
بێگومان هێزی یه‌کگرتوویی مامۆستایان ئه‌گه‌ر به‌یه‌کریزی و هاوئاهه‌نگی
بێته مه‌یدان ئه‌وه نه‌ک هه‌ر چۆک به‌هه‌رێمۆچکه‌که‌و
سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ده‌هێنێت به‌ڵکوو به‌غدای ئه‌لمالکیش لغاو ده‌کاتو
ده‌ێنێته سه‌ر چۆک له‌و مه‌یدانه‌دا.
ئه‌گه‌ر مامۆستایان رازی ببن به‌ده‌رماڵه‌ی شێوه جیاوازی وه‌ک
50،75،100 ئه‌وه ته‌نها پلانێکه بۆکه‌رتو په‌رت بوونی ریزه‌کانتان ته‌رح
کراوه‌و ده‌بێت به‌ئاگا بن و به‌سه‌رتاندا نه‌شکێنرێت. پارێزگاری له‌به‌رده‌وام
بوونی ریزی یه‌کگرتووتان ده‌توانێت تاکه مه‌رجی مانه‌وه‌تان مسۆگه‌ر
بکات له‌سه‌ر کاره‌کانتان. بریاری مانگرتنی گشتی سه‌رتاسه‌ر هه‌رچی
زووه پێویسته چوونکه دواخستنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی
مانگرتنان و به‌ده‌ست هێنانی خوسته‌کانتان نیه‌و ناحه‌زانتان ده‌توانن
زۆر پلان له به‌رامبه‌رتان دابرێژن بۆ پاشه‌کشه پێکردنتان و
تێکشکاندنتان، چونکه ره‌سه‌نایه‌تی مانگرتنه‌که‌تان خۆی له‌وه‌دایه
که خۆتان بریارتان له‌سه‌ردابێت نه‌ک بریارێکی ئیداری له‌پشته‌وه‌بێت
وه‌ک هه‌ندێک له‌وبه‌رپرسه شه‌رمنۆکانه تاوانبارتان ده‌که‌ن گوایه
بریارێکی ئیداری له‌پشته‌وه نیه بۆیه نایاساییه، ئه‌و ده‌یه‌وێت
ئێوه‌ش وه‌ک خۆی به‌جۆرێک ده‌سته‌مۆ ببن که تا بریارێکی ئیداری ئاغاکه‌ی
له‌پشته‌وه نه‌بێت زاتی نیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌شی جووت ببێت.
وه‌ک ده‌زانیین مامۆستایان نه‌وه‌و رۆڵه‌ی
خێزانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشه‌کان و تێکڕای جه‌ماوه‌ری به‌شخوراوی
کوردستانن، بۆیه ئه‌رکی ته‌واوی جه‌ماوه‌ری نارازییه له‌کوردستان
پشتگیری له‌مانگرتنه‌که‌تان بکه‌ن چوونکه بریسکه‌ی رابوونه‌که‌تان
دنیایه‌کی باشتری له ئامێزه بۆ داهاتوی جه‌ماوه‌ری داخ له‌دڵی
کوردستان.
29/09/2008
|